
سیمیۆلۆژیا به‌ره‌نجامى له‌دایكبوونى زمانناسیه ، هه‌ردوو پرِۆژه زمانه‌وانیه‌كه‌ى سۆسێر و بێرس بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ى زمانه‌وانى له‌كایه جیاوازه‌كاندا ببێته زانستێكى مه‌عریفى، دیاره كاریگه‌رى فۆرِمالیسته‌كان و ئیشكردنى باختین له‌سه‌ر زمان و قوتابخانه‌ى براگ هه‌موو ئه‌وانه یارمه‌تى ده‌ربوون بۆ ئه‌و دۆخه‌ى رِۆلاَن بارت بنه‌ماكانى سیمیۆلۆژیاى تیا دامه‌زراند، بیرۆكه‌ى مه‌رگى نووسه‌ر به‌ره‌نجامى ئه‌و بنه‌مایانه بوو، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى تیۆریزه‌ى ئاماژه زمانه‌وانیه‌كانى كرد له‌رِێگه‌ى دال ومه‌دلولى سۆسێریى.
دواى ئه‌وه‌ى سیمیۆلۆژیا بووه خاوه‌نى بنه‌ماى تایبه‌ت به‌خۆى قۆناغێكیتر تیایدا سه‌رى هه‌ڵدا كه ده‌توانین به سیمیۆلۆژیاى هاوچه‌رخ ناوى به‌رین، هه‌ریه‌كه له (ژۆلیا كریستیفا، جاك دریدا، ئیمبرتۆئیكۆ) دیارترین ده‌نگه‌كانى ئه‌و قۆناغه‌ن، به‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وان توانى گه‌شه به‌و میتۆده بدات، كریستیفا له‌رِێگه‌ى تیۆرى ده‌قئاوێزان كه ئیشكردنه‌وه بوو له‌ناو یاده‌وه‌رى ده‌قه‌وه به‌وه‌ى "ده‌قئاوێزان په‌یوه‌ندى نێوان ده‌قێكه له‌گه‌ڵ ده‌قێكیتر، یان له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌قێك، ئه‌وه‌ش ده‌ق ده‌كات به سێنته‌رێك بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى دیاله‌كتیكى، كه ده‌ق دابرِاو نیه له‌ده‌قه‌كانى به‌ر له‌خۆى، به‌ڵكو له‌گفتوگۆى نێوان ده‌قه‌كانداین، به‌لاَم ده‌قه نوێیه‌كه له‌ناو ئاگاییه‌كى مێژوویدا ده‌جولێته‌وه، كه رِه‌هه‌ندێكى ئه‌بستمۆلۆژى پىَ ده‌درێت، ئه‌وه‌ش ده‌ق وه‌ك زانستێكى سه‌ربه‌خۆ سه‌یر ده‌كات " (1)
هه‌روه‌ها له‌رِێگه‌ى زاراوه‌ى ئیدیۆلۆژیم توانى پانتاییه‌كیتر به سیمیۆلۆژیا بدات، ئه‌وه‌شى له بنه‌رِه‌تدا له میخائیل باختین وه‌رگرتووه، كه ده‌نگى ده‌قه‌كانیتره له‌ناو ده‌قدا. لێره‌دا ئه‌گه‌ر بمانه‌وىَ زۆر به‌خێرایى ئه‌و جیاوازیانه‌ى كریستیفا ده‌ست نیشان بكه‌ین، ده‌بێت ئاماژه به بایه‌خدانى بده‌ین به مه‌دلول، كه بونیادگه‌رى به‌تایبه‌ت بارت بایه‌خى زیاتر به دال بوو، بۆیه گه‌مه‌ى شاردنه‌وه‌ى ماناى گۆرِى بۆ (بیركردنه‌وه له مانا) ئه‌وه‌ش له‌رِێگه‌ى پرسیاركردن له زه‌مه‌نى ئاماده‌گى زمان وپرسیاركردنه‌وه له‌ئێستا وه‌ك زه‌مه‌نێكى زیندوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ناو ده‌قناسى ئه‌نجام ده‌دات، له‌و سیاقه‌دا ده‌قناسى زۆر به‌گه‌وره‌تر له‌سیمیۆلۆژیا سه‌یر ده‌كات "ده‌قناسى له‌وه گه‌وره‌تره ته‌نیا ببىَ به سیمیۆلۆژیا یا سیمیاگه‌رى، به‌ڵكو وه‌ك بونیادێكى رِه‌خنه‌یى ده‌رده‌كه‌وێت بۆ مانا و رِه‌گه‌زه‌كان ویاساكانى، دواتریش بۆ دامه‌زراندنى شیكردنه‌وه‌ى سیمیۆتیكى " (2)
