|
|
شانۆیی : گه‌شتێک بۆ به‌هه‌شت | محه‌مه‌د عه‌زیز
 سواره – ههرئهنووسم تاكو ئه‌چینه ئه‌و دنیایه‌ی كه خۆمان دروستی ده‌كه‌ین دنیایه‌كی بێشهڕ بێرق بێسهرۆك بێپاسهوان دنیایه‌ك دوور له بازرگانی دنیایه‌ك سه‌رمایه‌ی نه‌بێ دنیایه‌ك ته‌نها خۆشه‌ویستی سه‌رمایه‌ی بێ.
میران – مهمو زین به‌ته‌نها به‌كر مهرگهوهرێكیان هه‌بوو من‌و تۆبه ده‌یه‌ها به‌سه‌ده‌ها مهرگهوهرمان هه‌یه هه‌موویان پێستی له‌شیان بڵقی كردوه ئه‌مه‌وێ پێبنێم به بڵقاكانو هه‌موویان بته‌قێنم.
?xml:namespace>
سواره – بێخه‌وی هه‌راسانی كردین.
?xml:namespace>
?xml:namespace>
میران – بۆچی له‌سه‌ر جێگاكه نه‌نووستی.
سواره – من فێرنیم له‌سه‌ر جێگا بنووم...
میران – ئه‌مه‌ش حه‌زی منه...
سواره – نه‌خێر ئه‌بێ تۆ له‌سه‌ر جێگا بنووی .. من له‌پێش تۆوه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ژووره‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه..
میران – نه‌خێر .. ئه‌وه هیچ دیموكراتییه‌كی تیانییه، ئه‌م شوێنه هاوبه‌شی هه‌ردووكمانه منیش وه‌كو تۆ حه‌قی ته‌واوم هه‌یه ..
سواره – حه‌قی چی كێ ئه‌و حه‌قه‌ی پێبه‌خشین .. ههموویاساكان ده‌سه‌ڵات ئه‌ده‌نه كه‌سی یه‌كه‌م.
میران – من فێرنه‌بووم له‌سه‌ر جێگا بنووم به‌ته‌نیا.
سواره – تهنینایی هیچ مانایه‌كی نیه .. پێش ئه‌وه‌ی بێیته ئێره هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌م جێگایه رۆژم نه‌كردۆته‌وه.
میران – پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌م جێگایه لابه‌رن .. ئه‌ڵێم له‌سه‌ر داوای هه‌ردووكمانه با لایبه‌رن.
سواره – نه‌خێر .. ئه‌مه داوای خۆته .. بێ ئه‌م جێگایه ناتوانم بنووم.
میران – ئه‌ی بۆ له‌سه‌ر جێگاكه نانووی.
سواره – ئه‌ی تۆ بۆ ئه‌م پرسیارانه له‌خۆت ناكه‌یت.
میران – ئه‌مه‌وێ وه‌ڵامی تۆم ده‌ست گیربێ.
سواره – وه‌ڵامه‌كان له‌وانه‌یه نزیك بن له‌یه‌كتری.
میران – قه‌د له‌و بڕوایه‌دا نیم .. بۆ چوونهكانم نزیك بێ لهبۆچونهكانت.
سواره – پێم بڵێ بۆ ناچی بۆ ژورێكی تر .. پرسیاره‌كانت دووباره ئه‌بێته‌وه بێزارم ده‌كا.
میران – به‌خواستی خۆم نیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ژوره.
سواره – تێناگه‌م.
میران – منیش تێناگه‌م
سواره – تۆ باسی ئه‌م ژوره مه‌كه بۆ ناچی بۆ ژورێكی تر.
میران – ئا لهمهتێناگهم .. بۆ منیان هه‌ڵدایه ئه‌م ژووره.
سواره –كێ؟
میران – ده‌سه‌ڵات
سواره – باسی ئه‌م ووشه‌یه مه‌كه .. قه‌ده‌غه‌یه.
میران – مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م شوێنه‌یه..
سواره – تۆ ئازادی، چ ژورێك هه‌ڵئه‌بژێری.
میران – ئه‌مه‌یان پێش داڕمانی ئه‌پارتمانه‌كانی ئه‌م دوونیایه بوو..
سواره – به‌بڕوای تۆ بڕیاره‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته له‌پاشدا رووخانی ئهپارتمانهكان ده‌ركرا..
