به‌ر له چوونه ناو چیرۆكه‌كه‌وه

هه‌ڵبه‌ت گهرموگورِی و به‌ره‌وپێشچوونی چیرۆكی كوردی له‌م رِۆدا له چاو خێرایی به‌ره‌وپێشچوونی چیرۆكی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رِابردوودا گه‌لێك خاو دێته به‌رچاو. ئهمرِۆ به‌ده‌گمه‌ن چیرۆكنووسێك ده‌بینیت ته‌نیا مژووڵ و سه‌رقاڵی چیرۆكنووسین بێت، سه‌رجه‌میان به‌پاڵ چیرۆكنووسییهوه كاری وهرگێرِان ده‌كه‌ن و شیعر ده‌نووسن و جار جاریش لێكۆڵینه‌وه ده‌نووسن. بێگومان ئه‌مه‌ش له خانه‌ی خۆ ته‌رخانكردن ده‌رچوونه و به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و نووسه‌ره پرژوبلاَو نووسانه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنن.له لایه‌كی دیه‌وه چیرۆكنووسانمان هه‌ر هێنده‌ی چه‌ند چیرۆكێك ده‌نووسن، ئیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی رِۆماننووسین قۆناغی بالاَی چیرۆكنووسینیان بێت پێی گه‌یشتبن، ده‌واری لێ ده‌پێچنه‌وه، ئیدی ناگهرِێنهوه سه‌ر چیرۆكنووسین و لای لێ ناكه‌نه‌وه. له كاتێكدا چیرۆك هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه له رِۆمان و خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
له لایه‌كی دیشه‌وه ئهمرِۆ كه‌م له خوێنه‌ران ئاماده‌یی چیرۆك خوێندنه‌وه‌یان تێدایه، خوێنه‌ر ئاماده‌یه رِۆمانێكی چه‌ند سه‌د لاپهرِهیی بخوێنێته‌وه، بهلاَم به‌زه‌حمه‌ت به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه ده‌ست بۆ كۆمه‌ڵه چیرۆكێك ده‌بات.
ئه‌وه‌تا كه‌می رِێژهی فرۆشتنی كۆمه‌ڵه چیرۆك له كتێبخانه‌كاندا له چاو رِۆمانهوه باشترین گه‌واهن. لێ سهرهرِای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئێستا چه‌ند چیرۆكنووسێكی لاو هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه و زیاتر له بواری چیرۆكنووسیدا تایبه‌تمه‌ندن و گورِێكی دیكه‌یان به‌به‌ر چیرۆكی كوردیدا كردووه.
یه‌كێك له‌و چیرۆكنووسانه‌ی نه‌وه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رِابردوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانی له‌گه‌ڵ چیرۆكدا مۆر كردبێت، به‌رده‌وامی بهرِهوتی چیرۆكنووسین بدات، چیرۆكنووس ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیله. ئه‌م نووسه‌ره چونكه شاره‌زایی زۆری له بواره‌كه‌دا هه‌یه و به‌سێ زمان ده‌خوێنێته‌وه، له‌سه‌ر یه‌ك رِیتم و شێواز نانووسێ و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ته‌كنیك و ناوهرِۆكی چیرۆكه‌كانی لێكدی جودا بن و هه‌میشه گۆرِانكارییان تێدا بن.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته به‌رچاوه‌كانی چیرۆكه‌كانی له‌وه‌دایه زیاتر یه‌ك كاراكته‌ر به‌كار ده‌هێنێت، زۆر جاریش كاراكته‌ره‌كانی خه‌ریكی خۆ دواندنن و به‌ده‌گمه‌ن دیالۆگ له چیرۆكه‌كانیدا ده‌بینرێته‌وه. هه‌رچه‌نده كێشه‌كان لای ئه‌و شه‌خسین و هه‌ڵوێستی تاكرِهوانه ده‌نوێنن، بهلاَم كاراكته‌ره‌كانی نوێنه‌ری توێژێك، یاخود چینێك، یان نه‌ته‌وه‌یه‌كن و ئازاره‌كانیان له خۆدا چرِ ده‌كاته‌وه. به‌مه‌ش كاره‌كه‌ی زیاتر هونه‌ریتر و رِهسهنتر ده‌بێته‌وه.
