د. مارف خه‌زنه‌دار: مه‌سعود محه‌مه‌د هیچ شیعرێكی كلاسیكی ساغ نه‌كردوه‌ته‌وه! | كامه‌ران سوبحان
سازدانی: كامه‌ران سوبحان - دانا فایه‌ق

دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمییه‌كی دیار‌و به‌ناوبانگی كورده، نووسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه و رۆژنامه‌نووسێكی به‌برِشتیشه. یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد‌و ماوه‌یه‌كیش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌یان (نووسه‌ری كورد) بووه، هه‌روه‌ها چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری (ده‌فته‌ری كورده‌واری)ی ده‌ركردووه‌و له گۆڤاری (رۆژی كوردستان- شمس كوردستان) ده‌سته‌ی نووسه‌ران و له گۆڤاری (كاروان) راوێژكاری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری بووه. له بواری ئه‌كادیمیدا له به‌شی كوردیی زانكۆی ئه‌ده‌بیاتی به‌غداو هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی عه‌ننابی جه‌زائیرو به‌شی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر مامۆستا بووه‌و ئه‌ندامی كۆرِی زانیاریی كوردستانه. ئێستا له هه‌ولێر ده‌ژی و دوابه‌رهه‌می شه‌ونخوونی و ماندووبوونیشی بریتییه له كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، كه له حه‌وت به‌رگدا چاپی كردووه‌ء ماڵه‌كه‌شی كردۆته مه‌ڵبه‌ندی رووناكی بۆ پاراستنی تێكست و ده‌ستنووس و ئه‌رشیفی ئه‌ده‌بی كوردی. له‌م دیداره‌دا خه‌زنه‌دار به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه:..
پ: (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) ناوی كتێبێكی حه‌وت به‌رگی تۆیه‌و ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نت بۆ ئه‌و پرِۆژه‌یه ته‌رخان كردووه، ئه‌كرێ بزانین ئه‌و گرفتانه چی بوون له‌و كاره‌دا هاتوونه‌ته رێگات؟
خه‌زنه‌دار: به‌لای منه‌وه ده‌كرێ مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به گشتی له تاكه كه‌سێك زیاتر بینووسێته‌وه. به هه‌موو حاڵێك ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌ب ده‌نووسێته‌وه پێویسته سێ لایه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مه ساغ بكاته‌وه.
1. مێژووی ژیانی خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه (شاعیر‌و نووسه‌ر).
2. تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌كه (شیعر‌و په‌خشان) به‌پێی میتۆدێكی ئه‌كادیمی سه‌ر به زانستی تێكستۆلۆجی بۆ ئه‌وه‌ی رووی راستی به‌رهه‌مه‌كه وه‌كو شاعیر‌و نووسه‌ر نووسیویه‌تی بخاته به‌رچاوی خوێنه‌رو خوێنده‌وار.
3. وه‌سفكردنی به‌رهه‌مه‌كه به شێوه‌یێك خوێنه‌ر له حه‌قیقه‌تی مه‌به‌سی خاوه‌نه‌كه‌ی بگا.
بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی گیروگرفت به‌رامبه‌ر به من یه‌كجار زۆر بوون، چونكه ته‌بیعه‌تی بابه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌خوازێ. ئه‌مه به زۆری له مێژووی ژیانی خاوه‌نی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی (شیعر)ء ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه بوو، هه‌رچی پێوه‌ندیی به به‌رهه‌مه‌كه‌وه هه‌بوو، ئه‌مه‌یان راسته‌وخۆ له بیروبۆچوونی خۆمه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌یان ئاسان بوو.
له بابه‌ت مێژووی ژیانی شاعیرانء تێكستی شیعرییانه‌وه سه‌رچاوه زۆر بوو، به‌ڵام بێ سه‌روبه‌رو ناڵۆجیكی، پرِ له درۆوده‌له‌سه له بابه‌ت ژیانی شاعیرانه‌وه، هه‌ڵه‌یێكی زۆر له ده‌سنووسی دیوانی شیعر‌و هه‌ڵه‌ی زۆرتر له چاپی ئه‌و دیوانانه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعرانه‌ی به ناوی تایبه‌تییه‌وه چاپكراون.
به‌رِاستی من له زانیاریی نارِاست له بابه‌ت ژیانی شاعیرانء هه‌ڵه‌ی ئیملاو راست نووسین له تۆماری شیعره‌كاندا ده‌سڵه‌میمه‌وه‌ء گومانم په‌یدا ده‌كرد، ئه‌مه پاڵی پێوه ده‌نام له مه‌سه‌له‌كه بكۆڵمه‌وه، له ئه‌نجامدا گه‌لێ هه‌ڵه‌م له‌م لایه‌نه‌وه راست ده‌كرده‌وه.
له سه‌رچاوه‌كاندا هه‌ر هه‌واڵێك ئه‌گه‌ر به ناماقووڵم بزانیایه هه‌وڵم ده‌دا ره‌تی بكه‌مه‌وه‌ء باسی نه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه زانیاریی زۆر له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه، هه‌ندێ له‌وانه‌ی پێش من باسیان لێوه كردووه، به‌ڵام لای من پشتگوێ خراون.
ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێك باوه‌رِیان به چه‌رمێكی ده‌ستكردی دروستكراو كردبێء شیعرێكی بێ سه‌روبه‌ری تێدا تۆماركرابێ، گوایا شیعری كوردی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه، بۆ من نه‌ده‌بوو به هیچ جۆرێ باسی لێوه بكه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌رِم پێی هه‌بوایه ده‌بوو بڵاوی بكه‌مه‌وه، كه باوه‌رِم به شتێك نه‌بێء به ساخته‌ی بزانم سه‌رنجی خۆم و خوێنه‌ریش بۆ ئه‌و شته راناكێشمء یه‌كسه‌ر ده‌نووسم سه‌ره‌تای شیعری كوردی به به‌رهه‌می بابا تاهیر ده‌ست پێ ده‌كا، چونكه باوه‌رِم پێی هه‌یه‌و به‌ڵگه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌و رۆژه‌وه به‌بێ پسانه‌وه رێرِه‌وی شیعری كوردی به‌رده‌وام له ناوه‌وه‌یه. ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌وێته‌وه رۆژگارێك شیعری ئایینی یارسان (ئه‌هلی هه‌ق) به دیالێكتی گۆرانی له ده‌وروبه‌ری بابا تاهیر یا هه‌ندێ پێش ئه‌ویش له ناوه‌وه بووه. به‌م جۆره شیعری كوردی ئێستاكه ته‌مه‌نی بووه به هه‌زار سالڕ.
له بابه‌ت تێكستی شیعره‌وه ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆر له ناوه‌وه بوو. گه‌لێ هه‌ڵه له ئیملا له ده‌سنووسی دیوانء كه‌شكۆڵء به‌یازی كۆندا هه‌بوو، هه‌ندێكیان به ده‌ستی كۆلكه مه‌لاء فه‌قێی نازیره‌ك نووسراونه‌ته‌وه. بۆ به‌ڵگه ئه‌گه‌ر وشه‌ی (ته‌ره‌ح) له هه‌موو ده‌سنووسه‌كانی دیوانی نالی‌دا وێنه‌ی (گرح، گه ره ح) نووسرابێ، پێویست ناكا من بڵێم ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه وشه‌كه له بنجدا به (ت) ده‌نووسرێ، نه‌ك به (گ) له عه‌ره‌بیدا به شێوه‌ی (فرح و ترح) هاتووه.
دیوانه كلاسیكییه كۆنه‌كان له سه‌ره‌تاوه تا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می گێتی زۆر ماندوویان كردم له رووی راست نووسینء ئیملاوه، بۆ به‌ڵگه له كاتێكدا شیعری مه‌لای جزیریم له دیوانی شاعیر له ساغكردنه‌وه‌ی ته‌حسین دۆسكی وه‌رگرت له‌وه دڵنیا بووم، كه چاكترین دیوانی مه‌لای جزیرییه، كه‌چی دیوانی سالم كاتێكی زۆری لێ سه‌ندم له‌به‌ر هه‌ڵه زۆری تا توانیم ئه‌و برِه شیعره‌ی ساغبكه‌مه‌وه، كه وه‌كو نموونه له به‌شی ژیانء شیعری سالم له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به گشتی جاری وا هه‌بووه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پارچه غه‌زه‌لێكی كلاسیكی چه‌ند رۆژێك كۆششم كردووه تا هێناومه‌ته سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی لێی رازی بم. ئه‌و دیوانانه‌ی هه‌ڵه‌یان كه‌م بوو، باوه‌رِپێكراوبوون ژماره‌یان زۆر كه‌م بوو.
له بابه‌ت وه‌سفكردنی نموونه شیعرییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌یان گه‌لێك گرنگه، چونكه له ئه‌نجامی بینینء بۆچوونء بیری خۆمه‌وه ده‌كه‌ونه ناوه‌وه. لێره‌دا وێنه‌ی حه‌قیقی فیكری من ئاشكرا ده‌بێء له بۆچوونی كه‌سانی دیكه جیاده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی وه‌كو من خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بوون.
له كتێبه‌كه‌دا شێوازێكی تایبه‌تیم به‌كارهێناوه، خۆم زۆر خه‌ریكی لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كان نه‌كردووه له جێگه‌ی پێویست نه‌بێ. بایه‌خم به ده‌وروبه‌ری شیعره‌كه داوه: ئیلهام له چی سه‌رچاوه‌یێكه‌وه هاتووه! بۆ چ شیعره‌كه هۆنراوه‌ته‌وه؟! هه‌ندێ له نموونه سیمبولییه‌كان له شیعری كلاسیكیء شیعری نوێ زۆریان به نهێنی ماونه‌ته‌وه، زۆربه‌یانم روونء ئاشكرا كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مه رۆمانتیكیء سیمبولییه‌كانی شیعری نوێ. هه‌ندێ له‌و نموونانه من خۆشم له ما‌نایان نه‌ده‌گه‌یشتم. به‌هۆی خاوه‌نه‌كانیانه‌وه، كه دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له نهێنیء ئاڵۆزیی سیمبۆلیزمی شیعریان گه‌یشتم. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیرانی سلێمانیء كه‌ركووكء هه‌ولێری ئه‌م ماوه‌یه له نزیكه‌وه هاورِێم بوون، نه‌ك ته‌نیا ئاگاداری نهێنیی هه‌ندێ له شیعره‌كانیان بووم، به‌ڵكو ئاگاداری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی شارراوه‌ی ژیانیشیان بووم، له‌به‌ر ئه‌وه یادداشتی رۆژانه‌ی خۆمء ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریء یادگاره‌كانم سه‌رچاوه‌یێكی گرنگ بوون بۆ نووسینی مێژووی ژیانء شیكردنه‌وه‌ء لێكدانه‌وه‌ی به‌رهه‌می شیعری‌یان، هه‌رچی ساغكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانیش بوو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو، چونكه شاعیران خۆیان به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوكردبووه‌وه.
پ: هه‌ندێك پێوه‌رت هێناوه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی شیعری چه‌ند شاعیرێكی كلاسیكی كوردی، ئه‌و پێوه‌رو لۆجیكانه كامانه‌ن، كه ئه‌و شیعرانه‌ت پێ ساغكردوونه‌ته‌وه؟
خه‌زنه‌دار: نازانم مه‌به‌ست له پێوه‌ر چییه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست شێواز (ڕسلوب) یا میتۆد‌و به‌رنامه‌و مه‌نهه‌ج بێ، ده‌ڵێم شیعری كلاسیكی ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك تێكستی له‌به‌رده‌ست بێ له ده‌سنووسێكدا رێگه‌ی تایبه‌تی زانستیی ره‌خنه‌یی خۆی هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دانه‌یێك زیاتر بێ به ده‌سنووسء چاپكراوه‌وه رێگه‌یێكی تایبه‌تی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سه.
له حاڵه‌تی تاكه یه‌ك تێكستی ده‌سنووس ساغكردنه‌وه‌ی وشه‌و ته‌عبیر به قه‌رینه ده‌گاته ئه‌نجام، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ناسینی شێوازی شاعیره‌كه له به‌كارهێنانی ئه‌و كۆمه‌ڵه وشانه‌ی زمان به مانای فه‌رهه‌نگیء زاراوه‌ییانه‌وه (مێگلح)، كه له تێكسته‌كه‌دا ده‌كه‌ونه به‌رچاو. ئه‌م وشه‌و زاراوانه ته‌عبیری تایبه‌تی مانادار (لێكسیكۆن) دروست ده‌كه‌ن، مێژوونووسء ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌ب هه‌ستی پێ ده‌كا. لای گه‌وره شاعیران (شێواز، ڕسلوب) زیاتر روونء ئاشكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و جۆره شاعیرانه ئه‌گه‌ر ناویشیان له‌سه‌ری نه‌بێ زوو ده‌ناسرێنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیعرێك له تێكستێك زیاتری له‌به‌ر ده‌ست بێ له ده‌سنووسء كه‌ره‌سته‌ی چاپكراو، ئه‌وكاته چاكترو پاكترو كۆنترو ته‌واوترین دانه‌یان ده‌كرێ به ئه‌ساسء هه‌موو دێرِێكی شعره‌كه له هه‌موو دانه‌كاندا وشه به وشه له‌گه‌لڕ دانه ئه‌ساسه‌كه به‌راورد ده‌كرێ، ئیتر به‌پێی ناسینی شێوازی شاعیره‌كه وه‌كو له‌مه‌وبه‌ر باسم لێوه‌كرد ئه‌و دێرِه شیعره په‌سند ده‌كرێ، كه له‌گه‌لڕ مه‌نهه‌جی زانستیی تێكستۆلۆجی ده‌گونجێ.
به‌شێكی زۆر له هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی-دا تۆماركراونء گیروگرفتیان تێدا بوو به‌م جۆره ساغم كردوونه‌ته‌وه‌ء هێناومنه‌ته سه‌ر شێوه‌ی راستی خۆیان.
وه‌كو له نموونه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێ به زۆری لیریكء قه‌سیده‌ی ناو كتێبه‌كه‌م به ته‌واوی وه‌رگرتووه، به زۆری له‌و به‌شانه‌ی، كه باسم له ژیانی شاعیرانء به‌رهه‌میان كردووه.
پ: هه‌ندێك شیعر هه‌یه پێشتر به شیعری شاعیرێك ناسراون، به‌ڵام له (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)دا هه‌ر ئه‌و شیعره، كه به‌رِێزتان ساغتان كردۆته‌وه كراون به شیعری شاعیرێكی تر، بۆ نموونه شیعری (شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و) ئه‌م شیعره لای مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رِیس شیعری نالییه، به‌ڵام لای به‌رِێزتان به شیعری كوردی له قه‌ڵه‌م دراوه، چۆن گه‌یشتوویته ئه‌و راستییانه‌و قه‌ناعه‌تت به ساغكردنه‌وه‌كانی پێشوو نه‌بووه له‌و كاتانه‌دا؟
خه‌زنه‌دار: ئه‌وی راستی بێ ده‌بوو پێشتر باس له شیعری (عه‌زیزان من ئه‌وا رۆییم له لاتان..)ی مسته‌فا به‌گی كوردی بكه‌ی، چونكه ئه‌مه‌یان له ئه‌وه‌ی تۆ ناوت بردووه زیاتر لای هه‌ندێ كه‌س به شیعری نالی له قه‌ڵه‌م دراوه.
