ماڵپه‌ڕی چراکان

 


هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش وەک ئەکتەرو وەک کەسایەتی | سدیق عه‌زیز

من و شانۆ
لەکۆتای حەفتاکاندا وەک گەنجێک ئارەزویەکی  سادەو سەراتایم هەبوو بۆ شانۆ، بیرکردنەوەم لە شانۆ بیرکردنەوەیەکی  ساتەوەختی و نا کامڵ و راگوزەر بوو. شانۆ چیەو بۆ چیەوە و مەهامەکانی چین ، ئەم پرسیارانە  بۆ من نا ئاشنا بوون . ئارەزوەکانم بۆ شانۆ لەوەتێنەدەپەرێن کە  هەندێک جار بە ڕێکەوت  بچم بۆ بینینی نمایشێک ئەگەرپارەم پێبوایە. حەزم بە خوێندنەوە هەبوو،بەلام خوێنەرێکی  سادەو سەرەتایی بووم، ئەوەی کە هەرگیز بیرم لێنەدەکردەوە ئەوە بوو کە من رۆژێک لەڕۆژان بچمە سەر تەختەی شانۆ. خۆشەویستم بۆ شانۆ و گەڕان بەدوای مەهامەکانیدا دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەو ڕێکەوتانەی  کە چووم بۆ بینینی شانۆگەریەکە  لە چالاکی قوتابخانەکان کە ئەویش  شانۆی جولەکەی ماڵتا بوو،لەم شانۆگەریەدا هونەرمەند و ئەکەتەری بەهرەمەند کاک شەماڵی عەبەرەش دەوری کەسایەتەی باراباسی بەرجەستەدەکرد .بۆ یەکەم جار بوو کە من کە کاک شەمال بناسم و ببینم ،بەڵام ئەم نمایشەو بەرجەستەکردنی کەسایەتی باراباس لە شانۆیی جولەکەی مالتەدا  کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروستکردم ،بەشیوەیەک کە شانۆ ببێتەوە  خەن و خولیا و خەیاڵی هەمیشەیم . کاتێک لەشانۆکە هاتمەدەرەوە بۆ ماوەیەک تاسابووم ، بە درێژای ئەو ڕیگایەو تاگەیشتمە ماڵەوە من هەر لە خەیاڵی کەسایەتی و نواندنی کاک شەمڵ دابووم، کە خەوتیشم هەر بە خەیاڵی جولەکەی ماڵتاوە خەوم لێکەوت. تا ماوەیەکی زۆر هەمیشە و بەبەردەوامی شیوەی کاک شەماڵ و ئەداو جوڵەکانی لە خەیاڵمدابوو،حەزم ئەکرد ببم بە ئەکتەر. کاک شەماڵ بەو نواندنەی جگە لە دروستکردنی خۆشەوویستیم بۆ شانۆ ،بووە مایەی  دروستکردنی دەیان پرسیار لەسەر مەهامەکانی شانۆ و هەوڵدان و گەڕان بەدوای وەلامەکانید، تا ئەوەی هەوڵدان و گەیشتنم بە شانۆ بکەمە مستەحیلی و ببێتە بەرنامەی ژیانی داهاتووم . زەمەن زۆری نە خایەندو بەختیش یاوەرم بوو، بەوەی کە ساڵی ١٩٨٠بۆیەکەم جار پەیمانگەی هونەرەجوانەکان لە سلێمانی کرایەوە ومن  بومە خوێندکاری  یەکەم گرووپی  بەشی شانۆی پەیماناگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی.ئیتر لەوێوە سەرەتای خەونەکانم دەستی پێکردوو پەیمانگا بووە دەروازەیەک بۆ ئەوەی بتوانم خەونەکانی بوون بەئەکەتەرو ناسینی کاك شەماڵم  بۆبێنێتە دی . لەپەیمانگاش لەڕیگای مامۆستا ئازیزەکانمەوە مامۆستایان ئازاد جلال و ئەحمەد سالار وخاتوو بەدیعە دارتاش هێندەی تر دنیای شانۆیان لا جوانترو پیرۆزترو گەورەترکردم.