چیرۆكنووس له چیرۆكه‌كانیدا هه‌وڵ ده‌دات ده‌مامكی درۆزنانه بهرِووی كاراكتهرهكانیهوه هه‌ڵماڵێت، كه رِوخساری جوانی ناشرینییان پۆشیوه.
چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كان به‌كورتی
ئه‌گه‌رچی كورتكردنه‌وه‌ی چیرۆك دابرِانێتی له جوانكاری و ئه‌و ته‌كنیكه‌ی له خۆیدا حه‌شاری داوه، له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی وه‌رگر و ئاگاداربوونی له هێڵی گشتیی چیرۆكه‌كه، به‌ناچاری كورتی ده‌كه‌مه‌وه:
كاراكته‌ر له زهردهپهرِدا له شهرِێكدا بریندار ده‌بێ و پێیه‌كانی له كار ده‌كه‌ون و كه‌مئه‌ندام ده‌بێت. رِۆژانه له دوو په‌نجه‌ره‌وه له ژیان دهرِوانیت، یه‌كیان په‌نجه‌ره‌ی دوێنێیه و تێیدا دهگهرِێتهوه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تارمایی تۆقێنه‌ری باوكی سێبه‌ر ئاسا به‌رده‌وام به‌دواوه‌یه‌تی.
په‌نجه‌ره‌ی دووه‌میش په‌نجه‌ره‌ی ئهمرِۆیه و رِۆژانه له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه سه‌ره‌تاتكێیه‌تی و دهرِوانێته ناو حه‌وشه و ژووری ئه‌و ئافره‌ته‌ی، كه تازه هاتووه‌ته ئه‌و ناوه. ئه‌و ئافره‌ته‌ش چون ته‌نیا بێت له په‌نجه‌ره‌وه نمایشی جه‌سته‌ی خۆی بۆ ده‌كات. رِۆژێك ئافره‌ته‌كه بۆ لای دێت و ده‌یه‌وێت سه‌رجێیی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌م له سۆنگه‌ی قاچه‌كانیه‌وه ناتوانێت له شوێنه‌كه‌ی خۆیدا رِاست بێته‌وه، ئیدی هه‌ر هێنده‌ی ئافره‌ته‌كه به‌مه ده‌زانێت جێیده‌هێڵێت و بۆ یه‌كجاری په‌نجه‌ره‌كه‌ی خۆی بهرِوویدا داده‌خات. ئه‌میش له داخاندا ته‌نیا ئامرازێك به‌ده‌ستییه‌وه بێت، كۆتایی هێنانێتی به‌م گه‌مه‌یه.(1)
چه‌مكی شوێن له چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كاندا
شوێنی سه‌ره‌كی له‌م چیرۆكه‌دا ژووره‌كه‌یه، لێ چونكه هیچ وه‌سفێكی ژووره‌كه ناكرێت، ئێمه ته‌نیا دوو په‌نجه‌ره ده‌بینین، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ره‌كان پارچه‌یه‌كی بچووكن له جه‌سته‌ی ژوورێكی گه‌وره‌دا، كه‌چی وه‌كو شوێن پانتایی ئه‌و دوو په‌نجه‌ره‌یه له ژووره‌كه گه‌وره‌تر دێته به‌رچاو، چونكه ژووره‌كه شوێنێكی شانۆیی داخراوه و كاراكته‌ر بهندیخانهئاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و رِۆڵی له كاره هونه‌رییه‌كه‌دا نییه، هه‌رچی پهنجهرهكانن وه‌كو چاوی كامیرای شاكه‌س بهرِووی كاراكتهردا شوێنی ئاشنا و كراوه‌ن. لێره‌دا په‌نجه‌ره‌كان فره رِهههندن و جگه له رِۆڵی شوێن رِۆڵی كاتیش دهگێرِن و له شوێنه‌وه بۆ كات دهگۆرِێن. واتا شوێن دیوی دووه‌می هه‌یه و هه‌ر په‌نجه‌ره و شانۆی زه‌مه‌نێكه. په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌م شانۆی رِووداوهكان و باخی بیره‌وه‌ریی دوێنێیه و په‌نجه‌ره‌ی دووه‌میش شانۆی رِووداوهكانی ئێستایه، ئه‌وی له نێویاندا بزێوه و هه‌ست بهگۆرِانی ده‌كه‌یت كاته. ئه‌و په‌نجه‌رانه رِۆڵی كۆمهلاَیهتی ده‌بینن وتهماشاكردن لێیانه‌وه جۆرێك له سنووربرِینه و لادانه له دابونه‌ریته كۆمهلاَیهتییهكان. بۆ نموونه هه‌ر ته‌نیا چه‌ند پارچه ته‌خته‌یه‌ك لێك بدرێن و بكرێن به‌ده‌رگا، ئه‌وا ده‌بێته هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان جیهانی ناوه‌وه و جیهانی ده‌ره‌وه. هه‌ر بۆ برِینی تخووبی ئه‌و هێڵه‌ی نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و ئاودیوبوونی ده‌رگای ماڵێك (پێویست به‌ته‌مه‌نێك له پێوه‌ندیی كۆمهلاَیهتی وبرِێك له رِهوشت و زه‌مه‌نێك له ئاشنایی و براده‌ری ده‌كات).(2)