میران – به‌دڵنیاوه ..
سواره – كه‌ی روویدا ..
میران – نازانم ..
?xml:namespace>
{بێده‌نگی}
سواره –{خه‌ریكی نووسینه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه}
میران – ئه‌م ژووره پیس مه‌كه ..
سواره – بیخوێنه‌وه .. ئه‌وسا پێم بڵێ ئه‌م ژووره پیس مه‌كه .. ئه‌م شوێنه شوێنی منه بۆت نیه ئاگادارم بكه‌یته‌وه..
میران – ئه‌م شوێنه مافی منیشی پێوه‌یه ..
?xml:namespace>
{ هه‌ردووكیان به‌چه‌ند جوڵه‌یه‌كی خێرا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌خوێننه‌وه دیالۆژه‌كان به‌خێرایی ئه‌ڵێن ورده ورده خاو ئه‌بنه‌وه تاكو خه‌ویان ڵادهكهوێ }.
{دابه‌ش بوونی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی لای خواره‌وه به‌سه‌ر ههردووكیانا}
سواره - شه‌مه بوو ده‌نگی شاروخی گوڵاڵه سووره‌كانی هێنابوه سه‌ماو گوڵاڵه سپییه‌كان به‌چوار ده‌وریاندا چه‌پڵه رێزانیان بوو..
میران - هه‌ر شه‌مه بوو .. شهمهندهنهفهرهكانی ته‌مه‌نی به‌خێرایی گوزه‌ریان ئه‌كردو گوڵه‌كانیش بهسۆمای چاویان ئاوپرژێنی ته‌مه‌نێكی كورتیان ئه‌كرد
سواره – شه‌مه‌بوو
شهمهیهكی جوان ..
شه‌مه بوو هه‌موو وێنه‌كان له‌شێوه‌ی شه‌م دا بوو
شه‌مه‌بوو .. شهمهیهكی بێده‌نگ .. بێده‌نگ وه‌كو خوا ..
ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك ئه‌دواو هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كان بێده‌نگ
میران – په‌یامی نوێی بۆ عهشامێك به‌یان ئه‌كرد
په‌یام بۆ گوڵ بۆ انسان بۆ بێ‌گیان بۆ رۆح
سواره – هه‌ر له‌شه‌وی شهمهدابوو ..
كۆبوونه‌وه‌ی یاگوكانو مهرگهوهروهكان
بۆ نه‌زۆك كردنی دنیایه‌كی نوێ
ئه‌یان ڕوانی
به‌سه‌ر چڵی داری بۆتان‌و شنۆ‌دا
میران – ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری جوانی
معجزهیهك ، تۆفانێ ، لافاوێ / ڕه‌شه‌بایه‌ك
بۆیاگوكان بۆ مهرگهوهرهكان.
سواره – {له خه‌ویا} .. نازدار
میران – خه‌وبوو ..
سواره – ئا خه‌وبوو ، بهجلێكی سپی له‌ناو ده‌ریایه‌كدا وه‌ستابوو ده‌ریاكه به نووسینه‌كانی من داپۆشرابوو .. ئای كه دیمه‌نێكی جوان بوو .. په‌ره‌كان له‌ناو ئاوه‌كه‌دا جوڵه‌یه‌كی زۆر جوانیان ئه‌كرد له‌و دیمه‌نانه ئه‌چوو كه بهكۆمپیتهر دروست ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه ده‌نگی نازدار خه‌به‌ری كردمه‌وه ..
میران – كێ ئه‌ڵێ یه‌كه‌م لاپه‌ڕه یه‌كه‌م سه‌ر دێڕه‌كه‌ی نه‌نووسراوه نازدار
سواره – ده‌مت داخه.
میران – منیش خه‌وم بینی .
سواره - تۆ مه‌گه‌ر خه‌و به‌كچانی ئه‌م مهملهكهتهوه ببینی ده‌نا تۆ چوزانی خه‌و چییه. مانای خه‌و نازانی.
میران – نا .. منیش خه‌وم بینی.
