فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن و ئه‌زمونێکی نوێ | چراكان

فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو ڕۆژانی 4،5،6،/09/2009. ڕۆژانه‌ له‌کاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆوه‌‌ تا ده‌ی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو. حه‌وت شانۆگه‌ری مۆنۆدراما به‌شداری  ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان کرد که‌  ئه‌مانه‌بون: Chrakan.no.photo01.gif

1. گه‌زیزه‌ عومه‌ر- پاڵتۆکه‌ی میر

2. په‌رژین عبدره‌حمان- پایزه‌ دیده‌نی

3. ڕزگار کریم- شاری ئه‌کته‌رێک

4. سه‌فین ئه‌نوه‌ر – له‌خه‌وما له‌ له‌نده‌ن

5. شوان کریم- ئازاره‌کانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌یه‌ک

6.کاروان عومه‌ر- تاریکترین میلۆدی

7. شوان عه‌توف- ماریۆنێت

سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌که‌ به‌ پێشه‌نگایه‌کی سیروان جه‌مالی هونه‌رمه‌ند کرایه‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها  له‌ چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵه‌که دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک به‌ سمیناری جۆراو جۆر له‌سه‌ر شانۆ به‌شداریان کرد ئه‌وانیش ( هیوا فایه‌ق، دانا ڕه‌وف ، خه‌رمان هیرانی، ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌شید)بوون

له‌ دوا ڕۆژدا به ئاهه‌نگێکی گۆرانی ‌ له‌لایه‌ن  گروپی بێسنوره‌وه‌ ماڵئاویی له‌ فیستیڤاڵ کرا.

پێمخۆشه‌ سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی و پیرۆز بایی له‌ سه‌رجه‌م به‌شداربوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بکه‌م به‌ تایبه‌تی هو‌نه‌رمه‌ندانی به‌ شداربوو .

له‌ ژماره‌ 19 هاوڵاتی پێنجشه‌مه‌ 03/09/2009 له‌ ژێر ناونیشانی (فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن، له‌ نێوان خزمه‌ت به‌ که‌لتوری کوردی و ناڕه‌زایی شانۆکاراندا)

بابه‌تێکی دورودێژ که‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ ڕاپۆرتی محه‌مه‌د قادره‌ له‌ دڵسۆزی بۆ هونه‌رو شانۆی کوردی  به‌ په‌له‌ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه‌.

دیاره‌ من نای ناسم و ئه‌ویش من ناناسی به‌ڵام من ئه‌ویش و سه‌رجه‌م خۆێنه‌ران دڵنیاده‌که‌مه‌وه‌ سه‌د له‌ سه‌د بڕوام به‌ ئازادی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تیش ئازادی ڕاده‌ربڕین وه‌ دڵنیاشی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ حه‌قی خۆیه‌تی چۆن ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت و چی ده‌نوسێت چونکه‌ سه‌رئه‌نجام خۆی به‌رپرسه‌ له‌ نوسینه‌کانی.

به‌ڵام ده‌کرا په‌له‌ نه‌کات وئاماده‌ی فیستیڤاڵ بوایه‌ یان که‌سێکی بناردایه‌ تا ده‌ستکراوه‌ ترو پڕبه‌رهه‌متر ڕاپۆرته‌که‌ی ته‌واو بکردایه‌.

به‌هه‌رحاڵ پێشئه‌وه‌ی باس له‌هه‌ر  که‌لێنێک له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی بکه‌م  ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی بۆ ڕاستبکه‌مه‌وه‌ ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی یه‌که‌مین فیستڤاڵی  شانۆی کوردی به‌ ڕێوه‌ده‌بات یه‌که‌م کاری ڤیستیڤاڵی ئێمه‌یه‌ چونکه‌ ئێمه‌ خۆمان له‌ 29/05/2009 دامه‌زراوین ئه‌و ده‌ڵێت ساڵی پار له‌لایه‌ن هه‌مان ناوه‌نده‌وه‌ به‌ هیمه‌تی چه‌ند شانۆکارێک  له‌ شاری مانچسته‌رو له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڕێزم ئه‌مه‌ که‌ی وا‌یه.........؟ دواتر نازانم هاوڵاتی و تۆش ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی ڕێنوسیه‌تان بۆ به‌سه‌ردا ڕۆیشتوه‌، تۆ په‌له‌ت بوو! قابیله‌ هاوڵاتی ئه‌وه‌نده‌ بێبابه‌تبن..!