كه‌واته ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار رِوانین له پهنجهرهیهكیشهوه له سنوور ده‌رچوونه و رِهنگه به‌كارهێنانی به‌نه‌شیاوی باجه‌كه‌ی قورس بێت. ئه‌م كه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه چاوبرِكێ له‌گه‌ڵ كیژێكی دراوسێیاندا ده‌كات، هه‌ینێ باوكی پێی ده‌زانێت، ده‌یخاته قاڵبی تاوانه‌وه "جارێكی كه بۆ ئه‌و كچه هه‌تیوه پێبكه‌نی وه‌ك كار سه‌رت دهبرِم ".
پابه‌ندبوونی كاراكته‌ر به‌دیمه‌نی ناو په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌مه‌وه (شوێنی ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی)، كه منداڵی و به‌شی زۆری ژیانی له‌وێدا به‌سه‌ر بردووه (پێوهندبوونه به‌كێشه‌ی ئه‌و شوێنه‌وه، نه‌ك پێوه‌ندییه‌كی سۆزئامێز و جوگرافی رِووت).(3)
واتا پانتایییه‌كی فراوانتر وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌تا دیمه‌نه‌كانی ناو په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌م له دوای نیو سه‌ده، ده‌بنه خانوو و ته‌لاری به‌رز و رِازاوه، كه‌چی ئه‌و گهرِهكهی ئه‌و لێی ژیاوه ته‌واو پشتگوێ خراوه و "ئێستاش هه‌ر وه‌كو ئه‌وسان نهگۆرِاون "، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه دابه‌شكردنه‌كان ناهاوسه‌نگییان تێدان و چینێك له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وی دی ده‌بووژێته‌وه، گه‌نده‌ڵی تای ته‌رازووی مافه‌كان لاسه‌نگ ده‌كات، له داخی ئه‌مه‌شه كاراكته‌ری چیرۆكه‌كه‌مان هاوده‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاراكته‌ری رِۆمانی( یاده‌وه‌ریی جه‌سته)ی رِۆماننووس ئه‌حلام مستهغانمیدا، كه ده‌ڵێت: "ایها القوادون املئوا جیوبكم باموال الشعب " واتا: ئه‌ی گه‌وادینه، گیرفانه‌كانتان به‌ماڵی میلله‌ت پرِ بكه‌ن.
له چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كاندا كاتی ناو ژووره‌كه ونه، یاخود مه‌ییوه و هه‌ست بهتێپهرِبوونی كات ناكرێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كاراكته‌ر هه‌موو كاته‌كانی ئێستای به‌لاوه یه‌كن و هیچ له ژیانی ناگۆرِن، ناچار باز به‌سه‌ر كاتی ئێستادا ده‌دا و به‌ره‌و رِابردوو رِووه و شوێنی تاقیكراوه(المكان المعاش)، یاخود وه‌كو گاستۆن باشلا‌ر ناوی ده‌نێت (شوێنی منداڵی)، ئه‌و شوێنه‌ی له رِێگهی یاده‌وه‌رییه‌وه دروست بووه، دهگهرِێتهوه. چونكه خۆشترین كاتی ژیان و هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه نه‌كردن و باوه‌شی پرِ له سۆز و گه‌رمی دایك و یاریی كۆلاَن و پێوه‌ندیی براده‌ری و گه‌لێك شتی دی تێدا تۆمار كراون، (جا مه‌رج نییه ئه‌و شوێنه ماڵ بێت، ده‌شێ ژوورێك، یا گهرِهكێك یا شه‌قامێك یا باغچهیهك یا شارێك بێت).(4) ئیدی به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و رِووداوه شیرینانه له ژیانیدا دووباره ده‌بنه‌وه و وه‌كو خه‌ون و خه‌یاڵ له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژێت.