کاک شەماڵ وەک ئەکتەر
ئەکتەر تەنها بکەرێکی ڕووت نیە لە سەر شانۆ، پرۆسەی نواندن تەنها جولەو دەنگو کۆمەڵیک ئاماژەی ڕاگووزەر نین،ئەکتەر تەنها کاری بەستەنەوەی شانۆ نیە بە بینەروەوە،مەهامەکانی  ئەکتەر زۆر لەوە گەورەترن کە تەنها کاریان دروستکردنی عاتیفەوهێنانە گریانو پێکەنینی بینەر بێت. ئەکەتەر بە مانا زانستی و شانۆییەکەی کەسێکە کە خاوەنی  کۆمەڵێک سیفەتو خەسلەتی تایبەتی بە خۆیەتی، لەسەر هەموویانەوە بوونی هۆشیاریەکی مەعریفیانە  پەیوەست بە پیشەکەی خۆی وەک ئەکتەر . ئەکتەر دەبێت توانای باوەڕبوون بەخۆی و بەتواناکانی بکاتە بنەماکانی پرۆسەی کارکردنی ، بوونی جورئەتێک کە هۆشیاریەک لەپشتیەوەیەتی و ترسێک کە هەمیشە ئەمان خاتە شکەوە بۆ جوانترو جوانترکردنی کارەکان . توانای چاودێریکردن و دروستکردنی ژینەگەیەکی  پڕلە دڵنیایی  لەپێناو دروستکردنی سیقە لەنێوان خۆی و ئەکتەرەکاندا ،توانای ئۆرگانیزمەکردن و بەستەنەوەی یەکە جیاوزەکان  لە فۆڕمێکدا. دروستکردنی فۆڕمێکی دیارو ڕوون بەدڕێژای زمەنی نواندن تا بتوانێت هەڵگری خوێندنەوەیەکی ڕەخنەییانە بێت . توانای  تێک شکاندنی جەستەو بنیات نانەوەی لەنیوان کارێک بۆ کارێکی تر.یاریکردن بە جەستەو دەنگ و وشەکان لەکاتی  گونجاودا، هەوڵدانی بەردەوام بۆگەشە پێدانی تواناکان لەهەموو روویەکەوە وەک لایەنی جەستەو دەروونی و هەستەکان. ، ، بوونی خەیاڵ فراوانی وتوانای لێکۆڵینەوە و درەستکردنی پرسیار،ڕۆچوون بەناو لایەنە شاراوەکانی دراماداو ئاشکراکرنی لەکاتی بەرجەستەکردندا..کاک شەماڵی عەبەڕەش یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کەسەرجەم ئەم توانایەنی تیێدا بەدی دەکرێت و کارەکانیشی شایەتی ئەو حاڵەتەن.
هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش ئەستێرەیەکی دیارو  درەو شاوەی  ناو بزوتنەوەی شانۆی کوردیە  لە سەرەتای حەفتاکانەوە تا ئێستا خاوەنی دەیان شاکاری نواندنە، یەکێکە لە ئەکتەرە بەتواناو بەهرەمەندەکانی ناو ئەم بزوتنەوەیە. شەماڵی عەبەڕەش کاریگەریەکی گەوەرە لەم بزافە شانۆیەدا هەیە و خاوەن پێگەو  شوێنی تایبەتی خۆیەتی، وەک ئەکتەرێکی هۆشیارو پڕ ئەزموون بە باگراوندێکی ڕۆشنبیری شانۆییەوە بوونی خۆی سەلماندوە و کایگەری بەرچاوی هەبووە لەگەشەسەندنو بەرەوپێشبردبی ڕەوتی شانۆی کوردی بەتایبەتی