دوو هونه‌رمه‌ندى كورد ماسته‌رى فلیمسازییان پىَ به‌خشرا . | شۆڕش محه‌مه‌د حسێن
ئا/ شۆرِش محه‌مه‌د
له كۆتاییه‌كانى ئه‌م مانگه‌داء له زانكۆى وێڵز، برِوانامه‌ى ماسته‌ر له بوارى فلیمسازى به‌خشرا به دوو هونه‌رمه‌ندى كورد.
پایاننامه‌ى ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ء تێزى ماسته‌رنامه‌كه‌یان له هه‌ردوو لایه‌نى (تیۆرىء پراكتیكى) پێكهاتبووء پله‌ى (زۆرباشه)یان پىَ به‌خشرا.
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (دڵشاد مسته‌فاء سارا محه‌مه‌د) بۆ به‌ده‌ستهێنانى برِوانامه‌ى ماسته‌ر، دوو ساڵ له‌مه‌وپێش كوردستانیان به‌جێهێشتء روویانكرده وڵاتى به‌ریتانیا، خۆشبه‌ختانه له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا له زانكۆى وێڵز ء به پله‌ى (زۆر باشه) برِوانامه‌ى ماسته‌ریان له هونه‌رى فلیمسازیدا به‌ده‌ستهێنا.
تێزى ماسته‌رنامه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند دڵشاد مسته‌فا له بوارى تیۆریدا توێژینه‌وه‌یه‌ك بوو به‌ناونیشانى (داهێنانى مۆنتاژ وه‌ك شۆرشى ئێستاتیكى له سینه‌مادا)ء هونه‌رمه‌ند خاتوو (سارا محه‌مه‌د)یش بۆ هه‌مان به‌شى تیۆرى ماستارنامه‌كه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ناونیشانى (ئایدۆلۆجیاى شۆرِشگێرى له سینه‌ماى سۆڤێتیدا) پێشكه‌ش كرد.
هه‌روه‌ها له بوارى پراكتیكیشدا هه‌ریه‌كه‌یان كورته فیلمێكیان وه‌ك نووسه‌رء ده‌رهێنه‌ر به‌رهه‌مهێنابوو ء پێشكه‌شیان كرد.
كورته فیلمى (نۆستالیجیا) نوسین و ده‌رهێنانى (دڵشاد مسته‌فا)، هونه‌رمه‌ند (دڵشاد مسته‌فا) سه‌باره‌ت به ناوه‌رِۆكى ئه‌م فیلمه له لێدوانێكى تایبه‌ت به رۆژنامه‌كه‌مان وتى: "چیرۆكى فلیمه‌كه ده‌رباره‌ى منداڵێكى نابیناى كه‌ركوكییه كه دواى پرۆسه‌ى ئازادى له‌گه‌ڵ نه‌نكیدا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كه‌ركوك، هاوكات له‌به‌شێكى تردا و له‌رێى كاراكته‌رێكى تره‌وه له‌پرسى ئه‌نفال و فرۆشتنى كیژانى كورد به‌وڵاتانى عه‌ره‌بى دواوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌په‌یامى سه‌ره‌كى فلیمه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت باس له ناله‌بارى بارودۆخى ژیانى ئاواره‌یى خه‌ڵكى كه‌ركووك بكات له‌كامپه‌كاندا ".
فلیمه‌كه‌ى خاتوو (سارا محه‌مه‌د)یش به‌ناوى (شمشاڵى به‌هه‌شت) بوو كه هه‌ر خودى خۆى نووسه‌رء ده‌رهێنه‌رى بوو. سارا محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به چیرۆكء ناوه‌رِۆكى (شمشاڵى به‌هه‌شت) له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌مان وتى: " چیرۆكى فلیمه‌كه باس له‌كۆمه‌ڵێك منداڵ ده‌كات كه له‌نێوه‌ندى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌گونده‌كانى سنوور له كێڵگه‌ى لوغمدا به‌شوێن میدالیاى سه‌ربازه ئێرانیه كوژراوه‌كانى شه‌رى هه‌شت ساڵه‌ى (عێراق - ئیران) دا ده‌گه‌رِێن تا له‌پێناو وه‌رگرتنى ئارددا بیده‌نه ده‌ست پادگانه‌كانى سنوور. هاوكات له‌رێى ژنه كاراكته‌رێكه‌وه چیرۆكێكى تر‌ى ئه‌نفال پیشان ده‌دات ".
شیاوى ئاماژه پێكردنه وا بریاره نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند (دڵشاد مسته‌فا) بۆ به‌ده‌ستهێنانى برِوانامه‌ى دكتۆرا له‌و بواره‌دا و له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌و وڵاته له مانگى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا ده‌ست به‌خوێندن بكات.
|