چراكان
بۆ ڕیکلام له چراکاندا
لێره کرته بکه
بابه‌ته‌كانی ئه‌م به‌شه‌
لێكبوردن‌و مه‌رجه‌كانی‌ | ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی | 2010-08-31

ئه‌وه‌ی‌ له‌كوردستاندا به‌ناوی‌ فره‌یی سیاسی‌و لێكبوردن‌و قه‌بوڵكردنی‌ یه‌كدییه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ئه‌كرێت، لێكبوردنێكی‌ سه‌ركوتكه‌ره‌ كه‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ نه‌ك گۆڕان‌و تازه‌ بونه‌وه‌، به‌ڵكو پارێزگاریكردنه‌ له‌دۆخی‌ باڵاده‌ست‌و جێگیر...>>>
ڕەوەندی کوردی سەبارەت بەتیرۆری سەردەشت عوسمان و ئازادی رۆژنامەنوسی پڕۆژەی کەمپینیک پێشنیاردەکەن. | چراكان | 2010-06-20

ڕەوەندی کوردی لەشاری نورنبێرگ  و لەهۆڵی ناوەندی کولتوری کوردی، لەڕۆژی  06.06.2010   مێزگردیکی  لەژێر ناونیشانی (قەیرانی  ئازادی بیروڕا دەربڕین  لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا)بۆ گروپێک لەڕەوەندی کوردی سازکرد. بەڕێز کاک (باستی عەزیمی) بەڕیوبەرایەتی  مێزگردەکەی لەئەستۆگرت و گفتو گۆکانی بەڕیوەبرد , ئەوەی شایانی باسە مێزگردەکە بەکورتە باسیکی نوسەر ( ئیسماعیل حەمەئەمین)  دەستیپیکرد...>>>

زه‌بروزه‌نگ و فه‌نتازیاكانی*‌ | ئاسۆ جه‌بار | 2010-06-16

زه‌بروزه‌نگ ته‌نها كوشتن‌و رفاندن‌و داپڵۆسین نییه‌، زه‌بروزه‌نگ ته‌نها كرده‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ ده‌روونی‌ یان جه‌سته‌یی‌ یان كۆمه‌لاَیه‌تی‌ یان كولتوری‌ نییه‌، وه‌كچۆن زه‌بروزه‌نگ به‌بێ‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ له‌كۆی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی‌‌و یه‌كه‌ كاریگه‌رانه‌دا كه‌ كۆی‌ پڕۆسه‌ی‌ زه‌بروزه‌نگ به‌رهه‌مده‌هێنن مه‌حاڵ‌و ئه‌سته‌مه‌، هاوكات رووتكردنه‌وه‌ی‌ بۆ ئاستێكی‌ بینراو بێجگه‌ له‌هه‌ژارییه‌كی‌ ...>>
سه‌رده‌شت عوسمان، بۆچی؟ | به‌کر عه‌لی | 2010-06-01

ئه‌گه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ دروست بێت که‌ ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌ شه‌مه‌نه‌فه‌رێک نییه‌ له‌ وێستگه‌یه‌کدا لێی دابه‌زین،ئه‌وا له‌ حاڵه‌تی کوردیدا،پاش تاوانی هه‌ڕه‌شه‌لێکردن و ڕفاندنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ودواتر تیرۆرکردنی فێرخواز و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ،ده‌بێت ئێمه‌ هه‌موومان له‌م وێسته‌گه‌یدا بێینه‌ خوارێ و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین بزانین ئه‌م شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌ به‌ره‌و کوێ مل ده‌نێت؟ ...>>>

وه‌حشیگه‌ری‌..گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مافیاكان | ئاسۆ جه‌بار | 2010-05-29

