چاوەڕێى فرمێسکێکى تۆم | چراكان

کەژاڵ ئیبراهیم خدر
Chrakan.no.photo01.gif

1
کاتێک جەستەم دەبێتە پشکۆی ئاگرو
لێوم بەووشکایی تەڕ دەبێت
دەنگم رەنگی ئاسمان دەگرێی
رەنگم بۆنی خۆشەویستی

2
بەرلەوەی باوەشی خۆشەویستی ببێتە
روبارێکی ماندوو
چاوەڕێی فرمێسکێکم
 دامپۆشێ بەڕەنگێ تۆ

3
لەم زەمەنی پچڕ پچڕەی شەوەزەنگەدا
لەئێوارەیەکی بەپەت خنکێنراوی
 ماتء مەلوولدا
 تاریکی خوێنێکی مەیوەو
گوناه دەبێتە دووڕیانی خەم

4
لێرە لەنێو تابلۆیەکی
رەنگ پەمەیی تەڵخکراو
بەمێژوی ئەندێشەی ژنێک
تەنهایی  دەبێتە میوانی دڵم 
روناکی دەبێتە مەنزڵی تاریکی

5
لەم زەمەنەی، کەباڵندە باڵی دەشکێی
پەپولە پەردەی شەو دایدەپۆشێ 
تەمەن بەرەو ئاوابوون دەچێی
رۆحم دەبێتە گوناهێکی سپیی
 چاوم دەبێتە هێلانەیەکی وێرانەو
نایەوێت لەنێو تابووتی مەرگدا
 فەرامۆش بکرێت"

6
لە زەمەنی تاریکی خەونەوە
بزەی سەرلێو، نابێتە ملوانکەیەک
تاکوو باوەش بەگەردنی خەیاڵی
خەمی فرمێسکەکانمدا بکات

7
ژیانی لێرە ئاوابووە
رەنگ سەرتاپای جەستە مانی داپۆشیووە 
رەنگەکان دوورن لەبەخشندەیی
روبارێکن لەشەپۆلێکی گێژەنی
پڕن لەوورشەی تاریکی

8
لێرە زەمەن ئاوابووە
لەنێو دانیشتنی گژوگیاو 
پاڵ کەوتنی سەوزایی
خەندەیەک دەتۆرێ
پروشەی زەردەپەری بەیانی
وەک مەوسیمی لەرینەوەی
سەمای بەهار
هێواش هێواش تێ دەپەڕن

9
من نازانم سبەینێ بەختەوەری
کام زنجیری گەردنم لادەبات
کامەیانە هێندە ناسک
خۆی دەخزێنێتە جەستەمی
دەیەوێت یاری بەدڵم بکات

10
ئای زەمەنی پەڕوباڵکراوو
دوور لەخەندەو خۆشەویستی
کاتێک کازیوەی بەیانیان
دێتە ناو جەستەو رۆحمەوە
سێوی دڵم فەرامۆشی دایدەگرێتی
لەسووچێکدا قژم شەتەک بدەم
دەمءچاوم پڕدەبێ لەرەنگی تۆو
دار ئەرخەوانیش لەسەرسەرم

11
لێرە زەمەن ئاوایووە
رەنگم دەبێتە پەڕەی گوڵ ی
روخساریشم گەڵای وەریوو
گەردنم دەسپێرمە، بەیانیەکی بارا ناوی
ژیان دەبێتە باخچەیەک لە سێبەرو
ئاسمانیش دەبێتە گەواڵە هەورو
باڵندەش دەبێتە چرای ئاشتیی
دەشتیش رەنگی خۆی دەگرێی
 دەبێتە پانتاییەک لەسەوزایی

12
کەزەمەن  بەرەو ئاوابوون دەچێت
گەروم تەڕ دەبێت بەماچی
لێوم دەبێتە کانیەکی نەرم
چاوم دەکەمە چاوەڕوانی
سروەی خەیاڵی تۆو
میهرەبانیش بۆتەنهایی

13
کاتێک زەمەن ئاوا دەبێت
دەبمە گمەی کۆترێکی
جریوەی چۆلەکەیەک
لەسەر گوێسوانەی دڵت تینویەتیم دەشکێی
لەدیمەنێکی خەیاڵیدا
دەبمە گەڵایەکی وەریوو
دەوەرمە
سەر ئەو فرمێسکە ووشک بوانەی 
 کەبێدەنگی باڵی بەسەردا کێشاون.
 
 

کەژاڵ ئیبراهیم خدر
kazhal
_3@hotmail.com

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.‌
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
چەمكى گوتار لەڕەخنەى شانۆییماندا.
شانۆگه‌ری : ڕه‌ش و سپی
خه‌ره‌نده‌که‌ی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش وعه‌باس عه‌بدولره‌زاق هه‌موومانیان خسته‌ خه‌ره‌نده‌وه‌.
نرخاندنی فێستیڤاڵی یه‌که‌می شانۆی مۆنۆدرامای کوردی له‌ له‌نده‌ن.
فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له‌ له‌نده‌ن و ئه‌زمونێکی نوێ
داتاشینى دیکتاتۆر داتاشینى دیکتاتۆر
بێده‌نگی‌‌و هۆكاره‌كانی بێده‌نگی‌‌و هۆكاره‌كانی
ڕووبەری کۆمەڵایەتی ڕووبەری کۆمەڵایەتی
له‌ رۆمانی‌ له‌ رۆمانی‌ "زه‌نگه‌كان بۆ كێ‌ لێده‌درێن" ئه‌رنست هه‌منه‌گوایدا.
کتێبی به‌فر کتێبی به‌فر
شاعیرێ وێنه‌ ده‌کێشێ شاعیرێ وێنه‌ ده‌کێشێ
     
 
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕی چراكان زانیاریی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی چراكان په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی چراكان