له دیوانی نالی چاپی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رِیس ئه‌م دوو لیریكه به شیعری نالی حسێب كراون، مه‌سه‌له‌كه له‌به‌ر ئه‌وه به‌رِاستی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه شیعرییه له هه‌موو ده‌سنووسه‌كانی نالی تۆمار نه‌كراون، ته‌نیا له چه‌ند ده‌سنووسێكدا به شیعری نالی دانراون. هه‌رچی پێوه‌ندیی به به‌یازو كه‌شكۆڵی شیعرییه‌وه هه‌یه له هیچ سه‌رچاوه‌یێك به‌رچاوم نه‌كه‌وتووه به شیعری نالی دانرابن. ئیتر مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رِیس ته‌نیا له چه‌ند ده‌سنووسێكی دیوانی نالی یا كه‌شكۆڵێكدا چاوی به‌م دوو شیعره كه‌وتووه به ناوی نالی تۆماركراون، ئه‌مه بووه به جێی باوه‌رِو به هی ئه‌وی حسێب كردووه. ئێمه به‌ڵگه‌ی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا له نێوان نالیء كوردی، به‌ڵكو له نێوان هه‌ندێ له شاعیره كلاسیكییه‌كانمان شیعری شاعیرێك په‌رِیوه‌ته ناو دیوانی شاعیرێكی دیكه‌وه.
به‌م جۆره ئه‌و شیعره‌ی قسه‌ی له‌سه‌ره هی كامه‌یانه ته‌رازووه‌كه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان به شیعری كامه شاعیریان داناوه! ئه‌مه به‌پێی تیۆرییه‌كانی ره‌خنه‌ی ده‌ره‌وه، هه‌رچی تیۆرییه‌كانی ره‌خنه‌ی ناوه‌وه‌شه من زیاتر باوه‌رِم به‌مه هه‌یه. مه‌سه‌له شێوازه له‌رِووی روخسار‌و ناوه‌رۆكه‌وه. ئایا ئه‌م دوو شیعره له به‌رهه‌می كامه‌یان ده‌كا له رووی وشه‌و زاراوه‌و لێكسیكۆنء ره‌وانبێژییه‌وه!
ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زام پێویسته ئه‌م دوو شیعره به به‌رهه‌می مسته‌فا به‌گی كوردی دابنێم، چونكه بۆنی پارِانه‌وه‌ی سۆفیزمء خۆ به كه‌م زانینیان لێ دێ، ئه‌مه سیفه‌تی سه‌رانسه‌ری هه‌موو شیعری مسته‌فا به‌گی كوردییه. یاره‌كه‌ی نادیاره، هه‌یوولایه، سیفه‌تء جه‌وهه‌ری مێیینه‌ی تێدانییه، به پێچه‌وانه‌وه سیفه‌تی كڵاولاری بۆ قه‌یسه‌ری رۆمء فه‌غفووریی چینی به‌كارهێناوه، وه‌ك (مه‌حبووب) نه‌ك (مه‌حبووبه)، كه‌چی نالی ئاورِ له عیشقی حه‌قیقی ناداته‌وه، له سۆفیزمه‌وه دووره، ئه‌ستووری فه‌لسه‌فه‌ی نالی له شیعردا عیشقی مه‌جازیء په‌رستنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیار‌و نادیاری ژن ئاشكرایه. دڵداری نالی و دڵداری مسته‌فا به‌گی كوردی به پێچه‌وانه‌ی یه‌كترین، یه‌كه‌میان كچء دووه‌میان كورِه، ئیتر به پێی ئه‌م بۆچوونه مه‌سه‌له‌كه لای من یه‌كاڵا ده‌بێته‌وه‌ء ئه‌م شیعرانه به شیعری مسته‌فا به‌گی كوردی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م، هه‌روه‌ها چه‌ند غه‌زه‌لێكیشم به هی نالی دانه‌ناوه‌و له دیوانی نالی‌دا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم به گومانه‌وه به هی ئه‌م شاعیره‌ی حسێب كردوون. بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه یا دوورخستنه‌وه‌یان له دیوانی نالی هه‌ر ئه‌و پێوانه‌یه‌م به‌كارهێناوه، كه دوو شیعره‌كه‌ی ناوبراوم به شیعری مسته‌فا به‌گی كوردی داناوه. هه‌موو بۆچوونی من له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه (پارِانه‌وه له شیعری دڵداری نالی‌دا نییه، به‌ڵكو په‌رستن هه‌یه).
ئه‌مه‌و پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم تیۆرییه‌كانی (ره‌خنه‌ی ناوه‌وه) تا ئێستا لای ئێمه نه‌زانراوه‌و كه‌س باسی لێ نه‌كردووه‌و مه‌شقء تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
پ: شیعری كلاسیك تا ئێستاش خوێنه‌رێكی زۆرتری هه‌یه‌و زیاتر لای خوێنه‌ر زیندووه، به‌ڵام شیعری نوێ زۆربه‌یان هه‌ر زوو خوێنه‌ر له ده‌ست ده‌ده‌نء له بیرده‌چنه‌وه، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
خه‌زنه‌دار: له بنجدا زاراوه‌ی كلاسیك ته‌نیا بۆ شیعر‌و په‌خشان به‌كارنه‌هێنراوه به مانا ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رزه مومتازه‌ی بووه به سامانی نه‌ته‌وه‌ییء پاشماوه‌یێكی نه‌مر له هه‌موو كۆمه‌ڵێكدا، به‌ڵكو مۆسیقا‌و هونه‌ری شێوه‌كاریء گرافیكء په‌یكه‌رته‌راشیء بیناسازی (میعماری) له‌گه‌لڕ شیعر‌و چیرۆكء رۆمان ده‌چنه ناو كلاسیكه‌وه.
شیعری به‌حری عه‌رووزی (عه‌موودی)ء خۆماڵی (په‌نجه، سیلاب، برِگه) له سه‌ره‌تاوه تا په‌یدابوونی (شیعری نوێ) له سلێمانی به‌ناوی كوردستانی باشوور (دیالێكتی كرمانجی باشوور)، له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می گێتییه‌وه تا ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو به كلاسیك، واته سه‌رچاوه‌و داهێنانێكی گرنگ له سامانی نه‌ته‌وایه‌تی بووه به رِه‌مزی بوونی قه‌ومییه‌تی كورد له‌ناو كۆمه‌ڵی ئاده‌میزاددا. له سه‌رده‌می خۆیدا كاریگه‌ر بووه‌و ئێستاش كاریگه‌ره‌و له دوارِۆژیشدا هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه.
پرسیار گه‌لێ زۆره له‌م بابه‌ته‌وه، ئه‌ده‌بی كوردی له ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵه‌یدا ناوی زیاتر له هه‌زار شاعیر ده‌ور ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له لای من هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی به‌شی تایبه‌تیم بۆ ته‌رخان كردوون له (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی)دا ژماره‌یان له نێوان سه‌دو شه‌ستء سه‌دو حه‌فتا شاعیردایه. ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو مێژووه‌كه‌وه‌و له پله‌ی دووه‌م دانء شیعریان به به‌ڵگه‌و نموونه هێنراونه‌ته‌وه ژماره‌یان له سه‌د شاعیر زیاتره، كه‌چی له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دیوانء كۆمه‌ڵه‌ی شیعریان چاپ كراوه له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا ژماره‌یان گه‌لێ زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و شاعیرانه‌ی ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵه‌ی شیعری كوردی ده‌ور ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ژمێریارییه‌ی ده‌ڵێ ژماره‌ی شاعیرانی كورد له په‌نجا ساڵدا هێنده‌ی ژماره‌ی شاعیرانی ئه‌و میلله‌ته‌یه له هه‌زار ساڵدا، بۆچوونه‌كه‌تان به‌جێیه كه ده‌ڵێن زۆربه‌ی شیعری نوێ زوو له‌بیرده‌چنه‌وه، هه‌رچه‌نده مه‌به‌ست ئه‌وه نییه هه‌ندێ له‌و شیعرانه له رووی ئیستێتیكییه‌وه به‌رزنین، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه پێوه‌ندیی به كێشء مۆسیقاء ریتمه‌وه هه‌یه. ئه‌م زۆریء بۆرییه‌ش رووداوێكی ئاساییه له هه‌موو كۆمه‌ڵێكی ئاده‌میزاددا، به درێژایی رۆژگار هه‌موو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری له سه‌ره‌ندء بێژنگء هێڵه‌ك ده‌درێ، ئه‌وی گیانی داهێنانء مانه‌وه‌ء نه‌مریی تێدا بێ ده‌مێنێته‌وه.
زۆربه‌ی به‌رهه‌می شیعری نوێ له بیرده‌چنه‌وه چونكه ماكء هه‌وێنی ئه‌و داهێنانه‌یان تێدا نییه ببن به هۆی مانه‌وه‌یان. شیعری عه‌رووزی به‌رز بۆچی له‌ناوناچێ! چونكه داهێنانێكه له‌گه‌لڕ ئه‌و رۆژگاره گونجاوه، كه شاعیر تێیدا ژیاوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌رِو چێژ‌و خه‌یاڵی ئاده‌میزادی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، ئیتر هه‌تا ژیانی ئاده‌میزاد له ئارادابێ ئه‌ویش ده‌مێنێ، به‌ڵێ تازه‌كردنه‌وه ده‌بێ، تازه‌كردنه‌وه بێ دواییه. له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می گێتی له ئه‌ده‌بی كوردی دوو تازه‌كردنه‌وه رووی دا، له پاش ئه‌مانه روخساری شیعری عه‌رووزی كوردی جارێكی دیكه په‌یدا بووه‌وه، به‌ڵام به ناوه‌رۆكێكی نوێوه.
ته‌ماشای ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی بكه، ده‌ڵێن مه‌ڵبه‌ندی شیعری عاله‌می عه‌ره‌بی عیراقه، مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و عاله‌مه له په‌خشاندا میسره. له عیراق له‌و رۆژه‌وه به‌در شاكر سه‌یاب ئاوی شیعری نوێی رشت (1947) له به‌غدا پاش بزووتنه‌وه‌ی شیعری نوێ له سلێمانی، شیعری عه‌رووزی به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوو، ئێستاكه خه‌ریكه زیاتر ده‌بووژێته‌وه. ئه‌مه مانای چییه؟! مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م قاڵبه كۆنه له‌گه‌لڕ هیواو ئامانجء پێویستییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مرِۆش ده‌گونجێ.
له‌و دوو سێ ساڵه‌ی دواییه‌دا چه‌ند لاوێكی كوردی كوردستانی ئێران مژده‌یێكی دڵخۆشكه‌ره‌وه‌یان بۆ هێنام. خۆیانء دیوانێكی شیعری كوردی له‌سه‌ر كێشی به‌حره‌كانی هه‌زه‌جء ره‌مه‌لء ئه‌وانی دیكه هاتنه لام. جگه له‌وه له سه‌فه‌رێكی كوردستانی ئێران دوو سالڕ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستم به‌وه‌كرد بزووتنه‌وه‌ی شیعری كوردی به هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌یه‌وه، عه‌رووزی كلاسیكیء كێشی سیلابی خۆماڵیی نوێ له گه‌شه‌كردنء په‌ره‌سه‌ندنیان له رێرِه‌وی گۆرِانء پێشكه‌وتندا به‌یه‌كه‌وه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له كوردستانی عیراق له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ندێ له شاعیرانمان له هه‌ردوو جۆره‌كه شیعریان ده‌نووسی، محه‌مه‌د ساڵح دیلان یه‌كێك بوو له‌وان، به‌لای ئه‌وه‌وه شاعیری نوێ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ شیعری عه‌رووزی بهۆنێته‌وه نابێ به شاعیری چاك. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یێكه پێویسته زۆر به قووڵی بیری لێ بكرێته‌وه، من تا ئێستا هه‌ر بیری لێده‌كه‌مه‌وه.
پ: له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا چه‌ندین هه‌وڵی جیاواز هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی شیعری كلاسیك، له‌وانه هه‌وڵه‌كانی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رِیسء كورِه‌كانی، مه‌لا ئه‌حمه‌دی زه‌ڤه‌نگی، مه‌سعود محه‌مه‌د.. به بۆچوونی ئێوه كام هه‌وڵیان زیاتر له حه‌قیقه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه نزیك بۆته‌وه؟
خه‌زنه‌دار: لام وایه مه‌به‌ست له‌م پرسیاره رێباز‌و شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شاعیرانی كلاسیكی كورده. لێره‌دا ده‌توانم ئه‌وه بڵێم لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو دیوانێك ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆشنبیریء خوێنده‌واریی مێژوونووسء ره‌خنه‌گره كورده‌كه‌یه ئه‌وه‌ی خۆی خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانی شاعیره‌كه كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان گه‌یشتۆته ئه‌نجامێك له‌گه‌لڕ بیركردنه‌وه‌و شێوه‌ی فیكری خۆی ده‌گونجێ، ئه‌مه پێوه‌ندیی به خوێنده‌واری حوجره‌ی خوێندنی زمانی عه‌ره‌بیء قورئانء شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌یه، له لایێكی دیكه‌وه خوێندنی قوتابخانه‌ی تازه بابه‌ت، ئه‌مه‌شیان ده‌بێ به دوو به‌شه‌وه، دوو جۆره میتۆد ده‌كه‌وێته ناوه‌وه، میتۆدی رۆژهه‌ڵاتیء میتۆدی رۆژهه‌ڵاتناسی رۆژئاوایی (ئه‌وروپایی).
لێره‌دا ده‌توانم بیرورِای خۆمت بۆ ده‌ربرِم له بابه‌ت هه‌موو ئه‌و زاتانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م لایه‌نه بوون له ئه‌ده‌بی كوردیدا.
له باره‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رِیسء كورِه‌كانیه‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه مه‌ڵبه‌ندی خوێنده‌واری یان حوجره‌ی مزگه‌وت بوو. زانیاریێكی باشیان ده‌سكه‌وتووه له چوارچێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بیء شه‌ریعه‌تی ئیسلامء هه‌ر دوازده عیلمه‌كه. له‌وه‌وه بیریان له كولتووری كوردی كردۆته‌وه‌و چوونه‌ته ناو گێتیی خوێنده‌واری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، ئه‌م باگراونده عه‌ره‌بییه یارمه‌تیی داون شاره‌زاییان له زمانی كوردیشدا هه‌بێ، به‌ڵام به هه‌موو پێوانه‌یێك میتۆده عه‌ره‌بیء ئیسلامییه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییاندا زالڕ بووه، ئه‌مه كارێكی به‌جێء سوودبه‌خشه. چونكه ئه‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یان توانیویانه تا پله‌یێك له دوو لایه‌نی دیوانی نالی سه‌ربكه‌ون، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش پێوه‌ندییان به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بیء شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه هه‌یه له قورئاندا. دوو لایه‌نه‌كه ئه‌مانه‌ن:
1.كاریگه‌ریی ئایینی ئیسلام له‌سه‌ر شیعری نالی به‌هێزه. ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وانه هاتوون هه‌رچی ئاماژه‌ء ئیشاره‌تێكی راسته‌وخۆ یا نارِاسته‌وخۆ به شێوازێكی رۆمانتیكییانه یا سیمبولیانه له دیوانی نالی‌دا هه‌یه بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئانء حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر ده‌ستنیشانیان كردووه. بێگومان هه‌ر یه‌كێكی خوێنده‌واری ئه‌وانی نه‌بێ ناتوانێ له‌م كاره‌دا سه‌ربكه‌وێ.
