ماوه‌يه‌ک له‌مه‌و به‌ر له ماڵپه‌ڕی چراکــاندا ئه‌م شيعره‌ی (به‌ختيار عه‌لی)م خوێنده‌وه، هــه‌ر له‌ژێر شيعرهکهشدا ئاماژه به‌وه کراوه‌که ئه‌مه ده‌قێکی بڵاو نه‌کراوه‌ی(به‌ختيار عه‌لی)يه..جگه‌له‌وه‌ی شـــــــــاعيرله ژياندا ماوه‌و هيچ سه‌رسورمانێکی تێدا نيه‌وه زياتريش ده‌چێته نێو خانه‌ی ڕيکلام وقه‌باره دروستکردن پيا هه‌ڵدانه‌وه ئيتر نازانم (به‌ختيار خۆی داوا ده‌کا که بنوسن(ده‌قێکی شيعريی بڵاو نه‌کراوه ی)به‌ختيار عه‌لی يان کارگێڕانی ماڵپه‌ڕه‌که،ئه‌م نوسينه ته‌نها له‌سه‌رئه‌م ده‌قه شـــــــــيعريه،مه‌به‌ستيشم نيه تائێرهلهتوانای نوسين وڕوشنبيريی وکهسايهتی(به‌ختيار) که‌م که‌مه‌وه..بڕواشم وايهکه نوســـــهر خــــاوه‌نی که‌سايه‌تی وداهێنانه..جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ی بهرههمهکانيهوهدهيناسم،هه‌ندێکيش يه‌کدی دهناسين بهختيارعهلی نوسه‌ری دووسهردهم وزه‌مه‌نی جياوازه،سه‌رده‌مێکی خه‌فه‌بووی ژێر سته‌م وتاريکستانی ڕژێــــــم و ديار نه‌بوون،ســــهردهمی دوه‌م ،سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕين وئازادی نوسين وبهدهرکهوتنيهتی..هه‌رچی ســـه‌رده‌می دوه‌مه،تائێستا گه‌شه‌و به‌ره‌و ههڵچونيهتی..تاراوگـــهش کاريگـــهری(يــــار) بوه له‌گه‌ڵیدا،چ وه‌ک ژيان ووه‌ک گوزهرانچوهک دووريی لهمهينهتی وبێ داديی ونالهباريهکانی ووڵات..که‌م وزۆر نوسيويه‌تی وئه‌وه‌نده‌ی باس و نوسين له‌داهێنانه‌کانی کراوه،هێندهلهکهم وکورتی وسادهوساکاری وههمهلايهنهکانی نه‌کراوه،خۆشی زۆرجــــار ئاوڕی نه‌داوه‌ته‌وه،ئه‌وه‌نده‌ی غه‌می نوسين بوه..هێنده غـــــهمی خۆخوێندنه‌وه‌ی نه‌بوه..هێندێکيش سه‌رمه‌ستی پياهه‌ڵدان وستايش کردن بوه،لهبۆشايی که‌م ئاماده‌بوونی( نوخــبه)و سه‌رسام بوونی زۆريــــنهی خـــــوێنهری (سه‌رسام وبێقهرار)له‌قه‌واره‌ی خۆی زياتر زۆر بواری گرتۆته به‌ر..بۆيه پرسيار ده‌کرێ ئاخـــــــۆ(به‌ختيار ) نوسه‌رێکی (تيۆری) وزانستی و(مه‌عريفی)يهسياسی وئابوریناس وڕۆماننوس ..لهههمـــــان کاتيشدا ده‌بێ بـــه شاعيرێکی گه‌وره ناببرێ وداهێنهريش بێت..؟ ئاخۆ بيرو (ئايـــديا) وهزروهونهری بــــهشی ئه‌وه ده‌کــــات که ئه‌م هه‌موو بوارانه ببات به‌ڕێوه،لهههرههموشياندا ناکشێته‌وه‌و،ئاخۆ کام داهێنانی ئه‌وی دی به‌جێ ده‌هێڵێ؟ئاخۆ لهکاميان به‌شی کاميان ده‌دات..؟کاميان ده‌کا بهپێـــخۆری ئه‌وی دی..؟ئاخــــــــــۆ چه‌ند دووباره بوونه‌وه له‌نێوانياندا ده‌بينێته‌وه،..؟ناترسێ له چاڵ وکۆســـــــپ ونـــــسێ وکاڵبونهوانهی..له‌جياتی بروسکه تارمايی بڕژێننه نێوئهدهبهکهی..؟
ئاخۆ بهختياردهخوازێ نوسه‌ریکی فهلسهفيی..يان ڕۆماننوسێکی شاعير..يان شاعيرێکی فهيلهســـــــوف يـــــان ههرههمويان بێت..؟گه‌ر شاعيرێکی باش نه‌بوو .. ئاخۆ ناکرێ بهمايهی نوسه‌رێکی باش يان ڕۆماننوسیکهوه هه‌ستێته سه‌رپێ.؟من باوه‌ڕم به‌وه هه‌يه گه‌ر نوسه‌ر خوليای زۆربێت ده‌توانی وێنه‌ش بکێشی ده‌کرێ مــــــرۆڤ گه‌ر ده‌نگ خۆشيش بێت..گۆرانيش بێژێ.