له‌خه‌وما گوڵێ جلێكی سپی له‌به‌ردابوو له‌سه‌ر شهمهنهفهرێك راوه‌ستابوو شهمهنهفهرهكه به‌خێرایه‌كی زۆر تێئه‌په‌ڕی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دووكه‌ڵێكی زۆری ده‌كرد، هه‌موو دووكه‌ڵه‌كه به‌ره‌و رووی من ده‌هات خه‌ریك بوو بخنكێم ده‌نگی نازدار خه‌به‌ری كردمه‌وه .. گوڵێ .. گوڵێ ..
سواره – گوڵێ .. گوڵێ .. گوڵێ كێیه؟
میران – ئه‌و شۆخه‌ی بڕیارماندابوو مه‌مله‌كه‌تێكی ئارام بۆ خۆمان ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. به‌دوای دوورگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕام ئارام بێ دوورگهكهم دۆزیه‌وه به‌ڵام هیچ ئارامیه‌كی تیانه‌بوو له دوورگه‌یه‌كدا ته‌نانه‌ت مێرووله‌و كرمیش كۆچیان ئه‌كرد بۆ جیهانی سێهه‌م منیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كۆچم كرد تاكو خۆشترین مه‌مله‌كه‌ت بۆ گوڵێ بدۆزمه‌وه..
سواره – كێ ئه‌ڵێ دوایی به‌م جیهانه رازی ده‌بێ.
میران – گرنگ ئه‌وه‌یه په‌یمانی گوڵێ به‌جێ ده‌هێنم ..
سواره – ئه‌ی گوڵێ كێ ده‌ڵێ ئێستا لهومهملكهتهی خۆمان ماوه.
میران – هه‌واڵی نازانم.
سواره – چۆن ئێستا دنیا دنیای ئه‌نته‌رنێته به‌ئاسانی ئه‌توانی په‌یوه‌ندی بكه‌ی پێوه‌ی
میران – پێم ووتی هه‌واڵی نازانم.
{بێده‌نگی}
به‌راست ئه‌م نوسینانه بۆ كێ ئه‌نوسی.
سواره – ئه‌مشه‌و شتێكم نووسی تۆبڵێی پێیرازی بێ .. ئه‌ترسم ووشه‌كانم ووشك بن ئه‌ترسم كاریگه‌ری نه‌بێ..
میران – نا .. سواره واڕهش بین مه‌به قابیله ئه‌و ووشانه‌ی ئه‌و ئه‌یه‌وێ له‌زمانێكی تربێ ووشه‌كانی تۆ ناسكن .. ئاده‌ی بیخوێنه‌وه..
ره‌گه‌كان بهشاقۆڵی خاكێكدا رۆده‌چن
تاكو
جه‌سته‌یان له‌وشه‌كانی زه‌ویه شهقارهكاندا
رزگار بكه‌ن .. خۆشه‌ویسته‌كه‌م
ئه‌و خونچه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌پشكوێ له‌ته‌مه‌ندا
ژیانه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی بێزاره‌وه
جه‌سته‌كان سه‌رچۆپیان گرتوه
له‌دنیایه‌كی سهوزانیدا
ئه‌و رۆژانه‌ی ره‌گه‌كانیان نه گه‌شتۆته
قوڵایی خاك
ئێستا گه‌ڵاڕێزانی مه‌رگیانه
لهسهمفۆنیایهكی پرسه‌ی خۆیاندا ئه‌ژه‌نن
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وته‌مه‌نه ئه‌ڕۆن .. ئه‌ڕۆن
پێكانیان ئه‌نێن به‌سه‌ر رۆحی خۆیانا ئه‌ڵێن
ماڵئاوا .. ماڵئاوا ..
میران – زمانێكی ئه‌ده‌بی به‌رزه..
سواره – نا له‌ئاستی ئه‌ودانیه .. ئه‌و زۆر لهمهرگهورهتره .. نا .. نا ..
{لاپه‌ڕه‌كان ئه‌دڕێنێ}
میران – نا .. سواره جارێكی‌تر گوێت لی ناگرم
سواره – ئه‌ترسم .. قاقای بهنووسینهكانم بێ .. چونكه ئه‌و تێگه‌یشتنی له‌سه‌رووی تێگه‌یشتنی منه‌وه‌یه.
میران – ئه‌وه‌نده خۆت به‌بچوك مه‌زانه .. تۆ گه‌وره‌ی ئه‌بێ ئه‌ویش رێزی ئهوهتبگرێ كه خۆشت ئه‌وێ باوه‌ڕناكه‌م كه‌سێ هه‌بێ هێنده‌ی تۆ ئه‌وی خۆش بوێت كێیه ئه‌و شۆخه بانامهیهكی بۆ بنووسم.
