
ئه‌و سپێده ڕه‌نگ په‌ڕیوه‌ی ،......
دایكم وه‌ك پیره‌دارێكی میهره‌بان
به‌سه‌ر مه‌ینه‌تییه‌كانی خۆیدا به‌ربۆوه ،
ئه‌وه‌م له خۆر ڕائه‌بینی ....
سبه‌ینێ نه‌چێته سه‌ر كار ،
یان هیچ نه‌بێت قردێله‌یه‌كی ڕه‌ش
بدات له یه‌خه‌ی چاكه‌ته ڕه‌نگ زیوییه‌كه‌ی ،
كه مه‌ستییش هێنده‌ی چنگێكم ئه‌هێڵێته‌وه ،
وا ئه‌زانم ، شه‌قامیش خۆی لوول ئه‌كات ،
كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵما ئه‌گه‌ڕێت و
گۆرانیه‌كی كزه‌ڵه و په‌شۆكاو ئه‌چڕێت
ئاسمانیش خزمایه‌تیی نمه و ڕه‌هێڵه ناكات و
ڕێگه‌ی بروسكه‌ش نادات ببێته‌وه به دراوسێی ؛
ئه‌فسووس ، شتاقیان نابینم و
هه‌موو خه‌یاڵه ته‌ڕه‌كانم
سترانێكی ، لێو شه‌قار .. شه‌قارن ، ....
له سارایه‌كی كاكی به كاكییدا
ئه‌وێ ڕۆژێ ،....
دایكم له‌سه‌ر چه‌رپای قاچ شكاوی سێبه‌رێكی خه‌ست ،
سێبه‌رێكی عه‌بووس ، .....
سێبه‌ری " مردن " ، لێی ڕاكشا و
كه‌چی ، بۆ به‌یانیی
خۆر ، وه‌ك نه بای دیبێت نه بۆران .....
هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له خه‌و هه‌ستا ،
ڕووبار هه‌ر سه‌ربه‌ره‌و خوار هاژه‌ی ئه‌هات و
باران به ڕیتمی جارانی ئه‌باریی ،
ئیتر گومانم له‌وه نه‌ما ،......
ئێمه هه‌موومان ڕه‌نگێكی مردووین ، .....
له كه‌ڤاڵێكی فه‌رامۆشكراودا ،
ئێمه هه‌موومان سه‌رقاڵی ڕاونانی سێبه‌ری خۆمانین ،......
له نیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمی پڕ غه‌فڵه‌تا ؛
ئێمه هه‌موومان گه‌مه‌ی شكاوی ده‌ستی منداڵێكین
كه چیدی كه‌ڵكی ئه‌وه‌مان نه‌ماوه ...
خۆیمان پێوه خه‌ریك بكات ،
گه‌مه‌یه‌كی تووڕ دراوین ،
گه‌مه‌یه‌كی تۆز لێ نیشتوو.