بۆئه‌وه‌ی بێمه سهربابهتهکهم، کهئهودهقه شيعريهبڵاو نه‌کراوه‌ی شــــــاعيرهوههندی لايه‌نی باس که‌م..يه‌که‌م که‌س بم که پهرۆزبايی داهێنهرانهله (بهختيارعهلی) نه‌که‌م،به‌م شيعره بڵێم.. ئه‌مه نه‌ک هــه‌ر شـــــيعرێکی ساده‌و ساکاره..گه‌لی ڕوخانيشی تێدايه به‌سه‌ر بهختيارداداهێنانيشی نه‌خستۆته ســــــــــــــهر ئــهدهبهکهی،بــه پێچه‌وانه‌و زۆريش مه‌ينه‌تی وکه‌م به‌ختی ڕوخاندهوه به‌سه‌ر داهێنانی نوسه‌ردا..خـــــاڵی ســــــمهرهکيم بۆ نێو بينين و تهماشاکانی خوێنه‌ر ئه‌وه‌يه..تاکۆتايی خوێنه‌ر بابگهڕێ..گه‌ر (کۆدێکی) دۆزيه‌وه..سيحرێک بکات و فوو بکابهڕۆحی ئه‌م شيعره‌دا ئه‌وا..ئه‌مه شيعرهو،گه‌ر نا سه‌ربه‌ستن وا بيخوێننه‌وه که‌ئه‌مه چــــونکه شــــيعری به‌ختيار عه‌لی يه..ئيدی شيعرێکی چاکه،له‌لايه‌کی ديهوه سه‌رنجی خوێنه‌ری ژيرو(نوخبه) بۆئه‌وه ڕادهکێــشم گه‌ر ته‌ماشا کات (به‌ختيار) به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست به‌م شێوازه نوسيويه‌تی،زمانێکی به‌کار هێناوه کاتێ خوێنه‌ر شيعرهکه ده‌خوێنێته‌وه،واده‌زانێ شيعرێکی تهرجـــومه کراو ده‌خوێنێته‌وه..شيعرێک له شێوه‌دا هـاوشێوه‌ی شيعره جيهانيه ناوداره‌کان تا به‌ختيار به‌م شێوه زمانه،خۆی جياکاتهوه لهشاعيرانی دی وڕه‌نگ وبۆ يه‌کی نامۆ بۆ خۆی دروستکات..که‌چی ئه‌م شيعره له‌به‌رهه‌می سادهوساکاروکاڵ وکرچی هيچ ده‌ست پێکردويهک شيعر تر نيه له‌م سهردهمهشدائهم هاوکێشه‌و ده‌سته واژه‌و گوزارشتانه..له‌دوکانی هه‌ر(عهتارو)له(بوخچه‌ی)ههرماڵێکدابۆی بگهڕێیدهستت ده‌که‌وی ودهيــــدۆزيتهوه.
وه‌ک چۆن پياوکوژهکان ودزه‌کان
له به‌هه‌شتن
له‌م هاوکێشهيهدا،کام زه‌مين له‌رزه‌ی داهێنان وگوزارشتی شيعريی وکام وێنه دێته پێش چــــــــاوی خوێنه‌ر..؟
ئه‌مه سه‌ره‌تايترين..بيرۆکهيهلهنێوان شاعيران وپياو کوژو دزه‌کاندا..که نوسه‌ر دهيـــــهوێ بــــــيکــاته بابه‌ت بابه‌تێکی شيعريی ئه‌مه کام داهێنانی فيکريی تێدايه..؟کام دۆزيـنهوهوکام تازهگهريی..کـــوا ئه‌م بيـرۆکهيـــه به‌شيعر کراوه..کامه وێنه‌ی له پشته‌وه‌يه..؟
نه‌ک هه‌ر ئه‌م کۆپله، لهههمووئهوانی دی وگوزارشته ســـادهکانی تــر که دهخـــــــوازم خوێنهرخـۆی به‌وردی له ماڵپه‌ری( چراکاندا) بيانخوێنێتهوه،.. گه‌رله‌و بيرۆکه سادهوســاکاره زياتر نيه که به‌ختيار مه‌به‌ستێتی بڵێ ئه‌مه چ دادێکهپياو کوژو دزه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شــت وشـــــاعيرهکان له‌گه‌ڵ ئاگــــــــردا هه‌ڵده‌که‌ن ودهژيـــن.....
