قه‌یرانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى شانۆ | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن
رۆژى جیهانیى شانۆ كه له 27/3ى هه‌موو ساڵێك یادى ده‌كرێته‌وه، وه‌ك ساڵانى رابردوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ره‌خسانده‌وه كه گروپء ناوه‌نده شانۆییه‌كه به چالاكیى شانۆیىء كۆرِء كۆبوونه‌وه‌ء دیدارى رۆژنامه‌وانى ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه.

ئه‌و بۆنه‌یه‌ى كه به‌ته‌نها له‌و رۆژه‌دا زۆرترین تیشك ده‌خرێته سه‌ر بوارى هونه‌رى شانۆء زۆرترین قسه‌ء لێدوان ده‌رباره‌ى ئه‌م هونه‌ره ده‌كرێت. كه ئه‌مه خۆى له خۆیدا كاره‌ساته‌ء ئه‌گه‌ر هونه‌رى شانۆ له كوردستاندا پێگه‌یه‌كى باشء به‌هێزى هه‌بێت ده‌بێت له‌كاتء تافى تریشدا قسه‌ء باس له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره بكرێتء كێشه‌ء گرفته‌كانى ئه‌م هونه‌ره بخرێته روو. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستى نووسینه‌كه‌ى من له‌م ده‌رفه‌ته‌دا له‌سه‌ر ئه‌و باسه نییه‌ء ئه‌مه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م ئه‌وه‌ى هانیدام ئه‌م وتاره بنووسم به‌رنامه‌ى ئه‌و چالاكییه شانۆییانه‌یه كه به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆ له رۆژى جیهانیى شانۆ ئه‌نجامیداء هاوكات قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به رایه‌ڵه‌كانى په‌یوه‌ندى نێوان شانۆكارء ده‌سه‌ڵاتء ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ى كه له‌رێگه‌یه‌وه خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته شانۆكارانء له‌ئه‌مساڵداء له دوو ئاهه‌نگى جیاوازدا به‌ته‌نها له شارى سلێمانىء هه‌ولێر (جگه له شارء شارۆچكه‌كانى تر) نزیكه‌ى 56شانۆكار خه‌ڵاتكران كه له فێستیڤاڵێكى گه‌وره‌ى وه‌كو ئۆسكاریش ئه‌و رێژه خه‌ڵاته زۆره‌ى تێدا دابه‌ش ناكرێت، كه ئه‌مه‌ش بێجگه له بێحورمه‌تى به‌رامبه‌ر به‌م هونه‌ره هیچى تر ناگه‌یه‌نىَ.
بۆ ئه‌وه‌ى له وتاره‌كه‌مدا په‌رشوبڵاو نه‌بم نووسینه‌كه‌م به‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى دابه‌شده‌كه‌مء بۆ هه‌ر به‌شێكیان روانینى كه‌سێتى خۆم بخه‌مه روو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه هیوا خوازم ئه‌م نووسینه بتوانێت گفتوگۆیه‌كى جددى له نێوه‌نده شانۆییه‌كه‌دا بخوڵقێنێت.