لێره‌دا نابىَ رِۆڵى ئیمبرتۆئیكۆ له سیمیۆلۆژیا فه‌رامۆش بكرىَ، ئیكۆ له‌باره‌ى زاراوه‌ى ئیدیۆلۆژیمى كریستیفا هاورِایى خۆى نیشان ده‌دات، به‌وه‌ى "ئیدیۆلۆژیه‌تى ئاماژه وه‌ك كریستیفا دیارى كردووه، ئینسیجام ده‌كات له‌گه‌ڵ برِوا كلاسیكیه‌كان بۆ بابه‌ت " (3)
بایه‌خیش به ئاماژه و مه‌دلول ده‌دات، نه‌ك دال و مه‌دلول، ده‌كرىَ ئه‌وه زیاتر پابه‌ست بوونى بێت به بێرس نه‌وه‌ك سۆسێر، چونكه زمان لاى بێرس بریتیه له (ئاماژه/ ئه‌یقونه/ رِه‌مز) ئیكۆ ئاماژه‌ى بێرس وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ مه‌دلولى سۆسێریى ئیشى پىَ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى كردنه‌وه نیه به‌دوو تیۆرى زمانه‌وه، هێنده‌ى په‌یوه‌ندى ئاماژه‌ى زمانه به سیستمى ده‌لالى، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى تیۆرى گه‌یشتنه به مه‌دلول، چونكه "تیۆرى گه‌یشتن په‌یوه‌ندیه‌كى دیاله‌كتیكیه به تیۆر بۆ مه‌دلول، ئه‌وه‌ش پێش هه‌موو شتێك ده‌بىَ ببێت به تیۆر بۆ ئاماژه‌كان " (4)
ئێمه ئه‌گه‌رچى ناتوانین پرِۆژه‌ى رِه‌خنه‌یى دریدا رِاسته‌وخۆ بگه‌رِێنینه‌وه بۆ سیمیۆلۆژیا، چونكه له‌بنه‌رِه‌تدا رِه‌خنه‌گرتنه له سیمیۆلۆژیا، له‌رِێگه‌ى گراماتۆلۆژیا (زانستى نووسین)، به‌لاَم ئه‌و رِه‌خنه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌یه كه جیاوازى له سیمیۆلۆژیا ده‌ست نیشان بكات، بۆیه ده‌كرىَ وه‌ك رِه‌خنه‌گرێك له سیمیۆلۆژیا سه‌یرى بكه‌ین، به‌تایبه‌ت كاتىَ سۆسێر بۆچوونى له‌سه‌ر ئاماژه پێى وایه ئه‌وه دال و مه‌دلول نیه، به‌ڵكو وه‌ك یه‌كێتیه‌ك ده‌یبینێت، دریدا ئه‌و یه‌كێتى بوونه به جیاوازى ناو ده‌بات، جیاوازى به‌ته‌نیا بریتى نیه له چه‌مكێكى فه‌لسه‌فى كاره‌كانى دریدا، به‌ڵكو ئه‌و له‌رِێگه‌ى سیمیۆلۆژیاى هیرمنیۆتیكیه‌وه ده‌یه‌وىَ رِه‌خنه له سێنته‌رى بنه‌ماكانى سیمیۆلۆژیاى بارت بگرێت، به‌وه‌ى "به‌ڵگه- كه وه‌ك بونیادێكى سیمیۆلۆژى لاى بارت ده‌ركه‌وتبوو، ئه‌وا لاى دریدا ئه‌و بونیاده هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، هۆیه‌كه‌شى ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ ئینتیماى میتافیزیكى به‌ڵگه " (5)