2.هه‌موو ئه‌و ره‌مزو ئیشاره‌تانه‌ی ده‌چنه ناو ره‌وانبێژییه‌وه (به‌لاغه‌ی) عه‌ره‌بییه‌وه به هه‌موو بابه‌ته‌كانیانه‌وه ئه‌وان ده‌ستنیشانیان كردووه. دۆزینه‌وه‌ی ئیشاره‌ته راسته‌وخۆكانء مانا له رووه‌كان كارێكی قورس نییه، به‌ڵام ئه‌و ئیشاره‌ته‌ی نارِاسته‌وخۆو نهێنیء ته‌مومژاوین یه‌كێكی شاره‌زایی له به‌لاغه‌و مه‌نتیقی حوجره‌ی مزگه‌وتی كورده‌واری نه‌بێ ناتوانێ ته‌لیسمی ئه‌و نهێنیانه له شیعری نالی‌دا بشكێنێ، چونكه ده‌ستووره‌كانی به‌لاغه‌ی زمانی عه‌ره‌بی بۆ به‌لاغه‌ی شیعری كلاسیكی عه‌رووزی كوردی ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌گه‌لڕ ئه‌مه‌شدا قسه له ناوه‌وه هه‌یه هه‌ندێ له شاره‌زایانی شیعری كلاسیكی ده‌ڵێن له‌م لایه‌نه‌وه له هه‌موو شتێك‌دا مه‌سه‌له‌كه‌یان نه‌پێكاوه، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م دوو لایه‌نه گرنگه‌یان له دیوانی نالی روون كردۆته‌وه، ره‌نگه به خوێنده‌وارێكی تازه بابه‌تی دوور له خوێندنی حوجره‌ی مزگه‌وت نه‌كرێ.
مه‌سعود محه‌مه‌د هیچ شیعرێكی كلاسیكی ساغ نه‌كردۆته‌وه، له هه‌ندێكی كۆڵیوه‌ته‌وه (به مانای شه‌رح كردن). ئه‌وه هه‌یه شاره‌زایی له شیعری كلاسیكی كوردی بوو، به‌زۆری خۆی به نالیء حاجی خه‌ریك كردووه، كارێكی دیاریكراوی نییه به‌پێی به‌رنامه‌یێكی زانستی ئه‌كادیمی گه‌یاندبێتییه ئه‌نجام. له‌ملاء له‌ولا شیعرێكی نالی یا حاجی لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام شیعره‌كه چه‌ند ته‌ماوی و پرِ له گیروگرفت بووبێ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و قورستر‌و ته‌ماوی تر بووه‌و پێویستی به لێكدانه‌وه بووه. مه‌سعود محه‌مه‌د له ژیانی خوێنده‌واریی خۆیدا وه‌ك سه‌رچاوه‌یێك بێ كه‌ڵك نه‌بوو، ده‌یتوانی هه‌ندێ مه‌سه‌له له ئه‌ده‌بی كوردیدا روون بكاته‌وه، كه‌چی به نووسین پێرِه‌وی هیچ جۆره میتۆدێكی نه‌ده‌كرد، نه‌یده‌توانی وه‌كو ئه‌كادیمیێكء مامۆستایێكی زانستگا به پرسێك ده‌ست به موحازه‌ره بكا‌و قوتابیء گوێگر له وه‌رامی پرسیاره‌كه‌ی بۆ روون ببێته‌وه.
له باره‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی زه‌ڤه‌نگییه‌وه زانستانه دیوانی مه‌لای جزیری-ی لێكداوه‌ته‌وه، چونكه له زاراوه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامء بزووتنه‌وه‌و ئیدیۆلۆجیای سۆفیزم زانا بوو، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له میتۆدی كلاسیكی شه‌رعه‌تی ئیسلام بێ، ئه‌وا زه‌ڤه‌نگی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میتۆدی ره‌خنه‌ی ئه‌وروپایی بێ، ئه‌و نه‌یتوانیوه به‌لایا بچێ. لێره‌دا ره‌نگه پرسیارێك سه‌رهه‌ڵبدا، ئایا ئه‌م میتۆده ئه‌وروپاییه بۆ لێكدانه‌وه‌ی شیعری مه‌لای جزیریء شاعیرانی دیكه‌ی كلاسیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست ده‌ست ده‌دا؟ به‌ڵێ تا راده‌یه‌ك كه‌ڵكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌شبێ زیانی نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه زه‌ڤه‌نگی له‌و میتۆده رۆژهه‌ڵاتییه‌ی پێوه‌ندیی به شیعری كلاسیكی عه‌رووزی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه هه‌یه سه‌ركه‌وتووه.
له پێش مه‌لا ئه‌حمه‌دی زه‌ڤه‌نگی زانایێكی دیكه به ناوی مه‌لا عه‌بدولسه‌لامی جزیری ئه‌ویش دیوانی مه‌لای جزیری-ی لێكداوه‌ته‌وه،، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه كتێبه‌كه‌ی ئه‌م زاته به ده‌سنووسی ماوه‌ته‌وه، له دوای چاپكردنی ئه‌وه‌ی زه‌ڤه‌نگی ئه‌وجا لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌لایه چاپ كراوه. به‌پێی بیرورِای شاره‌زایانی ئه‌ده‌بی كوردی (دیالێكتی كرمانجی باكوور) ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له پله‌یێكی به‌رزی ئه‌كادیمی دایه، ئه‌گه‌ر بیریش بۆ ئه‌وه بچێ ره‌نگه مه‌لای زه‌ڤه‌نگی ئاگاداری ده‌سنووسی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بووبێ، ئه‌مه‌یان به هیچ جۆرێ ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ له ئه‌وی وه‌رگرتووه، چونكه مه‌لای زه‌ڤه‌نگی كه‌سایه‌تیی زانستیی خۆی پاراستووه، وه‌كو مه‌لا عه‌بدولسه‌لامی جزیری. هه‌ر دوو شاره‌زا هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی بۆچوونی خۆی دیوانی جزیریی لێكداوه‌ته‌وه‌ء شه‌قڵی ره‌سه‌نی خۆی پێوه‌یه.
له‌م ماوه‌یه‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێ چه‌ند كه‌سێك له دیوانی مه‌لای جزیرییان كۆڵیوه‌ته‌وه، هه‌موویان كوردی كوردستانی باكوورن، هه‌ژاری موكریانی نه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك بووه هه‌ڵگری دیالێَكتی كرمانجی باكوور نه‌بووه، خه‌ڵكی موكریانه نه‌یتوانیوه له نهێنیء موعه‌مماكانی ئه‌و دیالێكته بگا، له فۆنێمء فۆنێتیك نه‌گه‌یشتووه، ئاگاداری له سیستێمی نێرینه‌و مێیینه‌و گه‌لێك ده‌ستووری دیكه‌ی رێزمانی ئه‌و دیالێكته نه‌بووه، ئه‌مه ته‌گه‌ریێكی گرنگ بووه له كاره‌كه‌یدا سه‌رنه‌كه‌وێ. رای گشتیی زانایانی ئه‌ده‌بء ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌وه‌یه هه‌ژار نه‌ده‌بوو خۆی له‌و زه‌ریا قوڵه بدا، چونكه مه‌له‌وانێكی ئازاد‌و شاره‌زاء به‌رچاو نه‌بوو.
من ئه‌و كاته‌ی ئه‌و راستییه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه ناچار بووم هه‌موو چاپه‌كانی دیوانی مه‌لای جزیری بخوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستترینیان ببێ به سه‌رچاوه له رووی ئیملاو راست نووسینه‌وه، بۆ ئه‌و نموونانه‌ی كه‌وتنه ناو مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه. وا بوو دیوانی جزیری چاپی ته‌حسین دۆسكی بوو به سه‌رچاوه.
ئێمه پسپۆرِو شاره‌زامان هه‌یه له مه‌یدانی ساغكردنه‌وه‌ی تێكستی شیعری له رووی ئیملاو راست نووسینه‌وه جێی متمانه‌نء باوه‌رِیان پێ ده‌كرێ، به‌بێ سڵه‌مینه‌وه مێژوونووسی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌گر ده‌توانێ بڵاوكراوه‌كانیان بكا به‌سه‌رچاوه‌و گومان له راستیء دروستی‌یان نه‌كا.
پ: له‌ناو شاعیرانی كلاسیكی كوردیدا تا چی راده‌یێك كاریگه‌ربوون به فۆرمء شێوازی شیعری یه‌كتری پێرِه‌و كراوه‌ء شێوازی كامیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه؟
خه‌زنه‌دار: رینیسانسی شیعری كلاسیكی عه‌رووزی عه‌موودی كوردی بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌ده‌ی شازده‌م له جزیریی بۆتانء هه‌كاری به دیالێكتی كرمانجی باكوور ده‌ستی پێ كرد. له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م له ناوچه‌ی سلێمانی ئه‌و رینیسانسه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه به دیالێكتی كرمانجی باشوور. بێگومان باوه‌رِ به‌وه ناكرێ بزووتنه‌وه‌كه‌ی باكوور كارێكی ئه‌وتۆی كردبێته سه‌ر ئه‌وه‌ی باشوور، یا په‌یدابوونی له ئه‌نجامی لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بوو بێ. به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ له هه‌ردوولا به‌رهه‌می شیعری هه‌ر شاعیرێك بووه به سه‌رچاوه بۆ شاعیرانی دیكه، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می شاعیره گه‌وره‌كانی دامه‌زرێنه‌ر، له‌وانه مه‌لای جزیری له باكوور‌و نالی له باشوور.
به‌م پێیه شاعیری یه‌كه‌م یا شاعیرانی به‌رایی بوون به رِه‌مز بۆ شاعیرانی دوای خۆیان، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه بوو ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك داهێنانی هونه‌ریی به‌رزیان هێنایه ناو شیعره‌وه، له دواییدا به‌رهه‌مى ئه‌م شاعیرانه بوو به بنج و بنا‌وان و سه‌رچاوه بۆ داهێنانى شاعیرى نه‌وه‌ى دووه‌م.
به‌مجۆره ئه‌م كاریگه‌رییه به‌رده‌وام بوو. نه‌وه‌ى دووه‌م له لایه‌نه‌وه ئه‌ده‌بى كوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، نه‌وى سێیه‌میش بایه‌خێكى زۆریان به شیعرى دامه‌زرێنه‌ران و نه‌وه‌ى دووه‌م ده‌دایه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م رِێبازو لاسایى كردنه‌وه‌یه رێرِه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى له گێتیى رۆشنبیریى نه‌ته‌وه‌دا به‌رده‌وام بوو .
شاعیره كلاسیكییه گه‌وره‌كانى كورد كارى گه‌وره‌یان له یه‌كترى كردووه له روخسار‌و ناوه‌رِۆكى شیعردا، ئینجا كاریان له نه‌وه‌كانى دواى خۆیان كردووه. بۆ به‌ڵگه شاعیرێكى دامه‌زرێنه‌رى وه‌كو نالى كارى كردۆته سه‌ر هه‌ردوو شاعیرى هاوچه‌رخى خۆى سالم و كوردى، ئه‌مانه رێزیان لێ ناوه‌و شانازییان پێكردووه‌و به شاعیرى گه‌وره‌ى خۆیان داناوه. جگه له‌مه نالى كارى كردۆته سه‌ر شاعیرانى كوردستانى باشوور له نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌مه‌وه تا ئێستا. ناوچه‌كانى سلێمانى (بابان) و ئه‌رده‌ڵان و موكریان و سۆران و گه‌رمیان (كه‌ركوكى گه‌وره) هه‌موویان سه‌ر به قوتابخانه‌ى نالین.
پێوه‌ندى له نێوان ئه‌و شاعیرانه‌ى له سایه‌ى روخسار‌و ناوه‌رۆكى شیعرى نالییه‌وه داهێنانیان له شیعردا ده‌ست خستووه، ئه‌و پێوه‌ندییه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى شیعرى زۆر جوان له‌لایه‌ن ئه‌و شاعیرانه‌وه مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى ره‌نگین بكا. بۆ به‌ڵگه قه‌سیده ئاینییه‌كانى نالى كارێكى گه‌وره‌یان كردۆته سه‌ر شاعیرانى كورد تا رِاده‌یه‌ك ئه‌وه‌ى من ئاگاداریم لێى هه‌یه زیاتر له ده قه‌سیده‌ى لاى شاعیرانى كلاسیكى كورد ده‌ست ده‌كه‌ون له رووى كێش و قافیه و لێكسیكۆن و ته‌عبیر و رِه‌وانبێژى و به‌لاغه‌وه لاسایى قه‌سیده نه‌عته‌كانى (ستایشه‌كانى پێغه‌مبه‌ر) نالی-یان كردۆته‌وه، له‌و كاته‌ى هه‌موویان له رووى داهێنانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌گه‌یشتوونه‌ته پله‌ى قه‌سیده‌كانى نالى وه‌كو به‌رهه‌مى شیعرى مومتاز له رووى هونه‌رییه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر چاو.
له نووسینێكدا بیرورِایێكى عاتیفى و نازانستیانه كه‌وته به‌ر چاوم. نووسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه بوو (قه‌سیده‌ى به‌حرى نوور)ى مه‌حوى له پله‌یێكى ئیستێتیكیدا به شیعرى وا به‌رز له ئه‌ده‌بى كوردیدا ده‌ست ناكه‌وىَ و نموونه‌و لوتكه‌ى داهێنانه. قسه‌كه راسته ، شیعره‌كه به‌رزه، به‌ڵام ده‌ست ده‌كه‌وىَ، مه‌حوى و هه‌موو شاعیرانى دیكه لاسایى نالى-یان كردۆته‌وه.
مه‌حوى له‌ژێر سایه‌و سێبه‌رى نالى ئه‌م قه‌سیده به‌رزه‌ى هۆنیوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌بىَ شانازى به‌وه‌وه بكا قه‌سیده‌كه‌ى نالى بووه به سه‌رچاوه‌ى ئیلهام بۆ قه‌سیده‌ى به‌حرى نوور با خۆشى له چینى یه‌كه‌مى شاعیران بىَ، كه نالى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كا.
شیعره‌كه‌ى نالى به‌م دێرِه ده‌ست پىَ ده‌كا:
ئه‌لا ئه‌ى نه‌فسى بووم ئاسا هه‌تا كه‌ى حیرسى وێرانه
له‌گه‌ڵََ عیشقبازانه برِۆ ئازانه بازانه
ئه‌م شیعره له‌سه‌ر به‌حرى (هه‌زه‌جى سالم )ى هه‌شت جار (مه‌فاعیلن = مه‌فاعیلون ) هۆنراوه‌ته‌وه .
قه‌سیده‌كه‌ى مه‌حوى به‌م دێرِه ده‌ست پىَ ده‌كا:
وه سه‌له‌ڵلاَ عه‌لا ئه‌و به‌حرى نوورى عیلم و عیرفانه
كه ده‌ركى غه‌ورى ناكا غه‌یرو عیلمیللاهى سوبحانه
به ئیملاى كۆنى عه‌ره‌بى ئامێز:
(وێلى الله على ) ئه‌و به‌حرى نوورى عیلم و عیرفانه
كه ده‌ركى غه‌ورى ناكا (غیر علم الله سبحانه)
له رووى كێش و یه‌كێتیى قافیه‌وه وه‌كو دیاره شیعره‌كه‌ى مه‌حوى هه‌ر ئه‌وه‌ى نالییه ، له ته‌عبیرو وێنه‌ى هونه‌رى لاسایى ئه‌وى كردۆته‌وه، به‌ڵام داهێنان و وێنه‌ى هونه‌رى به‌رزى هه‌یه. ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ى نالى نه‌یگوتوه مه‌حوى گوتویه‌تى، واتا ته‌واوى كردووه، هه‌روه‌ها له رووى به‌هاو نرخى هونه‌رییه‌وه له قه‌سیده‌كه‌ى نالى نزیك كه‌وتۆته‌وه، شاعیرانى دیكه‌ش بۆ بابه‌تى نه‌عتى پێغه‌مبه‌ر مه‌حوى ئاسایى قه‌سیده‌ى جوانیان هێناوه‌ته ناو ئه‌ده‌بى كوردییه‌وه . قه‌سیده‌كانى نالی بوون به سه‌رچاوه‌ى ئیلهام بۆیان و كاریان له هه‌موویان كردووه.
