شانۆگه‌ری (پیس و پۆخڵی) له‌لایه‌ن شاخه‌وان عومه‌ره‌وه نمایش ده‌كرێت.. | چراكان
شانۆگه‌ری (پیس و پۆخڵی) :
بۆنی میزی ئێمه تیژتره له‌میزی ئێوه، له‌بۆنی هه‌ر میزێك له‌م وڵاته‌دا بونی هه‌بێت. ئێمه‌ی بیانی نه‌مان ویستووه ئێوه پیس بكه‌ین، نه‌خێر مه‌به‌ستمان نه‌بووه، ئێمه ئه‌مانزانی كه‌نه‌خۆشیمان له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵگرتووه، نه‌خۆشیه‌ك كه‌ئێوه تووشده‌كات، توڕه‌تان ده‌كات ، زیاتر ده‌هریتان ده‌كات. بڕوامان پێبكه‌ن كه‌ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نه‌بووه....
ئه‌م چه‌ند دێڕه شانۆگه‌ریه‌كی (ڕۆبه‌رت شنایده‌ر ) به‌ناوی (پیس و پۆخڵی)كه له‌زاری گوڵفرۆشێكی ئێراقیه‌وه به‌ناوی (ساد) باس له‌ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی خۆی ده‌كات. ڕۆبه‌رت شنایده‌ر له‌م شانۆگه‌ریه‌دا په‌نچه ده‌خاته سه‌ر برینی (ڕه‌گه‌زپه‌رستی شاراوه) كه‌له‌هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌وروپادا له‌ژێر ماسكێكی مۆدێرنانه‌دا به‌ڕووی په‌ناهه‌نده‌دا ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌م شانۆگه‌ریه مۆنودرامیه به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری به‌هره‌مه‌ند (شاخه‌وان عومه‌ر ) له‌شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌نورنبێرگ نمایش ده‌كرێت.
شانۆگه‌ریه‌كه له شانزه و حه‌ڤده‌ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كه‌مین نمایشی تایبه‌تی له سه‌ر شانۆی (كۆفه‌ر فابریك / فابریكی جانتا ) ی نورنبێرگ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌وانهی خوازیاری ئه‌منمایشه‌ن ده‌توانن له‌م دوو ڕۆژه‌دا ئاماده‌بن...
von Robert Schneider
Premiere
16. Oktober 2009 20.00 Uhr
Kofferfabrik, Lange Str. 81 Fürth
und
17. Oktober 2009 20.00 Uhr
www.kofferfabrik.cc
|