ته‌نها له‌بۆنه‌كاندا شانۆ هه‌یه:
یه‌كێك له‌و دامه‌زراوه حكومییانه‌ى كه ئه‌ركى فه‌راهه‌مكردنى پێداویستییه‌كانى هونه‌رى شانۆى له كوردستان پىَ به‌خشراوه، به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆیه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه. له ئێستادا دوو به‌رێوبه‌رێتى له‌و جۆره له هه‌ردوو شاره‌كانى (سلێمانىء هه‌ولێر) بونیان هه‌یه‌ء ئه‌وانن كه ده‌توانن كارى هونه‌ریى گروپء ده‌سته شانۆییه‌كان بگرنه خۆیانء كارئاسانییان بۆ بكه‌ن تاوه‌كو به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت به چاوخشاندن به كارى ئه‌و به‌رِێوبه‌رێتیانه‌ء به‌تایبه‌ت كه من خۆم له شارى سلێمانیمء زۆرتر ئاگادارى چالاكییه‌كانى به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆى سلێمانیم هه‌ستم به‌وه كردووه كه ئه‌م به‌رِێوبه‌رێتییه پلانء به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ى له هه‌گبه‌دا نییه بۆ بره‌ودان به هونه‌رى شانۆ له ناوچه‌كه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه به‌رهه‌مى شانۆیى ئه‌م به‌رِێوبه‌رێتییه به‌ته‌نها له بۆنه‌كانداء به‌تایبه‌ت له رۆژى جیهانیى شانۆدا ده‌بینرێتء به‌ده‌ر له‌و بۆنانه تاكء ته‌را نمایشى شانۆیى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه جگه له گروپء ده‌سته شانۆییه‌كان خودى ئه‌و به‌رِێوبه‌رێتییه خاوه‌ن له‌شكرێك له شانۆكاره!!. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانیشه ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه تاكء ته‌را نه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌و بۆنه شانۆییانه‌شدا شانۆى جددى نابینیتء به‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ شانۆیه‌كدا نابێت كه‌چویته ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى نمایش پرسیارت له‌لا به‌جێبهێڵێت.
هه‌ڵبه‌ت من پێم وایه كه ده‌بێتء پێویسته ئه‌م به‌رِێوبه‌رایه‌تییه تایبه‌تمه‌ندانه خاوه‌ن پرۆگرامء رێپۆرتوارى وه‌رزانه‌ى خۆیان بنء بتوانن كارێكى وا بكه‌ن كه به‌رده‌وام شانۆ ئاماده‌بوونى هه‌بێت. بۆیه له‌و سۆنگه‌یه‌وه من برِوام وایه‌ء گومان ده‌كه‌م كه ئه‌م به‌رِێوبه‌رێتیه خاوه‌ن رێپۆرتوارى وه‌رزانه‌ى خۆى بێتء به‌ته‌نها له بۆنه‌كانء به‌تایبه‌ت له رۆژى جیهانیى شانۆدا به په‌له پروزكىَ چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك به‌رهه‌م دێننء نمایشى ده‌كه‌ن.
كارێكى تر‌ى ئه‌و به‌رِێوبه‌رێتییه ده‌بێت كارئاسانى كردن بێت بۆ به‌رهه‌مى شانۆكارانء پێداویستیه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵام من له زۆر ده‌رهێنه‌رم بیستووه كه ئه‌و كاته‌ى پرۆپۆزه‌ڵێك بۆ به‌رهه‌مێكى شانۆیى پێشكه‌ش به‌م به‌رِێوبه‌رێتییه ده‌كه‌ن، له‌برى ئه‌وه‌ى داكۆكى له تێچوونء خه‌رجى به‌رهه‌مه شانۆییه‌كه بكه‌ن خۆیان ده‌كه‌ونه وێزه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى برِى تێچووى به‌رهه‌مه شانۆییه‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه وه‌ك پێویست هاوكارى هونه‌رمه‌ندء ستافه شانۆییه‌كان ناكرێت له به‌خشینى هۆڵى شانۆیى ئه‌و به‌رِێوبه‌رێتییه‌ء جیاوازى له‌نێوان كه‌سێك بۆ كه‌سێكى تر ده‌كرێت.
خاڵێكى تر كه ده‌مه‌وێت هێماى بۆ بكه‌م چرِكردنه‌وه‌ى چالاكییه شانۆییه (كه‌مه‌كانه) له‌نێو سه‌نته‌رى شارداء پشتگوێخستنى كه‌ناره‌كانى شاره، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌رِێوبه‌رێتییه به‌ته‌نها به‌رپرسیارى نێو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى بێت.
