به‌یاننامه‌ى رۆژى جیهانى شانۆ | چراكان
رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان / ئه‌نجونى باڵا
هه‌موو ساڵێك ، خه‌ونه‌كانمان ، هیواكانمان ، له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ نوێ ده‌بنه‌وه.

ساڵێكى دیكه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌خته ئه‌فسوونییه تێپه‌رِاند. زه‌مه‌ن ده‌رِوا، شانۆ به‌رده‌وام و به‌رده‌وام له نێو كوره‌ى ئاگرینى ژیان، ئازاره‌كان ده‌خاته روو هیواكان ده‌به‌خشێته مرۆڤایه‌تى . شانۆى كوردى ، شانۆكارانى كوردستان ، له‌و زه‌مه‌ن غه‌داره‌دا ته‌مه‌نێكى زۆریان له چه‌وسانه‌وه چه‌شت . هه‌ر له نێو مانگى ئادار ، راپه‌رِین ئه‌و زه‌مه‌نه سه‌خته‌ى تێكوپێك شكاند، هیوایه‌كى گه‌لێك مه‌زنى به شانۆى كوردى به‌خشى . ئێمه‌ى شانۆكاران هه‌موو ساڵێك له مانگى ئادار یادى رۆژى جیهانى شانۆ ده‌كه‌ینه‌وه ، سه‌رى رِێز بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه داده‌نوێنین كه له‌و زه‌مه‌نه سه‌خته‌دا به پاك و بێگه‌ردى خزمه‌تى هه‌ست و هۆش و بیرى مرۆڤایه‌تیان كردوه . ئه‌كته‌ران زۆرترین پشكیان له‌و ئازاره به‌ركه‌وتووه ، خه‌باتى ئه‌كته‌رى ئافره‌ت ، قوڵترین شوێن پێى هونه‌رى له مێژووی كولتوورى كوردستان دا جێهێشتووه . نووسه‌رانى شانۆ نێزه‌ى قه‌ڵه‌مى سانسۆر به جه‌سته‌ى ئه‌ده‌بى پرِ له برینیانه‌وه شایه‌دى مێژووییه . شه‌پۆلى بینه‌ران بۆ ناو هۆڵه‌كان خه‌باتى بره‌ودان بوو به جه‌سته‌ى زیندووى ئه‌م شانۆیه . له نێو هه‌موو ئه‌و ئازار‌و خه‌ونانه‌ماندا ئه‌مرِۆ هیوایه‌كى مه‌زنمان به حكومه‌تى كوردستان هه‌یه ، زه‌مینه‌یه‌كى نوێ ببه‌خشێته ئه‌و شانۆیه‌ى خه‌بات و ژیانى به خه‌ڵكى كوردستان به‌خشى .
پیرۆزه رۆژى جیهانى شانۆ له شانۆكارانى كوردستان و جیهان ....
رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان / ئه‌نجومه‌نى باڵا – هه‌ولێر
27/3/2009
|