دیاره ئه‌و چه‌نده رِه‌خنه‌كانى زیاتر ئاراسته‌ى سۆسێره، به‌لاَم ئه‌وه‌ى واى كردووه رِه‌خنه له سیمیۆلۆژیا بگرێت، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامه سیمیۆلۆژیه‌كه‌ى كریستیفایه، تارِاده‌ى ئه‌وه‌ى به‌شى كتێبێكى خۆى بۆ دیالۆگێكى ئه‌فلاَتونیانه (6) له‌گه‌ڵ كریستیفا ته‌رخان ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌هێنانى ده‌روون شیكاریى بۆ ناو سیمیۆلۆژیا، بۆیه رِه‌خنه‌كه‌ى له‌وێوه ده‌گرێت كه "ده‌شىَ وێناى تواناى زانست بكرێت، كه بایه‌خ به توێژینه‌وه‌ى ژیانى به‌ڵگه‌كان ده‌دات له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، ئه‌و زانسته‌ش به‌شێكه له ده‌روون شیكاریى كۆمه‌لاَیه‌تى ودواتریش له ده‌روون شیكاریى گشتى، ئه‌وه‌ش هه‌ڵگرى ناو سیمیۆلۆژیایه " (7) رِه‌خنه‌كانى له سه‌ر ئیشكردنى كریستیفا له ده‌قى فرۆید، ئه‌گه‌رچى هه‌ندىَ جار ده‌چێته سه‌ر (به‌ڵگه) وه‌ك بنه‌مایه‌كى بارت، بۆیه له‌به‌ره‌نجامدا رِه‌خنه‌كانى له‌و بنه‌ما بارتیه‌و له‌ته‌واوى ده‌ره‌نجامه‌كانى كریستیفا له‌وه‌دا چرِ ده‌بێته‌وه كه "زمانى به‌كارهێنان بێلایه‌ن وبێتاوان نیه، به‌ڵكو زمانى میتافیزیكى خۆرئاوا، كه‌ته‌نها هه‌ڵگرى ژماره‌یه‌كى گرنگ نیه له‌گریمانه‌ى جیاواز، به‌ڵكو هه‌روه‌ها گریمانه‌ى وابه‌سته‌و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌متى، ئه‌و سه‌رنجه‌ش پاڵمان پێوه ده‌نێت بۆتوێژینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌وارى ئه‌و گریمانه‌یه‌ى نێو گوتارى سۆسێریى " (8)
به‌دواى ئه‌و سه‌ره‌تا خێرایه بۆ سیمیۆلۆژیا، ئێسته دێینه سه‌ر ده‌ركه‌وتنى ئه‌و زانسته له‌هونه‌رى شانۆدا.
سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م ، ده‌سپێكێكى جیاوازى توێژینه‌وه‌ى شانۆییه، رِێك له 1931 كاتىَ دوو توێژینه‌وه‌ى شانۆیى له چیكسلۆفاكیا بلاَو كرانه‌وه، له‌ژێر ناوه‌كانى (ئیستاتیكاى هونه‌ر و دراما) له‌نووسینى ئۆتاكار زیتى، (هه‌وڵدانى شیكاریه‌كى بونیادگه‌رانه بۆ دیارده‌ى ئه‌كته‌ر) له‌لایان مۆكارۆفسكى.
ئه‌م دوو توێژینه‌وه‌یه به‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى سیمیۆلۆژیاى شانۆیى داده‌نرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تایه‌كى له په‌یوه‌ندیى ئاماژه‌ناسى له شانۆدا تیادا خراونه‌ته رِوو، ئه‌وه سه‌ربارى جۆرێكى جیاواز له‌توێژینه‌وه‌ى زانستى، ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ش له‌ژێر سایه‌ى قوتابخانه‌ى براگ بوو، كه ویستیان ئاماژه‌ى سۆسێریى بگوزانه‌وه بۆ یه‌كه‌ى نمایشى شانۆیى، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى لاى مۆكارۆفسكى له‌باره‌ى ئه‌كته‌ره‌وه وه‌ك دیارده‌یه‌كى فینۆمینۆلۆژیى له‌شیكاركردنى بونیادگه‌ریه‌وه سه‌یرى ده‌كات.