بێخود شاكارێكى ره‌ندى هه‌یه له دیوانى شیعرى كوردیدا، ئه‌و قه‌سیده چواینییه‌ى به ناوى (له‌و رۆژه‌وه رۆیشتووه تۆراوه دڵى من..) ناوبانگى ده‌ركردووه، ئه‌وه‌ى من ئاگادارم زیاتر له حه‌وت شاعیرى كوردى نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م و ناوه‌رِاستى ئه‌و سه‌ده‌یه لاسایى ئه‌و شیعره‌یان كردۆته‌وه. شیعره‌كه‌ى بێخود ماته‌منامه‌یه، شیعرى شاعیرانى دیكه هه‌ندێكیان ده‌چنه ناو ماته‌منامه‌وه، هى دیكه‌یان خه‌ریكى غه‌م و په‌ژاره‌و ناسۆریى ژیانن، به‌شێكیشیان له دڵدارى ده‌دوێن، هه‌رچۆنىَ بىَ ئه‌م كۆمه‌ڵه لیریكه دیوانى شیعرى كوردی‌یان ره‌نگین كردووه .
له بابه‌ت كاریگه‌ریى شاعیرانى كورد به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه، له‌ملاو له‌ولا هه‌ندىَ نووسینى به‌راوردكارى (مقابله، موازنه) به‌رچاو ده‌كه‌ون. به‌ڵام چاكترینیان ئه‌وه‌ى پێویسته ئاماژه‌ى پىَ بكرىَ باسێكی فراوانه له قه‌واره‌ى نامیلكه‌یێك یا كتێبێكى چوار فۆرمه‌ییدایه به ناوى (كاریگه‌ریى شاعیرانى كلاسیكى كورد له‌سه‌ر یه‌كتریدا) له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا خدر مه‌ولووده‌وه نوسراوه و له دوو ژماره‌ى كۆوارى (رامان) بلاَوكراوه‌ته‌وه (ژماره‌كانى 117، 118 شوبات و مارتى 2007).
پ: كاریگه‌ریى شاعیرانى ده‌وروبه‌ر تا چ راده‌یێك به‌سه‌ر شاعیرانى كلاسیكى كوردییه‌وه هه‌بووه؟
خه‌زنه‌دار: پرسیارى پێش ئه‌مه له بابه‌ت كاریگه‌ریى شاعیرانى كورد به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه بوو، له وه‌رامدا زاراوه‌ى (به‌راورد)م به‌كارهێنا. ئه‌م پرسیاره‌ى ئێستا پێچه‌وانه‌ى پرسیاره‌كه‌ى پێشووه، واته كاریگه‌ریى شاعیرانى بێگانه به‌سه‌ر شاعیرانى كورده‌وه، له‌م لایه‌نه‌وه ده‌ڵێم كه زاراوه‌ى به‌راوردم به ماناى موازه‌نه‌و موقابه‌له به‌كارهێنا مه‌به‌ستم له (یه‌كچوون)بوو، به‌ڵام له‌م پرسیاره‌دا به ماناى زاراوه‌یێكى زانستى هاتووه، له كوردیدا كه ده‌گوترێت (ئه‌ده‌بى به‌راوردكارى) ماناى به عه‌ره‌بى (الادب المقارن) ده‌گه‌یه‌نىَ، به ئینگلیزى (Comparativ Literature). ئه‌مه زانستیێكه خه‌ریكى دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى هه‌موو به‌رهه‌مێكى داهێنراوه، له پێوه‌ندیى نێوان ئه‌ده‌بێكى قه‌ومى دیاریكراو و ئه‌ده‌بى میلله‌تانى بێگانه ده‌گه‌رِىَ له هه‌ر كوێیێك بىَ، له رۆژهه‌ڵات یا رۆژئاوا. واته له پرسیارى پێشوودا به‌راورد به ماناى وه‌كیه‌كى و له یه‌كچوون و له یه‌كترى وه‌رگرتن له نێوان شاعیرانى كورد خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێره پێوه‌ندی له نێوان به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى كوردى و به‌رهه‌مى میلله‌تانى بێگانه‌یه.
به‌راوردكارى زانستیێكى نوێیه له زانستگاكانى ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی نۆزده‌م سه‌ریهه‌ڵداوه‌و له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م هاتۆته میسر‌و له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م گه‌یشتۆته زانستگای به‌غداو له دواییدا له پرۆگرامه‌كانی زانستگاكانی كوردستانی عیراق په‌یدا بووه.
بێگومان شاعیرانی ده‌وروبه‌ری نزیكء بێگانه‌ی دوور كاریان له شاعیرانی كورد كردووه. مه‌به‌ست له ده‌وروبه‌ر شاعیرانی عه‌ره‌بء فارسء توركی عوسمانییه، له بێگانه دووریش شاعیرانی ئه‌وروپایه، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه گه‌وره‌ء پێشكه‌وتووه‌كان.
جارێ له بابه‌ت شاعیری میلله‌تانی ده‌وروبه‌ره‌وه پێویسته ئه‌وه روونبكرێته‌وه، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام له‌ناو كۆمه‌ڵانی عه‌جه‌مء میلله‌تانی توركی مه‌غۆلیء میلله‌تی كورد به‌هۆی كاریگه‌ریی مه‌ده‌نییه‌تی عه‌ره‌بء تێكهه‌ڵكێش بوونی مه‌ده‌نییه‌تی ئه‌و چوار میلله‌ته، جۆره مه‌ده‌نییه‌تێك په‌یدا بوو ناوم ناوه (مه‌ده‌نییه‌تی ئیسلامه‌وی) بۆ ئه‌وه‌ی له مانای ئایینییه‌وه دووربكه‌وێته‌وه. راسته ئه‌م چوار میلله‌ته هه‌موویان به ئایین بوون به ئیسلامء به‌هۆی ئایینیشه‌وه له یه‌كتری نزیكبوونه‌وه، به‌ڵام مه‌ده‌نییه‌تێكی ئه‌تنۆگرافیء سۆسیۆلۆجی (كۆمه‌ڵایه‌تی)ء خوێنده‌واریء رۆشنبیرییان دروست كرد. بێگومان له‌ناویاندا به‌شی عه‌ره‌ب له هه‌موویان زیاتر بوو، عه‌جه‌م و توركیش به‌شیان هه‌بووه چونكه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بوون، له دواى عه‌ره‌ب (ئومه‌وى و عه‌باسى) بوون به ده‌وڵه‌تى مه‌زن (ئیمپراتۆرییه‌ت ) به‌شى كوردیش له‌م گۆرِانه گه‌وره‌یه‌دا كه‌م نه‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌وان كه‌متر بووبىَ له‌به‌ر ئه‌وه بووه ده‌وڵه‌تى نه‌بووه .
ئیتر به هۆى نزیكیى كورد له عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورك ئه‌ده‌بى ئه‌م نه‌ته‌وانه كاریگه‌ریى هه‌بووه له ئه‌ده‌بى كوردیدا. به‌ڵگه‌ى زۆرمان به ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌م لایه‌نه‌وه لێكۆڵینه‌وه كه‌مه، هه‌ندىَ له كۆششه‌كانى عه‌زیز گه‌ردى له بابه‌ت زانستى به‌راوردكارییه‌وه پشتگوىَ ناخرێن، منیش بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له زانستگاى عه‌ننابه له وڵاتى جه‌زائیر له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بى بێگانه (ئه‌ده‌بى جیهانى) خه‌ریكى ئه‌م زانستییه بووم. له ساڵى 1998ه‌وه تا ئێستا یا راستتر دوو ساڵ به‌ر له ئێستا، له زانستگاكانى سه‌لاحه‌دین و سلێمانى خۆم خه‌ریكى ئه‌م لایه‌نه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى كردووه.
سه‌رچاوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كجار زۆره، به‌ڵام زۆر كه‌م لێیان كۆڵراوه‌ته‌وه. حیكایه‌تى میللى فۆلكلۆرى (له‌یلاو مه‌جنوون)ى عه‌ره‌بى مه‌یدانێكى فراوانه بۆ ده‌ستنیشان كردنى كاریگه‌ریى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى به‌سه‌ر كوردییه‌وه. گێرِانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رانى نه‌ته‌وه سامییه‌كانى ئه‌وه‌ى له ته‌ورات و ئینجیل و قورئان هاتوون به تایبه‌تى (یوسف و زوله‌یخا) به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیى به‌رزیان لىَ دروست كراوه به زمانى كوردى. شیرین و فه‌رهاد له ئه‌ده‌بى فارسى و كوردى ، ئه‌سلى كه‌ره‌م و له‌یلاو مه‌جنوون له ئه‌ده‌بى كوردى و توركى.
كاریگه‌ریى شاعیرانى ئه‌وروپا به‌سه‌ر شاعیرانى كورده‌وه له دواى په‌یدابوونى (شیعرى نوىَ) له پاش جه‌نگى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م (1914- 1918) هه‌ستى پىَ ده‌كرىَ هه‌ندىَ، هه‌وڵ و كۆششى سه‌ره‌تایى له‌م لایه‌نه‌وه له ناوه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێَى گوشادییه، ئه‌وه‌یه كارێكى زانستى به شوێن پێوه‌ندیى شیعرى كوردى به شیعرى ئینگلیزییه‌وه بكه‌وىَ، ئه‌و كاره زانستییه به‌نرخه‌یه عومه‌ر مه‌عرووف به‌رزنجى له‌م دواییه‌دا بلاَوى كردۆته‌وه ( "گۆران و ئه‌ده‌بى ئینگلیزى- لێكۆڵینه‌وه‌یێكى به‌راوردكارییه "، سلێمانى، 2006). به‌مه ده‌رگایێكى گه‌وره‌ى كردۆته‌وه له مه‌یدانى زانستى به‌راوردكارى له ئه‌ده‌بى كوردیدا، ئه‌م كاره ده‌بێته هانده‌رێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى فراوانتر بۆ ئه‌وه‌ى شاعیرانى دیكه‌ى كورد و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى ئه‌وروپا بگرێته‌وه.
له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌ده‌بى كوردى قه‌فقاسى رووسیا سه‌رچاوه‌یێكى گرنگه بۆ به‌راوردكردن له نێوان ئه‌م ئه‌ده‌به‌و ئه‌ده‌بى نه‌ته‌وه‌كانى رووسیاى سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى سۆڤیه‌ت به درێژایى سه‌ده‌ى بیسته‌م وه‌كو میلله‌تانى رووس و ئه‌رمه‌ن و گورج و ئازه‌رى توركمان و هى تر، چونكه ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ب و هونه‌رى به پێى تیۆرى (به روخسار‌و نه‌ته‌وه‌یى و به ناوه‌رِۆك سۆسیالیست) سانسۆر كربوو.
پ: له ژیانى تایبه‌تیى خۆتدا دۆستایه‌تیت له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تیى رۆشنبیرى و سیاسی‌دا هه‌بووه‌و له نزیكه‌وه ناسیوتن، له‌وانه: تۆفیق وه‌هبى و رفیق حیلمى و ئه‌مین زه‌كى و مه‌لا جه‌میلى رۆژبه‌یانى و گۆران و دیلان و هه‌ردى و برایم ئه‌حمه‌د. ئه‌م كه‌سایه‌تییانه چ كاریگه‌یێكیان له‌سه‌ر ئێوه هه‌بووه و چی‌یان لاتان به‌جىَ هێشتووه؟
خه‌زنه‌دار: ماوه‌ى خوێندنم له كۆلێجی ئه‌ده‌بیات له به‌غدا ماڵمان له‌وىَ بووه، چوار پێنج ساڵ خۆم و دایك و خوشك و براكانم له‌م شاره‌دا ژیاین. جموجۆڵى رۆتینى گشتیم له به‌غدا به‌مجۆره بوو: به‌یانیان له كۆلێج، پاش نیوه‌رِۆیان مووچه‌خۆر بووم له قوتابخانه‌ى نێوه‌ندى ئاماده‌یى به‌ناوبانگى به‌غدا، زۆربه‌ى ئێواران له نامه‌خانه‌و دیوه‌خانى تۆفیق وه‌هبى له گه‌رِه‌كى وه‌زیرییه خۆم ده‌بینى.
تۆفیق وه‌هبى فرزه‌ندێكى به وه‌ج بوو، چاوتێر و ژیر‌و تێگه‌یشتوو، له سوارچاك و چه‌مكه ره‌قه‌كانى (كه‌ڤالێره‌كانى) سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاستى ئه‌وروپاو رۆژهه‌ڵاتى نزیكى ده‌كرد. پێش نیوه‌رۆیان قوتابیى كۆلێجى ئه‌ده‌بیات بووم، ئێوارانیش خۆم به قوتابیى تۆفیق وه‌هبى ده‌زانى. نامه‌خانه‌كه ئه‌كادیمیایێك بوو، گه‌لىَ شتى لىَ فێر بووم، نه‌ك ته‌نیا تیۆرى به‌ڵكو پراكتیكیش. له‌وىَ فێربووم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مء كاغه‌ز بكه‌م به‌تایبه‌تی خاڵبه‌ندی زانستییێكه زۆر قورسه ئێمه له ده یه‌كی نازانین.
له‌گه‌لڕ كاری زۆرم یارمه‌تیی مامۆستا‌م ده‌دا له پاكنووسی باسء وتاره‌كانی، هه‌ندێ جار نووسینه‌كانیم به تایپرایته‌ر بۆی چاپ ده‌كرد. له نووسین زۆر وردبوو، خۆی گوته‌نی: من قوتابى بێزار ده‌كه‌م، جارى وا هه‌بوو رِه‌شنووسى وتارێكى شه‌ش حه‌وت جار پاكنووس ده‌كرا، ده‌یگوت: پیاو نابىَ به زاناى راست ئه‌گه‌ر هه‌موو برِیارێكى به دڵ بىَ و گومانى لێَى نه‌بىَ. له منه‌وه ئه‌وه‌نده نزیك بوو منى به برازاى خۆى ده‌زانى، له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م كه مامۆستا بووم له زانستگاى به‌غدا، هه‌ندىَ به‌دخوو قسه‌یان به زمانى منه‌وه هه‌ڵبه‌ست بوو و بۆیان گێرِا بووه‌وه، من له‌وه زۆر نیگه‌ران بووم، وام هه‌ست ده‌كرد خوانه‌خواسته لێم زویر بووبىَ، به‌ڵام په‌یامى خۆشى له‌وه‌دا بوو كه پۆسته له له‌نده‌نه‌وه نامه‌ى بۆ هێنامه به‌غداو تۆفیق وه‌هبى له ژێر ئیمزاكه‌ى نوسى بووى (مامت).
تۆفیق وه‌هبى ئه‌وه‌نده له دڵ و ده‌روونمه‌وه نزیك بوو، له دواییدا بوو به یه‌كێك له حه‌وته‌وانه‌ى ژیانم له‌وانه‌ى كۆچى دواییان كردووه، گیانمان له دنیاى میتافیزیكى سۆفیزم له یه‌كترى نزیك ده‌بنه‌وه.
ره‌فیق حیلمیم پێش تۆفیق وه‌هبى ناسى، هه‌ردووكیان خۆیان هه‌وڵیان دا ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ مندا په‌یدا بكه‌ن. به هۆى نووسینه‌كانم له رۆژنامه‌ى (هه‌ولێر=اربیل) هێشتا قوتابیی پۆلى پێنج بوو ناوى منیان بیست بوو. بۆ یه‌كه‌م جار ره‌فیق حیلمى له به‌غداوه به پۆسته نامه‌ى بۆ ناردم. ماوه‌یه‌ك به نامه یه‌كتریمان به‌سه‌ر كرده‌وه له دوایى به یه‌كترى گه‌یشتین.
