
له ناوه‌رِاستى هه‌شتاكان به‌دواوه، كه یه‌ك دوو ساڵێك بوو ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌و نوسین كردبوو، چه‌ند جارێك دیوانى له غوربه‌تاى محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانم بینى بوو، به‌لاَم یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچم له‌باره‌ى ئه‌و دیوانه‌و شاعیره‌كه‌یه‌وه نه‌ده‌زانى و دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاپى یه‌كه‌مى ئه‌و دیوانه، له رووى چاپه‌وه، زۆر خراپ بوو، سه‌رنجى رانه‌كێشابووم، تا رۆژێكیان پێموابێت ساڵى 1987 بوو غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵا له رۆژنامه‌ى هاوكارى و به ناونیشانێكى له‌مجۆره‌وه: (شاعیرێكه‌و با ده‌خوێنێته‌وه) شتێكى له‌سه‌ر ئه‌و دیوانه نوسیبوو، كه خوێندمه‌وه خێرا په‌یداكردنى دیوانه‌كه‌م لابوو به خولیایه‌كى گه‌رم و به زوویى په‌یدامكردو ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ى كرد.
تا زۆرتر ئه‌و دیوانه بچووكه‌م ده‌خوێندنه‌وه زیاتر شه‌یداو سه‌رمه‌ستى شیعره‌كانى ده‌بووم، زۆربه‌یانم تا ئێستاش له‌به‌ره، هێواش هێواش خولیاى بینینى ئه‌و شاعیره پایزییه بۆ من بوو به خه‌ونێكى شیرین.
ساڵى 1988 پێموابێت له میهره‌جانى (مه‌حوی)دا بوو، بۆ یه‌كه‌مینجار محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانم بینى و خۆشه‌ویستى خۆم بۆ خۆى و بۆ شیعره‌كانى ده‌ربرِى و پێموت كه من سه‌رسامم به شیعرى تۆ، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌ك هه‌یه له‌باره‌ى تۆوه منیش به راستى ده‌زانم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تۆ زۆر ره‌شبینیت، ئاخۆ ئه‌م ره‌شبینییه چییه؟ وا ده‌زانم ئێستایه، به‌تورِه‌ییه‌كى په‌نهانكراوه‌وه پێیوتم: كاكى برا تۆ چى ده‌ڵێى من چوومه‌ته مه‌یتخانه‌كه‌ى سلێمانى مه‌یتم بینیووه خۆى لێره بووه قاچى به‌په‌رِیووى له‌وىَ بووه، قابیله له دۆخێكى وادا گۆرانى بڵێم؟!
منیش به‌پێى بیركردنه‌وه‌ى باوى ئه‌و سه‌رده‌مه كه بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوو پێیوابوو ئه‌ده‌ب جۆرێكه له عه‌ساى جادوویى و ده‌توانێت موعجیزه بنوێنێت و زۆر شت بگۆرِێت، پێموت: نا، گۆرانى مه‌ڵىَ هه‌وڵبده كارێك بكرێت ئه‌و دۆخه نه‌مێنێت كه تیایدا مرۆڤ ئاوهاى به‌سه‌ر دێت.
ئیتر له‌دواى ئه‌و یه‌كه‌م بینینه‌وه زۆر جارى دیكه یه‌كمان بینى و زۆر قسه‌و باس له نێوانماندا روویاندا و رۆژ دواى رۆژ باشتر دنیاى تایبه‌تى ئه‌وم بۆ ئاشكرا ده‌بوو.
ساڵى 2007 لێكۆڵنیه‌وه‌یه‌كى دوورودرێژم به ناونیشانى (ئه‌و بایه‌ى هه‌وڵده‌دات بنوێت و ناتوانێت) له‌سه‌ر ئه‌زموونى شیعریى محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و جیاوازیه‌كانى ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییه نووسى و له فیستیفاڵى گه‌لاوێژدا خوێندمه‌وه‌و خه‌ڵاتى دووه‌مى پێبه‌خشراو دواتر له ژماره (25)ى گۆڤارى (هه‌نار)دا بڵاوكرایه‌وه.
حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم: له كۆرِه‌وه‌كه‌ى ساڵى 1991دا له‌ناو هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌دا كه هه‌مبوون چه‌ند كتێبێكى كه‌مم هه‌ڵبژاردو له‌گه‌ڵ خۆم بردمن، یه‌كێك له‌و كتێبانه (له غوربه‌تا)كه‌ى محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان بوو. ئێستاش دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه كه ده‌یانجار ئه‌و دیوانه‌م خوێندۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ناچاربم چه‌ند كتێبێكى كه‌م له كتێبه‌كانم هه‌ڵبژێرم، كه كتێبه‌كانیشم ده ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و كاته زیادیان كردووه، یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ى هه‌ڵیانده‌بژێرم (له‌غوربه‌تا)یه.
من زۆرجار وتوومه: محه‌مه‌د عومه‌ر گه‌وره‌ترین شاعیرى كورد نییه، به‌ڵام جیاوازترین شاعیرى كورده. زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین له‌ناو شاعیرانى كورددا، شاعیرێك بدۆزینه‌وه به‌و راده‌یه‌ى ئه‌و، دنیاكه‌ى دنیایه‌كى تایبه‌ت بێت.
***
*ئه‌م چه‌ند دێرِه له‌سه‌ر داواى (محه‌مه‌د عه‌لى) نوسراوه، كه به‌نیازى ئاماده‌كردنى كتێبێكه له‌سه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و داواى لێكردم بیره‌وه‌رى خۆم له‌باره‌ى ناسینى ئه‌و شاعیره‌وه بنووسمه‌وه‌و ئازادیشى كردم له‌وه‌ى به‌ر له كتێبه‌كه‌ى ئه‌و، له هه‌ر جێگایه‌ك پێم‌خۆش بوو بڵاوى بكه‌مه‌وه.
* له ژماره (632)ى رۆژى 30/4/2009ى (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ى كوردستانى نوێ‌دا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.