لەبواری نواندندا . ئەم هونەرمەندە بەدرێژای مێژووی کارکردنی وەک ئەکتەرێکی ئەکادیمی وپرۆفیشیۆناڵ هەمیشە چەمک و ماناکانی ئەکتەرو  ئەکتەر ببونی خۆی پاراستوە. لەدوای شانۆیی جولەکەی ماڵتاوە کاک شەماڵم لە دەیان کاری تردا بینیەوە کە هەریەکەیان خاوەن سیما و خەسڵەتی تایبەت بە خۆیەتی و کار لە دوای کاری پڕە لە داهێنان و نوێکاری و کاریگەری خۆی لەلای بینەران بەجێهێشتوو. هەر لە شانۆی ئەلکتراو  سەلەی نانکەرو سازی ئاسنین و گەلەگورگو ، حمەدۆک و گالیلۆگالیلی و باڵندەی دەریاو کورانی عەشق و دەیان کاری تری کە سەلیقە و توانای نواندنی کاک شەماڵ گەورەتر و گەورەتر دەکات.کاک شەماڵ خاوەنی مێژوویەکی پڕ ئەزمونە و دەوڵەمەندە و هەمیشەش لەوهەڵی گەڕان و پەرەپێدنای تواناو بەهرەکانیدا بووە لەبواری نواندنداو زەمەن لەدوای زمەن و لەقۆناغێکەوە بۆ قۆناغیکیتر گۆرانکاریەکانی پیوە دیارە.
کاك شەماڵ وەک کەسایەتی
هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش لەگەڵ ئەو مێژووە درێژەی کە لە نواندندا هەیەتی و بە ئەو هەموو ئەزموونە دەڵەمەندو پڕ داهێنانەوە ،یەکێکە لەو هونەرمەندە سادەو ساکارەکانەی کە هەرگیز ئەو باگراوندە پڕ شانازیە نەبۆتە جیگای خۆ بەزانین و غروریەت. کەسێکی ناسکو خاوەن هەست و سۆزێکی زۆر، هونەرمەندێکی جدی و خاوەن خەیاڵیکی فراونە ،وورد بین و بەسەلیقە و بە ئاگا لەکاتی نواندندا.کەسێک کە ڕیز لەهەموو بیرورایەک دەگرێت گەر تەباش نەبێت لەگەڵیدا.یەکێکە لەو ئەکتەرانەی  کە زۆر کار ئاسانی بۆ دەرهینەر دەکات لەکاتی کارکردندا. بەئەگا لە پەیوەندی و جوانی لەڕەوشت و مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەکتەرەکانی هاوڕێی .ئەوەی کە دەمەوێت لێرەدا زیاتر لەسەر بوەستم ئەوەیە  کە کاک شەمال یەکێکە لەو ئەکتەرانەی  کە زۆر ترین کاری لەگەڵ دەرهێنەرە گەنجەکاندا کردووە، یەکێکە لەو ئەکتەرانە کە هەمیشە هاوکارو هاوپشتی گەنجەکان بووەو کاری لەگەڵدا کردون بەبێ ئەوەی بیر لەتەمن و مێژووی و ئەزموون  بکاتەوە. ئەگەر کاک شەماڵ  لەتوانای هونەری دەرهێنەرێکیش دوو دڵ بوبێت، ئەوەندە  بڕوای بەتواناو سەلیقەو ئەکتەر بوونی  خۆی هەبووە کە بتوانێت کاریگەری راستەو خۆی هەبێت و دەرئەنجامێکی باش بۆسەر جەم کارەکە بەدەست بهێنێت.کەئەمە یەکێکە لە ڕەوشتە بەرزو جوانەکانی هونەرمەندە سەرکەو تووەکانی دنیایی شانۆ.  