ره‌فیق حیلمى كوردێكى دڵسۆز بوو، خوێنه‌وارى هه‌مه‌لایه‌نه و ئه‌نسیكلۆپیدى ئامێز بوو. سیفه‌تى هه‌ره به‌رزى ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ پیاوى به ناو گه‌وره لووتى بڵند بوو، له‌گه‌ڵ قوتابیان و له خۆى بچووكتر كه‌سێكى بىَ فیزو دیمۆكراتى بوو، زۆرجار له شه‌قامى ره‌شیدى به‌غدا ده‌بینرا قۆڵى كردووه به قۆلى قوتابییێكى و له پیاسه‌دایه قسه‌ى خۆشی بۆ ده‌كا. ماوه‌ى ده ساڵ نزیكترین قوتابى و مامۆستا بووین له یه‌كترى، تا ئه‌و ده‌مه‌ى كۆچى دوایى كرد، ئه‌و له به‌غداوه رووى كردبووه گۆرِستانى سه‌یوان له سلێمانى، منیش له مۆسكۆ بووم. ره‌فیق حیلمى ئه‌ستێره‌یه‌كى دیكه بوو له حه‌وته‌وانه‌كه‌ى ئاسمانى ژیانى من.
چاوم به ئه‌مین زه‌كى نه‌كه‌وت و ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵیدا په‌یدا نه‌كرد، به‌ڵام خۆشم ده‌ویست چونكه زانایێكى هۆشیار بوو، ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ره‌ف خانى به‌دلیسى به یه‌كه‌م مێژوونووسى كوردى دابنێین و شانازیى پێوه بكه‌ین، بێگومان ئه‌مین زه‌كى دووه‌مین مێژوونووسى ئێمه‌یه، چونكه ئه‌مه‌یان له پاش ئه‌ویتریان ژیاوه ئه‌گه‌ر نا له رێز و چینى ئه‌وه‌وه‌یه.
ئه‌مین زه‌كى گه‌وهه‌رێكى دره‌وشه‌دارى به به‌هایه له گه‌نجینه‌ى سامانى نه‌ته‌وه‌یى كورد. مێژوونووس و نووسه‌رو ئه‌فسه‌رى سوپایى ستراتیج و پراكتیك بوو. جارجاره شیعرى ده‌نووسى، له ده‌فته‌رێكى بچووك به خه‌تى خۆى شیعرى حه‌زره‌تى نالى-ی نووسى بۆوه‌و هه‌میشه له گیرفانى بوو.
ئه‌مین زه‌كى دره‌نگ خۆى ناسییه‌وه كه كورده و پێویسته كوردایه‌تى بكا، به‌ڵام زۆرى بۆ نه‌ته‌وه‌ى خۆى كرد بۆ ئه‌وه‌ى تۆڵه‌ى خزمه‌ته مه‌زنه‌كانى بكاته‌وه كه بۆ كۆمه‌ڵى تورك و ده‌وڵه‌تى عوسمانى كردبووى.
مه‌لا جه‌میلى رۆژبه‌یانى له سه‌ره‌تاى ژیانى منه‌وه هێشتا نه‌چووبووم بۆ قوتابخانه بوو به دۆست و هاورێى بنه‌ماڵه‌مان. رۆژێكیان له‌مێژ نه‌بوو شاگردى حوجره‌ى مزگه‌وت بووم نازىَ خانى باوه‌ژنم له هه‌ولێر له ماڵى خزمێكمان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ماڵى خۆمان، له رێگه چاوى به مه‌لا جه‌میل ده‌كه‌وىَ.
به سه‌فه‌ر هاتبووه هه‌ولێر، هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆى ده‌یهێنێته‌وه ماڵه‌وه. باوه‌ژنم كه‌ركووكى بوو. له كۆنه‌وه هه‌ردوو بنه‌ماڵه ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بووه. له‌و رۆژه‌وه پێوه‌ندیى ماڵى ئێمه له‌گه‌ڵ ماڵى مه‌لا جه‌میل له خزمایه‌تیش ره‌تى كردووه. له هه‌ولێر له كه‌ركووك له به‌غدا پێوه‌ندیى نێوانمان نه‌پچرِاوه، له ماوه‌ى ژیانى ئێرانى له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ئاگادارى یه‌كترى بووین. زۆرى لىَ فێر بووم به‌تایبه‌تى له‌و ماوه‌یه‌ى قوتابیی ئاماده‌یى بووم له كه‌ركووك، ده‌توانم بڵێم هه‌موو رۆژ به‌یه‌كه‌وه بووین، چونكه ئه‌و كاته باوه‌ژنیشم له‌گه‌ڵ مندا ده‌ژیا بنه‌وانى ده‌كردم. پله‌ى خۆشه‌ویستیى له نێوان من و جه‌میلى رۆژبه‌یانى گه‌یشتبووه پایه‌یێك ئه‌ویش ببىَ به ئه‌ستێره‌یه‌كى دره‌وشاوه‌ى دیكه له حه‌وته‌وانه‌ى ئاسمانى ژیانم.
ماوه‌ى چوارده ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گۆران له یه‌كترییه‌وه نزیك بووین. له هه‌ولێر ناسیاویم له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كرد. كه له دادگاى هه‌ولێر فه‌رمانى به‌ندكردنى بۆ ده‌رچوو، من به‌رێم كرد بۆ به‌ندیخانه‌ى مووسلڕ، له پاشانا له به‌غدا به یه‌كتری ده‌گه‌یشتین، رۆژنامه‌ی (ژین)ی له سلێمانییه‌وه بۆم ده‌نارده شاری كووت له باشووری عیراق له‌و كاته‌ی له‌وىَ دوورخراوه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر بووم. پێش كۆچى دوایى به شه‌ش مانگ به ناساغى له نه‌خۆشخانه له مۆسكۆ چاوم پێى كه‌وت. گۆران خوێنده‌وارى به دیمه‌ن و شاعیرێكى ره‌ند بوو. ده‌ورى گرنگى هه‌بوو له نوێكردنه‌وه‌ى شیعرى كوردى له دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى گێتى له‌گه‌ڵ نوورى شێخ ساڵح و ره‌شید نه‌جیب له رێگه‌ى ئه‌ده‌بى توركى عوسمانى پێشكه‌وتنخواز ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا په‌یدا كرد، به‌مه ئینقیلابێكى گه‌وره‌یان به‌رپا كرد له ئه‌ده‌بى كوردیدا. ئه‌م رێبازه یه‌كه‌مین كارێكى گه‌وره بوو شیعرى كوردى له ئه‌دگارى مه‌فهوومى ئه‌ده‌بى كلاسیكى ئیسلامه‌وی، به تایبه‌تى لایه‌نه فارسییه‌كه‌ى، دوور خسته‌وه. به‌ڵام داخى گران، هه‌ندىَ لایه‌نى سیاسى به ناوى سۆسیالیزم و ئاشتیخوازى و پێشكه‌وتنخوازى بۆ چاكه‌ى بیروباوه‌رِو ئیدیۆلۆجییه‌تى خۆیان گۆرانیان كرد به سیاسى، ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى شاعیر نه‌بوو به‌ڵكو بۆ ناوبانگ و سومعه‌ى رێكخراوى خۆیان بوو. له‌به‌ر ئه‌وه به خراپه بۆ گۆران ده‌گه‌رِایه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی من گۆرانم ناسیوه پیاوى سیاسه‌ت نه‌بوو، شاعیرى داهێنه‌رو قه‌ڵه‌م رِه‌نگین بوو، شیعرى ئه‌و به گشتى نموونه‌ى داهێنانێكى ئیستێتیكییه هه‌موو ئیدیۆلۆجییه‌تیك قوبووڵى ده‌كاو سامانى كورد‌و هه‌موو مرۆڤایه‌تییه.
محه‌مه‌د ساڵح دیلانم ئه‌و كاته ناسى كه بووم به قوتابیى كۆلێجى ئه‌ده‌بیانى به‌غدا تا كۆچى دوایى له یه‌كترییه‌وه نزیك بووین. ئه‌م ماوه‌یه نزیكه‌ى چل ساڵى خایاند. هه‌شت ساڵى خوێندن و مامۆستاییم له رووسیا و پێنج ساڵى مامۆستاییم له ولاَتى جه‌زائیر و ئاقاره‌كانى ئه‌وروپا به‌رده‌وام به نامه‌نووسین یه‌كتریمان به‌سه‌ركردۆته‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى له به‌غدا بووم ماڵى من ماڵى دیلان بوو، كه من له سلێمانى بوومایه جگه له ماڵى خزمه‌كانم ماڵى دیلان و مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ماڵى خۆم بوون. ئه‌خته‌ر خان خوشكى به‌رِێزى من بوو و سه‌عدیه‌ى منیش خوشكى به‌رِێزى دیلان بوو.
دیلان گێتییێكى تایبه‌تى بوو، دیلانانه بوو، كه‌سێكى دیكه نه‌بوو. له شیعردا له هه‌موو بابه‌تێكى گوتووه، له په‌خشاندا شێوازى خۆى هه‌بوو، نامه‌كانی بۆ من كۆمه‌ڵه لیریكێكى په‌خشانین. شاره‌زاى مێژووى ئه‌ده‌بى كلاسیكى كوردى بوو، سالم و بێخود و شێخ مه‌حموودى خۆشده‌ویست. ئه‌وه‌ى به شیعر بۆ شێخ مه‌حموودى گوتووه، بۆ كه‌سێكى دیكه‌ى نه‌گوتووه. هیچ كه‌سانێكیش ئه‌وه‌ى له ستایشى شێخ مه‌حموود گوتوویانه كه‌سیان له رووى داهێنانى هونه‌رییه‌وه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ى دیلان بۆ شێخ مه‌حموودى گوتووه. زۆر شت له دیلان فێربووم ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ویش بوو به یه‌كێك له حه‌وت ئه‌ستێره‌كه‌ى گیانى له ئاسمانى ژیانى من.
به‌ڵام كاكى خۆم پێت سه‌یر نه‌بىَ (مافیاى رِۆشنبیریى كوردى) كارێكى وایان كرد من دووربخه‌نه‌وه له‌و كۆبوونه‌وه یادگارییه‌ى به‌هۆى حه‌مه‌ساڵح دیلانه‌وه له چل رِۆژه‌یدا له سلێمانى كرا. ئاهه‌نگه‌كه له ژێر چاودێریى من و جموجۆڵى مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ئاماده بوو، به‌ڵام مافیا به‌هۆى فازیل به‌رِاكه‌وه، ئه‌و كاته‌ى كارگێرى ئاسایشى گشتى بوو له به‌غدا، فه‌رمانى بۆ وه‌زاره‌تى رِاگه‌یاندنى به‌غدا ده‌ركردبوو منى نزیكترین كه‌س له دیلان و رِێكخه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه دووربخرێمه‌وه. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن هه‌ردى كه‌سێكى ژیر‌و له بیركردنه‌وه‌دا وردبوو. سه‌رده‌مێك ناسیاویم له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كرد بیروباورِى كۆمۆنیزمى چه‌پرِه‌وى پراكتیكى بیروهۆشى داگیركردبوو و تازه سروودى (ئازادیخواى كوردین ئێمه)ى دانابوو. كۆمۆنیسته كورده‌كان كردبوویان به سروودى ره‌سمیى خۆیان. جا له‌ناو ئه‌مانه‌دا هه‌ندێكیان تا ئه‌و راده‌یه دڵه ره‌شه‌كه‌یان له (كورد) پیس بوو و كه‌یفیان پێَى نه‌ده‌هات كه سرووده‌كه‌یان ده‌چرِى ده‌یانگوت (ئازادیخواى گه‌لین ئێمه) بێگومان ئه‌م به‌سته‌زمانانه یاغنیش بوون.
له رووى بیروباورِه‌وه هه‌ردى له ئیدۆیۆلۆجییه‌تى ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمییه‌وه (ئومییه‌وه) بوو به هه‌ڵگرى ناسیۆنالیزم (قه‌ومى، كوردایه‌تى). له‌و ماوه‌یه‌دا بوو ده‌ستى به هۆنینه‌وه‌ى شیعر كرد، شیعرێكى داهێنراوى به‌رزى هێنایه ناو ئه‌ده‌بى كوردییه‌وه، به روخسار له‌سه‌ر كێش و قافیه‌ى شیعرى عه‌رووزى عه‌موودى، به‌ڵام ریتم و مۆسیقاى تایبه‌تى، به ناوه‌رِۆك هه‌ستى دڵداریى رۆمانتیكى ئه‌وروپاییانه‌ى تێكه‌ڵ به دڵداریى كلاسیكى رۆژهه‌ڵاتییانه كردبوو، به‌تایبه‌تى وێنه‌ى دڵداریى كۆمه‌ڵه‌ى كورده‌وارى. هه‌ردى وایده‌زانى ئه‌م جۆره دڵدارییه ره‌شبینییه له‌گه‌ڵ بیروباورِى شۆرِشگێرى رێك ناكه‌وىَ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌زى ده‌كرد رۆشنبیرێكى قه‌ومی بىَ نه‌ك شاعیرێكى رۆمانتیكى ره‌شبینى دڵدارى، بۆیه زۆرى پىَ خۆش نه‌بوو دیوانى (رازى ته‌نیایى) بلاَوبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناوه‌وه‌ى خۆى هه‌ستى به‌وه ده‌كرد شیعره‌كانى له رووى ئیستێتیكییه‌وه له پله‌یێكى به‌رز خۆیان ده‌نوێنن، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵه شیعره‌كه‌ى كه بلاَو بووه‌وه زۆر پێى شاد نه‌بوو، به‌ڵام له دواییدا كه ده‌نگی دایه‌وه‌ء (ست فاتیمه) كه‌وته به‌ر ده‌می هه‌موو كه‌سێك له سلێمانی، پێی خۆش بوو و شانازیی پێوه ده‌كرد. له پاش ماوه‌یێكی زۆر دووباره خۆی چاپی كرده‌وه.
هه‌ردی رۆشنبیرێكی دیاربوو، خوێندنه‌وه‌ی زۆربوو، نووسینی كه‌م بوو، یه‌كێك بوو له‌و مامۆستایانه‌ی توانای ئه‌وه‌ی به‌هێز بوو زانیاریی به‌كه‌ڵك بگه‌یه‌نێته قوتابی. هه‌ردی به شیعری ناو دیوانی (رازی ته‌نیایی) مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیی ره‌نگین كردووه.
پێوه‌ندیمان له‌گه‌لڕ یه‌كتریدا خۆش بوو، سوودی زۆرم له بۆچوونه‌كانی وه‌رده‌گرت، به زۆری ئه‌وه‌ی له بابه‌ت ئه‌ده‌بی كوردیء ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاوه بوون.
له دوا ساڵی وه‌ستانی كۆواری (گه‌لاوێژ) برایم ئه‌حمه‌د منی ناسی، له‌و كاته‌ی له كه‌ركووكه‌وه وتارم به پۆسته‌دا بۆ نارد‌و وتاره‌كه‌یشی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار له كه‌ركووك چاومان به یه‌كتری كه‌وت له‌و ماوه‌یه‌ی وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی له یه‌كێ له قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا دامه‌زرام، ئه‌و سه‌رده‌مه له كه‌ركووك ئه‌وقات بوو (محامی)ء به نهێنی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی به‌رِێوه‌ده‌برد ئه‌و كاته ناوی پارتی دیمۆكراتی كورد بوو. كۆواری (شه‌فه‌ق) منی له برایم ئه‌حمه‌دء ئه‌وانی دیكه نزیك كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری كورد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌و كۆواره بووین، هه‌موومان ماڵمان له یه‌كترییه‌وه نزیك بوو له نێوان گه‌رِه‌كه‌كانی ئیمام قاسمء ئه‌خی حوسێنء بڵاغ.