لێدوانى نا به‌رپرسانه:
به‌تایبه‌ت له چالاكییه‌كانى رۆژى جیهانیى شانۆداء به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه میدیاى كوردى گرنگییه‌كى باش ده‌دات به‌و بۆنه‌یه، به وریاییه‌وه موتابه‌عه‌ى چه‌ندین لێدوانى به‌رِێوبه‌ره‌كانى هه‌ردوو به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆى (سلێمانىء هه‌ولێر)م كرد، كه سه‌باره‌ت به بارى هونه‌رى شانۆى كوردى له ئه‌مرِۆدا ده‌یانخسته روو، ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌دا جێگه‌ى تێرِامانء هه‌ڵوێسته‌ى من بوو ئه‌وه بوو كه زۆربه‌ى ئه‌و لێدوانانه (جگه له‌وه‌ى كه هه‌ژارى مه‌عریفه‌ء ئه‌كادیمیستى شانۆكارى پێوه دیاربوو) ئه‌و نابه‌رپرسیارێتییء وه‌همه بوو كه ئه‌و به‌رِێوبه‌رانه‌ء به‌تایبه‌ت به‌رِێوبه‌رى هونه‌رى شانۆى سلێمانى له سه‌ر دۆخى هه‌نووكه‌یى شانۆى كوردى ده‌یخسته روو، بۆ رونكردنه‌وه‌ى ئه‌م تێبینیه‌ى من سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه پێمخۆشه خوێنه‌ر بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌رشیفى سایتى (په‌یامنێر) كه دیدارێكى له‌گه‌ڵ به‌رِێز (هیوا ره‌ووف) به‌رِێوبه‌رى هونه‌رى شانۆى سلێمانى ئه‌نجامداوه‌ء ئه‌و به‌رِێزه شانۆى كوردى وا وه‌سفده‌كات كه له ئاستێكى جیهانیدایه‌ء له‌نێوه‌ندى شانۆى جیهانیدا پێگه‌ى هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر شانۆى كوردى له كوردستاندا هێند بره‌وى سه‌ندبێتء كێشه‌ء گرفت له‌به‌رده‌م شانۆكاراندا نه‌بێتء سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى شانۆكار بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مێكى شانۆیى فه‌راهه‌م كرابێتء هۆڵه شانۆییه‌كانمان (كه نیمانه) به‌رده‌وام شانۆى تێدا پێشكه‌ش بكرێتء...هتد، ئه‌وا ئه‌م لێدوانه ده‌چێته خانه‌یه‌كى لۆژیكىء جێى متمانه، به‌ڵام هه‌ر كه‌س به وردى سه‌رنج له نێوه‌ندى شانۆى كوردى بدات زۆر به سانایى د‌رك به‌وه ده‌كات كه ئه‌م شانۆیه‌ء به‌تایبه‌ت كه زۆرێك به بزاڤى شانۆ ناوى ده‌بات نه‌ك له‌نێو مه‌حافله نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى شانۆى جیهانیدا پێگه‌یه‌كى نییه‌ء بزره، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌نێو خودى كوردستانیشدا ئه‌م ره‌وته نه‌یتوانیوه جێگه‌ى خۆى بكاته‌وه له‌لاى بینه‌رانء هاوسه‌رده‌مى خه‌مه‌كانى خه‌ڵكء كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بێت. وه‌ك چۆن شانۆ له كوردستاندا نه‌بۆته پێداویستیى خه‌ڵكء كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، به‌و واتایه‌ش هه‌ر شتێك جێگه‌ى گرنگیىء سه‌رنجء پێداویستى كۆمه‌ڵگه نه‌بێت ناتوانێت پێگه‌یه‌كى به‌هێز بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه تاكء ته‌را نه‌بێت پرۆسه‌ى نمایشى شانۆى كوردى له كوردستاندا خاوه‌ن سیماء شوناسێكى میللیىء نه‌ته‌وه‌ییانه نه‌بووه تاوه‌كو ئه‌و شانۆیه بتوانێت ئاماده‌بوونى هه‌بێت له‌نێوه‌ندى شانۆى جیهانیدا، به‌و مانایه‌ى كه ئه‌م شانۆیه‌ء به‌تایبه‌ت زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانى به‌رِێوبه‌رێتى ناوبراو هه‌ڵگرى ئه‌و شوناسء تایبه‌تمه‌ندییه‌ى شانۆى كوردى نین تاوه‌كو پێگه‌یان له فێستیڤاڵء بۆنه شانۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌بێت. چونكه من برِوام وایه كه شانۆیه‌ك ده‌توانێت خاوه‌ن پێگه‌ى به‌هێز بێت له نێوه‌نده جیهانییه‌كاندا كه هه‌ڵگرى سیماء خه‌سڵه‌تى كوردانه بێتء له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌وه هه‌ڵقوڵا بێت، هه‌ر به‌مه‌ش ده‌توانرێت شانۆى هه‌ر میلله‌تێك بناسرێته‌وه.