دوو په‌نجه‌ره به‌سه‌ر تونێڵی ژیانه‌وه
له سۆنگه‌ی په‌ككه‌وته‌یی و ده‌سته‌پاچه‌یی كاراكته‌ره‌وه ژیان له شێوه‌ی تونێڵێكی نووته‌كدا، كه هیچ ترووسكایییهكی تێدا نه‌بینرێته‌وه دێته به‌رچاو "نه ئه‌وسه‌ری پێشبینی ده‌كرێت، نه ده‌زانرێ بۆ كوێ دهرِوات، نه كۆتایی دیاره "، ناچار هیچی بۆ نامێنێته‌وه دوو په‌نجه‌ره له‌و تونێڵه تاریكه‌دا هه‌ڵده‌كۆڵێت و لێوه‌یان دهرِوانێت، تێیاندا لاپهرِهی ئه‌لبوومی منداڵیی خۆی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. ئه‌و كاتی په‌ككه‌وته نه‌بوو و سپوساغ بوو، لێ تارمایی باوكه كه‌واو سه‌ڵته لهبهرهكهی، باوكی كافكا ئاسا به‌رده‌وام به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی و له‌م دۆزه‌خه‌ی باوكی‌دا ئازاری زۆری كێشاوه. ئه‌و ده‌می بهپاچكه بازنه‌یییه له تێل دروستكراوه‌كه‌ی یاری ده‌كات، بابی پرِدهبا لێی ده‌ستێنێت و لێی ده‌دات! هه‌ینێ له‌گه‌ڵ كیژه دراوسێكه‌یاندا ئه‌وین دهگۆرِێتهوه، هه‌ركه بابی پێ ده‌زانێت پێی ده‌ڵێت "جارێكی كه بۆ ئه‌و كچه هه‌تیوه پێبكه‌نی وه‌ك كار سه‌رت دهبرِم ".
فرانتز كافكاش كاتێك باوكی پێی ده‌ڵێت (..هه‌ر وه‌كو ماسییه‌ك له‌توپه‌تت ده‌كه‌م) ده‌ڵێ: ( ئه‌م ههرِهشهیهت زۆری دهترساندم )(5)، یاخود ده‌نووسێت: (ده‌مه‌وێ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیشم بۆ ناوبه‌ریت، كه من بهمنداڵیم خۆشم ویستبێت و تۆ تانه و توانجت لێ نه‌دابێت)(6). كاراكته‌ری چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كان له‌و وێنانه‌ی منداڵیی خۆی، كه وێنه‌ی باوكی تێدا نین، ئه‌م ئێستا سێبه‌ری بابی تێیاندا ده‌بینێته‌وه و وێنای ده‌كات. به‌منداڵی بابی سنووری ئازادییه‌كانی بۆ ده‌ستنیشان كردووه، ئێستاش ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه‌ی، كه به‌نیوه جه‌سته‌ی لهكاركهوتوویهوه به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی رِووبهرێكی دیاركراو، كه ژووره‌كه‌یه‌تی، بۆی ده‌ستنیشان كردووه. له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه مه‌ودای دامركاندنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی له ده‌ست بهناوگهڵدا هێنانی خۆی زیاتر تێپهرِ ناكات.
لاوێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌ست و پێ و ته‌نانه‌ت یاده‌وه‌رییه‌كانی له كۆت و به‌ند درابن و سانسۆریان به‌سه‌ره‌وه بێت، چاوهرِێی چ ئومێدێك له ژیان بكات؟!
