ئەتەوێ ئەمشەو چۆنبم
چیم لە بەردابێ,
عەزیە کوورتەکە
یان هیچ
*
هۆدەکەم چۆنبىَ باشە,
لە شێوەى ڕەنگى نینۆکەکانم پەمەیی
یان وەک پێستم رووت
*
حەز بەکرانەوەى پەنجەرەکەم دەکەى
کە باران نەرم دەبارێ,
یان خۆم
کە بۆ تەنیاییت هەڵئەوەرێم
*
کە دەکەویە هۆدەکەم
بۆ هیلاکیت
مۆسیقایەک داگیرسێنم
یان باوەشى ژنێکى تەڕ
*
کە جگەرەکەت ئەکوژێتەوە
قاوەیەک ئامادەکەم
یان چایەک
کە هەڵمى لە گەرمى من دەکات
*
شتێک بڵىَ
شتێک لە بارەى ڕەنگى سمێڵت
لە بارەى ئەوشتانەى من ئەمەوىَ هەمبێ
٭٭٭
فۆتۆ: هانا چاپوک
?xml:namespace>