ئيتر لهخهياڵی خوێنه‌ری(خه‌يال ئه‌بڵه‌ق بوو) به به‌ختيار عه‌لی وچونکه شيعری بهختيارهو ناویکهو ڕۆشتوه ده‌بێ شيعرهکهشی شيعر بی و بڕوا‌و..که‌چی ده‌بی خوێنه‌ری شيعر بپرسێ گه‌ر ده‌قێک به‌شی هيجی نه‌دای گه‌ر شوێن پێی دوسێ وێنه‌ت هه‌ڵگرت وله نيوه زياتريت خوێندهوهوبههيچ نهگهيشتيت له کۆتايشدا هيچ..ئيدی خوێنه‌ر دهپرسێکام فهنتازيايه توشــــــمی سه‌رسوڕمانمان ده‌کا ئاخۆ ئه‌مه لهخهيال ودڵـــه ڕاوکێی ته‌نـــانه‌ت (عابيـدێک)يش دانيه..؟شک و لێکدانه‌وه‌ی ..به‌هه‌شت جه‌هه‌نه‌م،،؟به‌ڵام به‌ختيار له‌م به‌هه‌شت وجــهههنهمه هيچ گۆڕانیکی کردوه..؟هيچ زادهيهکی خستۆته سه‌ر زاده‌ی بيروئهندێشهی خوێنه‌ر..؟ ئه‌مه لای خه‌ڵکی ساده وساکاريش ســــــواوه..ئه‌م لابهلابوونهوهيه هيچ تازه نيه..با چاوه‌ڕوان کــــهين بزانين چـــــی به‌دوادا دێت..؟
ئازار تیناگه‌ن،به‌راستی ده‌چنه به‌هه‌شت
به‌ڵام به‌خته‌وه‌ری له‌ناو ئه‌و
..........................
له‌هه‌ر که‌س بپرسی نه‌ک زمانزانێک ده‌زانی ئه‌م دێڕهلهژێر دارشه‌قی وشه‌ی( به‌ڵام)دا‌و بۆباڵای ڕستهيهکـــــی شيعريی..شهلهليهتی..به‌ڵام به‌کارهینان له‌ناو شيعریکی فه‌لسه‌فيدا،به‌ختيار دهيهوی بينوسێ..ده‌ست کورتيه وه‌ک ده‌ست کورتی کاڵنوسێکی تازه..يان ده‌ڵێ
خۆڵه‌مێشه‌که‌ی ده‌خوێنينه‌وه
به‌ختيار دهيهوی خێرا له‌نێوئه‌و وشه ساکارانهوه که هيچ درێژبونهوهيهکيان نيه بۆهونه‌ری زمان بهکـارهێنان وفهنتازيا..به‌م ده‌سته واژهيه دهيهوی فهنتازيايهک له گوزارشتدا بکات..نازانم..چ هونه‌رێک له‌م دێڕهدايه..
له‌ناو ئه‌و حه‌رفه سوتاوانهدا ئه‌مه‌ش بهفريای کردنه شيعری بابه‌ته‌که‌ی نوسه‌ر ناکه‌وێ..که‌س نا به‌ختيار خۆی دهزانێکه ئه‌م گوزارشـــــته رووت ورهجاڵهله بۆنی شــيعر،و هيچ هونه‌ر وفهنتازيايهکی تێدا نيه،ئه‌م رستانه‌ش هه‌ر به‌هی تازه شـــــيعر نوسه‌کان ده‌چێت که‌به‌بێ په‌روا ده‌نوسن .
