|
|
له ته‌نیاییه‌وه فێربووم | بێستون حه‌سه‌ن

من لێره نیم ..كه تۆ ته‌رِته‌رِ
خۆت نیشانی ئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌م ئه‌ده‌یت ..
له سه‌فه‌ری ئه‌ستانه‌كانی كچێكدا به‌جێماوم
چاوی پرِه له‌یاقوت ورِه‌نگی چۆته‌وه سه‌ر گه‌ردی تنۆكێ ئاو.
ده‌یان بۆن و ده‌یان شێوه‌م هێناو هێنا
كه‌چی هیچیان له تۆ نه‌چوون
هیچیان وه‌ك تۆ كوێریان نه‌كردم به تۆزی فریودان و
دۆزه‌خیان پىَ نه‌هێنامه كونی ژوورێ ..
تۆ ئه‌زانی چ ده‌ردێكت چزانووه به‌سه‌ر دڵماو
چ گرِێكت به‌رداوه‌ته یاسه‌مینی ئه‌م هه‌موو سه‌رابه سه‌وزه‌م ؟
تۆ ئه‌زانی حیكمه‌تی ئه‌ستێره چیه له شه‌وێكا
كاتێ ئاسمان به چه‌شنی كراسێكی زارا دائه‌گیرسێ و
ئامێزیشی سه‌ررِێژ ئه‌بێ له بێده‌نگی ؟
به نیازم چیتر باران نه‌به‌مه‌وه سه‌ر مه‌زرای ئه‌و باخه درِكاویانه‌ی كه‌وا
بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رنجمان تیادا گۆرِیوه و نه‌مانزانی
چۆن ته‌فسیرێك بۆ گوڵ بكه‌ین .
ئاخر كوا له سێبه‌ری مناڵیمانا پیری هه‌بوو ؟
كه‌وا ئێستا سه‌رم پرِه له فیراق و
گلێنه‌م به عه‌بایه‌كی ترێیدا داپۆشراوه !
بۆیه ئه‌گه‌ر رِێمكه‌وته‌وه ماته‌می ئه‌و كۆلاَنانه‌ی تۆ له هزرتا ون بوون و
تا هه‌نوكه‌ش هه‌وێنی چه‌تری شیعرمن
به حوزنه‌وه به گوێیاندا ئه‌چرپێنم ..
گوناهم نیه گه‌ر بڵێم سه‌ری په‌نجه‌كانی خۆمم كرۆشتووه و
جارێكی تر عیشق نابه‌مه‌وه دڵم
نابمه‌وه به قوتابی و له‌شكۆفه‌ی وانه‌یه‌كدا حه‌رفی لێوم ناسوتێنم !
گوناهم نیه گه‌ر بڵێم .. كوفر ئه‌گرمه په‌نجه‌ره‌ی
گشت دڵێك و مێزی نێوان دوو ده‌سگیران
پرِ ئه‌كه‌م له سه‌مای دوكه‌ڵ ..
رِێگه‌یه‌كی تر ئه‌گرم و واز له خه‌یاڵی بێرِه‌نگ و
له حیواری سیحری په‌چه‌و له سه‌ده‌فی نیگا دێنم .
هه‌ر ئه‌رِۆم و به‌ده‌م یاخی بوونیشمه‌وه خۆم ئه‌دوێنم
تا ئه‌گه‌مه ئه‌و یه‌قینه‌ی
له پشت هه‌موو سێبه‌رێكدا مه‌عبه‌دێكی رِۆشن هه‌یه
یان تێفكرین له فرِینی چۆله‌كه‌یه‌ك
كاتێك شه‌قه‌ی باڵی ئه‌دا به گوێی (با) دا‌و
ئاره‌زووه‌كانی ئه‌به‌خشێ به بۆشایی ..
فێرمان ئه‌كا دڵی ژیان له مه‌ودای زه‌ریایه‌ك ئه‌چێ
نه ئه‌و سه‌ریمان لێ د یاره و نه‌كلیلی ئه‌و ده‌رگایانه‌ش ئه‌بینی
كه عیشقی تیا چووه ژورێ ..
قیامه‌تم له‌مژینی هه‌ڵوژه‌یه‌كدا هه‌ڵگرت و
كه‌چی خودا نوسینه‌وه‌ی حه‌یزی دڵی گه‌لاَیه‌كی پاییزه‌ی لێ حه‌رام كردم
كه تاده‌هات به خوێنه‌وه ئاهی تێكه‌ڵ به شیعر ئه‌بوو .
تۆ ته‌ماشا ..
چۆن بووینه‌ته فیرده‌وسێكی ئه‌هریمه‌نی و
رِق ئه‌گرینه ده‌رگاكانی ماڵی یه‌كتر !