دواجار گۆرونكردنی‌ قوربانییه‌كان ته‌نها كرده‌گه‌لێكی‌ وه‌حشیگه‌ریی‌ نیین، به‌ڵكه‌ هه‌وڵێكی‌ كوشنده‌ن بۆ تۆقاندنی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و دروستكردنی‌ ترس، مافیاكان ته‌نها ده‌سته‌وتاقمێكی‌ چه‌كدار‌و پیاوكوژ نیین، به‌ڵكه‌ شانه‌‌و ده‌سته‌گه‌لێكی‌ رێكخراو ‌و داتاكراون ده‌زانن چی‌ ده‌كه‌ن‌و كێ‌ ده‌ڕفێنن‌و كێ‌ ده‌كوژن، به‌به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كاتێك نوسین‌و راپۆرته‌ رۆژنامه‌گه‌رییكانی‌ سۆران مامه‌حه‌مه‌‌و سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خوێنینه‌وه‌ یه‌كڕا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بۆچی‌ كوژراون‌و كێ‌ كوشتونی‌...>>

کوردبوون وەک نەعلەت | مه‌ریوان وریا قانع | 2010-05-27

لە ئێستادا ھێزگەلێک هەیە تەنها بە ئیهانەکردن‌و بچووکردن‌و قێزەونکردنی کۆمەڵگا داناسکنێت، بەوەوە ناوەستێت دونیایەکی تایبەت‌و دابڕاو لە کۆمەڵگا لەناو کۆشک‌و شارە داخراوەکانی خەوندا بۆخۆی دروستبکات‌و لەو کۆشکەکانەوە لە کەلاوەکانی ئەوانیدی بڕوانێت، بەڵکو گەیشتۆتە قۆناغێک نایەوێت گوێی لەھیچ نەغمەیەک بێت ئاشنا نەبێت بە گوێی‌و نایەوێت ھیچ شتێک ببیستێت بەشێک نەبێت لەو زمان‌و زەوق‌و ئاوازەی حەزی لە بیستنی هەیە..>>>

کوشتنی گه‌نج و ڕۆحی ئۆدیسۆس ... | ئیسماعیل حه‌مه‌ ئه‌مین | 2010-05-27

له‌کاتی کوژرانی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌، که‌ئه‌وه‌ی ئه‌م کوشتنه‌ له‌کوشتنه‌کانی تر جودا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌(تەنها کوژرانێکی ئاسایی نیە، بەڵکو کوژرانێکی ڕەمزیە.). کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان دیوێکی تری ئه‌م کوشتنه‌ ڕه‌مزه‌ییه‌، ڕه‌مزه‌ بۆ کوشتنی گه‌نج له‌کۆمه‌ڵگه‌ی دیسپۆتدا. له‌هه‌مانکاتدا کوشتنی ئۆدیسۆسه‌ له‌نێو ده‌ریاکاندا.. کوشتنی ڕه‌مزی، تاوانکاری ناکاته‌ ئه‌کتێک له‌دادگاکاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵکو په‌لده‌کێشێته‌ نێو دادگایه‌کی تر که‌دادگای ئه‌خلاقیه‌. ئه‌و دادگایه‌ ته‌نها به‌دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌کان کۆتایی نایه‌ت‌...>>

دەربارەی کوردبوون | به‌ختیار عه‌لی | 2010-05-25
لەسەرەتای نەوەدەکاندا کە تازە هێدی هێدی بەدەردەسەرییه‌کی زۆر ناوێکی چکۆلانەم لەدونیای ئەدەبیاتدا دروستدەکرد، هاوڕێیەکی ڕۆژنامەنوسم کە خۆی ناسیۆنالیستێکی توندڕەو بوو دوای خوێندنەوەی گونا‌هو کەرنەڤاڵ لێیپرسیم: دەبێت من تاچەند کوردو تا چەند عێراقی‌و تا چەند خۆرهەڵاتی بم. لەبیرمە ئەوکات گووتم: کە ئینتیما شتێکی داخراو نییە، قەدەرێکی حەتمی‌و هەڵبژاردنێکی ئەبەدی نییە، هەموو ئینتیمایەک بەجۆرێک لەجۆرەکان پێویستی بەڕاستکردنەوەی بەردەوام هەیە...>>
سوكراته‌كه‌ی هه‌ولێر.. بۆ سه‌رده‌شت عوسمان | ئازاد حه‌مه | 2010-05-18

