ماڵپه‌ڕی چراکان ... پردێک له چرا | چراكان
ئه‌گه‌رچی ماڵپه‌ڕی چراکان له مێژه هه‌یه و که‌م تا زۆر بابه‌تی ده‌گمه‌ن و خه‌ڵکانی به ئه‌زموون بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌توانین بڵێین چراکان هه‌میشه له نوێبونه‌وه و تازه‌گه‌ریدایه ، هه‌موو ساڵێکیش چرایه‌کی نوێ بۆ دیده نوێکان داده‌گیرسێنێ ، زۆرن ئه‌وانه‌ی له ڕێی چراکانه‌وه توانیویانه تواناکانیان ده‌ربخه‌ن و ڕوناکی خۆیان دابگیرسێنن و ببنه پڕیشکێک له مه‌عریفه بۆ خۆیان و بۆ ده‌ورووپشتیان .
چراکان له ده‌رکه‌وتنێکی نوێ‌دا هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و چرایانه ده‌دات که هێشتا له داگیرساندن دان ، چراکان به نیازه ببێته ماڵێکی کراوه‌ی پڕ له نور و له هه‌مان کاتیش‌دا پردێک له چرا ببه‌ستێ له نێوان خوێنه‌ر و خودی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند . چراکان له سه‌ره‌تای درووستبونیه‌وه هه‌وڵی داواه جیاواز بێت ، کوختێکی سه‌ر ده‌ریای وشه و وێنه پاکه‌کان بێت ، که‌نارێکی ئارام بێت بۆ نووسه‌ر و هه‌وادارانیان ، ڕه‌چه‌شکێنێک بێت له دونیایی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی بپارێزێت به‌و پێیه‌ی ساباتێکه ته‌نها ئه‌ده‌ب و هونه‌ر تیایدا جێیده‌بێته‌وه ، ئاخر هه‌ر ئه‌بێت وابێت (چراکان) ته‌نها بۆ سه‌رکێشی و سه‌مای جوانیی و هه‌واڵه‌کانی ئه‌ده‌ب و هه‌نه‌ر هاتۆته درووست بوون ، له‌وه زیاتر بترازێ ئیتر چرا خامۆش ده‌بێت .
(چراکان) له به‌رگێکی نوێ و له پانتاییه‌کی فراوانتر دا هه‌وڵه‌کانی بۆ پێشچونی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی به‌گه‌ڕ خستووه ، په‌یامی مرۆڤایه‌تی دووپات ده‌کاته‌وه : (ژیان له مرۆڤایه‌تییه‌وه بۆ ئه‌ده‌ب و له ئه‌ده‌به‌وه بۆ هونه‌ر و له هونه‌ره‌وه بۆ نه‌مری ) .
له‌م تازه‌گه‌رییه نوێیه دا چه‌ندین ڕوخسار‌و چه‌ندین گۆشه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هێناوه‌ته کایه بۆ ئه‌وه‌ی (چراکان) ته‌نها ماڵپه‌ڕێکی ئاسایی نه‌بێت و هه‌ر ته‌نها بۆ به‌سه‌ربردنی کات سه‌ردانی نه‌کرێ ، به‌ڵکو له ڕێی ئه‌و چه‌ند گۆشه نوێیانه هه‌وڵی زۆر دراوه به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی بتوانرێ ژانره‌کانی هونه‌ر بۆ خوێندکاران و هه‌وادارانی هونه‌ر بخاته ڕوو .
به‌شی موزیک
نمونه‌ی کاره نوێکانی (چراکان) به‌شی موزیکی چراکان که به‌شێکی زۆر به‌رفراوانه و به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر له (ئه‌لفه و ه تا ی) ی موزیکی کوردی له خۆ گرتووه ئه‌م به‌شه له ئاینده‌دا وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ببێته به‌شێک بۆ سوود گه‌یاندن و سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که بیانه‌وێ له مۆسیقای کوردی فێر بن ، هه‌وڵێکی بێ وچانی هونه‌رمه‌ندی موزیککار (غه‌مگین فه‌ره‌ج) ه که به‌و په‌ڕی سه‌رکه‌وتووییه‌وه ئه‌و شیکاریانه‌ی هونه‌ری مۆسیقای کوردیخستۆته به‌ر دیده‌نی چاوه تامه‌زرۆیه‌کانی هونه‌ر دۆستانی کورد .
به‌شی شێوه‌کاری
به‌شی شێوه‌کاریش به هه‌مان شێوه به‌رفراوانیی و جۆری پۆلێن کردنی هونه‌رمه‌ند و تابلۆکان به شێوه‌یه‌کی زانستی ئیشی تیا کراوه که هه‌موو لقه‌کانی هونه‌ری شێوه‌کاری له خۆ ده‌گرێ که سه‌ده‌ها تابلۆی هونه‌ریی و هه‌مه‌چه‌شنی کورد و بیانی له خۆگرتووه و هه‌میشه له نوێبونه‌وه دایه و تابلۆ و ئه‌زمونی چه‌ندین شێوه‌کاری نوێ داده‌نرێت.