سواره – نا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م.
میران – چۆن ، نیازی هه‌یه بێت بۆ ئێره.
سواره – چاوه‌ڕێم.
میران – منیش به‌هه‌مان شێوه .. چاوه‌ڕێم.
سواره – ئه‌م چاوه‌ڕوانیه ئه‌مان كوژێ.
میران – مردن ئاسانتره له‌چاوه‌ڕوانی.
سواره – مردن ئاسان تره له‌چاوه‌ڕوانی.میران – چاوه‌ڕوانی ئه‌مان كوژێ.
سواره – چاوه‌ڕێی كێیه.
میران – هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانیداین .. ئه‌وچاوه‌ڕوانییه‌ی ده‌ست ئه‌نێته بینه قاقامان و ئه‌مان كوژێ.
سواره – هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانیداین .. ئه‌وچاوه‌ڕوانیه‌ی ده‌ست ئه‌نێته بینه قاقامانو ئه‌مان كوژێ.
میران – خه‌و جه‌سته‌ی له‌خاچ دام به‌ته‌نهایی له‌م چاوه‌ڕوانییه‌دا بێتاقه‌ت بووم.
سواره – جه‌سته‌م خاوبۆوه هه‌ست ده‌كه‌م جه‌سته‌م هه‌ڵئه‌وه‌رێ.
میران – هه‌ست ئه‌كه‌م كات وه‌ستاوه.
سواره – له‌چاوه‌ڕوانیدا كاتژمێره‌كان ئه‌خه‌ون.
میران – با ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ كاته‌كاندا بخه‌وین.
سواره – نا .. ئه‌وكات خه‌و ئه‌بینم .. نامه‌وێ خه‌و ببینم.
میران – خه‌وه‌كان نه‌زۆكن .. خه‌وه‌كان بێمانان .. خه‌وه‌كان كوژهرن .
سواره – هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ده‌ست بنێینه بینه قاقای خه‌و له‌ناوی ده‌به‌ین.
میران – با هه‌ردووكمان كۆك بین بۆ له‌ناوبردنی خه‌و.
ئه‌ی خه‌و ناتوانی كاربكه‌یت له‌سه‌ر من و هاوڕێكه‌م ئێمه هاو په‌یمانین ئه‌ی خه‌و گوڕێك بۆ خۆت هه‌ڵكه‌نه.
سواره – ئێمه هاوپه‌یمانین خه‌وه‌كان ئه‌ڕوێنه‌وه.
میران – بانهخهوین بابهئاگابین چونكه دوژمنمان زۆره زه‌فه‌رمان پێئه‌هێنن.
سواره – خه‌ومان كوشت.
{بێده‌نگی}
میران – خه‌ومان كوشت .. یان خه‌و ئه‌مانكوژێ.
ئه‌م پرسیاره جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كییه.
پێم بڵێ خه‌و ئه‌كوژین یان خه‌و ئه‌مان كوژێ ئه‌مه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌یته‌وه ..
سواره – وه‌ڵامی خۆمم پێووتی.
میران – باشه ئه‌ی دوای كوشتنی ، زیندوو نابێته‌وه ..
سواره – نا سه‌ری پانئهكهمهوه.
میران – ئه‌ی رۆحی داگیرمان ناكات.
سواره – تۆبێ هیوام ده‌كه‌ی.
میران – با پرسیار له‌خۆمان بكه‌ین.
سواره – پرسیاره‌كان بێهوده‌ن.
میران – ئێمه واین بێپرسیار بڕیار ئه‌ده‌ین.
سواره – ئه‌گه‌ر نه‌مان كوشت چیده‌بێ.
{هه‌ردووكیان چه‌ند جارێ ئه‌م دیالۆژه ده‌ڵێنه‌وه}
میران – ئه‌گه‌ر نهمانكوشت ، ئه‌مانكوژێ
سواره – بێزاربووم ، ئه‌مڕۆ بخه‌وم ، خه‌وه‌كان جوانن ڕه‌نگاو ڕه‌نگن خه‌وه‌كان گه‌رانه‌وه‌یه بۆ دنیایه‌كی رابردوو یان گه‌شبینیه بۆ ئاینده ، ئه‌ی خه‌و وه‌ره وه‌ره ناو ئه‌م ژووره‌وه مه‌چۆ ده‌رێ وه‌ره ببه به‌ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی ئه‌م ماڵه.
