|
ئێمه گرنگی ده‌ده‌ین به‌زمانی كوردی باڵا بۆ داڕشتنی هونه‌رو
ئه‌ده‌ب به پابه‌ندبوون به پرنسیبه‌كانی ڕێنووسی كوردی
ئێمه بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه مرۆ بتوانێت له ڕێگایه‌وه
گفتوگۆیه‌ك ڕایه‌ڵ بكات له‌گه‌ڵ دونیای كوردی‌و جیهانی هونه‌رو
بیركردنه‌وه‌دا
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌م ده‌نێرن بۆ چراكان ده‌بێت ئه‌وه بزانن
كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه وه‌كو ته‌كنیك له سه‌ر شانی
تاكه‌كه‌سێكه‌و ڕۆژانه دوو تا سێ كاتژمێر ده‌بێت له كاتی خۆی بگرێت
بۆ كاری چراكان ، بۆ زانیاریتان ئێمه ده‌زگایه‌ك نین
فه‌رمانبه‌رمان هه‌بێت ، ده‌بێت ڕۆژانه كار بكه‌ین‌و كات بۆ ژیانی
ڕۆژانه‌و خێزان‌و خوێندن‌و خوێندنه‌وه‌و ..هتد
ئێمه هه‌واڵی ڕۆژ بڵاو ناكه‌ینه‌وه : پێده‌چێت زۆر جار چراكان
چه‌ند ڕۆژێك نوێ نه‌بێته‌وه چونكه ئێمه نامانه‌وێت جۆرێك بین له
قه‌ره‌باڵغی نێو چایخانه‌كان‌و كات به‌سه‌ر ببه‌ین له‌سه‌ر لیستی
كلتوری سیاسی باڵا ، ئێمه ته‌نها بابه‌ت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
ده‌رباره‌ی هونه‌ری شانۆ ، هونه‌ری موزیك ، هونه‌ری شێوه‌كاری ،
ئه‌ده‌ب‌و فیكر زیاتر هیچ بابه‌تێكی تر له چراكاندا بڵاو
ناكرێته‌وه
بابه‌تی یان هه‌واڵ‌و وتاری سیاسی بڵاو ناكه‌ینه‌وه : وه‌نه‌بێت
دژی بین نه‌خێر كلتوری سیاسی لای ئێمه ڕه‌هه‌ندێكی باڵایه كه‌له
ناوه‌ڕۆكدا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له خزمه‌تی كلتوری سیاسیدان ، به‌ڵام
كلتورێكی سیاسی وا كه ده‌سه‌ڵاتی لۆكاڵی ووڵات یان هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتی دنیا بخاته ژێر پرسیاره‌وه ، ئایا وتاری وا ده‌بینرێت
له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا زۆر به‌ده‌گمه‌ن بێجگه له هه‌راو زه‌نا
دوور له كلتوری سیاسی
بابه‌تی شانۆیی‌و تابلۆ‌و نۆتاو لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری به‌شێكن كه
هونه‌ری نوێگه‌رایی به‌رهه‌م دێنن هه‌ربۆیه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی
ئێمه‌یه‌و گرنگی ته‌واویان پێده‌درێت له چراكاندا
هه‌واڵی هونه‌ری وه‌كو شانۆ شێوه‌كاری كتێبی نوێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌موو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ، ئه‌ده‌بی ، فیكری به گرنگی
پێدانه‌وه وه‌رده‌گیرێت‌و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه ، به‌ڵام نوسه‌ران‌و
هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت ئه‌وه‌بزانن كه ماڵپه‌ڕی چراكان له‌سه‌رخۆ
كارده‌كات چونكه بابه‌ته‌كان بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژ له‌سه‌ر ڕوبه‌ری
چراكاندا ده‌مێننه‌وه هه‌ربۆیه ئێمه بابه‌تێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه
ببێته سه‌رچاوه بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.
ماڵپه‌ڕی چراكان : له ساڵی 1997.03.21 وه له‌سه‌ر تۆڕی
ئه‌نته‌رنێت چالاكه كه تا‌پێش ساڵی 2004 به‌زمانی ئینگلیزی‌و
به‌ڵام له دوای ساڵی 2004 وه وه‌كو جیهانێك بۆ هونه‌ره‌جوانه‌كانی
كورد یان خانه‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندان‌و نوسه‌ران به‌كاردێت .
چراكان پێنج هه‌زار میگابایت بواری هه‌یه له سه‌ر تۆڕی
ئه‌نته‌رنێت.وه هه‌وڵدراوه که له‌م پانتاییه‌دا جێگه‌ی به‌رهه‌م
و بابه‌ته ئاست به‌رزه هونه‌ری و فیکرییه‌کان ببێته‌وه دوور له
هه‌موو شێوازێکی ته‌قلیدی و باو
خوازیارین که سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کوردله
بره‌ودان و چالاکت کردنی ماڵپه‌ڕی چراکاندا ڕؤڵێکی کارا و
به‌رچاویان ببێت به‌و ئومێده‌ی که ئه‌م ماڵپه‌ڕه له داهاتوودا
ببێته ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ته‌ژی بێت له
بابه‌ت و کایه‌ی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و کولتوری کورد
له گه‌شترین ئاسته‌کانیدا بۆ دنیای کورد و دنیای ده‌ره‌وه نمایش
بکات
چراكان
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕو گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردییه‌كانه‌وه
كه ده‌ڵێن: ئێمه به‌رپرس نین له ناوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك كه بڵاوی
ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام چراكان به‌رپرسه له ناوه‌ڕۆكی هه‌موو ئه‌و
بابه‌تانه‌ی كه له چراكاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه. |