به‌شی کتێبخانه
به‌شی کتێبخانه زۆربه‌ی کتێبه به‌ناوبانگه‌کانی نووسه‌ره کورده‌کان و بیانیه‌کانی له خۆگرتووه و به‌رده‌وام له دانانی کتێبی ناوازه و به‌سوود دره‌نگ نه‌که‌وتووه . ڕۆژانه کتێبی زۆرمان بۆ دێت چ له خانه‌کانی چاپ و چ له ڕێی نووسه‌ره‌کانه‌وه ، ئێمه‌ش به پێی توانا کتێبخانه به کتێبی پڕ بایه‌خ زۆر ده‌که‌ین هیوادارین ناو به‌ناو سه‌ردانی بکه‌ن چونکه هه‌میشه ئه‌و به‌شه نوێ ده‌کرێته‌وه و به‌رده‌وام کتێبی تیا داده‌نرێ .
به‌شی هه‌واڵه‌کان
به‌رده‌وام له چراکان چالاکی و هه‌واڵه‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر چ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو ده‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زویانه ببنه هه‌واڵ نووسی چراکان ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بگرن و هه‌واڵه‌کانیان بنێرن به مه‌رجێ هه‌موو ڕێسکانی ڕۆژنامه‌وانی پێوه دیار بێت و هه‌واڵه‌که شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه بێت و زیاتر هه‌واڵه‌کانی شانۆ و شێوه‌کاری و سینه‌ما و شیعر و موزیک به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بایه‌خی پێده‌درێت .
دانانی بابه‌ته‌کان
زۆر جار بابه‌ت گه‌لێکی زۆرمان بۆ دێت و ئێمه به‌سه‌ر هه‌مویان ده‌چینه‌وه به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئیشێک بڵاو بکه‌ینه‌وه به مانای ئه‌وه نییه ته‌نها چاومان له ناوه دیاره‌کان بێت و ناوه تازه‌کانیش فه‌رامۆش بکه‌ین ، نه‌خێر هه‌رگیز ئه‌و پۆلێنکردنه‌مان نه‌کردووه ته‌نها جدییه‌تی بابه‌ته‌که و جوانیی نووسینی بابه‌ته‌که سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێ ، له دانانی بابه‌ته‌کانیش زۆر په‌یوه‌ستین به کات و ده‌مانه‌وێ له کاتی خۆی بڵاو بکرێته‌وه و هیچ ڕۆژێکی تایبه‌تمان نییه بۆ دانانی بابه‌ته‌کان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ له کاتی خۆمان بگرین و بیده‌ین به چراکان .
له ئاینده دا ماڵپه‌ڕی چراکان چه‌ندین پرۆژه‌ی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خزمه‌ت کردنی وشه و به‌حورمه‌ت ڕاگرتنی هونه‌ر و هێنانی گڕ و تینی خامه‌کان بۆ ناو نێوه‌ندی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی ، هه‌نگاوێکی بوێرانه بنێین بۆ ده‌رکه‌وتنی به‌هره‌کان و له نه‌مانیان به‌رپرسیار بین .
هه‌موو کارێک به بیرۆکه‌یه‌کی بچوک ده‌ستپێده‌کات و به ئیشی به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێت ، بۆ به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر هه‌رکارێک پێویستیمان به به‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و وزه‌یه هه‌یه که له‌ناخماندا له ئه‌زه‌له‌وه چێنراوه ، ئه‌و گورزه‌ی که له‌نور هێناومانه‌ته ئارا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بیپارێزین و به‌رده‌وام هێڵی ڕوناکی زیاتری له‌ده‌ور کۆکه‌ینه‌وه ، ئێمه چه‌ند که‌سێکین به هه‌وه‌سێکی پڕ له حه‌زه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ ڕاخستنی ئه‌و پرده ، پردێک له چرا له‌مسه‌ری ناخه‌وه هه‌تا ئه‌وسه‌ری حه‌سانه‌وه ، له‌مسه‌ری به‌هره‌وه هه‌تا ئه‌وسه‌ری داهێنان . چراکان زۆرن ته‌نها ده‌ست و بیر و هه‌ستیان ده‌وێ بۆ هه‌ڵکردنیان و هه‌ڵگرتینیان بۆ شوێنه تاریکه‌کان . به‌رده‌وامیمان بۆ بخوازن !! ?xml:namespace> ?xml:namespace>
|