سیمیۆلۆژیاى شانۆ خوێندنه‌وه‌ى ماتریاله‌كانى شانۆیه له‌هه‌ردوو ئاستى ده‌ق و نمایش، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌نووسینى ده‌قێكى شانۆیى و له‌نمایشى شانۆیى ده‌بینرێت ئاماژه‌ى شانۆیین، به‌ئاماژه بوونیان سیستمێكى رِێكخه‌ر گوتارێكى سیمیۆلۆژى نمایش رِێكده‌خات، ئه‌و رِێكخستنه ستراتیژى سه‌ره‌كیه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك هیرمنیۆتیكا به‌دواى كه‌شف كردنى ماناوه نیه، به‌ڵكو ده‌یه‌وىَ مانا به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌و نایه‌وىَ ماناى نێو ئاماژه كه‌شف بكات، هێنده‌ى ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه جێگه‌ى بایه‌خه چۆن ئاماژه‌كان ماناى بۆ به‌رهه‌م دێننه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا له‌ئاستێكه‌وه ئیشى له‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو هه‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ى ده‌رهێنه‌ره‌وه بۆ ده‌قه شانۆییه‌كه تا ده‌گات به لێكدانه‌وه‌ى بینه‌ر بۆ نمایش. (9)
هه‌ر بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌تێرِوانینێكى رِه‌خنه‌ییه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خوێندنه‌وه‌ى سیمیۆلۆژیاى شانۆیى بووه‌ستین، كه چۆن ئیش ده‌كات، ئه‌و ئیشكردنه‌ى ئێمه‌ش له‌و ته‌وه‌ره‌یه له‌سه‌ر دوو چه‌مكى سه‌ره‌كیه ئه‌وانیش (كوشتنى ئاماژه)و (جودابوونى زه‌مه‌ن) ه.
سه‌رجه‌م رِه‌گه‌زه پێكهاتووه‌كان له‌ناو پرِۆسه‌ى نمایش هه‌ڵگرى خاسیه‌تى سه‌ربه‌خۆن، هارمۆنیه‌تێك رِه‌گه‌زه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و ماناى تازه به‌و ئاماژانه ده‌به‌خشىَ كه‌هه‌موو چه‌مكه‌كانى پێش هاتنى نێو ئه‌و پرِۆسه‌یه رِه‌هه‌ندى تر‌ى هه‌بوو، رِه‌هه‌ندێك كه به‌و فراوانیه سنوورى خۆى نه‌به‌زاندبوو، ئه‌وه‌ش له‌نێو ده‌قى رِه‌خنه‌ییدا به (سیمیۆلۆژیاى نمایشى شانۆیى) ناو ده‌برێت، ئه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ئاماژانه‌یه بكه‌رى نمایشى شانۆیین، ئه‌وانه‌ش له‌ناو هه‌ڵگرى گوتارى نمایش به‌پێى چه‌مكى سۆسێر دۆزینه‌وه‌ى زمانه، نه‌ووتراوى زمانه له‌نێو گوتارى نمایشدا، ئه‌و زمانه‌ش كه‌بووه به ووتراوى سیمیۆلۆژیا هه‌ڵگرى كۆمه‌ڵه موفرده‌و بونیادێكه له‌نێو خۆیدا وله‌پشت ئاماژه‌وه خۆیان حه‌شارداوه بۆ یه‌كبوونى ئاماژه له‌نێو هێلى گه‌یاندن (یه‌كه‌ى نمایش) كارى رِێكخستنى پىَ سپێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌رِه‌خنه‌یه‌ك ده‌بێت كارى وێرانكردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ى رِووى رِاسته‌قینه‌ى بونیاده‌كان ئاشكرا بكات، نه‌ك له‌ناو جه‌سته‌ى شانۆ (سیمیۆلۆژیا) خه‌ریكى گه‌رِان بێت، چونكه ئه‌وه كارێكه ده‌چێته خانه‌ى شیكردنه‌وه، ئه‌وه‌یتریان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رِه‌گه‌زه‌كانمان ده‌بات، تا له‌نێو سیستمێكى رِێكخه‌ر یه‌كیان بخه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش جیاوازى نێوان ئاماژه‌و مانایه "ئاماژه‌كان به‌دواى یه‌كه‌وه نین، به‌لاَم ماناكان وانین " (10)