برایم ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه به گورِ ده‌ستی به خه‌بات كرد، له دوو مه‌یدانی جیاوازدا، سیاسه‌ت (حیزبایه‌تی)ء رۆشنبیری (رۆژنامه‌گه‌ریء نامیلكه بڵاوكردنه‌وه)، ئه‌م دوو كاره‌ی له یه‌ك مه‌یداندا كۆكرده‌وه یه‌كه‌میان نهێنی، دووه‌میان ئاشكرا. ئه‌م دوو كاره هه‌ردووكیان پێویست بوونء سوودیان زۆر بوو بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌ڵام لای برایم ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان پێكه‌وه نه‌بوونایه، هه‌ر یه‌كێكیان قازانجی زیاتر ده‌بوو. ئیتر به‌پێی ئه‌م بۆچوونه به قسه‌و به نووسین هه‌میشه گوتوومه (سیاسه‌ت ئه‌و قازانجه‌ی پێویست بوو له برایم ئه‌حمه‌دی نه‌كرد، ئه‌ده‌بیش هه‌ندێ زیانی لێكه‌وت). یه‌كێك له له‌نده‌ن له نووسینێكی مندا ئه‌م قسانه‌ی كه‌وتبووه به‌رچاو، وای زانی بوو خوانه‌خواسته من قسه‌م به برایم ئه‌حمه‌د گوتووه. برایم ئه‌حمه‌د كه ئه‌مه له كابرا ده‌بیستێ پێی سه‌یر ده‌بێء ده‌ڵێ: ئا ده‌ی نووسینه‌كه‌م بۆ بێنه! كه چاوی به نووسینه‌كه ده‌كه‌وێ، ده‌ڵێ: تۆ خوا قسه له‌وه جوانتر هه‌یه، ئه‌و به خۆمی ده‌ڵێ بۆیه زیاتر خۆشم ده‌وێ.
برایم ئه‌حمه‌د نووسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌نووسء سیاسیء رۆشنبیرێكی به‌كاربوو. كوردیزانێكی ژیر‌و تێگه‌یشتوو بوو، پاشمله ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی له یه‌كێك بگرتایه، به‌ره‌ورِووش به خۆی ده‌گوت. ئه‌مه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵوێستء بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیریء زانایانه‌و كه‌متر سیاسیء دیپلۆماسیانه بوو.
برایم ئه‌حمه‌د زۆر دڵی به‌وه خۆش بوو كه من حیزبایه‌تی ناكه‌م. پێی ده‌گوتم: ئه‌گه‌ر حیزبایه‌تی بكه‌ی نووسینت بۆ ناكرێ، بۆ تۆ‌و بۆ كورد نووسینه‌كه پێویست. تا كۆچی دوایی سڵاوی بۆ ده‌ناردمء له هه‌واڵی ده‌پرسیم، به‌ڵام داخی گرانم له دوای راپه‌رِین (1991) له سه‌فه‌رێكی سلێمانی له منی پرسی بوو، پێیان گوتبوو له به‌غدایه! عه‌جایه‌ب خوا كاریان راست بێنی من له ساڵی (1991)ه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م دێرِانه ده‌نووسمه‌وه (27ی مارتی 2007) نه‌چوومه‌ته به‌غدا له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی ماڵی خوشكێكء برایێكم له‌و شاره‌یه.
پ: له پرسیاری پێشوودا كه باسی ناسیاوه‌كانت ئه‌كرد ناوی چوار كه‌ست هێنا له ئاسمانی میتافیزیكی سۆفیزمت به حه‌وته‌وانه‌ی ژیانت حیسابت كردن، ده‌كرێ بزانین سێ كه‌سه‌كه‌ی تر كێن؟
خه‌زنه‌دار: سێ كه‌یه‌كه‌ی دیكه مارف به‌رزنجی كه‌ركووكیء عه‌بدولخالیق مه‌عرووفی هه‌ولێریء دڵشاد مه‌ریوانی سلێمانییه. ئه‌م سێیانه جێگه‌ی تایبه‌تییان هه‌یه له ناو دلڕء ده‌روونی من نه‌ك ته‌نیا له رووی سۆزی سۆفیزمییه‌وه، به‌ڵكو له بابه‌ت داهێنانی فیكریء ئه‌ده‌بییه‌وه ئه‌وه‌نده‌یان بۆ كورد كردووه چوونه‌ته ناو مێژووی ئه‌ده‌بء رۆشنبیرییه‌وه. هه‌رسێكیان شه‌هیدكران له‌لایه‌ن كه‌سانی مرۆڤ كوژو فاشستی دوژمنی كورده‌وه، هه‌رسێكیان كه‌م ژیان، هه‌رسێكیان به‌رهه‌میان زۆر نه‌بوو، به‌ڵام به‌رزو به‌نرخ. ئه‌مه‌ش جۆره چاره‌نووسێكه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریی ئێمه‌دا. له ناو ئه‌و چواره‌ی له پرسیاری پێشوودا جه‌میل رۆژبه‌یانیش له‌لایه‌ن مرۆڤ كوژه فاشسته‌كانه‌وه شه‌هید كرا. وه‌كو ده‌بینی چوار كه‌س له‌و خۆشه‌ویستانه‌ی من شه‌هید كران، ئیتر ئه‌م كاره‌ساته چۆن له مێشكء دڵء ده‌روونی من ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟! وه‌رامی ئه‌م پرسیاره‌م پێ نییه!
پ: یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی به‌درخانییه‌كان به‌رِێزتان دۆزیوتانه‌ته‌وه، ده‌كرێ زانیاریی زیاتر بزانین له‌م باره‌یه‌وه؟
خه‌زنه‌دار: له ساڵی 1968ه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریء رۆشنبیریی كوردیدا رۆژی 22ی نیسانم كرد به جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، له‌وساوه فره باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كراوه. من خۆمء خه‌ڵكانێكی زۆر چوونه‌ته ناو ئه‌م بابه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆر به كورتی باس له دۆزینه‌وه‌ی ژماره یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی (كوردستان 1898) ده‌كه‌م.
له‌و كاته‌ی قوتابیی خوێندنی باڵا بووم له به‌شی كوردناسیی ئامۆژگای رۆژهه‌ڵاتناسیی ئه‌كادیمیه‌ی زانستی له شای سانت پیتر سبورگ (لینینگرادی ئه‌وسا) له ناو سندووقی كارتی بیبلیۆگرافیای به‌شی توركۆلۆجی كارتێكم دۆزیه‌وه له‌سه‌ری نووسرابوو (غه‌زه‌ته‌ی كوردستان- به زمانی توركی) داوام كرد، گوتیان له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می گێتییه‌وه كارته‌كه‌ی ماوه‌و خۆی فه‌وتاوه. ئه‌مه له ساڵی 1962 بوو. بۆ یادگار وێنه‌ی كارته‌كه‌م لای خۆم پاراست. له دوای چوار پێنج سالڕ كارگه‌رێكی به‌شی توركۆلۆجی له‌ناو سه‌رچاوه‌كاندا به رِێكه‌وت له‌ناو به‌رگی رۆژنامه‌یێكی كۆنی توركی عوسمانی یا ئه‌رمه‌نی ژماره یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دۆزیبووه‌وه.
میكرۆفیلمی رۆژنامه‌كه دوو سالڕ لام مایه‌وه. من له شووباتی 1968 گه‌رِامه‌وه نیشتمانء له نیسانی 1968 هه‌والڕء فۆتۆكۆپیی ئه‌و ژماره‌یه‌م له وتارێكدا به زمانی كوردیء عه‌ره‌بی له رۆژنامه‌ی (التڕخی= برایه‌تی) بڵاوكرده‌وه به‌ناوی حه‌فتا ساڵه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی. له‌و كاته‌دا ئه‌م گرێ كوێره‌یه له مێژووی رۆشنبیریی كوردیدا كرایه‌وه. هه‌واڵێكی خۆش بوو، گرنگ ئه‌وه نه‌بوو كێ رۆژی 22ی نیسانی پێشنیاز كرد ببێ به جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه بوو رۆژه‌كه دۆزرایه‌وه.
له‌گه‌لڕ ئه‌م هه‌موو خۆشییه، نه من نه هیچ كوردێك رۆژێ له رۆژان بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه له دوای راپه‌رِینی 1991 به خشكه‌یی وشه‌ی (به‌درخان) نه ته‌نیا به‌سه‌ر وشه‌ی (كوردستان)دا زالڕ بێ به‌ڵكو له ناوی ببا‌و له باتی ئه‌و به‌كاربێ.
جارێ پێش هه‌موو شتێك پێویسته رێگه له‌و كه‌سانه بگرم نه وه‌كو نانء پیاز به‌م قسانه‌ی منه‌وه بخۆنء بكه‌ونه موزایه‌ده‌وه. من یه‌كێكم له‌و كه‌سه ده‌گمه‌نانه‌ی كوردستانی عیراق له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئاشنایه‌تیم له‌گه‌لڕ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه په‌یدا كرد. له په‌نجاكانی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا كه قوتابی بووم له كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی به‌غدا وتارێكم به زمانی عه‌ره‌بی له بابه‌ت بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌وه بڵاوكرده‌وه. له سووریاوه دانه‌یێكیان له‌و رۆژنامه‌یه ناردبوو بۆ كامیران به‌درخان له پاریس، ئه‌ویش له ناوونیشانی منی پرسی بوو، ئه‌درێسی كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی به‌غدایان دابوویه. وایزانی بوو من مامۆستا‌م له‌م كۆلێجه‌دا. ئه‌ویش وه‌ك تۆفیق وه‌هبیء ره‌فیق حیلمیء پیاوانی گه‌وره‌ی دیكه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كرد من بناسێ. چه‌ند نامه‌یێكمان بۆ یه‌كتری نووسی. له دواییدا ئاشنایه‌تیم له‌گه‌لڕ ره‌وشه‌ن به‌درخان په‌یدا كرد، له هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانی به‌غدای چاومان به یه‌كتری ده‌كه‌وت، له پاشانا له ئه‌وروپا ماوه‌یێك له‌گه‌لڕ كامیران به‌درخان پێكه‌وه بووین، هه‌روه‌ها له‌و سه‌فه‌رانه‌ی له رووسیاوه ده‌چووم بۆ ئه‌ڵمانیا ماوه‌یێك منء جه‌مشید به‌درخانی كورِی جه‌لاده‌ت یه‌كتریمان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه.
كامیران زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له پاریس خوێندنی باڵام بۆ برِه‌خسێنی. مۆڵه‌تی جێگه‌یێكی بۆم وه‌رگرت بوو له زانستگای پاریس، به‌ڵام رووداوه‌كانی 14ی ته‌مووزی 1958ی به‌غدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانم بچم بۆ ئه‌وێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رووسیام چنگ كه‌وت.
ئینجا دێمه‌وه سه‌ر باسی رۆژنامه‌ی (كوردستان). به‌درخانییه‌كان جێی ستایشء سوپاسن بۆ ئه‌و خه‌باته سیاسییه‌و هه‌وڵه رۆشنبیرییه‌ی له پێناوی كوردایه‌تیدا خه‌رجیان كردووه. له ساڵانی پێش جه‌نگی دووه‌می گێتیء تا دوای جه‌نگ كۆمه‌ڵێك كتێبی به كه‌ڵكء ساڵانێك خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كۆوارێك بوون به زمانی كوردی. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌گه‌ر كۆششی ئه‌وانء زیاتریش كوردی قه‌فقاسی رووسیا نه‌بوایه كولتووری كرمانجی باكوور به جارێ وێران ده‌بوو. خزمه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به كه‌ڵكء بنچینه‌یی بوو بۆ مانه‌وه‌ی كورد. به‌ڵام ئه‌مه به هیچ جۆرێك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ وشه‌ی (كوردستان) وه‌ك ناوی رۆژنامه‌یێك نه‌مێنێء له‌باتی ئه‌و ببێ به (به‌درخان). ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ (كوردستان) هه‌مووه، من و تۆ‌و به‌درخانء هه‌موو كه‌سێكء بنه‌ماڵه‌یێكء عه‌شیره‌تێكء تیره‌یێكء حیزبێك به‌شێكن له كوردستان. (هه‌موو) له‌باتی (به‌ش) ده‌بێ، به‌ڵام (به‌ش) له‌باتی (هه‌موو) نابێ، ئه‌مه تیۆری لۆجیكی ماتیماتیكییه.
ئیتر ره‌وای هه‌ق نییه رۆژی 22ی نیسان ببێته یادی بنه‌ماڵه‌كه، چونكه یه‌كێكیان یا دوانیان رۆژنامه‌ی (كوردستان)یان ده‌ركردووه. له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا ئه‌و رۆژه، ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزه له رۆژنامه‌نووسانی هه‌موو كوردستانء خه‌ڵكی كوردستانء رۆژنامه‌نووسانی هه‌موو گێتی وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ء دراوه‌ته بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیان.
هیوام وایه له ساڵانی داهاتوودا جه‌ژنه‌كه به‌ناوی رۆژنامه‌نووسانی هه‌موو كوردستانه‌وه بێ، میقداد به‌درخان یا راستتر عه‌بدولرِه‌حمان به‌درخان یا هه‌ردووكیان بكه‌ن به رۆژنامه‌نووسی یه‌كه‌م، ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆیان.
پ: كۆرِی زانیاری كوردستان له قۆناغێك خزمه‌تی به‌رچاوی به رِه‌وتی رۆشنبیریی كوردی كردووه، به‌ڵام ئێستا تووشی هه‌ندێ گرفتی تایبه‌تی بۆته‌وه‌و وه‌ك ئاگادارین ماوه‌یێك له‌مه‌وبه‌ر جگه له به‌رِێزتان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆرِ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. ده‌كرێ بزانین ئه‌م گرفتانه چینء تا چه‌ند گه‌شبینی به چاره‌سه‌ركردنیان؟
خه‌زنه‌دار: كۆرِی زانیاری كوردستان (هه‌ولێر 2001) به دوو قۆناغ تێپه‌رِیوه. قۆناغی یه‌كه‌م یا ده‌وره‌ی یه‌كه‌م (2001- 2004) پێت وایه خزمه‌تی به‌رچاوی كردووه، به‌ڵام به رِاستی خزمه‌تێكی به‌رچاوی نه‌كردووه، وه‌كو له پاشانا روونی ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام دووه‌میان تا ئێستا دوو سالڕ به‌سه‌ر ژیانی تێپه‌رِیوه (2005- 2007) له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا چۆرِێكی كردووه، كه‌چی خه‌ریكه ده‌یرِِووخێنن. ئینجا با به كورتی حیكایه‌ته‌كه‌تان بۆ بگێرِمه‌وه.