ئه‌سینا و هه‌ولێر دوو جوگرافیای سیاسی و ڕوناكبیری جودامان بیرده‌خه‌نه‌وه‌. هه‌ردوو دێرینن وه‌لێ هه‌قایه‌تی دێرینیه‌كانیان ناهاوشێوه‌ن. ئه‌سینای ئێستا كه‌ له‌گه‌لێ ڕوه‌وه‌ له‌سه‌ر دێرینی مێژوویی و شوهره‌تی هزره‌ڤانی ئه‌سینای كۆن مشه‌خۆره‌ بێئاینده‌ ده‌ژی. هه‌ولێری هاوچه‌رخیش كه‌ به‌زۆره‌مله‌ێكی سیاسی ده‌ویسترێ بكرێ به‌ شارێكی‌ پۆستمۆدێرن له‌ مشتی تۆقان ده‌ژی. ئه‌فسووس مێژووی زۆرداری و قه‌یرانی سیاسی له‌م دوو شاره‌ دێرینه‌دا به‌ڕێكه‌وت له‌یه‌ككاتدا ...>>

مەسەلەی کەرامەت | مه‌ریوان وریا قانع | 2010-04-30

یەکێک لەبابەتە گرنگەکانی فیکری سیاسی نوێ "کەرامەتی ئینسانە"، پاراستنی ئەم کەرامەتە وەک ئەرکی هەرەسەرەکیی سیستمە سیاسییەکانی دونیای نوێ ناسێنراوە. کەرامەتی ئینسان ھێما بۆ نرخ‌و بەھای ژیانی ئینسان دەکات. ڕێزگرتنی کەرامەت ڕێزگرتنی ئینسانە‌و پێشێلکردنیشی نزمنرخاندنی بەھای ئینسانە. کە باس لە کەرامەت دەکەین ھێما بۆ دوو مەسەلەی سەرەکی دەکەین...>>

پاتریارکەکان لەنێوان چاڵەکە و گردەکەدا | ئیسماعیل حه‌مه‌ ئه‌مین | 2010-04-01

Esmail.Hamalaw.jpgباتەماشایەکی گۆڕان بکەین وەک بزواتێکی سیاسی، سەیری ئەو  هێزە سەرەکیە بکەین، کەئەمڕۆ لەنێو بزواتەکەدا بەرەو پێگەیشتن دەڕوات، ئەم هێزە من بە (پاتریارکەکانی یەکێتی) ناویان دەبەم.  ئەمانە ئەم سەرکردە و کادێرە باڵایانەن کەئەمڕۆ گەر بەئاشکراش باس لەخۆیان نەکەن وەک سەرکرده، ئەوا بەفیعلی کار بۆ ئەوە دەکەن، بۆئەوەی  لەدەرکەوتنیاندا بە(قیادەی گۆڕان) ناو بنرێن. تەنانەت لەهەر کوێیەکی ئەورپاشدا کۆبوونەوەیەکی گشتی هەبێت، تەنها ئەمان و ئەمانە و بەس، دەبن بەنوێنەری گۆڕان لەکوردستان...>>

