نوسینی: ڕزگار که‌ریم سه‌عید – له‌نده‌ن سه‌رکه‌وتنی هه‌ر فیستڤاڵێک به‌نده به ( به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه - Management) ، به‌نده به پڕێس و وێنه‌کانیه‌وه ( Images ) با باسی ئێستا بکه‌ین .. بووکلێتێکتان ( ده‌لیل) ئاماده کردووه که شوناسنامه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌یه کلیل و ڕێنیشانده‌ره بۆ بینه‌ر که ئێوه‌ش به‌باشی بناسێ و ڕیگاشی بۆ ڕۆشن بکه‌یته‌وه که ئه‌و سێ ڕۆژه چێژ وه‌ربگرێت ده‌رباره‌ی زانیاریه‌کان .. که‌سه‌کان کێن؟ به‌شدار بوان کێن؟ و پرۆگرام چۆن ده‌ڕوات به‌ڕێوه.. له به‌رگه‌که‌یه‌وه که‌وتونه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌وه ...>>
فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو ڕۆژانی 4،5،6،/09/2009. ڕۆژانه له‌کاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆوه تا ده‌ی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو. حه‌وت شانۆگه‌ری مۆنۆدراما به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان کرد که ئه‌مانه‌بون...>>
پاییزی ساڵی 1901 ستریندباری به ته‌نگژه‌یه‌کی ده‌روونی گه‌لێ ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی نامه و یاداشته‌کانی، ئه‌و قه‌یرانه گرانترین ساته‌کانی ژیانی بووه و پسپۆڕانی بواری سریندباری به ''قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر'' ناوزه‌دیان کردووه. '' چل ڕۆژ ئازار و په‌ژاره، گرانترین ساته‌کانی ژیانم'' وه‌ک ستریندباری خۆی ئاماژه‌ی بۆ کردووه.
ئه‌م ته‌نگژه ده‌روونییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ژنه بچووکه‌که‌ی، هارییه‌ت بوسه...>>
له دیسمبه‌ری ساڵی 1979 دا به‌رله‌وه‌ی که برۆدوای ده‌ست به نمایشی ناپاکی بکه‌ن، پاش نیوه‌ڕۆیه‌ک من و پینته‌ر له باڵێکی ئۆتێلی نیویۆرک یه‌کمان دی . من پێشتر له ته‌موزدا له شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ناپاکیم بینی بوو، هه‌ستم کرد له‌ڕووی بابه‌ت و میزاجه‌وه زیاتر به کاته به‌سه‌رچووه‌کان و خاکی بێخاوه‌ن ده‌چوو . مێشکم به‌وه‌وه سه‌رقاڵ بوو، بۆیه یه‌که‌م پرسیاری خۆمم له‌و ئاراسته‌یه‌وه ده‌ست پێ‌کرد ...>>
وه‌ک ئاشکرایه له ماڵه شانۆییه‌کانی ئه‌ڵمانیا ، هه‌موو سێ مانگ جارێک به وه‌رزێکی تازه‌ی شانۆیی ده‌ست پێده‌که‌ن ، ئه‌م ماڵانه‌ش چالاکیه‌کانیان جیاوازه و بۆنه‌کانیشیان جودان . کۆتای وه‌رزه‌کان و کاتی پشوو ده‌که‌وێته وه‌رزی هاوینه‌وه . ئه‌و کاته‌ی پشووی هاوینه‌یی ده‌ست پێده‌کات ئه‌وانیش کۆتای به کاره‌کانیان دێنن .. به ڵام پێش کۆتایی پێ هێنانیان، هه‌ر ماڵه‌و چالاکیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌و کاته ئاماده‌ی ده‌کات ...>>
له‌وانه‌یه ئه‌و شانۆنامه‌یه به‌که‌ڵک بێت، من زۆر جار، گه‌ر نه‌ڵێم هه‌میشه، دڵنیانیم له‌و شانۆنامه‌یه‌ی که نووسیومه. باشه یان خراپه، شایانی نمایشکردنه یاخود شایانی ئه‌وه نییه بخرێته سه‌ر شانۆ. که نووسه‌رێکی گه‌نج بووم هه‌میشه هه‌ستم ده‌کرد و دڵنیابووم له‌وه‌ی که نووسیومه. به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته ئێستا وا نه‌ماوه. بێگومان ئه‌مه‌ش زۆر په‌یوه‌سته به جۆری نووسینه‌که‌وه. تا ئاستێکی باش دڵنیام له شیعرێکی باش یان خراپ، یاخود ڕۆمانێک. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ شانۆنامه‌دا. که‌سێکی بڕواپێکراو پێویسته پێمبڵێ که باشه یان خراپه...>>
ئه‌و خانمه‌ى كه ساڵانێكى زۆره له هونه‌رى شانۆى كوردیدا خزمه‌ت ده‌كاتء هێشتا مێردمناڵێك بوو كه چووه سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆء له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له چالاكیى شانۆیىء هه‌میشه‌ش خاوه‌ن پرۆژه‌ى هونه‌رى شانۆییه. وه‌ك چۆن سه‌رۆكى تیپى شانۆیى هاورِێیانى گه‌زیزه‌یه‌ء خاوه‌ن ستایلء تایبه‌تمه‌ندێتى خۆیه‌تى چ له‌بوارى نواندندا یاخود له بوارى پرۆسێسى ده‌رهێنانى شانۆیدا...>>
چه‌ند ڕۆژێک له دوای مه‌رگی هاڕۆڵد پینته‌ره‌وه په‌یامێکم له فاروق هۆمه‌ره‌وه پێگه‌یشت که سه‌رقاڵی وه‌رگێرانی سێ ده‌قی شانۆیی ئه‌و شانۆنووسه مه‌زنه بوو بۆ زمانی کوردی . " من زۆر بێبه‌ختم، " به غه‌مگینییه‌که‌وه گووتی " له‌وه‌ی که بۆم ناکرێ ئه‌و کتێبه‌ی که به زمانی کوردی چاپ ده‌بێت وه‌ک دیارییه‌ک بیگه‌یه‌نمه ده‌ستی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی که ڕۆژگارێک _ زمانی چیای _ بۆ ئێمه‌ی میلله‌تی کورد نوسیوه " . له‌و هه‌موو مرۆڤدۆستییه‌ی خۆیه‌وه چ وه‌ک ئه‌کته‌ر و چ وه‌ک ریژسۆر و چ وه‌ک...>>