میران – نه‌مانتوانی خه‌و بكوژین ، پیلانهكهمان هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، په‌یمانه‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه با خه‌و نه‌كوژین ، كات بكوژین.
ئه‌ی كات رقم لێته تاكو سه‌رئێسقان رقم لێته ، وه‌ره وه‌ره با زۆران بگرین تۆ كوژه‌ری.
سواره – ئه‌ی كات ئه‌ته‌وێ بمكوژی ئه‌تكوژم
میران – تۆ راست ناكه‌ی ، درۆ ئه‌كه‌ی
سواره – نه‌خێر راست ئه‌كه‌م .. ئه‌مه‌وێ كات بكوژم.
میران – ئه‌گه‌ر كات نه‌كوژین ئه‌مان كوژێ
سواره – ئه‌گه‌ر كات نه‌كوژین ئه‌مان كوژێ.
{هه‌ردوكیان بێده‌نگی چه‌ند جوڵه‌یه‌كی رۆشتنی دووباره دهكهنو بێزار ده‌بن}
میران – كات ئه‌یه‌وێ هیواكانمان له‌بیر بكه‌ین
سواره – كات كوشتنی ، ئێمه مردووین.
میران – ئا تصوربكه تۆ ته‌نها ئێسقانه‌كانت ئه‌روات
ئاده‌ی ده‌ست به‌ره بۆ ده‌ست بۆ چاوت.
{به‌جوڵه ئه‌م جوڵانهدهكات}
ئاگات له‌خۆت بێ ههڵنهوهرێی
سواره – زۆر مه‌جوڵێ هه‌موو له‌شت بهپهتێ هه‌ڵواسراوه.
{چه‌ند جوڵه‌یه‌ك ده‌كا وه‌كو ئه‌مه‌وێ ته‌نها ئێسقان بڕوات}
میران – ئه‌گه‌ر نازدار تۆی بینی چی ده‌كا
سواره – بڕواناكات من سواره‌م.
میران – ئه‌ڵێ {خۆی ده‌كات بهنازدار} خۆشه‌ویستم .. ناتوانم هیچ سۆزێكم بۆت نیه .. تۆ مردووی ته‌نها چه‌ند ئێسقانێكی رهقو ته‌قی.
سواره – نا خۆشه‌ویسته‌كه‌م .. ئه‌وه چاوی شه‌یتانه‌كانه به‌و شێوه‌یه ئهمبینهی. من سواره‌م ئه‌وكه‌سه‌ی كهئهنووسم بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانم به‌ته‌نها جارێك خه‌نده بخاته سه‌ر رووت.
میران – نا تۆ كه‌سێكی بێ هێوابووی ئێستاش چه‌ند ئێسقانێكی رهقو ته‌قی.
سواره – نوسینه‌كانم هیوا به‌خش بوون بۆ ئاینده‌یه‌كی رۆشن.
میران – تۆ نووسینه‌كانت ته‌نها بۆ خودی خۆت بوو.
سواره – ئه‌مه داوای خۆت بوو .. تۆ داوای ئه‌وه‌ت لێكردم.
میران – {پێئه‌كه‌نێ، سواره دوای ئه‌كه‌وێ په‌لاماری ئه‌دات ئه‌ویش راده‌كات .. ئه‌یگرێ ده‌ست ئه‌خاته سه‌رملی ئه‌یه‌وێ بیخنكێنێ میران هه‌ر پێئه‌كه‌نێ هه‌ردووكیان پێئه‌كه‌نن}.
سواره – {خۆی ده‌گا به‌گوڵێ}
میران – له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی گه‌ڕان بی به‌دوای دوورگه‌ی ئارام‌دا كه‌چی خه‌ریكی یاریت.
میران – گوڵێ گیان دوورگه‌ی ئارامم بڕی ئهودوورگهی نه‌بوو به‌هیوا به‌خشم ئه‌و دورگه‌یه بێئارام بوو ته‌نانه‌ت مێرووله‌و كرمیش كۆچان ئه‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كۆچم كرد تاكو مه‌مله‌كه‌تێكی تر بۆ تۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌م.