هه‌موو ئه‌م نادادییانه و بۆشایی تهنیایییهكهیشی له‌گه‌ڵدا بێت، كه خه‌ریكه بۆگه‌نی ده‌كات، ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان ناهێڵێته‌وه، سیزیف ئاسا له بازنه‌ی بێهووده‌ییدا ده‌خوولێته‌وه و تروسكایییهكی ئومێد له‌وسه‌ری تونێڵی ژیاندا به‌دی ناكات و هیچ كامێكیش له په‌نجه‌ره‌كان ته‌سه‌للای ناده‌ن "خودایه كه‌ی كۆتایی دێ؟ ". ئه‌میش به‌هه‌مان ده‌ردی كه‌سایه‌تیی رِۆمانی (رِۆژێكی بێده‌نگ له ته‌نجه) چووه، ئه‌ویش وه‌كو په‌ككه‌وته‌یه‌كی له ناو جێ‌دا كه‌وتوو بۆ خۆ رِزگاركردن له كاڵبوونه‌وه له ده‌ستی ئێستا و ئاینده، په‌نا بۆ به‌هه‌شتی رِابردووی ده‌بات، چونكه چركه له دوای چركه بێزاری ناخی ده‌كرۆژێت و ده‌یپووكێنێته‌وه (بێزاریی.. ئه‌و ساپیته زۆر نزمه‌یه، كه له ناوهرِاستیدا درزی بردووه و ئاماده‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا بێت بكه‌وێته خواره‌وه).(7)
ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه به‌رگه ناگرێت و برِیار ده‌دات "جا ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كۆتایی به‌م یارییه بهێنم؟ ".
چی بكات باشه؟ چار چییه؟ چیرۆكه‌كه به‌كراوه‌یی خۆی ده‌بێته كۆتایی سه‌ره‌تایه‌ك، ده‌مێنێته‌وه لای وه‌رگر مافی ژیانی پێ ده‌دات، یاخود مافی ژیان به‌ده‌ست خۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشێت؟ یان بیر له رِێگهچارهیهك بۆ ئه‌و ده‌كاته‌وه!!، یانیش له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی كامۆ دهرِۆن، كه ده‌ڵێت:
"به‌ڵێ ژیان بێ مانایه، بهلاَم خۆكوشتن چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو ده‌بێ له دژی ئه‌و بێ مانایییه رِابین ".
ئه‌نجام
1.كه‌سایه‌تیی چیرۆكه‌كه مرۆڤێكه ته‌سلیم و ده‌سته‌وستانی ناو رِووداو و یادهوهرییهكانه، هیچ توانایه‌كی له گۆرِینی رِهوتی رِووداوهكان و ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی خۆیشیدا نییه.
2. نووسه‌ر له چیرۆكه‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بۆ دهربرِینی كێشه ئاڵۆزه‌كان ساده‌ترین شێوه به‌كار بهێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ته‌ماحی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ جارێكی دیش به‌مه‌به‌ستی زیاتر لێگه‌یشتنی بگهرِێینهوه سه‌ری.
3. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كاراكته‌ر له پێناوی ئه‌وه‌دایه له‌ته‌نهایی و مردن دوور بكه‌وێته‌وه، كه‌چی بێ ئاگایه له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌و ئاقاری نزیكبوونه‌وه له تونێڵی مردنی ده‌به‌ن.
په‌راوێزه‌كان:
-
برِوانه: چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كان، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل. هه‌فته‌نامه‌ی رِهخنهی چاو‌دێر، ژ(152)ی 9/2/ 2009
-
د.اسعد غالب الاسدی، شعریه العماره، سلسله الموسوعه الێغیره، دار الشۆن الپقافیه العامه، بغداد 2002 ێ 67.
-
محمد كامل الخگیب، الروایه والواقع، دار الحداپه، بیروت 1981 ێ 40 .
-
سه‌باح ئیسماعیل، چه‌مك و ئیستاتیكای شوێن له ئه‌ده‌بدا، له بلاَوكراوهكانی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد-كه‌ركووك 2005 ل 50.
-
كافكا، نامه‌یه‌ك بۆ باوكم، و:جه‌لیل عه‌باسی، چاپه‌مه‌نیی چوار چرا، سلێمانی 2005 ل 51 .
-
هه‌مان سه‌رچاوه، ل81-82 .
-
تاهیر بن جه‌لون، رِۆژێكی بێده‌نگ له ته‌نجه، و: تارا شێخ عوسمان، له بلاَوكراوهكانی پاشكۆی رِهخنهی چاو‌دێر، سلێمانی 2008 ل 22.