له كاتی خۆیدا بیری دامه‌زراندنی كۆرِی زانیاری له‌و كوردستانه‌ی ئێمه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا نه‌بوو -واته له دوای راپه‌رِین 1991- له‌لایه‌ن مه‌سعود محه‌مه‌ده‌وه پێشنیاز كرا. من له نزیكه‌وه ئاگادار نیم به‌ڵام ده‌ڵێن له كاتی خۆیدا مه‌سعود محه‌مه‌د پرسی به ئیداره‌ی سلێمانی كردبوو، له‌وێ نازانم چی‌یان پێ گوتبوو. له پاشانا پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی خستبووه به‌رده‌ستی ئیداره‌ی هه‌ولێر. وا برِیاریان دا قانوونی ئه‌و ده‌سگایه بێننه ناوه‌وه، كه قانوونه‌كه ده‌رچوو، ده‌ڵێن به دڵی مه‌سعود محه‌مه‌د نه‌بوو، به‌تایبه‌تی سه‌لاحییه‌تی سه‌رۆكء ئه‌ندامانی به‌لای ئه‌وه‌وه ده‌بوو سه‌رۆكی كۆرِ سه‌لاحییه‌تی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت یا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌بێ، ئه‌ندامه‌كانیش سه‌لاحییه‌تی وه‌زیریان هه‌بێ. ئیداره‌ی هه‌ولێر به‌مه رازی نه‌بوو. ئیتر بۆ خۆئاماده‌كردن له پێناوی پراكتیك كردنی قانوونه‌كه، شوكور مسته‌فایان به ناوی سكرتێری كۆرِ ده‌ستنیشان كرد. ماوه‌یێك خه‌ریكی دامه‌زراندنی بوو. به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ نه‌یتوانی پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی كۆرِ بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام.
رۆژێك سامی عه‌بدولرِه‌حمان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كرد چاوی به من بكه‌وێ. له ساڵی 1968 ناسیاویم له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كردبوو. له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌زیری كاروباری باكوور بوو له به‌غدا، پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو. له هه‌ندێكی ئه‌و دانیشتنه‌دا به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب-یش به‌شداریی كرد. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆرِی زانیاری بكه‌ین.
من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه بووم كۆرِی زانیاری كوردستان دوا بخرێء جارێ دانه‌مه‌زرێ. پێم گوت هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسیی ناوه‌وه‌ء دووبه‌ره‌كیی دوو حیزبه‌كه‌و نه‌بوونی كادیری كارامه، زۆری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له رۆشنبیر‌و پسپۆرِانی زانستگا له ترسی ئیداره‌ی سلێمانی نا‌وێرن بێنه ناو كۆرِه‌وه. گفتوگۆمان گه‌یشته ئه‌وه‌ی به سامی بڵێم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له هه‌ڵوێستی ماری ئه‌نتوانێت ده‌كا. شۆرِشگێرِه فه‌ره‌نسییه‌كان له خۆپیشانداندا داوای نانیان ده‌كرد بۆ جه‌ماوه‌ر. ماری ئه‌نتوانێت ده‌یگوت ئه‌گه‌ر نان ده‌ست ناكه‌وێ با بچن پسكویت بخۆن! ئێمه‌ش ئێستاكه به جۆرێك شپرزه‌ین زانستگامان پێ به‌رِێوه ناچێ، چی جا ده‌سگایێكی زانستی له‌و مه‌زنتر كه كۆرِ یا ئه‌كادیمیه‌ی پێ ده‌گوترێ. سامی گوتی قانوونی كۆرِ ئیمزاكراوه، یا ده‌بێ دایمه‌زرێنین، یا ده‌بێ ئیلغای بكه‌ین. گوتم ئیلغای بكه‌ن. گوتی ئه‌وه‌نده قانوونی بێ كه‌ڵك دانراوه‌و ئیلغاكراون، روومان نایه ئه‌مه‌ش ئیلغا بكه‌ین.
سامی سوور بوو له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆرِی زانیاری كوردستان. نازانم چی سیحرێك بوو له‌گه‌ڵ منی كرد‌و گه‌یشته ئه‌وه‌ی من رازی بم. ئێستاش سه‌رم سوورِماوه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆم كه نه‌ده‌بوو به ئه‌ندامیه‌تیی كۆرِی زانیاری كوردستان له هه‌ولێر رازی بم.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵویستی خۆم به‌رامبه‌ر كۆرِه‌كه‌ی به‌غدا به كورتی بگێرِمه‌وه كه سی سالڕ له‌مه‌وبه‌ر بوو له‌گه‌لڕ هه‌ڵوێستم له كۆرِه‌كه‌ی هه‌ولێر چونكه پێوه‌ندییان له‌گه‌لڕ یه‌كترییه‌وه هه‌یه‌و له هه‌ردووكیاندا سامی عه‌بدولرِه‌حمان بۆ ئه‌ندامیه‌تی قسه‌ی له‌گه‌لڕ كردم.
له دوای به‌یانی 11ی مارتی 1970، لیجنه‌یێك له وه‌زاره‌تی كاروباری باكوور به هه‌ڵبژاردن له به‌غدا دانرا بۆ دانانی قانوونی كۆرِی زانیاری كورد. من یه‌كێك بووم له ئه‌ندامانی ئه‌و لیجنه‌یه. قانوون دانراو ده‌ست كرا به دامه‌زراندنی كۆرِ. سی سالڕ به‌ر له ئێستا سامی عه‌بدولرِه‌حمان نه‌یتوانی من رازی بكا ببم به ئه‌ندام، كه‌چی له دوای سی سالڕ به‌م پێشنیازه رازی بووم. مه‌سه‌له‌ی رازی نه‌بوونم ئه‌و كاته ئه‌وه بوو، پێشین برِیار درابوو ئیحسان شێرزاد بكرێ به سه‌رۆكی كۆرِ. من ئێستاء ئه‌وساش ناسیاویم له‌گه‌لڕ ئیحسان هه‌بوو، هاوشاری یه‌كتری بووین، باوكء باپیرمان پێوه‌ندیء ناسیاوییان له‌گه‌لڕ یه‌كتریه‌وه هه‌بوو، زیاد له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ئیحسان له زانستی ئه‌ندازیاری شاره‌زابوو و له‌قه‌بی مامۆستای زانستگای هه‌بوو، به‌ڵام نه‌ده‌بوو ببێ به سه‌رۆكی كۆرِی زانیاری كورد چونكه زمانی ماڵه‌وه‌ی توركمانی بوو، ئاگاداری نهێنیء كونء كه‌له‌به‌رو ره‌وانبێژی و ئیدیۆمء قسه‌ی نه‌سته‌قء په‌ندی پێشینانء زمانی قسه‌كردنء نووسینی كوردی نه‌بوو. توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو ببێ به وه‌زیر، دیاره بوو به وه‌زیریش، به‌ڵام نه‌ده‌بوو كارێكی گرنگی وای پێ بسپێررێ زانینی زمانی كوردی مه‌رجی سه‌ره‌كی بێ. له‌به‌ر ئه‌وه من سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیحسان شێرزاد به‌پێی قانوونی كۆرِ خۆی مه‌رجی بوونی به ئه‌ندامی كۆرِی زانیاری كوردی تێدا نییه. بۆیه سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌غدا رازی نه‌بووم ببم به ئه‌ندام، نازانم سامی عه‌بدولرِه‌حمان چۆن توانیی من رازی بكا له هه‌ولێر ببم به ئه‌ندام له‌م ده‌سگایه‌دا؟!
نه‌یسه كۆرِی زانیاری دامه‌زرا، ئه‌مجاره‌یان له هه‌ولێر (2001)، شه‌فیق قه‌زاز كرا به سه‌رۆكی كۆرِ. من ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، به‌ڵام له‌وه دڵنیابووم هه‌رچۆنێ بێ كوردی ده‌زانێ، به‌ڵام كه ده‌ستمان به كار كرد بۆم ده‌ركه‌وت وانییه، ئه‌و كوردییه نازانێ بیكا به ئه‌ندامی كۆرِ. ئه‌مه‌ش ده‌توانرێ هه‌ندێ چاوی لێ بپۆشرێ، كه‌چی به هیچ جۆرێ ئه‌و كاره‌ی پێی سپێردرابوو نه‌یده‌توانی بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام، ئه‌و وای ده‌زانی كۆرِی زانیاری رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ر به حیزبێكه وه‌كو یه‌كێتیی قوتابیان یا لاوان یا ئافره‌تانی كوردستان.
له ماوه‌ی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می كۆرِ (2001- 2004) كه چوار ساڵی خایاند، ته‌نیا دوو ژماره له كۆواری كۆرِ بڵاوكرایه‌وه. ژماره دووه‌می كۆواره‌كه به‌بێ ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی كۆرِ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆرِ بوون. له سێ چوار كتێب به‌ولاوه، شتێكی وا بڵاونه‌كرایه‌وه شایانی ئه‌و ناوه زانستییه به‌رزه بێ كه كۆرِی زانیاری یا ئه‌كادیمیه‌ی زانستی پێ ده‌ڵێن.
له‌به‌ر بێ توانایی شه‌فیق قه‌زاز له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی دووه‌م (2004) ته‌نیا تاكه ده‌نگێكی هێنا، ئیتر له كۆرِ تۆراو تا ئێستا ئاورِی لێی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی كۆرِ له ده‌وره‌ی دووه‌میدا خه‌ریكی رێكخستنی كاروباری بوو. ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بۆ كۆوار هه‌ڵبژارد، چه‌ند لیجنه‌یێكی جیاوازی بۆ زمانه‌وانیء دانانی فه‌رهه‌نگء زاراوه زانستییه‌كان ده‌ستنیشان كرد. خه‌ریك بوو خۆی ده‌گرت.
له پرِ دوو مووچه‌خۆری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌بێ هیچ پێشه‌كییێك به‌بێ پێچء په‌نا گوتیان: ئه‌م كۆرِه كاتێك دامه‌زرا دووبه‌ره‌كی له ناوه‌وه بوو، لایێكی دووبه‌ره‌كه دایمه‌زراند، ئێستاش پێویسته به‌ده‌ست هه‌ردوو باڵه‌كه‌وه بێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆرِ ئه‌وپه‌رِی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ریء كوردایه‌تی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به پارتی دیمۆكراتی كوردستان ئه‌گه‌ر بێن هه‌موویان ئیستیقاله بده‌نء سه‌ر له‌نوێ هه‌ردوو حیزبه‌كه دروستی بكه‌نه‌وه.
ئه‌م پێشنیازه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆرِ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. پێشنیازێكی عه‌جایه‌ب بوو، ئه‌گه‌ر ده‌سگایێك پێویست بێ تێكبدرێ به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڵێن وازی لێ بێنن یا ده‌سه‌ڵات پێیان ده‌ڵێ خواحافیزتان بێ. له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا من گوتم: ئێمه له‌سه‌ر كارێك نین ئیستیقاله‌ی تێدا بێ، ئێمه مووچه‌خۆر نین، پسپۆرِین له‌م ده‌سگا زانستییه. ئه‌ندامان هه‌موویان رایێكی دیكه‌یان هه‌بوو و ئیستیقاله‌یان كرد من نه‌بم گوتم: ئه‌و كاره‌ی به من سپێردراوه ئیستیقاله‌ی تێدا نییه، ئه‌وه‌ی منی بۆ ئێره هێناوه ده‌توانێ لام ببا.
به‌م جۆره تا ئێستا كۆرِی زانیاری كوردستان له هه‌ولێر به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه. من غه‌می زۆری بۆ ناخۆم، ئه‌گه‌ر له كۆڵی ببمه‌وه یا ئه‌و له كۆڵی من ببێته‌وه جێی شادییه بۆ من. ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی دیار نییه تا لایێك به‌لایێك ده‌كرێ وه‌ك راوێژكارێك ئامۆژگاریی خۆم پێشكێش ده‌كه‌مء له‌گه‌لڕ ئه‌ندامانی دیكه وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كۆواری (ئه‌كادیمی) خه‌ریكی ده‌رهێنانء بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌بم.
ئه‌گه‌ر له گه‌شبینیی منیش ده‌گه‌رِێی له بابه‌ت كێشه‌ی كۆرِی زانیارییه‌وه به ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ره‌وه كۆتایی پێ بێ، به خودای گه‌شبین نیمء ره‌شبینم.
پ: له تاقیكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسیی خۆتدا، له چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاردا كارت كردووه‌و ئێستاش به هه‌ندێك شێوازی تر به‌شداریت هه‌یه له‌و بواره‌دا. ئه‌م دوو قۆناغه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسیی خۆت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
خه‌زنه‌دار: هێشتا قوتابیی ناوه‌ندی بووم كه چوومه ناو گێتیی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه. له سفره‌وه ده‌ستم پێكردء وه‌ك هاوییێك هه‌موو پله‌كانی رۆژنامه‌نووسیم برِی، ده‌ڵێم وه‌ك هاوییێك چونكه رۆژنامه‌نووسی پیشه‌م نه‌بووه‌و له‌سه‌ری نه‌ژیاوم. به‌ڵام له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵی بووم، واته له په‌یامنێری گه‌رِۆكه‌وه (مراسل متجول) تا سه‌رنووسه‌رو تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م قسانه‌ت بۆ ده‌كه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه من رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه‌م.
مندالڕ بووم هه‌وه‌سی بینینی چاپخانه‌م هه‌بوو، له مووسڵ و له به‌غدا هاتوچۆی هه‌ندێ له چاپخانه‌كانم ده‌كرد. خۆم فێری تیپ چینین كرد وه‌ك كرێكاری چاپخانه. یه‌كه‌م كاری رۆژنامه‌گه‌ریم هێشتا له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی بووم ده‌ستی پێكرد. به‌بێ پاره بووبووم به په‌یامنێری گه‌رِۆك له رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر=اربیل) كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر هه‌فته‌ی جارێك به زمانی كوردیء عه‌ره‌بی ده‌ری ده‌كرد. له به‌غدا له ماوه‌ی خوێندنم له كۆلێجی ئه‌ده‌بیات نووسینء گۆشه‌ی تایبه‌تیم هه‌بوو له رۆژنامه‌و كۆواره عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌كو:
(الرڕی العام)ء جه‌واهیریء (الێحیفه)ء (الرساله)و (الجدیده)و (الێیاد)و (الشعب)ء (ڕخبار المساء)و (ێوت الاهالی)و هی دیكه. له‌و ساڵانه‌دا به‌هۆی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه وتارم بۆ رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانی به‌غدا ده‌نووسی به‌مه‌به‌ستی ناساندنی جه‌ژنی نه‌ورۆز به خه‌ڵكی عه‌ره‌بی زمان.
له كه‌ركوك له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كۆواری شه‌فه‌ق گه‌لێ كاروباری نووسینء ده‌رهێنانی كۆواره‌كه كه‌وتبووه سه‌ر شانی من. له ئه‌وروپا به‌شداریم له نووسینء بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆواری (پرشنگ)ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد هه‌بوو. ئه‌م كۆواره ئه‌ده‌بیء كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، زۆر برِی نه‌كرد. له به‌غدا سه‌رنووسه‌ری كۆواری (نووسه‌ری كورد) بووم، ئۆرگانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد- ده‌وره‌ی یه‌كه‌م. بۆ ماوه‌ی زیاتر له (ده) سالڕ له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی (رۆژی كوردستان= شمس كردستان)ی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كوردی كارم كرد.