سواره – ئه‌ی كوا.
میران – گوڵێ .. ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته هه‌مووی ئافره‌ته ناتوانم بچمه ده‌ره‌وه ، ئه‌ترسم . ، ئه‌ترسم.
سواره – له‌چی ئه‌ترسی.
میران – له .. له‌وه ئه‌ترسم ئافره‌تێ داگیرم بكات.
سواره – ئه‌ی من.
میران – بۆیه ناچمه ده‌ره‌وه.
سواره – هیواكان.
میران – كات كوشتنی.
سواره – تۆ كه‌سێكی رووخاوی.
میران – من رووخاونیم.
{ ده‌نگی ده‌رگا ، هه‌ردووكیان سه‌روو عه‌بای ژنانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن ده‌نگی ئافره‌ت به‌كار ده‌هێنن ، ژن خۆی ده‌كا به‌ژورا}.{چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سزهمایی ده‌كه‌ن به‌ده‌وری ژن‌دا .. ته‌نها چه‌ند ده‌نگێی نارێك ده‌ر ئه‌بڕن}
میران – به‌خێر هاتی {به ده‌نگی ئافره‌تانه}
سواره – بۆ هه‌میشه به‌خێر هاتی.
{ژن بێده‌نگه}
میران – بۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه .. ووتمان به‌خێر هاتی.
سواره – {عه‌باكه‌ی ڵێ ئه‌كاته‌وه} ئه‌مه‌وێ گوێم له‌ده‌نگی ئافره‌ت بێ.
ژن .. ئه‌ی ده‌رگاوانه‌كانی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه من به هه‌ڵه هاتوومه‌ته ئه‌م ژووره‌وه.
میران .. تكایه بێ ده‌نگ.
سواره – ژیانمان مه‌خه‌ره مه‌ترسیه‌وه.
ژن .. ئه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره من له‌ناو پیاواندا ئه‌ژیم .. رزگارم بكه‌ن
میران – ئێمه پیاو نین.
سواره – ئێمه ته‌نها ده‌نگ و رهنگمانه پیاوانه‌یه.
ژن- ئێوه پیاوانێكی گاڵته جاڕن ..
میران – له‌مه‌مله‌كه‌تی قهیرهژنهكاندا ئێمه پیاونین.
ژن – تێناگه‌م.
سواره – ئێمه به ته‌واوی تێناگه‌ین.
میران – نه‌من تێئه‌گه‌م بۆ پێناسه‌م ژنه‌و جه‌سته‌م پیاوانه .. نه ئه‌ویش تێئه‌گا {ئاماژه بۆ سواره ئه‌كا} له‌مه‌مله‌كه‌تی قهیرهژنهكاندا پیاو بوونینیه.. نه‌تۆش ئاماده‌یی تۆ به‌رامبه‌ر دووپیاو چیه له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا .. كه ئێمه تێنه‌گه‌ین كه‌سیش تێناگا .. هه‌موان به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه تێراماوین .. كه‌س نیه هیوای ئاینده‌یه‌كی هه‌بێ هه‌موان چاوه‌ڕێی قهدهرێكین..
ژن – من تێناگه‌م نه له تۆ .. نه له‌و نه له خۆم نه‌له‌م مه‌مله‌كه‌ته ..
رزگارم كه‌ن .. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن ئه‌م ژووره ژووری ژن نیه ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه .. پیاوان خه‌ریكی پیلانن {هه‌ردووكیان ده‌یگرن}
سواره – ناچیت ئه‌وێ به‌دڵی خۆت ئه‌بێ ئێمه هاوزمانین پێویستمان به‌هاوكاری تۆ هه‌یه .. تۆ ژنێكی به‌خشنده‌یی .. تۆ به‌هره‌مه‌ندی.
میران – ژیانمان مه‌خه‌ره مه‌ترسیه‌وه ، بوونمان به‌ده‌ستی تۆیه.
ئایه ئاماده‌یی دووكه‌س له‌ناوبه‌ری.
ژن – ئاخر ئێوه پیاون.
سواره – حه‌ز ده‌كه‌ی ژنێكی كوژهربی.
ژن – نه‌خێر.
میران – تۆ كه كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ندی.
ژن – ئه‌تانه‌وێ چی بكه‌ن.