پێچەوانەی ئەو ئەکتەرانەی کە ئیشەکانیان لە ژمارەکانی پەنجەی دەست تێپەڕناکەن و هەمیشە مەرج و داخوزیان هەبووە و کەمتر باوەڕیان بە توانی گەنج هەبووە،ئەگەر دەرهێنەرێکیش خاوەن  مێژوو ئەزمونێکی زۆر نەبوایە کاریان لەگەڵ نەدەکردن . بەبروای من بیرکردنەوەی ئەم  جۆرە ئەکتەرانە  دەگەڕێتەوە بۆ کەم ئەزموونی خۆیان و بێئاگاییان لە دنیای شانۆ، ئەمە جۆرە ئەکتەرانە  دەبنە هۆکاری دروستکردنی بەربەست لەبەردم گەشەی هونەری خۆیان بەتایبەتی وگەشەو پیشکەتنی شانۆ بەگشتی.ئەمە یەکێکە لەو گرفتانەی کە ئەمڕۆ شانۆی کوردی پێوەی دەناڵێنێت، کە گرووپ گرووپ سەریان ناوە بەیەکەو کەس ئەوی تری قبوڵ نیەو ،هەر یەکەشیان هێندە  خۆیان لە ئاستی هونەرێکی بالا دەبینن بە شیوەیەک کە هیچیان کاری ئەوی ترناخوێنێتەوە.
 لە سالانی هەشتەکان و ئەو کاتەی ئێمە لەسەرەتای کارکردندا بووین و تازە پەیمانگامان تەواو کردبوو،کاک شەماڵ  بۆ ئێمە ببوە پاڵپشتێکی گەرەو هاندەرمان و  بەشداریکردن لە زۆربەی  کارەکانی  ئەو گەنجانەی لە کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان بوو،یەکێک لەوەنە خۆم و هاوڕیان کاک شەفیق محمەدو بەرێز مەجیدو چەند گەنجێکی تر ئەو سەردەمە. ئەتوانم هەر لەم نوسینەدا بەناو ئەو کۆمەڵە گەنجەوە بڵێم کە ئێمە قەرزاری ئەم هونەرمەندە بەڕێزەین، کەهەم مامۆستاو هەم هاوڕیمان بووە.
شانۆیی حمەدۆک وەک یەکەم خەونم لەگەڵ کاک شەماڵ.
ئەو پلان و خەیاڵانەی  لە دوای شانۆیی جولەکەی مالتاوە وەک خەونێک بوون لەلام ،خەونی گەیشتنم بە شانۆ و خەونی ناسینی کاک شەماڵ عەبەرەش لە نزیکەوە ،ئەوا ئێستا بۆتە واقیع ، ساڵی ١٩٧٨  لەشانۆی  حەمەدۆکدا  پێکەوە کارمانکرد ،من دەرهێنەرم و کاک شەماڵیش ئەکتەر
شانۆی حمەدۆک وەک یەکەم ئەزموونی کاری دەرهیێنانم زۆر سەخت و زەحمەت بوو بەلامەوە ،لەبەر ئەوەی  یەکەمین کاری دەرهێنننابوو لەدای دەرچونی پەیمانگەو ، دووهەمیش من ئێستا لەبەردەم ئەکتەرێکی گەورەدام کە خاوەنی دەیان ئەزمونی شانۆییەو مێژوویەکی هەیە.ئەم هۆکارانە  ببونە مایەی زیاتر ترس و دڵەڕاوکیکی سەیری لەلام ، ئایا ئەتوانم کارێک بکەم کە لە ئاست توانا و گەورەیی ئەو ئەکتەرەدا بێت،چۆنو بە چ شێوەیەک بتوانم ڕووبەڕی ئەم کارە ببمەوە؟ کاک شەماڵ دەیزانی کە من هیچ ئەزمونێکی زۆرم نیە و تازە دەرچووی پەیمانگام ،بەلام بەشداریکردنی ڕەت نەکردەوە و بەڵکو بە خۆشەویشتەیەکی زۆرەوە بەرەو رووی کارەکە بۆوە.بوونی کاک شەماڵ لەم کارەدا ئەوەی فێرکردم کە دەرهێنەر دەبێت هەمیشە ترسێکی هەبێت بەلام ترسێک  لە هۆشیاریەوە، ترسێک لە پێناو جوانکاری و خەمێک بۆ هونەرو بۆ داهێنان.