داتاشینى دیکتاتۆر | ئاسۆ جه‌بار | 2009-10-10
Aso-Jabar.jpgدروستکردنى دیکتاتۆر...پیشەسازییەکى زیندوو
دیکتاتۆریەت لەدیکتاتۆرەوە دەستپێناکات، بەڵکە لەو کۆمەڵگەیەوە هەڵئەقوڵێت کە ئیرادەى نییە، روانینێکى سەربەخۆى نییەى رێخۆشکارێکى زەلیلە لەبەردەم دەسەڵاتى رەهاى حیزبى ستەمکارى جەبەروتى ستەمکارى داگیرکارى پارەبەخشینەوەى راوڕوتى تاڵانکردنى کۆمەڵگە لەڕێى یاساى جەنگەڵى حوکمى حیزبى جەبەرى ستەمکارى ترسى چەواشەکارییەوە. بەڵام رایەکى دیکەش هەیە کە دەڵێت دیکتاتۆرەکان بە ڕێکەوت عەرشى دەسەڵات دەگرنە دەستى کۆمەڵگەش لەناو ئەو رێکەوتەدا دەژێنن...>>
بێده‌نگی‌‌و هۆكاره‌كانی | ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی | 2009-10-01
ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایه‌ به‌ته‌نها تواناكانی‌ قسه‌كردن به‌س نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ قسه‌بكات، به‌ڵكو له‌وه‌ش گرنگتر ئومێده‌ به‌وه‌ی‌ قسه‌كردن توانای‌ گۆڕانكاری‌ هه‌بێت. به‌بێ بوونی‌ ئومێد‌و هیوا به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌شێت قسه‌كردنمان شتێك بگۆڕێت، ئه‌سته‌مه‌ سنوره‌كانی‌ بێده‌نگی‌ ته‌سك ببنه‌وه‌. مرۆڤ له‌وكاتانه‌دا بێده‌نگی‌ هه‌ڵده‌بژێرێت، گه‌ر هه‌ستبكات قسه‌كردن‌و ده‌نگكردنی‌ هیچ له‌هیچ ناگۆڕێت، جگه‌ له‌سه‌ر ئێشه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ خۆی‌، هیچی‌ لێ سه‌وز نابێت. قسه‌كردن پێویستی‌ به‌فه‌زایه‌كی‌ كراوه‌یه‌ كه‌ شانسی‌ گوێگرتن‌و كاریگه‌ری‌‌و كارلێكردنی‌ تیا بێت. فه‌زایه‌ك ئاماده‌ بۆ بیستن‌و كراوه‌ بۆ دیالۆگ‌و رێزگر له‌قسه‌كه‌ر>> 
ڕووبەری کۆمەڵایەتی | ئاراس فه‌تاح | 2009-09-26

ArasFatah16-7-2009.jpgلەزانستە مرۆییەکاندا دوو رەگەزی گرنگ بابەتی گفتوگۆو جێگای مشتومڕن: یەکەمیان ”رووبەری شەخسی“یەو دووەمیشیان ”رووبەری گشتیی“یە. رووبەری شەخسی بەو کایەیە دەگوترێت کە هه‌موو تاکێک لەناو چوارچێوەی چواردیواری ماڵی خۆیدا دەپارێزێت‌و لەبازاڕو شۆستەو شوێنە گشتییەکانیتر جیایدەکاتەوە. واتە شوێنێکە کە مرۆڤ کەسایەتی تیادا پارێزراوەو کەس بەئاسانی ناتوانێت بچێتەناوی‌و دەستکاریی‌و برینداری بکات. رووبەری گشتیش بەو کایەیە دەگوترێت کە بواری هاتنەژوورەو دەرچوون تیایدا واڵایە...>>

فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردن : ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی دێ (ڕووی تیۆری). | ئازاد حه‌مه | 2009-09-13
Azad.Hama.jpgفه‌لسه‌فه‌ی گشت هه‌ڵبژاردنێک . له گشت کۆمه‌ڵگه‌ سیاسییه‌کانی جیهان . ده‌مانخاته به‌رده‌م دوو ڕووی سیاسی جیاوازی گرینگه‌وه. ڕویێکیان تیۆریه‌و ئه‌ویتر پراکتیکی  ، له‌م به‌شی یه‌که‌مه‌ی نوسینه‌که‌مان قسه‌ له‌سه‌ر لایه‌نی تیۆری فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین . ئه‌م لایه‌نه به‌زۆری فوکوس (ته‌رکیز) له‌سه‌ر ئه‌و هیوا و چاوه‌ڕوانیانه‌ ده‌کات له خودی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا خۆی په‌نهان ده‌کات . واته هه‌ڵبژاردن ده‌بێت به هیوا و چاوه‌ڕوانی سیاسی گه‌وره‌ی لێده‌کرێت ...>>
قوربانی سیاسی | ئاراس فه‌تاح | 2009-09-03