سواره – پرسیارێكی جوانه .. ئه‌ته‌وێ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ئێمه وه‌ده‌ست كه‌وێ.
ژن – به‌دڵنیایییه‌وه..
سواره – ببووره پرسیارێكی بێوه‌ڵامه .. ته‌نها ئه‌ڵێم چاوه‌ڕین.
ژن – خۆ چاوه‌ڕێی گۆدۆ نین.
میران – گۆدۆ تێپه‌ڕی .. به‌ڵام له‌م ده‌ڤه‌ره لای نه‌دا ..
ژن – به‌روونی بدوێن.
میران – من چاوه‌ڕێی ئه‌وم ئه‌كرد
ژن – ئێوه شێتم ئه‌كه‌ن.
سواره – تۆ نازداری.
میران – نه‌خێر ئه‌و گوڵێیه.
ژن – نازدار كێیه .. گوڵێ كێیه.
سواره – خۆت ههڵهمهكه من سواره‌م ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ر ئه‌نوسم بۆ تۆ
ژن – بۆ من .. بۆ
سواره- تاكو تۆ ئاسوده‌بی بهنوسینهكانم.
ژن – من نازدار نیم.
نازدار نیه وازی ڵێبێنه .. ئه‌و گوڵێیه.
گوڵێ لێم ببوره چاوه‌ڕێت زۆركرد .. منیش گه‌ڵێ كشوهرم بڕی تاكو مه‌مله‌كه‌تی قهیرهكانم دۆزیه‌وه .. ئه‌مڕۆ له‌دایك بوونی منه ..
ژن – ئاخر ..
میران – نا .. نامه‌وێ هیچ بڵێی تۆ گوڵێی.
ژن – {هاوار ئه‌كا} گوڵێ نیم.
سواره – ئه‌ی تۆ كێی.
ژن – ئه‌وكاته‌ی له‌زانكۆ ئه‌مخوێند كوڕێكم خۆش ئه‌ویست ناوی ئامانج بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا باسی گه‌لێك شتی ژیانمان كرد له‌سه‌ر هه‌مووشته‌كان كۆك بووین ته‌نها شتێك كه‌بڕوام پێی نه‌بوو دروست كردنی مناڵ بوو ..
سواره – بۆ ..
ژن – ئامانجیش ئه‌یوت بۆ من بڕوام وابوو مناڵێك دروست بكه‌م ئه‌بێ گه‌وره‌ی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ببێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕێك.
میران – تۆ بڕوات به‌ئاینده‌ی نه‌وه‌ی نوێ نیه.
ژن – نه‌خێر بڕوام بهشهڕنیه ..
سواره – كێ ئه‌ڵێ تاكو گه‌وره ئه‌بێ شه‌ڕ ئه‌بێ.
ژن – زه‌مانه‌ت بۆ ئاینده چییه.
میران – باباسی ئه‌مڕۆ بكه‌ین ..
ژن – به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ئه‌بێ ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ی سبه‌ی
سواره – هێنده ئاسان نیه مهملهكهتهكهت به‌جێهێشت .
ژن – ئه‌مویست بۆ خۆم بژیم .. ته‌نیابم ..
سواره – یاسایه‌كی نوێیه له‌ژناندا ..
ژن – ئێوه‌ی پیاویش یاساكانی ئاینده به‌ئاره‌زووی خۆتان دایئه‌ڕێژن هه‌ركه‌س به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌وێ.
سواره – {ئه‌یباته لاوه} حه‌زئه‌كه‌م گفت‌و گۆیه‌كی جدی بكه‌ین.
ئه‌ڵێم بۆ باسی ئایندهی خۆمان نه‌كه‌ین.
ژن – چۆن.
سواره – وابزانه تۆ نازه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كت به‌ئامانجه‌وه نیه .. هه‌موو وێنه‌كانت له نازه ئه‌چێ ..
نازه .. با دنیایه‌كی نوێ بۆ خۆمان دروست بكه‌ین.
ژن – من نازه نیم .. ئه‌مه‌وێ به‌ته‌نها بژیم .. تۆ ته‌نهایت ئه‌ته‌وێ من داتاشی له‌وێنه‌ی نازداردا ..
سواره – ئه‌ی له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا چی ده‌كه‌ی .
ژن – ئه‌مه‌وێ ته‌نها بم {هاوار ئه‌كا} ئه‌مه‌وێ ته‌نیابم ..