ئه‌و كاته‌ش پێویستمان به‌كارخستنى كۆد ده‌بێت، تاوه‌كو مانا له‌نێو ئاماژه‌دا خۆى ده‌ربخات و كارى نێره‌ر و نێردراو بۆ دۆزینه‌وه‌ى سیستمى ئاماژه بكاته به‌شێكى رِێكخه‌ره‌كه، بۆئه‌وه‌ى پارادیگمى و سانتاگمى وه‌ك ته‌وه‌رى ئاسۆیى و ستوونى كار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش "تواناى شانۆ له ووتنى كۆمه‌ڵه شتێك له‌یه‌ك كاتدا ده‌رده‌خات، به‌دواى ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵه حیكایه‌تێكى به‌دوا یه‌ك و له‌یه‌كچوو نیشان ده‌دات "(11) تاوه‌كو ده‌قى نمایش كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كى تر‌ى پىَ بدۆزێته‌وه، له‌رِێگه‌ى سینۆگرافیاوه فه‌لسه‌فه و جیهانبینى ده‌رهێنه‌رمان پىَ ده‌ناسێنىَ، زیاتر ئه‌و ئاماژانه‌یه ده‌رهێنه‌ر به‌كارى ده‌خات، بۆیه له‌و كاته‌دا زه‌مه‌نى نمایش.. زه‌مه‌نى ده‌رهێنه‌ره.. ته‌قاندنه‌وه‌ى خه‌یاڵ هێناویه‌تى، سه‌ركه‌وتنى پرِۆژه‌كه‌ش له‌دیدگاى ده‌رهێنانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر ئینتیمایه‌كى رِه‌هاى بۆ ده‌قى نووسراو كرد، به‌و پێیه‌ى ئاماژه بیستراوه‌كان به‌رجه‌سته بكات، ئه‌و كاته به‌هاى نمایش سه‌ركه‌وتنى ژێرخانه، نه‌ك تواناى نێره‌رى نمایش (ده‌رهێنه‌ر) چونكه ئه‌و ئینتیماى بۆ نووسه‌ر و ملكه‌چى و دڵسۆزى بۆ نواندووه، نه‌هاتووه كار بۆ زه‌مه‌نێكى نادیار بكات، به‌و كاره‌ش ئه‌و به‌كه‌سێك ده‌مێنێته‌وه "دیلى ئه‌فسوونى ده‌قى شانۆییه‌و ئینتیماى بۆ باوكى شه‌رعى ده‌كات كه نووسه‌ره " (12)
نێردراو چاوه‌رِوانى تێرِوانینى تازه‌یه له‌كرده‌ى وه‌رگرتندا، ئه‌و ده‌یه‌وىَ خوێندنه‌وه‌ى ده‌رهێنه‌ر له‌نێو ده‌قه‌كه‌دا ببینێت، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ى بۆ ئێستا كارمان پێده‌كات، پێویستى به‌وه نیه نمایش به‌رجه‌سته‌كردنى تێرِوانینه‌كانى نووسه‌ر بێت، چونكه ئاماژه‌كانى ده‌قى نووسه‌ر په‌یوه‌سته به زه‌مه‌نى نووسین، ئه‌و له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى سه‌ر كاغه‌ز كارى له‌ته‌كدا ده‌كات، كاركردنى ده‌رهێنه‌ر گۆرِینى ئاماژه‌یه بۆ‌نێو مه‌مله‌كه‌تى بینراو، چونكه شانۆ هونه‌رى بینینه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئارِتۆ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى به ئه‌كته‌ره‌كانى بڵێت پێویسته ده‌یالۆگه‌كانتان بینه‌ر به‌چاو گوێى لىَ بێت، بۆیه كوشتنى ئاماژه له‌پرِۆسه‌ى نمایشى شانۆیى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كیتره، ئه‌وه‌ش مانا به‌ره‌و فراوان بوونى وێنه هزریه‌كان ده‌بات، زه‌مه‌نى نمایش ده‌كه‌وێته نێوان جودابوون و كوشتنى ئاماژه مێژوویه‌كانى زه‌مه‌نى رِابردوو به‌جىَ دێلىَ، چونكه ده‌یه‌وىَ له‌دامه‌زراندنه‌وه‌ى ئاماژه زه‌مه‌نێكى تازه بدۆزێته‌وه كه كار به ئاماژه بكات، ئه‌و نایه‌ت ئاماژه تازه‌كان له‌نێو زه‌مه‌نى رِابردوو به‌كار بخات، بۆیه ئاماژه ده‌كه‌وێته نێوان جودابوونى زه‌مه‌ن، به‌وه‌ش گوتارى سیمیۆلۆژیاى نمایش ده‌گۆرِێته سه‌ر زه‌مه‌نێكى نادیار.