چۆن ئه‌رِوانینه عه‌وره‌تی ئه‌و كۆترانه‌ی به‌سه‌رمانه‌وه ده‌فرِن و
ناشزانین جنسیان له‌چییه ..
رِوخسه‌ت له سه‌راب ئه‌خوازم تا ئه‌وده‌مه‌ی به شه‌وقه‌وه
له گوناهێكی ته‌لاَییدا
( تۆبه) ئه‌كه‌م به‌گژ چاوی دوعایه‌كدا و
ئه‌گه‌مه دواوێستگه‌ی رِق و
به‌بێ ئه‌وین ئه‌چمه‌وه ناو به‌هه‌شته‌كانی مناڵیم ..
تاله عیرفانی حه‌زێكا
شووشه‌كانی رِۆحم پرِكه‌م له عه‌تری ماچ .
رِێناده‌م له‌درزی حه‌وشه‌كه‌شمانه‌وه غوبار بێته ماڵه‌كه‌م و
شۆرِمكاته‌وه نێو گه‌روی نۆته‌ی ئاوازێكی حه‌زین .
ئیتر ده‌ستم له هاواری شه‌رِدوور ئه‌بێ و
كوشتن له ئینجانه‌ی چاوما نارِوێنم و
رِووناكه‌مه ئه‌و باغاته‌ی پرِن له فریشته‌ی رِه‌ش و
رِه‌نجی رِه‌ش و غه‌زه‌لی بارانێكی رِه‌ش .
رِوخسه‌ت له سه‌راب ئه‌خوازم
تا ئه‌گه‌مه نهێنییه‌كانی ئه‌و گوڵه‌ی له‌درِك شورای چاندووه و
پێكه‌نینی به تریفه‌ی هه‌ڵوه‌رینی گه‌لاَكان دێ ..
وا خه‌ریكه یه‌قین فێری ژیانم ئه‌كا
ده‌ستم ئه‌گرێ و ئه‌مباته سه‌ر شانۆی قه‌ده‌ر
وه‌ك كاره‌كته‌ر حیوارێكم پێئه‌به‌خشێ و
له‌دیدی سه‌دان عاشق‌دا، كه بینه‌رن
ئومێدێكم تیا ئه‌بینرێ
خاڵی له تاعونی گومان .. خاڵی له بۆنی شه‌یتان و
له‌و گوناهه ژه‌هراویانه‌ی به‌ده‌م یه‌زدانه‌وه ئه‌كرێ !
من به‌ر له‌وه‌ی شووشه‌كانی مه‌ستیى پرِكه‌م له‌تلیاكی لێوه‌كانت و
خودا له‌خۆم نیگه‌ران كه‌م
لێم نه‌پرسیت .. كه‌تۆ خاڵیت له‌ته‌رِایی مرواریه‌كانی به‌هار و
ته‌نیاییه‌ك پێغه‌مبه‌رته
ئه‌م چیمه‌نه سه‌وزانه چین به ده‌شتی وشكی گیانته‌وه ؟
ده‌بوو ئه‌و كات فریای خۆم و دۆرِاندنی په‌نجه‌كانم بكه‌وتمایه
تاكو چیدی دڵم نوێژی رِیا نه‌كا و
به قریشكه‌ی خه‌ونێكمه‌وه شیعرۆچكه‌یه‌ك نه‌یه‌ته بوون .
لێره‌وه .. له‌ناوه‌رِاستی ژیاندا
لێره‌وه .. له‌كۆتایی فریوداندا
لێره‌وه .. له پاش پارچه پارچه بونی دڵم و
دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆم و نوسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌یتانه‌ی
له‌سه‌ر كاغه‌زی ئاو نوسران
دێمه‌وه و كراسێكی پاییزانه له‌به‌ر ئه‌كه‌م
قۆڵ ئه‌كه‌م به قۆڵی (با) دا و به‌شه‌رمه‌وه
چڵىَ په‌شیمانی ئه‌ده‌م له یه‌خه‌م و
ئه‌و نامانه‌ش له‌ت له‌ت ئه‌كه‌م كه‌پرِن له
ون بوون له گۆمی خه‌یاڵ و گۆرانیی شه‌رِ .
ئه‌مجاره‌یان جیاواز له جارانی تر دێم
نه عه‌قڵم له‌ئافات پرِه و نه خه‌نده‌شم له خه‌راباته‌وه هاتووه ..
دێم وله‌قولاَیی دڵی باغێكدا ئه‌سره‌وم
نه ئاسمانی فرِینی هه‌یه و نه سوور بونی گوڵه‌كانیشیان له خوێنه .
Bestoon1617@yahoo.com
|
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|