میران – {بۆ سواره} نامه‌وێ ئه‌و ئافره‌ته ماندووبكهی
هه‌موو شته‌كان له گوڵێ ئه‌چێ تۆ ژنێكی ئاسایینیت بۆیه هه‌ندێ جار ئه‌مه‌وێ بڕوا به‌خۆم بهێنم تۆ گوڵێ نیت ناتوانم بڕوا بهێنم تۆ گوڵێی
ژن – له‌یه‌ك كاتدا ئه‌ته‌وێ به‌رگریم ڵێ بكهیتو بمكه‌ی بهمڵكی خۆت تۆ زۆر ترسناكی.
میران – نه‌خێر من قوربانی عه‌شقی گوڵێم.
ژن – ئه‌ی بۆ ئه‌ته‌وێ یه‌كێكی تر بكه‌ی بهمڵكی خۆت ئه‌وكات چی به‌گوڵێ ئه‌ڵێی ..
ئه‌ڵێیت{ وه‌كو میران ئه‌دوێ}
گوڵێ بمبه‌خشه هه‌مووی شیتانهكان پیان كردم / به‌منیش ئه‌ڵێی تۆ گوڵێنیت تۆ ژنێكی.
میران – نا ..
ژن – ئێوه هه‌ردووكتان .. دووپیاون .. دووعاشق .. دوو شكست خواردووی عه‌شقن .. ئێوه ته‌نهان .. ئه‌تانه‌وێ ته‌نیایه‌كانی خۆتان به‌ئافره‌تێك پڕبكه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سه هه‌ركه‌سێ بێ گرنگ نیه .. ئێوه دۆڕاون.
په‌یامتان بۆ عه‌شق چیه .. ئه‌ی دۆڕاوه‌كان.
سواره – تۆ درۆ ئه‌كه‌ی نازه‌ی .. ئه‌ته‌وێ لێره ئازادیه‌كی تر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ی
ژن – نازهنیم
میران – گوڵێی
ژن – گوڵێنیم .. نازدار نیم .. شه‌م نیم .. شیرین نیم .. خه‌ج نیم ..
ژن – له‌هه‌مان كاتدا وێنه‌ی هه‌موویانم .. وازم ڵێ بهێنن ئه‌مه‌وێ به‌ته‌نها بژیم .. وازم ڵێ بهێنن .. وازم ڵێ بهێنن .. ئه‌مه‌وێ به‌ته‌نها بژیم ..
میران – {سواره ده‌باته لاوه} ئه‌م ئافره‌ته زۆر ترسناكه ..
سواره – نهێنیه‌كان كه‌شف ده‌كات.
میران – با خۆمانی ڵێ رزگار بكه‌ین .. ئه‌وكات كه‌شف نابین .. ئه‌و دڵه راوكێیهشمان نامێنێ
سواره – ئه‌زانم نازداره ئه‌یه‌وێ دنیایه‌كی تر بژی با رزگارم بێ.
میران – ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بزانم گوڵێیه حه‌زده‌كه‌م له‌ناوی به‌رم ئه‌م دڵه راوكێیه ئه‌مكوژێ.
سواره – هه‌ردووكمان رزگارمان ئه‌بێ.
میران – تۆ گوڵێی
ژن – گوڵێنیم
سواره – تۆ نازداری
ژن – نازدارنیم.
{چه‌ند جارێك دووباره ئه‌بێته‌وه}
{هه‌ردووكیان په‌لاماری ئه‌ده‌ن}
سواره‌و میران – رزگارمان بوو .. كاتمان كوشت .. خه‌ومان كوشت .. ژنمان كوشت.
میران – وریابه چاوی كامێرا‌كان تیژن ،په‌رده له‌سه‌ر پیلانهكهمان لاده‌به‌ن.
سواره – ئه‌وانیش ئه‌كوژم ..
میران – ئه‌بێ له‌ناویان به‌رین ئه‌وانه رووی درۆزنی واقعن .. ئهیانشكێنن ..
{په‌لاماری كامێرا‌كان ئه‌ده‌ن كاسێته‌كان ئه‌شكێنن ، سه‌رشانۆ پڕده‌كه‌ن له شریتی كامێرا‌كان}
?xml:namespace>
بریتانیا 2003
 |
| |
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|