جودابوونى زه‌مه‌ن خوڵقاندنه‌وه‌یه‌كى تره له‌رِێگه‌ى كوشتنى ئاماژه و زه‌مه‌ن، كه پیته‌ر بروك به رِووخان و بنیاتنان ناوى ده‌بات، شانۆش به‌و كاره له‌ده‌سه‌لاَتى رِه‌هاى ئه‌ده‌ب رِزگارى ده‌بێت، هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى گوتارێكى تایبه‌تمه‌ند ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌رِووى نه‌ووتراوى ده‌ق، چونكه سیمیۆلۆژیا كار له‌سه‌ر ئاماژه‌كانى پێشوو ناكات، به‌ڵكو ده‌ق وه‌ك بونیادێكى مردوو وه‌رده‌گرىَ، ده‌رهێنه‌رى ئه‌زموونكار له‌و جیهانه‌وه سه‌یرى ئاماژه‌ى ده‌ق ده‌كات وده‌یه‌وىَ ئاماژه‌ى تازه‌ى پىَ بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆخۆى رِزگاربوونه له‌ده‌سه‌لاَتى ده‌ق و دۆزینه‌وه‌ى گوتارى شانۆیه، تیایدا ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر ده‌بن به‌نێره‌رى نمایش و گوتاره شانۆییه‌كه ئاراسته‌ى وه‌رگر ده‌كه‌ن، ئه‌و گوتاره‌ى ده‌بێته ده‌سه‌لاَتى نمایش، چونكه "نمایش به توخمه‌كانیه‌وه رِه‌هه‌ندو ماناى تازه ده‌دات به‌ده‌ق و دوورترین كاریگه‌رى لاى وه‌گر به‌جىَ ده‌هێلێت، ده‌رهێنه‌رى داهێنه‌ریش له‌توانایدایه ده‌قى پاشكۆ بخووڵقێنێت، له‌رِێگه‌ى ئامراز و ده‌لاله‌ته شاراوه‌كانى نمایش، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى ده‌ركه‌وتنى بونیادى قووڵى ده‌ق كه له‌خوێنه‌ر شاراوه‌یه " (13)
بۆیه ئه‌و ده‌قه‌ى له‌كاتى كاركردن ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌رِه‌شه‌ى وێران كردن وله‌پرِۆسه‌ى نمایش بوونى نامێنێت، ئه‌وا له‌ده‌سه‌لاَتى نمایشدا ده‌قێكى تازه‌ى پىَ دێته بوون، كه زه‌مه‌نى ده‌رهێنان له‌رِێگه‌ى دیدگاوه ئاماژه‌كان ده‌گۆرِێت بۆ ئاماژه‌ى تر، ئه‌ویش گۆرِینى ئاماژه‌ى زمانه‌وانیه بۆ ئاماژه‌ى بینین، له‌و كاته‌دا كه‌له‌ناو زمانى نووسراو ئاماژه‌ى نووسینه، به‌هۆى زمانى نووسراو ده‌قێك به‌رهه‌م دێنێت به‌پێى دارِشتنه‌وه‌ى ئاماژه قووڵبوونه‌وه‌یه بۆ زمان، به‌و كاره‌ش گوتارى نمایش له‌نێره‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌رگر، چزنكه دۆزینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه ده‌لالیه‌كان رِێگا خۆشكه‌ره بۆپشكنین و ئاراسته‌یه‌كى تازه‌یه بۆ پرسیار، خوێندنه‌وه‌ى نادیار و خوڵقێنراو سنووره‌كانى دال فراوان ده‌كات، به‌هۆى كاركردن به ده‌لاله‌ته‌كان و كوشتنى ماناكان، چونكه له‌كوشتنى ئاماژه مانا حازر به‌ده‌سته‌كان نامێنن، بۆیه ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌وه: ئه‌و ئاماژانه چین ده‌رهێنه‌ر له‌نێو ده‌ق به‌ئاماژه‌یتر ده‌یانگۆرِێت وله‌پانتایه‌كى تازه‌دا ئاماژه مردووه‌كانى ده‌گۆرِىَ وئاماژه‌ى تازه ده‌خوڵقێنىَ؟
له‌و كاته‌دا دڵه‌رِاوكه‌یه‌ك هه‌یه، دوودڵیه‌كى پیرۆزه، ده‌یه‌وىَ بمانباته نێو چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كان تاوه‌كو له‌نێو كاركردن له‌ده‌ق بگه‌ینه جه‌سته‌ى ئه‌ركیۆلۆژیاى نمایش، كه كوشتنى ئاماژه‌یه له‌نێو دۆزینه‌وه‌ى دالدا، ئه‌وه‌ش نمایشى شانۆیى ده‌كاته كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كى زمانه‌وانى كه كۆدى جه‌سته یه‌كیان ده‌خات، تا ئه‌و هه‌موو ئاماژه زمانه‌وانیه‌ى كه بوونه به (سیمیۆ- پێكهاته) ى شانۆ، كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌تى تازه به‌كاره شانۆییه‌كه ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتنى ئاماژه و تێرِوانینى هاودژى ده‌رهێنه‌ره له‌جیهانى نووسه‌ردا به‌هۆى گۆرِینى رِه‌هه‌نده‌كانى ئاماژه.