په‌یوه‌ست به‌م ته‌وه‌ره‌یه ئاماژه به لێدوانى به‌رِێز (هیوا سوعاد) به‌رِێوبه‌رى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر ده‌ده‌م كه له دیدارێكى له به‌رنامه‌ى (دیڤجین) ى كوردستان تیڤى وتى: "ده‌رهێنه‌ره‌كانى شانۆ له شارى هه‌ولێر نه‌یانتوانیوه سه‌رنجى بینه‌ران بۆ شانۆ كه‌مه‌ندكێش بكه‌ن.... ". هه‌ڵبه‌ت ئه‌م لێدوانه به‌هێنده‌ى كاره‌ساتباره به هێنده‌ى ئه‌وه‌ش مایه‌ى پێكه‌نینه، واتاى چییه كه ده‌رهێنه‌ره‌كانى شارى هه‌ولێر نه‌یانتوانیوه كه‌مه‌ندكێشى سه‌رنجى بینه‌ران بكه‌ن بۆ شانۆ، ئه‌ى داخۆ ئه‌وانه‌ى كه كارى ده‌رهێنانى شانۆیى ده‌كه‌ن له (پایته‌ختى كوردستان)دا تۆ بڵێى له ئه‌لفء بێى شانۆ نه‌زاننء شه‌رِ به‌م هونه‌ره بفرِۆشن، ئه‌ى كارى گروپء تیپه شانۆییه‌كان له‌و شاره چۆن به‌رِێوه ده‌چێت؟، ئه‌ى وه‌زیفه‌ى به‌شى شانۆى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ئه‌و شاره چییه؟ ئه‌ى بۆچى له‌شارى هه‌ولێردا به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆ دانراوه‌ء بودجه‌ء پاره‌ى بۆ خه‌رجده‌كرێت؟و چه‌ندین پرسیارى تر.