ده‌زانی زۆرم پێسه‌یره‌ مرۆڤ باسی مه‌سه‌له‌یه‌ک بکات پێشئه‌وه‌ی بیبینێت، کێ ده‌توانێت  ئه‌نجامی نێوان دوو تیمی فتبۆل باس بکات که‌ هێشتا یاریان نه‌کردوه‌ تۆ بییت ئه‌نجامه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نیت یان ڕه‌خنه‌ له‌ ناوبژیوان و گۆڕه‌پان و .... ئه‌مانه‌ بگریت.

یان باسی فلمێک بکه‌یت هێشتا پیشان نه‌درابێت‌ یان باسی گۆرانیه‌ک .... یان باسی.........یان..........یا.........

نازانم ئینسان چۆن کارێکی هونه‌ری هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ته‌نانه‌ت نه‌بینراوه‌و نه‌نیشاند‌راوه‌ .

یان به‌ڕێزان کامه‌ران سوبحان و ڕزگارئه‌مین به‌ ئاره‌زوی خۆیان باس له‌ ناوی فیستیڤاڵه‌که‌وه‌ ده‌که‌ن تا ناوه‌ڕۆک و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، نازانم كێ و چۆن ئه‌م حه‌قه‌یان به‌ خۆیاندا ئه‌م جۆره‌ قسانه‌بکه‌ن ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ بێئه‌زمونی ئه‌م براده‌رانه‌ یان بێئنسافیه‌ تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ری کوردیدا ده‌ده‌ن یان گوایه‌ برادارانه‌ هاوڕێیانی کوردستان به‌شداریان کردوه‌ له‌ فیستیڤاڵدا.

ئایا ئه‌و براده‌رانه‌ نامه‌ی به‌شداریان ناردوه‌ بۆ ئێمه‌ تا قبوڵ نه‌کرابێت؟ ئایا ئه‌و براده‌رانه‌ ده‌زانن چه‌ند که‌س داوای به‌شداری کردوه‌؟ ئاخر ئه‌م تفه‌نگ نان به‌ تاریکیه‌وه‌ دروست نیه‌ ته‌نانه‌ت بۆ شان و شه‌وکه‌تی هونه‌ری خۆیان باش نیه‌!

من نازانم تۆ به‌ چ حه‌قێک ناوی فیستیڤاڵ بۆ ئێمه‌ داده‌نێت؟ چۆن ده‌زانی میوانی ئینگلیز دێت یا نا؟ یان  بۆ بێت که‌ من فیستیڤاڵێکی کوردیم ڕاگه‌یاندوه‌؟ یان ڕزگار ئه‌مین باس له‌ خراپی هۆڵی شانۆکه‌ ده‌کات ئاخر به‌ڕێزم تۆ له‌کام هۆڵی باشتر له‌م هۆڵه‌ تا ئێستا نمایشت کردوه‌  یان بینیوته‌ هه‌موومان هۆله‌کانی نمایشی شانۆمان  له‌ کوردستان بینیوه‌وه  ده‌زانین  چۆنن به‌ڕاستی هیچیان پرۆفیشنال نین و له‌ ئاستی هۆڵی نمایشی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نین .
ئه‌م ڕه‌قه‌م لێدانه‌ له‌ خۆوه‌ بێ به‌هایه‌ و چوونه‌ ناو باسێکه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی کاک ڕزگار سه‌ره‌ڕۆییه‌ یان جۆرێکه‌ له‌و نێرگزیه‌ته‌ی که‌ زۆر هونه‌رمه‌ندی کورد تێیدا قه‌تیسماوه‌ یان کاک محه‌مه‌د قادری ئاماده‌کاری ڕیپۆرتاژ به‌ چ حه‌قێک که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێریت که‌ نه‌ به‌شدارن وه‌ک بینه‌ر نه‌وه‌ک هونه‌رمه‌ند نه‌ ئاگایان له‌ ورده‌کاری ئه‌م فیستیڤاڵه‌یه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ کارێکی زۆر نا هۆشیارانه‌یه‌‌ به‌سه‌ر تۆدا تێپه‌ڕیوه‌‌.