بۆیه وێنه‌ى فۆنۆلۆژى ئاماژه‌ى ئه‌ودیو ده‌نگه‌كانه، ئه‌و وێنانه‌ن به‌هۆى ده‌نگه‌وه هه‌ست به بوونیان ده‌كه‌ین، یاخود وه‌ستان وه‌ك ئه‌و ته‌كنیكه‌ى له‌شانۆگه‌ریه‌كانى بیكت و بنته‌ر ده‌یبینین، به‌و كاره‌ش بكه‌ره‌كانى ئاماژه بۆ گه‌یاندنى (هه‌واڵ، رِازیبوون، به‌ربلاَوى) له‌سه‌ر ئاماژه زمانه‌وانیه‌كان چرِ ده‌كرێنه‌وه، تاوه‌كو مه‌به‌ستى خودبوونى زمان ئاماژه‌كانى تریش بگۆرِىَ، گۆرِانیش واته وێنه‌یه‌كى ده‌لالى كه شوناسى سیمیۆ- پێكهاته‌مان لاده‌كات به سیمیۆ- ده‌لالى. (14)
لێره‌دا به‌پێى چه‌مكى بارت نمایش ده‌توانىَ ئاماژه دیاره‌كانى بگۆرِێت بۆ كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یى، كه دوورى ده‌كاته‌وه له‌و تێگه‌یشتنه چیرۆك ئاسایه‌ى ئه‌فسانه، به‌ڵكو رِه‌هه‌ندێكیترى نه‌مریى پىَ ده‌به‌خشێت ئه‌ویش سیستمێكى ئاڵۆز و تێكچرژاوى وێنه‌ى هزریه، بوونى ئه‌و سیستمه ئاڵۆزه له‌نێو بونیادى وێنه‌ى شانۆییدا كوشتنى ئاماژه‌كانى ده‌قى مێژووه، بۆ دۆزینه‌وه وپرسیار وئاماژه‌ى ده‌قى ئێستا كه ئه‌ویش زمانێكیترى شانۆییه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ژێر تێرِوانینى ئۆبرد سفێڵد سه‌یرى ئاماژه‌ى نمایش بكه‌ین، ئه‌وا له‌نێوان ئاماژه‌كانى ده‌ق ونمایش كه‌لێنێكى دیار ده‌بینرێت، ئه‌وه ده‌بىَ به‌كارى ده‌رهێنه‌ر له ئه‌ركیۆلۆژیاى نمایشدا، چونكه ده‌بىَ ده‌لاله‌ته‌كانى ده‌ق له‌پرِۆسه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ى له‌گوتارى نمایش بگۆرِدرێن به‌ده‌لاله‌تى تازه‌ى نه‌بینراو.
گۆرِینى دال سرِینه‌وه‌ى مه‌دلوله، كه‌واته گۆرِینى یه‌كێكیان ئه‌ویتریش ده‌گۆرِێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌رِاده‌یه‌كى زۆر مدلول ژماره‌ى له دال زیاتره، هۆیه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه دال ئاماژه‌ى پرسیاره، پرسیاریش زیاد له‌وه‌لاَمێك له‌خۆ ده‌گرێت، خۆئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بایه، ئه‌وا شانۆش وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوێكیترى رِۆشنبیرى بێئیراده ده‌بوو له‌گۆرِینى رِووداوه‌كان. به‌دال كردنى نمایشى شانۆیى بنیاتنانى ده‌قى بینراوى كراوه‌یه كه هه‌ڵگرى پرسیار بێت، پرسیارێك ئاماژه‌ى تیا بكوژرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى بونیاده شاراوه‌كان، ئه‌وه‌ش په‌یبردنه به‌نهێنیه كۆسمۆلۆژیه‌كان كه سیمیۆلۆژیا ده‌كاته ئه‌و جه‌سته‌یه‌ى له‌كۆمه‌ڵه بونیادێكى پێكهاته‌یى پێك دێت، چونكه هه‌ر بونیادێك لێره‌دا ئاماژه‌ى دیارى خۆیه‌تى.