ArasFatah16-7-2009.jpgتارمایی بەرھەمھێنانی قوربانی بەناو مێژووی ململانێدا ھاموشۆدەکات و تاوەکو ئەمڕۆش ھەنووکەیی خۆی لەدەستنەداوە. قوربانی لەبنەڕەتدا چەمکێکی ئایینییەو سەرەتاکانی لە چیرۆکە دینییەکان دەدۆزینەوەو، پاشان شۆڕدەبێتەوە ناو ململانێ سیاسییەکان و دەبێت بە فاکتەرێکی گرنگ لەئەگەری ھەڵگیرسانی شەڕو فۆرمێکیش بۆ دامرکاندنەوەی ململانێ توندوتیژەکانی مرۆڤ یان گروپەکان دژ بەکترو لەگەڵ یەکدی. واتە قوربانیدان یان بەقوربانیکردن چەندە ھۆکارێکە بۆ سەرھەڵدانی ململانێی توندوتیژ ھێندەش فۆرم و کەرەسەیەکە...>>

ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ڕاپه‌ڕینی1968ی خوێندكاران.. ئه‌زمونێك بۆ گۆڕان.. | ئیسماعیل حه‌مه‌ ئه‌مین | 2009-08-27
 چه‌مكی گۆڕان ته‌نها چه‌مكێكی سیاسی رووت نیه‌، كه‌ته‌نها ‌بكه‌ره‌ سیاسیه‌كان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵكو خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵگری جه‌وهه‌رێكی كولتوریه‌. كاتێك باس له‌گۆڕان ده‌كه‌ین ده‌بێت باس له‌گۆڕینی هه‌موو ئه‌و فۆرمه‌ كۆنینه‌ بكه‌ین، كه‌له‌نێو كایه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا كاری خۆی ده‌كات. مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، گوناهه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ته‌نها گۆڕان بده‌ینه‌ به‌ر سێبه‌ره‌ خۆشنوده‌كانی لیستێك یان پارتێك، سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ...>>
دژ به‌ هه‌موو دوالیزمێکی ره‌ها | به‌ختیار عه‌لی | 2009-08-26

baxtiar.Ali.jpgمن له‌ ماوه‌ی رابردوودا قسه‌م له‌گه‌ڵ‌ ده‌یان که‌سدا کردووه‌ له‌ شاعیران‌و نووسه‌ران‌و وه‌رگێڕانی کورد، هه‌موو له‌شیان له‌وه‌ له‌رزییه‌وه‌، که‌ نه‌که‌ونه‌ به‌ره‌یه‌که‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ تێبگه‌ن خودی ئه‌م راکردنه‌، خودی ئه‌م بێده‌نگییه‌ گه‌وره‌ترین پله‌ی ته‌سلیمبوونه‌ به‌و دابه‌شکردنه‌، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ تێبگه‌ن که‌ ئه‌و بیرنه‌کردنه‌وه‌یه‌، ئه‌و ترسنۆکییه‌، ئه‌و سه‌رخستنه‌ ناو لمه‌وه‌ گه‌یاندنی ته‌واوی دوالیزمه‌که‌یه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی خۆی. مرۆڤ ناتوانێت له‌ رێگه‌ی بێده‌نگی‌و خۆشاردنه‌وه‌و قسه‌ نه‌کردنه‌وه‌ بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت، وه‌ک هه‌ندێک زۆر کۆمیدییانه‌ تێیگه‌یشتوون...>>