بێگومان تۆ ئازادیت له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رکه‌سێک به‌ڵام پێویسته‌ مرۆڤ ئاستی ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی بۆ گرنگ بێت!

به‌ بڕوای من قسه‌ کردن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رو ئاماده‌یی خه‌ڵک هه‌ندێک زیاد ڕه‌ویه‌ پێش نمایش و پێویست به‌وه‌ ناکات که‌س به‌ دڵی خۆی دایتاشێت. ئێمه‌ خاوه‌ن باکگاراوندێکی ئه‌وه‌نده‌ عه‌جیب و غه‌ریب نین نه‌زانین بینه‌ری شانۆی ئێمه‌ چۆنه‌وه‌ له‌ چ ئاستێکدایه‌، ئێمه‌ ڕوسیانین له‌کاتێکدا له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دوه‌هه‌می جیهانیدا بون لاشه‌ی یه‌کیان ده‌خوارد له‌ سانپیترسبۆرگ تا ڕۆژێک زیاتر بمێنه‌وه له‌ به‌رامبه‌ر دوژمندا ‌ به‌ڵام ئێواران ده‌چون بۆ نمایشی شانۆو بینه‌رێکی زۆریش ئاماده‌ی هۆڵی نمایش ده‌بوو. ده‌کرێت شانۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقیشدا  سه‌یربکه‌ین ئایا  تآریخه‌که‌ی له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێده‌کات و  ئێستا له‌ کوێدایه‌، به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا ده‌توانین شانۆی عێراقی و کوردستانیش و مێژوه‌که‌ی ببینین جگه‌ له‌ بغداد و سلێمانی هه‌وڵی شانۆ زۆر سنوردار بوه‌ له‌ناوچه‌و شاره‌کانیتر دیاره‌ نامه‌وێت و مه‌به‌ستم نیه‌ هیچ هه‌و‌ڵێکی باش و هیچ  توانایه‌کی باش فه‌رامۆشبکه‌م .

ئێمه‌ خاوه‌ن ئه‌و که‌ڵچه‌ره‌ نین تا به‌ ئاره‌زوی دڵ باسی بینه‌رانی شانۆ بکه‌ین له‌ کوردستانیش و له‌ده‌ره‌وه‌ش بینه‌ری شانۆی کوردی فۆرماڵه‌ و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌. یه‌کێک له‌ جوانی و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م فیستیڤاڵه‌، بینه‌ره‌که‌ی بوو. ده‌کرێت وای بناسێنین بینه‌ری فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن تیپێکی باش له‌ (هونه‌رمه‌ندو، نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس)بوون که‌ ئه‌مه‌ش گرنگترو گه‌وره‌تره‌ له‌ پڕکردنه‌وه‌ی کورسییه‌ به‌ ته‌نها.

به‌ بڕوای من ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ئه‌زمونێکی نوێ بوو، گرنگه‌ به‌رزبینرخێنین و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ بده‌ین و ده‌ستمان پێوه‌ی بێت تا جوانترو باشترو به‌رفراونتری بکه‌ین تا ئێستاش و له‌م ئاسته‌دا کاری وانه‌کراوه‌  بۆیه‌ گرنگه‌ ده‌ستمان پێوه‌ی بێت.
دڵنیام هیچ کارێکی گه‌وره‌ یان هیچ فیستیڤاڵێکی له‌م جۆره‌ بێکه‌موکوڕی نابێت به‌تایبه‌تیش به‌ ئیمکانیاتێکی زۆر محدوده‌وه‌ که‌ باسه‌که‌شی پێویست نیه‌ چونکه‌ ئێمه‌ زانیومانه‌ تێچونه‌که‌ی چه‌نده‌وه‌ قبوڵمان کردوه.‌