له هه‌مووى نیگه‌رانتر ئه‌وه‌یه كه براى به‌رِێزى به‌رِێوبه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى بیه‌وێت به پێشنیار ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات، به كاره‌ساتێكى تر ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ى تر دۆخى شانۆ له‌و شاره شلۆق بكاتء له‌و دیدارء گفتوگۆ ته‌له‌فزیۆنیه‌دا ده‌ڵىَ "..وه‌ك به‌رِێوبه‌رێتى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر له به‌رنامه‌ماندایه كه بۆ له‌مه‌ولا به كارى كۆمیدیا سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ شانۆ رابكێشین... " ..هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م به‌رِێوبه‌رێتییه كه‌سى پسپۆرِء تایبه‌تمه‌ندء خوێنه‌وارى بوارى شانۆ به‌رِێوه‌ى ناباتء دۆخه‌كه كه‌وتۆته به‌رده‌ستى چه‌ند كه‌سانێك كه خه‌ریكى تاقیكردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر جه‌سته‌ى شانۆى كوردىء ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وین ئه‌بێت فاتیحا بۆ هونه‌رى شانۆ بخوێنینء بڵێین كاتى خۆى شانۆمان هه‌بوو، چونكه هیچ جێى لۆژیك نییه به‌رِێوبه‌رێتییه‌كى هونه‌رى شانۆیى هه‌بێت له شارێكداء جگه له‌وه‌ش چه‌ندین پسپۆرِء شاره‌زا هه‌بێت له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كه چه‌ند هه‌نگاوێك له‌و به‌رِێوبه‌رێتییه دووره‌ء به‌و له‌شكره به‌ناو پسپۆرِه نه‌توانن دۆخى شانۆ له شارێكى وه‌ك هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
رایه‌ڵه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاتء شانۆ:
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا باسێكى زۆر سه‌باره‌ت به پشتیوانىء هاوكاریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانء ده‌سه‌ڵاتى كوردى به هونه‌رى شانۆ له كوردستاندا كرا، زۆربه‌ى لێدوانه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه ده‌سه‌ڵاتى كوردى نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست پشتیوانیىء هاوكارى دۆخى شانۆى كوردى بێت، به برِواى من ئه‌م باسه دوو لایه‌ن ده‌گرێته خۆىء من هه‌وڵده‌ده‌م لێدوانء بۆچوونى خۆم ده‌رباره‌ى بڵێم. لایه‌نى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه شانۆیه‌ك هێشتا نه‌یتوانیبێت پێگه‌ء ئاماده‌بوونێكى هه‌میشه‌یى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌بێت، ئه‌بىَ گوناهى ده‌سه‌ڵات له كوێدا بێت؟ ده‌بێت دان به‌وه‌شدا بنێم كه من له‌گه‌ڵ به‌شێكى ئه‌و لێدوانه‌ى به‌رِێوبه‌رى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێرم كه له‌و دیداره‌ى ته‌له‌فزیۆنى ناوبراودا وتى: "...پاره‌ى زۆرى حكومه‌تء ده‌سه‌ڵاتى كوردى ناتوانێت داهێنه‌ر دروست بكات.. " هه‌ڵبه‌ت منیش هاورِام له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ء كێشه‌كه له ئه‌داى شانۆكارانء نێوه‌نده شانۆییه‌كه خۆیدایه كه ناتوانێت كه‌مه‌ندكێشى سه‌رنجى بینه‌ران بكاتء دووباره بینه‌ران له‌گه‌ڵ شانۆدا ئاشت بكاته‌وه، ئه‌وه شانۆكارانن به‌ته‌نها ده‌توانن بره‌و به ره‌وتى شانۆى كوردى بده‌نء پێگه‌یه‌كى به‌هێز له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دروست بكه‌ن. لایه‌نى دووه‌م، زۆرێك له‌و به‌رِێزانه گله‌یى نه‌بوونى هۆڵى شانۆیان ده‌كرد له كوردستانء ده‌سه‌ڵاتء حكومه‌تیان به به‌رپرسیار داده‌نا به‌رامبه‌ر دروستنه‌كردنى هۆڵى شانۆیى، باشه ئازیزانم كه شانۆ نه‌بێت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هۆڵمان بۆ چییه؟ء چى لىَ بكه‌ین؟ كه بۆنه‌ء ئاهه‌نگء سیمینارء كۆنفرِانسى حیزبىء حكومیىء رێكخراوه‌یى زۆرتر بێت له پرۆسه‌ى نمایشى شانۆیى ده‌سه‌ڵات بڵىَ چى؟
خه‌ڵاتبه‌خشین به بآ هۆ!!