زۆر جاران ئەکەتەر دەرهێنەر دروست دەکات ،ئەمەش بەو مانایە نیە کە لە جیاتی دەرهێنەر بیردەکاتەوە و بڕیاردەدات، بەڵکو ئەزمون توانای ئەکەتەر هۆکارە بۆ زیاتر باوەربوون بە تواناو گەشەکردنی خەیالەکانی  دەر‌هێنەر. گەورەویی ئەکەتر هەر لەوەدانیە چەندێک بەتوانایە ،بەڵکو چەندک تواناو سیقە بۆ دەرهێنەر دروست دەکات ،بەتایبەتی ئەو دەرهێنەرانەی لەسەرەتای کارکردندان. لەڕۆژانی سەرتای پرۆڤەی سەر شانۆدا شەرمێکی زۆر دەکرد بە شێوەیەک  ئەگەر تێبینیەکم هەبوایە  بۆ کاک شەماڵ ،ئە چوومە سەر شانۆکە و بە چرپە پێم دەووت ، خۆشی هەستی بەم حاڵەتەی من کردبوو ، تاڕۆژێک پێی ووتم دەبێت لە خوارەوە و بەدەنگی بەرز تێبینەیەکنام بەیتی تا ئەوانی تریش سودی لێوەرگرن، ووتنی ئەم دەستە واژەیە ( ئەوانی تریش سودی لێوەرگرن ) بەو ئەدەبە جوانەوە زیاتر هانی دام و وایکرد توانای بڕوا بە خۆ بوونم زیاتر بێت،بتوانم وەک دەرهێنەرێک لەپەیوەندیەکی دروستدا بم و توانای کۆنترۆڵکردنم بەهێزتربێت، لە هەمانکاتدا خۆشم  بخمە ژێر پرسیارەوە،کە لێرەداو لەم زمەندا من هەر دەرهێنەرێک نیم و بەس ،بەڵکو ئەوان  چاوەرونی لەوە زیاترن لەو گەنجانەی کە دەرچووی پەیمانگان ، کە ئەوکات ژمارەیەکی زۆر شانۆکاران هاوی بوون . شانۆیی حەمەدۆک بۆ من وەک ئەزمونێک و ئیشکردنم لەگەڵ ئەکتەرێکی وەک کاک شەماڵ وایکرد کە زۆری ترسەکانم  بڕەوێتەوەو زیاتریش هۆگری کاری دەر‌هێنان ببم . شانۆ تەنها تیۆری ڕووتنیە، ،چەندێک لەرووی تیۆریەوە بە ئاگابیت ،بەلام گەر لە پراکییکدا توانای دروستکردنی  پەیوەندی  کەشیکی ئارامت نەبوو لەگەڵ ئەکەترەکان ،ناتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.دیارە من نامەوێت لەباهاو توانای ئەو هاوڕییانەی ترم کەم کەمەوە کە لەم شانۆگەریدا بەشداەربوو، بەلام لەبەر ئەوەی کە بابەتەکەم تایبەت لەسەر کاک شەمالە بۆیە زیاتر باسی دەورو کاریگەری ئەو دەکەم  لەسەر خۆم و لەسەر بەرهەمەکە. دەنا جوهدو هیلاکی ئەو بەشداربوانە مەزەندەناکریت . بەلام بەداخێکی زۆرەوە کە ئەم شانۆگەریە دوای شەش مانگ پرۆڤەو بەبەشداری زیاتر لە ٢٣ ئەکتەر بووە قورابانی  چەند جاش قەلەمێک و لە ڕیگای ڕاپرتێکەوە لەخۆم و لە ناوەرۆکی شانۆگەریەکە بۆ دەزگا ئەمنیەکانی ئەوسای ڕژێمی بەعس ، لەرۆژی جەنەراڵ پرۆڤەدا و  دوای بڵاو کردنەوەی پۆستەرو ئاگادری بۆ نمایشی شانۆیکە ،هاتن و  بە هەڕەشەوە کارەکەیان وەستانین . بۆ جاری دووهەم و لەدوای ڕاپەڕین لە ساڵێ ١٩٩٢ دا توانیمان بەهاوکاری ئەو ئەکتەرە خۆشەویستانە جارێکیتر بیخەیەنەوە سەر شانۆ.
