|
|
دیدار له‌گه‌ڵ : ئارام کاکەی فەلاح | كامه‌ران سوبحان

ئارام کاکەی فەلاح: نووسینه‌وه‌ی فه‌نتازیایه‌کی ڕووتم پێ باش نییه و حه‌زم له‌و تێکستانه نییه که له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن و ده‌ره‌وه‌ی زمان و ده‌ره‌وه‌ی واقیع و مێژوو ده‌ژین !
لەم دیدارەدا (ئارام کاکەی فەلاح) وەک چیرۆکنووسێک قسە لەسەر ئەزموونی چیرۆک‌نووسی خۆی دەکات، دواتر بە دیدێکی رەخنەگرانەوە لە قۆناغەکانی رابردووی چیرۆکی کوردی دەڕوانێت و بە جورئەتەوە قسە لەسەر ئەزموونی چیرۆکنووسینی چەند نەوەیەکی جیاوازی چیرۆکی کوردی دەکات، هەر لە (محەمەد مەولود مەم) وە، تا حسێن عارف و شێرزاد حەسەن و عەتای نەهایی، بۆ هەریەک لەم چیرۆکنووسانە دیدێکی رەخنەگرانەی تایبەتی هەیە و بە جورئەتیشەوە بۆچوونەکانی خۆی لەسەر چیرۆک و تەکنیکی ئەوان دەخاتە ڕوو..
سازدانی دیدار: کامەران سوبحان- ئیدریس عەلی
|
|
اردلان حكيم
کاک ئارام باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ تێکستێک بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن و واقیع و مێژووه‌وه، مادام وه‌ک هایدگه‌ر ئه‌ڵێ ماهیه‌تی مرۆڤ خۆی وجووده، که‌واته زمان ته‌نیا له شێوه‌ی که‌ینوونه‌دا هه‌یه. ئه‌و ڕسته‌یه به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه چونکه واقیع و مێژوو خۆیان زه‌مه‌نن. ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر فانتازیاش ئه‌یانڵێی ناته‌واون. فانتازیا چۆن هه‌ندێکی ده‌چێته ناو وشه‌وه؟ کێ ئه‌و ڕاده‌یه ده‌ستنیشان ئه‌کات؟ ئایا ئینسان له‌ناو فانتازیادا ئه‌مێنێت کاتێ ئه‌یه‌وێت ئه‌و ڕێژه‌یه دیاری بکات؟ دوایی فانتازیا نانووسرێته‌وه هه‌تا به‌ڕێزت باوه‌ڕت به نووسینه‌وه‌ی فانتازیا هه‌بێت. ئه‌و وشانه‌ی ئێمه ده‌یانبینین ئه‌وانه ڕه‌سمن. ڕه‌نگه تۆ مه‌به‌ستت زمان بێت. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت زمانیش بێت هه‌ر ناکرێت بڵێین فانتازیا هه‌ندێکی ده‌چێته ناو زمانه‌وه. باوه‌ڕ ناکه‌م وه‌ک به‌ڕێزت ئه‌ڵێی فانتازیا واقیعی پێ بخوێندرێته‌وه. خوێندنه‌وه چالاکییه‌کی فکرییه و فانتازیا چالاکییه‌کی خه‌یاڵه. ئایا فانتازیا وجودی وه‌ک فانتازیا ئه‌مێنێ ئه‌گه‌ر واقیعی پێ بخوێنینه‌وه؟ من دیداره‌که‌ی کاروانم خوێنده‌وه هیچ باسی وشه‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکو ئه‌ڵێ فانتازیا ده‌یه‌وێت زمانیش تێپه‌ڕێنێت. هیوادارم له دڵت گران نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم به زمانی حه‌فتاکان قسه‌ت کردووه. ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر عه‌تای نه‌هاییشت کردووه، له تۆ ناوه‌شێته‌وه. زمانی لادێ و زمانی شار نییه به‌ڵکو زمانێک هه‌یه مه‌عریفه ئه‌به‌خشێت و زمانێک هه‌یه هه‌ژاره. خوێنه‌ر که دیداری کاروان کاکه‌سوور و ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین و یوسف عیزه‌دین ئه‌خوێنێته‌وه که ئه‌وانیش نه‌وه‌ی خۆتن خۆی له به‌رده‌م کۆمه‌ڵێ پرسیاری تازه‌دا ئه‌بینێته‌وه. ئه‌وان نایه‌ن پێمان بڵێن هه‌ر ئێمه نووسه‌رین و که‌سی تر له گۆڕه‌پانه‌که نیه. به‌ختیار عه‌لی نووسه‌رێکی گه‌وره‌یه، به‌لآم ئه‌گه‌ر عه‌تای نه‌هایی بڵێ منیش وه‌ک ئه‌وم کردووه نابێ بڵێین ئه‌وه نوکته‌یه‌کی خۆشه. سه‌یرکه به‌ختیار عه‌لی هه‌تا ئێستا خۆی قسه‌یه‌کی وای به که‌س نه‌وتووه. ڕێز و سلآوم بۆت هه‌یه.
|
بۆچوون نووسین
ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌ك
|
|
|