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سه‌رنجى ئه‌وه ده‌ده‌م كه به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌كانى هونه‌رى شانۆ له رۆژى جیهانیى شانۆدا خه‌ڵات ده‌به‌خشن به چه‌ند شانۆكارێك، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره گرنگه‌ء هانده‌رى مه‌عنه‌ویه بۆ ئه‌وه‌ى شانۆكاران بره‌و به كارى شانۆیى خۆیان بده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسورِمانه ئه‌وه‌یه كه كه‌س نازانێت ئه‌م خه‌ڵاته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌درێتء زۆرێكیش پێى وایه كه دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كان به میزاجى شه‌خسى به‌رِێوبه‌ره‌كانى هونه‌رى شانۆ ده‌به‌خشرێتء هه‌ندێكیش پێى وایه كه‌به‌خشینى خه‌ڵاته‌كان به‌ته‌نها قه‌تیسكراوه له فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و به‌رِێوبه‌رێتیانه.
هه‌ڵبه‌ت بۆ به‌خشینى خه‌ڵات له هه‌ر ژانرێكدا ده‌بێت كۆمه‌ڵێك بنه‌ماء پره‌نسیپ له‌ئارادا بێت، كه من پێم وایه ئه‌و پره‌نسیپه له به‌خشینى ئه‌و خه‌ڵاتانه‌دا په‌یرِه‌و نه‌كراوه، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه كه‌س نازانێت چ لیژنه‌یه‌ك برِیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه خه‌ڵاتى شانۆ بدرێته ئه‌و شانۆكارانه، كێن ئه‌وانه‌ى كه پسپۆرِن له‌و بواره‌داء هه‌ڵده‌ستن به كاندیدكردنى خه‌ڵاتكراوه‌كان؟ دواجار ئایا به‌رِاست ئێمه شانۆكارى داهێنه‌رمان هه‌یه تا خه‌ڵاتى بكه‌ین؟ به‌ده‌ر له‌وانه به‌خشینى خه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆنىء نوێیه؟ یاخود له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرترین كارى هونه‌رى ئه‌و شانۆكارانه‌یه له‌و ساڵه‌دا؟ هه‌ر كه‌س به وردى سه‌رنج بداته ئه‌و ئاهه‌نگى خه‌ڵاتانه ناتوانێت پره‌نسیپء بنه‌ماكانى به‌خشینى ئه‌و خه‌ڵاتانه لێكبداته‌وه‌ء وه‌ك مه‌ته‌ڵء لوغزێك لێى ده‌رِوانىَ؟ دواجار ئایا چ لۆژیكێك ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرىَ كه شانۆكار هه‌یه له به‌شداریكردنى وه‌رزێكى شانۆیى یان فێستیڤاڵێكى شانۆیى ئه‌و به‌رِێوبه‌رێتییه خه‌ڵاته‌كانى بایكۆت كراوه‌ء دواتر له‌شه‌وى رۆژى جیهانیى شانۆدا خه‌ڵات بكرێت؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و شانۆكاره هێنده داهێنه‌ره بۆ له وه‌رزه شانۆییه‌كانى هه‌مان به‌رِێوبه‌رێتیدا خه‌ڵاته‌كه‌ى پىَ نابه‌خشرىَء هۆى چییه خه‌ڵاته‌كه‌ى حه‌جبده‌كرێت؟ پاشان له لۆژیكى چ شوێنێكدا هه‌بووه كه ئه‌مساڵ شانۆكارێك خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى پىَ ببه‌خشرێتء بۆ ساڵێك یان دووانى تر خه‌ڵاتى مژده‌به‌خشى ئه‌كته‌رى پىَ بدرىَ؟
دوا سه‌رنج:
هه‌ڵبه‌ت وه‌ك له‌سه‌ره‌تاى نووسینه‌كه‌مدا ئاماژه‌م بۆ كرد به هیوام ئه‌م وتاره بتوانێت قسه‌ى جددى له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌نوكه‌یى شانۆ له كوردستان دروست بكاتء سه‌رجه‌مى ئه‌م تێرِوانینانه‌ش به‌ته‌نها به ئامانجى چالاككردنء بره‌ودانه به كارى ئه‌و شوێنء دامه‌زراوانه‌ى كه له وتاره‌كه‌دا ناویان هاتووه‌ء هیچ مه‌به‌ستێكى تر له ئارادا نییه
|