لەدوای شانۆی حەمەدۆک سالانی دوای هەر بەخت یاوەرم بوو کە بتوان وەک نواند لە چەند کارێکدا لەگەڵ کاک شەمال بەشدار بم ،کە هەموو بەرهەمەکان بونەتە جیگای شانازیم و خۆشحاڵم کە توانیمەوە   لەتەک ئەم هونەرمەندەدا لەسەر شانۆ بوەستم، وەک شانۆیی گالیلۆ گالیلی و سازی ئاسنین و باڵندەی دەریاو کورانی عەشق.لەو بەرهەمەنەشدا کاک شەماڵ کاریگەری زۆری هەبووە لەسەرمو هاندەربووە  کەبتوانم وەک پێویست کاری نواندن بکەم.
بۆ ئەوەی ویژدان ئاسودەبێت.
لەگەڵ ئەو مێژووە پڕ داهینانەی کاک شەماڵ هەیەتی  لە شانۆدا و ئەو  پیگەیەی کە لە شانۆی کوردیدا وبۆ خۆی دروست کردوە، پێموایە بێویژدانیە کە باسی کاریگەریو دەوری خانمە ئەکتری هاوسەری شادان فوئاد نەکرێت.کە هەردووکیان لە زۆربەی کاراکاندا پیکەوە بوون و زۆربەی ژیانیان لەسەر شانۆکانی کوردوستان بەسەر بردووە.نەک هەر خۆیان وەک دوو هاوسەر بەکاری شانۆوە خەریک بوون بەڵکو لەزۆربەی کاراکنیاندا هەردوو کێژەکەیان شایی و شنۆ بەشداری بەرهەەمەکانیان کردووە،بەگشتی وەک خیزانێکی هونەرمەند لە خزمەتی شانۆی کوردیدا بوون، ئەو کەش و ژینگە هونەریەی ناو خیزانەکەیان ،کاریگەری هەبووە لەگەشەوبەرفراوان بوونی   تواناکانی کاک شەماڵ.وەک چۆن کاک شەماڵ خاوەن پێگەی تایبەتی خۆیەتی لە شانۆی کوردیدا ،شادان خانیش هەم وەک ئەکەتەرو هەم وەک ژنێک لە بەرەنگار بوونەوەدا بووە بەرامبەر ئەو کۆمەڵگەو کولتورە تەقلیدیەی کە زۆر زەحمەت بووە ئافرەت بێتە سەر شانۆ وە زۆر بەدەگمەن ئافرەتی شانۆکار هەبوون، شادان خان جگەلەوەی وەک ئەکتەرێک خاوەن ناسنامەی تایبەتی خۆیەتی لە هەمانکاتدا وەک ئافرەتێک توانیویەتی کەلێنیکی گەورە لە شانۆی کوردیدا پرکاتەوە.شانۆی کوردی شانازی بەم  دوو ئەکتەرو خۆشەویستەوە دەکات.
پەراوێز:
شانۆیی جولەکەی ماڵتا نوسینی کریستۆڤەرمارلۆ ، دەرهێنانی فازیل قەساب ،تیپی شێ‌نۆی ناندنی سلێمانی.ساڵێ ١٩٧٩
شانۆی حمەدۆک نوسینی یەشارکەماڵ ،دەرهێانی سدئق عزیز ،کۆمەلەی هونەرەجوانەکان   
 لەساڵی ١٩٨٧وەستێنراو ، جارێکیترلەساڵی ١٩٩٢پێشکەش کرایەوە
شانۆیی سێتای ئاسنین نوسینی جۆزیف ئۆکۆر نۆر،دەرهێنانی جیهاد دڵپاك ،تیپی نواندنی سلێمانی ساڵی ١٩٨٨
شانۆی باڵندەی دەریا نوسینی چیخۆف،دەرهێنانی کامەران ڕەوف ،کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان ساڵی ١٩٨٩
شانۆیی کورانی عەشق نوسین و دەرهێنانی بەرێز مەجید ،کۆمەلەی هونەرەجوانەکان ساڵی ١٩٩٥

چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌

بۆچوون نووسین

ناو:
تكایه‌ ناوی خۆت بنووسه‌
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
تكایه‌ بۆچوونه‌كه‌ت بنووسه‌ و پاشان بینێره‌
 
   
مه‌رجه‌كانی بۆچوون نووسین:
  • پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
  • سه‌رنجه‌كه‌ت ده‌بێت له‌فۆرمێكی گونجاو‌دا بێت، كه‌س بریندار نه‌كات.
  • چراكان ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه.
  • گه‌ر به‌  لاتینی ده‌نوسیت تكایه‌ هه‌مووی به‌كاپیتاڵ مه‌نوسه‌.
  • چاوه‌ڕوان مه‌به یه‌کسه‌ر سه‌رنجه‌که‌ت بڵاوبێته‌وه، تکایه چاوه‌ڕوانبه!!

ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

ناساندن
ئیمه‌یلی خۆت (E-mail)
(E-mail)

 

               
پیاوێك له‌و دیو شاشه‌وه‌، هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌ عه‌بدولی‌ حه‌مه‌ جوان
ئایا گه‌زیزه‌ شانۆكه‌ی‌ وه‌ك قه‌قنه‌س سوتاند؟
ئۆدیب پاشا، ڕه‌چه‌ڵه‌كی‌ تێكسته‌كان
"یاداشتگەلێکی پڕ لە نهێنی"
زمانی ئاماژە و جەستە لە نمایشی (دیمەنێکی خامۆش)
بۆچونێكی جیاواز له‌سه‌ر پرسی به‌جینوساید ناساندنی ئه‌نفال له‌ په‌رله‌مانی سوید بۆچونێكی جیاواز له‌سه‌ر پرسی به‌جینوساید ناساندنی ئه‌نفال له‌ په‌رله‌مانی سوید
کورد له‌به‌ر ده‌م پرسی (هاملێت)یانه‌دا کورد له‌به‌ر ده‌م پرسی (هاملێت)یانه‌دا
کورد و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئامریکا کورد و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئامریکا
له‌خه‌وما چیرۆكێكی‌ ناته‌واو بۆ هه‌موو زه‌مه‌نه‌ ناته‌واوه‌كانمان له‌خه‌وما چیرۆكێكی‌ ناته‌واو بۆ هه‌موو زه‌مه‌نه‌ ناته‌واوه‌كانمان
کچە قوفڵ لێدراوەکان کچە قوفڵ لێدراوەکان
با شێركۆ نه‌دوێت له‌دێڕێك قه‌سیده‌ی‌ بپرسن شیعر مانای چی با شێركۆ نه‌دوێت له‌دێڕێك قه‌سیده‌ی‌ بپرسن شیعر مانای چی
ماڵپه‌ڕی  چــــــراکــــــــان

مافی هه‌موو نووسراوو وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه‌
 به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له‌ چراکان ـه‌وه‌ ڕوونووس مه‌كه‌ ..

Copyright © 1997-2011 Chrakan.com