به‌ڵام سه‌رکه‌‌وتنه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌ دوای فیستیڤاڵی به‌رلین که‌ هه‌ر دوو ساڵ جارێک به‌ ڕێوه‌ده‌چوو له‌ ساڵی 1998تا ساڵی 2004 درێژه‌ی هه‌بوو  یه‌که‌م جاره‌ له‌ له‌نده‌نداو به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراون وبه‌ به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیارو به‌رچاوی شانۆی کوردی  هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ له‌ فیستیڤاڵێکی شانۆی ئاوادا نمایش بکه‌ن و کۆببنه‌وه‌ ده‌کرێت ئه‌مه‌ وه‌ک خاڵێکی دره‌خشانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بێته ‌ناسین ڕاستیه‌که‌شی وایه‌ پێشتر له‌م جۆره‌ ئه‌زموونه‌ نه‌بوه‌‌.

وه‌هه‌روه‌ها فه‌زای هونه‌ری فیستیڤاڵه‌که‌ له‌ ئاستێکی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیالدا) بوه‌ په‌یوه‌ندیه‌کان زۆر هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ هاوڕێیانه‌ بوو. ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ری زۆر پته‌وترکرد.

ئاستی  ئیشه‌کان  وه‌ک ده‌قی خۆماڵی ده‌کرێت وه‌ک هه‌وڵێکی با‌ش و سه‌ره‌تایه‌کی تۆکمه‌ ببینرێت  ،چونکه‌ جگه‌ ڵه‌ پاڵتۆکه‌ی میر سه‌رجه‌م کاره‌کان ده‌قه‌که‌ی کوردی بوو وه‌ بابه‌ته‌کان زیاتر له‌سه‌ر کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و بابه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بوون که‌ ئه‌مه‌ش به‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان و پڕشنگداری ئه‌م  فیستیڤاڵه‌ داده‌نرێت.

ده‌کرێت ئه‌م فیستڤاڵه‌ دڵخۆشمان بکات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ ئێستا له‌  نوسین وئاماده‌کردنی  ده‌قی شانۆی کوردیدا ده‌ستی پێکردوه‌.

بۆیه‌ سه‌رئه‌نجام ده‌مه‌وێت بڵیم فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن وه‌ک ئه‌زمونێکی نوێ سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕیوه‌ چوو.
 
 
ئاسۆ گۆران- 17/09/2009
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی له‌ له‌نده‌ن .