به‌ڵکو خودا خۆی دهيانبات بۆجهههنهم
به‌ختيار نه‌ک هه‌ر هونه‌ری شيعری ئه‌وه‌تا ئايدياو بيرکردنهوهشی..ڕێ ڕێ ده‌بــــــێ و ئه‌وه‌تا درزی گـــــــهوره که‌وتۆته نێو هـــــزرو خه‌ياڵی..جياوازيه‌کی لۆژيــــکی کهوتۆتهنێو ئايدۆلۆژياو باوه‌ڕی،له‌شک ويهقين دايهله تهفسيرکردنی بۆشـێوهوبون ونه‌بونی (خودا)ئه‌و خودايهک بێ بير کردنه‌وه‌و بێجياوازی کردن له خوداکانی تر به‌کاردێنێ بۆ لايه‌نگری وسهرقافڵهچی چ بۆ جه‌هه‌نه‌م و پێچه‌وانه‌که‌شی بـۆ به‌هه‌شت،(خودا اسمی عه‌له‌مه)هه‌موو خوداکان ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به‌ختيار جياوازی ناکات له نێوان ئه‌و خودايه‌ی که(جهبـــــــــــــهروت)ی پی به‌خشراوه‌و خوداکانی دی..هه‌ر نه‌بی (خودای جوانی)..خوداههک بۆ ميهره‌بانی..به‌ختيار دهڵـــــــــــــــــــــــــــێ
به‌ڵکو خودا ده‌يان بات بۆجهههنهم
جگه‌له‌وه‌ی لهدوودێڕدا دووجار..جه‌هه‌نه‌می بهکارهێناوهکهئهمه ماڵ وێرانيه(زمانی نوسينی نوسه‌رێکی خاوه‌ن تهجروبهوداهێنهر بێت)گه‌ر له پێچه‌وانه‌که‌شی بگه‌ڕێين هه‌مان خودا پياوکوژو دزه‌کان پێشی خۆی بدات بــــۆ جه‌هه‌نه‌م وشاعيرهکان فه‌رموو لێ بکات بۆ به‌هه‌شت،ئه‌و کات (به‌ختيار ) ئه‌و خودايه‌ی پی قبـــــوڵه..ئيــتر ده‌شێ خوێنه‌رخۆی ده‌توانێ ده‌يان وێنه‌ی ديکهوزۆرداماوی وماڵوێرانی ديـکه له‌م شــــــــــــــــــيعرهدا ده‌بينێته‌وه.
ناتوانن ئاگر بخوێننه‌وه
ته‌نها ئێمه ده‌توانين ئێمه‌ی شاعير..!! ئه‌ی شاعيـــران مرۆڤ نين..؟ بۆ.. ئه‌ی به‌گوزارشت و(مجاز)يش بێت شاعيران فريشته نيــن..؟ئاخۆ شاعير که پێشتر مرۆڤ بوه ..مرۆڤايه‌تی جێهێشتوه ئه‌وسا بوه بهشاعير..؟
بوه به‌بونه‌وه‌رێکی تر که شاعيره،،؟ئه‌ی شاعيران پێيان قبوڵ نيه که فريشــته بن..؟کهشاعير فريشته بوو ده‌شتوانی ده‌ست به‌ئاگره‌وه بگرێ وئاگر بخوێنێته‌وه..که‌واته به‌ختيار سه‌رکه‌وتو نه‌بوو له‌و چواندنانهی بــــۆ مرۆڤ وفريشته به‌رامبه‌ر بهشاعيرنهيتوانی له خه‌ياڵی خوێنه‌ردا وێنه‌يه‌کی چ روحی وچ ئايديالی بۆشاعيرو ئهلتهرناتيفهکانی شاعير دروست کات.
به کڵپه‌وه تا نهکهوين
له ڕاستيدا ته‌نها لێره‌دا له‌م چڵه دێڕه‌دا، ته‌نها ئه‌م چڵهشيعره خوێنه‌ر خه‌به‌ر ده‌کاته‌وه وته‌نها ئه‌م چڵه دێڕه‌ی بۆنی شيعری لی دی..ديسانه‌وه ته‌ماشا ئه‌م ههمووگوزارشته ســــادهوســـــــــــاکارانهی (به‌ختيار عه‌لی)
ووشـــــه ڕاستهقينهکان
...........................
به‌ڵام به‌خته‌وه‌ری له‌ناو ئه‌و کتێبهدايـــه
..........................
تێناگه‌م بۆ هه‌ندێ شيعری (به‌ختيار )سيخناخه به گوزارشتی فارسی وبۆن وبهرامهو ڕيتمی ئه‌ده‌بێک که‌له‌وه ده‌چێت (ترجمه) کرابی وده‌بێ هی خۆشی بێت ئه‌م شيعرهش کــــهخۆی نوسيويه‌تی ودانسقهيه، ويان خـــــــۆی نوسيويه‌تی بۆی بڵاو بکه‌نه‌وه که‌ئه‌مه(ده‌قێکی بڵاو نه‌کراوه‌يه)چونکه زۆر لای خۆی شيعرێکی نازداره..يــــان تيمی پشکنين وبه‌دوادا چوون له نێو بهرههمهکانيدائهم ده‌قه بڵاو نهکراوهيان دۆزهوهتهوهوبهختيار خــــــــۆی ئاگای لێ نيــــــــه له‌م بهرههمهشيداکهبانگهشهی بۆ کراوهيهکێکه له‌ده‌قه بڵاو نه‌کراوه‌کانی..مه‌به‌ست له‌م نوسينه ئهوهيهکــــــــه ده‌بوو چاوه‌روانی ئه‌وه بکرايه زۆر زهاتر لهشيعرهکانی تری به‌ختيار شيعر تر بوايهکهچـــــــی خه‌ڵکينه وه‌ک( بهرگــــه ئهفســــوناويهکــهی پاشـــــــــا)ئه‌م شـــيعره هيــچی لهبـــهردا نـــيهو ڕووت وقـــووتـــــه.