له‌م ماوه‌یه‌دا بوو سێ ژماره‌م له كۆواری (ده‌فته‌ری كورده‌واری) له به‌غدا له‌گه‌لڕ جه‌مال خه‌زنه‌دار بڵاوكرده‌وه. بڵاوكراوه‌یێك بوو ره‌نگء سه‌نگی هه‌بوو. كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانستگای به‌غدا به‌ناوی (كۆلێجی ئه‌ده‌بیات) كۆوارێكی وه‌رزیی زانستیی بڵاوده‌كرده‌وه به زمانانی عه‌ره‌بیء كوردیء ئینگلیزی. به‌شی كوردییه‌كه‌ی وه‌ك سكرتێری نووسین به من سپێردرابوو. له زانستگای عه‌ننابه له وڵاتی جه‌زائیر به‌رِێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌ده‌ب بووم له (كۆواری به‌شی زمانء ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی) كۆواره‌كه وه‌رزی بوو و به دوو زمانی عه‌ره‌بیء فه‌ره‌نسی بڵاوده‌كرایه‌وه. له هه‌ولێر راوێژكاری كۆواری (كاروان)ء (ئاسۆی فۆلكلۆر) بووم بۆ ماوه‌یێك، وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنء رۆشنبیری له هه‌ولێر بڵاوی ده‌كرده‌وه. ئێستا سه‌رنووسه‌ری كۆواری (ئه‌كادیمی)ء كۆرِی زانیاری كوردستان‌م، كۆوارێكی وه‌رزییه‌و پێنج ژماره‌ی لێ ده‌رچووه‌و ژماره شه‌شه‌می له ژێر چاپدایه.
له ژیانی رۆژنامه‌گه‌ریمدا به دوو قۆناغ تێپه‌رِیوم. پێت سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێم قۆناغی پێش رووداوی 14ی ته‌مووزی 1958ی به‌غدا كاری رۆژنامه‌گه‌ریی خۆشترو بێ گرێتر بوو، چونكه ئه‌و كاته سانسۆر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بوو، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی چاوی جاسووسی حوكوومه‌ت به دواته‌وه بوو، به‌ڵام ترست نه‌بوو، خۆت سانسۆری خۆت بووی. ئه‌گه‌ر شتێكت بنووسیایه به‌دڵی حوكوومه‌ت نه‌بوایه، له دادگا شكاتت لێ ده‌كرا، ئه‌نجامی دادگاكردن هه‌میشه به چاكه‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌گه‌رِایه‌وه. به‌ڵام له دوای 14ی ته‌مووز سانسۆر په‌یدا بوو، ئه‌گه‌ر به ره‌سمیش نه‌بووبێ، شتێك به‌دڵی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست نه‌بوایه رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌وته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌وه. تا ئێستا ده‌سه‌ڵات راسته له دادگا شكات له رۆژنامه‌نووس ناكا، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یێك بێ ئازاری ده‌گه‌یه‌نێتێء تۆڵه‌ی خۆی لێ ده‌كاته‌وه.
له نووسینی ناو رۆژنامه‌و كۆواره‌كاندا زۆر جار تووشی سه‌رێشه هاتووم. بۆ به‌ڵگه ته‌نیا رووداوێك ده‌گێرِمه‌وه. له كۆواری (كۆلێجی ئه‌ده‌بیات)ی زانستگای به‌غدا باسێكم له بابه‌ت شیعری سیاسیی كوردییه‌وه بڵاوكرده‌وه. باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا به‌هۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه داوای له زانستگای به‌غدا كرد به‌ناوی ئه‌وانه‌وه له دادگا شكاتم لێ بكا، چونكه شیعری شاعیرێكی كوردم بڵاوكردبووه‌وه بۆنێ قسه‌ی ناشیرینی لێ ده‌هات بۆ سه‌ر مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك. به‌یانی 11ی مارت تازه بڵاوكرابووه‌وه. هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی زانستگای به‌غدا سوڵتان شاویء عه‌میدی كۆلێجی ئه‌ده‌بیات خه‌لیل حه‌ماش تكریتی زۆر پیاوانه بوو. گوتبوویان مه‌سه‌له‌كه سیاسی نییه‌و ئه‌ده‌بیء فیكرییه، هه‌رچۆنێ بێ به‌پێی ئه‌تیكێتی سیاسیء دیپلۆماسی خۆش نییه ده‌ست له كاروباری ناوه‌وه‌ی وڵات وه‌ربدرێ.
زۆر به‌ختیارم به‌وه‌ی له پێناوی مه‌سه‌له‌ی سامانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو هاوییێك به‌شداریم له رۆژنامه‌گه‌ری كردبێ به زمانی كوردیء عه‌ره‌بی، هه‌مووی به خۆرِایی بووه، ته‌نیا ئه‌وه ناڵێم وه‌كو هه‌موو نووسه‌رێك پاداشم وه‌رگرتبێ له‌سه‌ر نووسینی باسء وتار‌و كتێب بووه.
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌گه‌ریشه، ئه‌ویان حیكایه‌تی خۆی هه‌یه. بۆ یه‌كه‌مین جار كه سه‌ندیكا له عیراق په‌بدا بوو له دوای 14ی ته‌مووز، من یه‌كێك بووم له‌و چه‌ند كورده‌ی له‌و سه‌ندیكایه بوون به ئه‌ندام، ئه‌و كاته محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق بوو.
كه بۆ خوێندن چووم بۆ رووسیا ناسنامه‌ی سه‌ندیكای عیراقم به زمانی ئینگلیزی له‌گه‌لڕ خۆما برد. له‌وێ تازه‌م كرده‌وه‌ء ناسنامه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی گێتیم وه‌رگرتء تا ئێستا ئه‌ندامم له‌و سه‌ندیكایه به‌و ناوه‌ی له رۆژنامه‌گه‌ری دوور نه‌كه‌وتوومه‌ته‌وه.
له كوودیتا كۆنه‌په‌رستییه‌كه‌ی 8ی شوباتی 1963 من له رووسیا بووم، له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق ده‌ركرامء ناوم له رۆژنامه‌كانی به‌غدا بڵاوكرایه‌وه. له ساڵی 1968 كه گه‌رِامه‌وه وڵات جارێكی دیكه بوومه‌وه به ئه‌ندام له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ببم به به‌رپرسیار له هه‌ر رۆژنامه‌و كۆوارێكی ئاره‌زووم لێی بێ.
له دوای راپه‌رِینی ساڵی 1991ی كوردستانی عیراق كه‌س به‌لامه‌وه نه‌هاتء مه‌رحه‌بای لێ نه‌كردم. ئێستاش له رۆژنامه‌و كۆواره‌كان ده‌نووسم، راوێژكاری هه‌ندێ كۆواری ئه‌ده‌بیء كۆمه‌ڵایه‌تی بووم. له‌و كاته‌ی ئه‌م قسانه‌تان بۆ ده‌كه‌م سه‌رنووسه‌ری كۆواری (ئه‌كادیمی)م، كه‌چی ئه‌ندام نیم له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر، چونكه كه‌س داوای لێ نه‌كردووم ببم به ئه‌ندام، خۆشم داوام نه‌كردووه‌و داواش ناكه‌م. هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه به‌لای منه‌وه نابێ هیچ سه‌ندیكایێك له وڵاتانی گێتی به‌ده‌ست حوكوومه‌ت یا به‌ده‌ست حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه بێ. ئه‌گه‌ر له رۆژگارانی ده‌سه‌ڵاتی رووسیای سۆڤیه‌تء وڵاته سۆسیالیسته‌كان ئه‌م دیارده‌یه له ناوه‌وه بووبێ، ئێستا باوی نه‌ماوه‌و به‌سه‌رچووه.
پ: وه‌ك ده‌زانین گرنگییه‌كی زۆر ده‌ده‌ی به ئه‌رشیفء یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌رشیفێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندت هه‌یه، ده‌پرسین ئه‌م گرنگی دانه‌ت به ئه‌رشیف بۆچی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ء ئه‌م بایه‌خدانه‌ت پێی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
خه‌زنه‌دار: باوه‌رِ بكه نه منء نه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی عاشقی كۆكردنه‌وه‌ی شتێكن نازانن ئه‌و گیرۆده‌ییء ئه‌ڤینییه له چییه‌وه هاتووه. ئه‌وه‌ی پوولی پۆسته كۆده‌كاته‌وه یا كه‌و به‌خێو ده‌كا، جیاوازیی نییه له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی په‌رِه كاغه‌زی كۆن ده‌پارێزێ یا وێنه‌ی كچی جوانی ناو رۆژنامه‌و كۆواره‌كان كۆده‌كاته‌وه. به‌مجۆره نازانم چۆن كه‌وتمه سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی په‌رِه كاغه‌ز! له‌وانه‌یه دوو هۆ له ناوه‌وه بێ: یه‌كه‌میان له ماڵی خۆمان كه چاوم كرده‌وه ده‌لاقه‌یێك له ژووری دایكم كتێبی تێدابوو، ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌م خۆش‌ویست. دووه‌میان له قۆناغی خوێندنی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه حه‌زم له نامه‌نووسینی نێوان براده‌ران بوو له سلێمانیء كه‌ركووكء كۆیه‌و به‌غداو جێگه‌ی دیكه له‌گه‌لڕ خزمء دۆستء براده‌ران ئاڵوگۆرِی نامه‌ی خۆشه‌ویستیمان ده‌كرد. نامه‌نووسین لای من گه‌یشته ئه‌وه‌ی براده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یدا بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی چاومان به یه‌كتری كه‌وتبێ. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا قوتابیء لاوان ناو‌و ئه‌درێسی خۆیان له كۆواره‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی هه‌موو لایێك داوای براده‌رایه‌تیی لێیان بكه‌نء نامه بۆ یه‌كتری بنووسن. من ناو و ئه‌درێسی خۆم له‌و كۆوارانه‌دا بڵاونه‌كردبووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌س داوای لێ نه‌ده‌كردم ببم به هاورِێی، به‌ڵام من داوام له هه‌ندێ كه‌س ده‌كرد ببین به براده‌ر. بۆ ماوه‌یێكی زۆر له نامه نووسین بۆ یه‌كتری به‌رده‌وام بووم. له‌وانه هاورِێم له میسر‌و سودانء لبنانء عه‌ره‌بی به‌غدا هه‌بوو. ئه‌وانه‌ی به‌غدا له دواییدا به یه‌كتری گه‌یشتینء پێوه‌ندیمان بۆ ماوه‌یێكی زۆر دروشمی دڵسۆزی بوو، له‌وانه ئه‌كته‌ری شانۆ غازی سه‌رِاجء خالید كه‌رخی، له نه‌وه‌كانی مه‌لا عه‌بوودی كه‌رخی شاعیری ناسراوی میللی عیراق بوو له به‌غدا.
له سه‌ره‌تاوه كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی ئه‌و نامانه‌ی پێم ده‌گه‌یشتن بوو به سه‌رچاوه‌ء كه‌وتمه سه‌ر هه‌وه‌سی ئه‌وه‌ی بایه‌خ به هه‌موو جۆره ده‌سنووسێكء په‌رِه كاغه‌زێكی نووسراوو نامیلكه‌و كتێبێكی كۆن بده‌م.
ژیانی بێ ئۆقره‌ییم له دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ناوه‌ندی خوێندن واته پۆلی سێیه‌می قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ده‌ستی پێكرد، ماوه‌كه زۆر درێژ بوو، جێگه‌ی زینده‌گانیم له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرء ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان بوو. له ساڵی 1988 به یه‌كجاری له هه‌ولێر نیشته‌جێ بوومه‌وه. ئه‌و كاته كتێبء نووسینء هه‌رچی پێوه‌ندیی به ئه‌رشیفه‌وه هه‌بوو له ماڵی خزمانء هاوسێیان پارێزرابوون، له هه‌ولێرو كه‌ركوكء به‌غداو رووسیاو جه‌زائیرو ئه‌ڵمانیا، له دواییدا توانیم كۆیان بكه‌مه‌وه‌ء له (مه‌ڵبه‌ندی رووناكی) له هه‌ولێر بیانپارێزم. بێگومان ئه‌مه هه‌مووی نییه. هه‌ندێكیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌یان بوون به خۆراكی ئاگر، له كۆنه‌وه له هه‌ولێرء كه‌ركوك پۆلیسی ئاسایش چه‌ند جارێك ماڵی ئێمه‌ی پشكنیوه‌ته‌وه. هه‌ندێ كتێبیان بردووه، هه‌ندێكی دیكه له ماڵه‌وه سووتاندوویانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مالڕ له‌سه‌ری نه‌گیرێن. گه‌وره‌ترین زیان ئه‌وه بوو له ساڵی 1963 له ماوه‌ی كوودیتا فاشستییه‌كه‌ی 8ی شوبات دایكم له به‌غدا بوو، من له رووسیا بووم، ناچار پێش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی (حرس قومی) هێرش ببه‌نه سه‌ر ماڵمان كۆمه‌ڵێك كتێبی به نرخء كاغه‌زی ده‌گمه‌ن بوون به خۆراكی ئاگری ته‌نوور. له ناو سووتاوه‌كاندا داخی هه‌موو ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر= ڕربیل/1950-1953)ی به‌رگ كرا‌و له هه‌موویان گرانتر بوو. باوه‌رِ ناكه‌م هه‌موو ژماره‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌سه‌ریه‌كه‌وه له جێگه‌یێكی تایبه‌تی چنگ بكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌ڵبكه‌وێ بۆ ئه‌م كاره ده‌توانێ به كۆششی بێ وچانی له‌ملاء له‌ولا هه‌موو ژماره‌كانی ده‌ست بخا‌و به ئۆفسێت چاپی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجینه‌یه رۆشنبیری كوردی دووباره زیندوو بێته‌وه. بۆ زانین ژماره‌یێكی زۆری ئه‌م رۆژنامه‌یه له نامه‌خانه‌ی ئامۆژگاری لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیء ئه‌فه‌ریقا له زانستگای له‌نده‌ن پارێزراون. به‌لای منه‌وه ئه‌رشیفی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری و به گشتی رۆشنبیری گرنگتره له ئه‌رشیفی سیاسی و دیپلۆماسی چونكه سه‌رچاوه‌یێكه ته‌نیا بۆ مێژووی نوێ و سه‌رده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بایه‌خی پێ بدرێ.
پ: قسه‌ی ترت هه‌یه؟
خه‌زنه‌دار: وه‌ك ئاگاداری له دوای گه‌رِانه‌وه‌م له جه‌زائیره‌وه بۆ هه‌ولێر (1988) تا ئێستا گه‌لێ ریپۆرتاجی رۆژنامه‌گه‌ریء گفتوگۆی خوێنده‌واری له‌گه‌ڵمدا كراوه، به زمانی كوردیء عه‌ره‌بی له رۆژنامه‌ء كۆواره‌كانی به‌غداو لای خۆمان بڵاوكراونه‌ته‌وه. جگه له‌وه هه‌ندێ ریپۆرتاجی دیكه له سووریاء توركیاء ئێرانء قه‌فقاسی رووسیاو جه‌زائیرو ئیتالیا به زمانی كوردیء زمانی ئه‌و وڵاتانه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له‌م لایه‌نه‌وه ده‌ڵێم هۆی زۆری ئه‌م ریپۆرتاجانه ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نووسه‌كان كه پێوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان بۆ بكه‌م له رووم نایه تكایان ره‌ت بكه‌مه‌وه، چونكه هه‌موویان قوتابیء هاورِێء خۆشه‌ویستی منن. ئه‌مه له لایێك له لایێكی دیكه‌وه سوودی دارایی ته‌نیا بۆ ئه‌وان ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه كاره‌كه وه‌ك باربوویێك بۆیان ده‌گه‌رِێته‌وه، ئینجا له ئه‌نجامی ئه‌مه هه‌ندێ بیرورِاو بۆچوون له ریپۆرتاجه‌كاندا دووباره‌و سێباره ده‌بنه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه كارێكی باش نه‌بێ، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا دووباره بوونه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن منه‌وه یا هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بێ زیانیشی نییه. قازانجه‌كه‌ی له‌وه‌دایه زۆرترین خوێنه‌رو خوێنده‌وار ئاگاداری بیروبۆچوونی من ده‌بنء شاره‌زایی لێ په‌یدا ده‌كه‌ن..
|