کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیدا( بێکتو – BECTU ) . | چراكان
له‌ڕێگاو هه‌وڵی هونه‌رمه‌ندی کورده‌وه کاک ڕزگار که‌ریم سه‌عید که بۆ ماوه‌ی 15 ساڵێکه ئه‌ندامی کارای هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیه له به‌شی سینه‌ما ئه‌مڕۆ سکرتێری گشتی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانی ( جێری مۆریسێی – Gerry Morrissey ) وفه‌رمانبه‌ری سه‌رکارو ئامۆژگاری هونه‌ر و ئاهه‌نگ و میوانداری له‌ناو شانۆدا (Theatre Division Supervisory Official within ) ، ( ویلی دۆنافی – Willy Donaghy ) له سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( ڕزگار که‌ریم سه‌عید و سه‌نگه‌ر که‌مال و نوێنه‌ریڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان سه‌فین ئه‌نوه‌ر) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیان ئه‌نجامدا .. شایانی باسه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به هه‌وڵ و کۆششی هونه‌رمه‌ند ڕزگار که‌ریم سه‌عید به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا ..

کۆبوونه‌وه‌که 50 خوله‌کی خایاند.. هه‌روه‌ک له‌وه‌و پێش هونه‌رمه‌ند کاک ڕزگار که‌ریم پێشبینی کردبوو ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێت له‌خزمه‌تی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کوردا بێت .. نوێنه‌ری ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان کاک سه‌فین ئه‌نوه‌ر پێشنیاری کرد که له پله‌ی یه‌که‌مدا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی به‌ریتانی سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌و پڕۆپۆزه‌ڵانه‌ی که له‌خزمه‌تی هونه‌ری کوردی‌دا بن وه‌ک کردنه‌وه‌ی ووۆرک شۆپه‌کان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانیه‌وه بۆ لاوانی کورد .. سکرتێری گشتیڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانی به‌ڕێز ( جێری مۆریسێی ) پێشنیاری کرد که پڕۆپۆزه‌ڵێک ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی حکومه‌تی کوردستان.. که سه‌نته‌رێکی فێرکردن و په‌روه‌رده کردن ( Centre Training) بکه‌ینه‌وه له‌شاری سلێمانیدا، گوتیشی که سه‌نته‌رێکی له‌و جۆره له‌پاریس جێبه‌جێکراوه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ڕێکخراوی ئه‌وروپیه‌وه. فه‌رمووی :- که دوو مانگ جارێک 7 یه‌کیه‌تی و ڕێکخراوی به‌ریتانی پێکه‌وه چه‌ترێکیان دروست کردووه‌و کۆده‌بنه‌وه ئه‌وانیش (بێکتو ، ئیکویتی ' ئه‌کته‌ران' ، ڕێکخراوی موزیک ، ڕۆژنامه‌وانان، نوسه‌رانی گیڵدی به‌ریتانی و ڕێکخراوی یاریزانان ) .که به‌هه‌مویان ڕێکخراوی ( فێدراڵی به‌زم و خۆشییان ) پێده‌وترێت ( Federation of Entertainment Unions – FEU ). ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌خه‌نه به‌رده‌ستیان تاوه کوو به‌فه‌رمی حکومه‌تی کوردستان داوا له وه‌زاره‌تی که‌ڵچه‌ری به‌ریتانی بکه‌ن و ئه‌وانیش داوا له ئێمه بکه‌ن که سه‌نته‌رێکی مه‌زنی وۆرک شۆپی شانۆیی و سینه‌مایی و و ته‌شکیلی و میوزیک بکه‌ینه‌وه له شاری سلێمانی ئه‌مه خه‌وێکی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه‌و ئه‌م سه‌نته‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ په‌روه‌رده کردنی هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد بۆ ساڵانێکی دورودرێژ ..ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه که له به‌ریتانیادا ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی په‌خشو خۆشگوزه‌رانی و سینه‌ماتۆگرافه‌کان و شانۆ پێکه‌وه‌ن که پێی ده‌وترێت ( بێکتوو)BECTU پاشان ڕێکخراوی ئه‌کته‌ران جیایه که پێی ده‌وترێت ( ئیکویتی)EQUITY و میوزیک و ته‌شکیلیش به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام هه‌موویان له‌ژێر چه‌ترێکدان و پێکه‌وه دوو مانگ جارێک کۆده‌بنه‌وه‌و سکرتێری گشتی بێکتوو جێری مۆریسێی ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی که زۆر شادمانه له‌م کاته‌دا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ کوردا ده‌کات چونکه ماوه‌یه‌کی تر ده‌بێت به‌سه‌رۆکی فێدراڵی به‌زم و خۆشی ( فیو FEU) و خۆی چاوی له کورد ده‌بێت و یارمه‌تیمان ده‌دات له‌ڕووی سه‌نته‌ری فێرکردن و ووۆرکشۆپه‌وه جێگای باسه که هونه‌رمه‌ند ڕزگار که‌ریم و سه‌نگه‌ر که‌مال به سکرتێرو سه‌رکاری به‌شی شانۆیان ڕاگه‌یاند که‌کوردستان خاوه‌نی ئه‌کادیمیایی سینه‌مای خۆی و خاوه‌نی په‌یمانگای خۆیه‌تی و شانۆ‌و سینه‌ما له‌بره‌وپێشکه‌وتندایه‌و کورد خاوه‌نی 125 پاداشتی جیهانیه له دونیای سینه‌مادا و شانۆی کوردی هیچی جیاواز نیه له شانۆی وڵاتانی جیهان.. براینه .. ئێمه روخسارێکی شارستانیمان هه‌یهبا هه‌موو به‌ناوی کورده‌وه ڕووه شارستانیه‌که‌ی خۆمان پێشکه‌ش بکه‌ین .. به‌رێز سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانی له کاک سه‌فینی پرسی که چه‌ند ئه‌ندامتان هه‌یه ئه‌ویش فه‌رمووی له‌شاره‌کانی دهۆک و سلێمانی و که‌رکوک و خانه‌قین و هه‌ولێر پترله 5000 ئه‌ندامان هه‌یه .. ئه‌و زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م ژماره‌یه‌و حیسابی بۆ ئێمه کرد که میلله‌تێکی شارستانین و خاوه‌نی شانۆ‌و سینه‌ماو ته‌شکیلی ومیوزیک و هونه‌ری خۆمانین ..
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی چراکان
|