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌
 
تيبي شانؤى ئةزمونكةرى كةركوك
ئازیزان سەربارى هەموو ئەو سەرنجانە دەست خۆشی فیستفالەكەتان لی دەكەین بەهیوای بەردەوامیتانین، ئیمە باوەرمان وایە بوونی كۆبوونەوەی شانۆكارى كورد هەولیكە بۆ ئاشنابوون بە ئەزموونى گروبە جیاوازەكان
THE SNAKE
فیستڤاڵێک که‌ له‌شاری له‌نده‌ن کرا وه‌ من خۆم هه‌ر سێ ڕۆژه‌که‌ ئاماده‌بوونم هه‌بوو تاقه‌ که‌سێکی ئینگلیز یان هاو ووڵاتیه‌کی به‌ده‌ر له‌ کوورد که‌سی که‌م نه‌بینی، ته‌نها له‌ نمایشه‌ که‌ی کاک کاروان که‌ نمایشێکی تازه‌گه‌ری سه‌ما کردن بوو 2 یان 3 که‌سی ئینگلیز هاتبوون، ئیتر ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی له‌کوێدایه‌؟ هه‌ده‌فی فیستڤاڵ له‌ له‌نده‌ن چیه‌ که‌ هه‌موو بینه‌ران کورد بن !
Bynarek
mnesh har 3 rojaka lawe bwm balam dyar b am festivala ba be emkanyat kra bw , mando bwny shaxsi pewa bw , balam saertren sht awa bw ka mn la nzekawa agam la berokay festivalaka bw peshtresh , kachi aw kasay ka halsorenary festivalaka bw wn bw, dyar nabw , balam aw barezay ka wtarakay xwendawa mawayaky kama la london aaw yakam jarma bebenm la kobonawayaky hunary wada , aya chon krdyan ba mder?! amam balawa ron nabw , ayna dasty awana xoshbet ka ba rasti mando bwn nak ba naw. sopas ,  
rzgar abdul
halsurawane festvalaka xoyan barhamyan nabu tananat koreshyan nabu tananat qsashyan lasar shano nabu aya ama jegaeguman nyaka amana hunarmand nen ba bron kare hunare bkan
باران
من هه‌ر سێ ڕۆژی فێستیڤاڵه‌که‌م بینی .. ته‌نها ده‌مه‌وێت بڵێم کاک ئاسۆ باڵابه‌رز که‌ لێپرسراوی پرێسی فێستیڤاڵه‌که‌یه‌ له‌خۆیه‌وه‌ قسه‌ فڕێ ده‌دات ده‌رباره‌ی شانۆی ڕوسی گوایا کاتێک ستالینگراد ده‌وره‌ درابوو به‌ سوپای ئه‌ڵه‌مانی ئێواران خه‌ڵکی ده‌چوون بۆ سه‌یری شانۆیی له‌و شاره‌دا .. من دارامام خوێندووه‌ له‌ ئوسترالیادا و ئێستاش هاتومه‌ته‌ ئینگلته‌را بۆ خوێندنی سینه‌ما نازانم که‌ی و چۆن ؟! خه‌ڵکی ستالینگراد له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌چوون بۆ سه‌یری شانۆیی کاتێک ئه‌وشاره‌ وێران کرابوو .. کاک ئاسۆ له‌خۆیه‌وه‌ قسه‌ فڕێ ده‌دات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ڕاستی نیه‌و پێویسته‌ بچێت مێژووی ستالینگراد بخوێنێته‌وه‌ له‌کاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا که‌ زۆر ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ کردویانه‌ به‌ فیلم .. قسه‌ فڕێ دان جوان نیه‌ بۆ که‌سێک که‌ خۆی به‌ لێپرسراوی فێستیڤاڵی شانۆیی داده‌نێت . . کاتێک له‌له‌نده‌ن بکررێت.. ته‌نها یه‌ک ساحه‌ مابۆوه‌ که‌ هه‌ردوو سوپای سوری ڕوسی و ئه‌ڵه‌مانی شه‌ڕیان له‌سه‌ر ده‌کرد و شاره‌که‌ سه‌راپای وێران بوو بوو .. نازانم چۆن خه‌ڵکی ده‌چوون بۆ سه‌یری شانۆیی .. هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. باران
باران
بۆ زیاتری نوسینه‌که‌م سان پیته‌رسپۆرگ به‌ردو داری به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ نه‌مابوو .. له‌و شه‌ره‌دا .. سان پیته‌رسبۆرگ ئه‌سڵا چۆڵ کرابوو ته‌نها شه‌ڕکه‌رانی سوپای سوری تێدا بوو .. باران

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.‌
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
چەمكى گوتار لەڕەخنەى شانۆییماندا.
شانۆگه‌ری : ڕه‌ش و سپی
خه‌ره‌نده‌که‌ی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش وعه‌باس عه‌بدولره‌زاق هه‌موومانیان خسته‌ خه‌ره‌نده‌وه‌.
نرخاندنی فێستیڤاڵی یه‌که‌می شانۆی مۆنۆدرامای کوردی له‌ له‌نده‌ن.
فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن و ئه‌زمونێکی نوێ
داتاشینى دیکتاتۆر داتاشینى دیکتاتۆر
بێده‌نگی‌‌و هۆكاره‌كانی بێده‌نگی‌‌و هۆكاره‌كانی
ڕووبەری کۆمەڵایەتی ڕووبەری کۆمەڵایەتی
له‌ رۆمانی‌ له‌ رۆمانی‌ "زه‌نگه‌كان بۆ كێ‌ لێده‌درێن" ئه‌رنست هه‌منه‌گوایدا.
کتێبی به‌فر کتێبی به‌فر
شاعیرێ وێنه‌ ده‌کێشێ شاعیرێ وێنه‌ ده‌کێشێ
     
 
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕی چراكان زانیاریی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی چراكان په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی چراكان