رۆشنبیرى به‌رپرسیار... كۆمه‌ڵگه‌ى به‌رپرسیار | ئاسۆ جه‌بار | 2009-08-23
Aso-Jabar.jpgگۆرِانى ریشه‌یى له‌سه‌ر ئاستى شارستانى یاسایى رۆشنبیرى سیاسى كۆمه‌لاَیه‌تى
ئایا دادپه‌روه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى لافیته‌یه‌كى حیزبییه‌ یان دروشمێكى به‌تاڵ... ئایا سه‌روه‌رى یاسا هوتافێكى سیاسییه‌ یان پرِۆژه‌یه‌كى كردارى پلانێكى ئێستایى دریێژخایه‌نه‌ بۆ دامه‌زراندنى سیستمێكى یاسایى مۆدێرن بۆ پۆلێنكردنى حه‌قى ناحه‌قییه‌كان، بۆ رووتكردنه‌وه‌ى ناعه‌داله‌تى پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له‌رووپۆشى حیزبى كۆنه‌په‌رستى...>>
رۆشنبیر‌و بەرخورد لە ئێستا | مه‌ریوان وریا قانع | 2009-08-23

meriwan-wurya-qanie01.jpgفەیلەسوفی فەرەنسی میشێل فۆکۆ، لە خوێندنەوەیدا بۆ چەمکی رۆشنگەریی‌و رۆشنگەربوون لەلای فەیله‌‌سوفی ئەڵمانی ئیمانوێل کانت، کە بەباوکی رۆشنگەری دەزانرێت، بەو ئەنجامە دەگات کە کاری رۆشنگەرانە بریتییە لە ”شیکردنەوەی ئێستا“، لە کردنی ”ئێستا“ بە بابەتی تێفکرین‌و بەرخورد‌و راڤەکردن، دانانی ”ئێستا“ لەناوەندی چالاکییە فیکرییەکاندا. فیکرێک بیەوێت رۆشنگەربێت، رۆشنبیرێک بیەوێت رۆشنگەرانە بیربکاتەوە‌و بنووسێت، دەبێت لە هه‌وڵدانی لێکدانەوەی ”ئێستاییبوونی“  ...>>

               
میدیا بێگه‌رد چیرۆكه‌كانی‌ هه‌زار‌و یه‌ك شه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌
پرسیاره‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كان له‌ نمایشی‌ (خوێنی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌)
شانۆی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئه‌فغانستانه‌وه‌ بۆ كوردوستان
به‌"سێوه‌كه‌ی خۆم" بوونی ته‌نگژه‌ی شانۆیان ڕه‌ت كرده‌وه‌.
خوێنی‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ك له‌ سلێمانی‌ ڕژا
لێكبوردن‌و مه‌رجه‌كانی‌ لێكبوردن‌و مه‌رجه‌كانی‌
ڕەوەندی کوردی سەبارەت بەتیرۆری سەردەشت عوسمان و ئازادی رۆژنامەنوسی پڕۆژەی کەمپینیک پێشنیاردەکەن. ڕەوەندی کوردی سەبارەت بەتیرۆری سەردەشت عوسمان و ئازادی رۆژنامەنوسی پڕۆژەی کەمپینیک پێشنیاردەکەن.
زه‌بروزه‌نگ و فه‌نتازیاكانی*‌ زه‌بروزه‌نگ و فه‌نتازیاكانی*‌
سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی‌ و خۆشه‌ویستی‌ پاكیزه‌یی‌ سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی‌ و خۆشه‌ویستی‌ پاكیزه‌یی‌
ئایا رۆمان له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌دایه‌ به‌سه‌ر ژانره‌كانی‌ تری‌ ئه‌ده‌بدا ئایا رۆمان له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌دایه‌ به‌سه‌ر ژانره‌كانی‌ تری‌ ئه‌ده‌بدا
به‌قاچاغ ڕۆیشتن به‌ره‌و سه‌رزه‌مینی‌ خه‌یاڵ. به‌قاچاغ ڕۆیشتن به‌ره‌و سه‌رزه‌مینی‌ خه‌یاڵ.

     
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕی چراكان زانیاریی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی چراكان په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی چراكان