جێگۆرِكىَ به‌یه‌ك له‌و هه‌سته‌و به‌ئاڵوگۆرِ كردن به‌هه‌ستى به‌رامبه‌ر، ده‌روازه‌ى چوونه نێو ئاماژه تازه‌كانه، هه‌ر ئه‌وه‌ش سینۆگرفیاى خه‌یاڵ ده‌یهێنێته بوون، ئه‌وه جودابوونى ئاماژه‌یه له‌نێو به‌راووردكارى سیمیۆلۆژى نێوان زه‌مه‌نى نووسه‌ر وگۆرِینى له‌ساتى كاركردنى ده‌رهێنه‌ردا، پێویستى به‌و ئاراسته رِێكخه‌ره مانا كارى تیا ده‌كات، كه ئه‌مبرتۆ ئیكۆ له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "پرِۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى رِێكخستنى كۆد، كه داخستنى نیه " (15)
بۆیه مانا وه‌زیفه‌ى گه‌یاندنى ئاماژه‌یه ئه‌وه‌ش رِێكخستنى كۆد نیه، به‌ڵكو پیاچوونه‌وه‌یه به‌رِێكخستنه‌كانى، خاڵى كۆتایى دواى رِسته دانانرىَ، چونكه به‌رده‌وام ده‌یه‌وىَ ده‌لاله‌تى جیاواز بخوڵقێنێت، رِه‌هایى دانه‌خستنیشى له‌وه‌دایه ئه‌و دالى كراوه بۆ وه‌رگر فرِىَ ده‌دات، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه واتێبگه‌ین كوشتنى ئاماژه‌كانى ده‌ق.. كوشتنى مانایه، چونكه ئه‌وه مه‌دلول نیه، له‌گه‌ڵ گۆرِینى داله‌كه‌ى ئه‌ویش بگۆرِێت، به‌ڵكو لێره‌دا مانا به‌گۆرِینى ئاماژه‌كه‌ى ناكوژرىَ، هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له‌نێو هه‌ر پرِۆسه‌یه‌كى رِووخان ئه‌وه‌ى له‌ده‌ق ده‌مێنێته‌وه خاڵى ده‌ست پێكردنه، كه‌واته چه‌مكى سه‌ره‌كى مانا وون نابێت، به‌ڵكو گۆرِینى ئاماژه‌كانه، ئه‌وه‌ش بردنى مانایه بۆ ئاقارێكى به‌رینتر، دۆزینه‌وه‌ى خه‌یاڵێكه كه ووشه وێنه‌ى بۆ كێشاوه، گه‌یاندنى ئه‌و وێنه‌یه‌ش كرده‌یه‌كى سیمیۆلۆژیه، ده‌رهێنه‌ر له‌زه‌مه‌نى خوڵقاندن ده‌بێته فاكته‌رى نێره‌رى چاوگه (نووسه‌ر) به‌هۆى گه‌یاندنى گوتارێكى ئاڵۆز له‌رِێگه‌ى وێنه‌ى ده‌نگیه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رِه‌هه‌ندى بیستنه بۆ دۆخى به‌رهه‌م هێنان، تاوه‌كو ژماره‌ى وه‌رگر له‌تاكه‌وه بگوازێته‌وه بۆ كۆ، ئه‌وه‌ش جودابوونى زه‌مه‌نى وه‌رگره له‌نێوان ده‌ق ونمایش، چونكه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌ق هه‌ڵوه‌سته بكات وبگه‌رِێته‌وه سه‌رى، ئه‌وه له‌نمایش وه‌ستان نیه، به‌واتایه‌كیتر "هیچ وه‌ستانێكى زه‌مه‌نى له‌نێوان گه‌یاندن و وه‌رگر نیه، به‌ماناى بیركردنه‌وه یاوه‌ستان بوونى نییه " (16).
كه‌وابێت ئه‌گه‌ر گه‌رِانه‌وه بۆ چاوگه‌ى زه‌مه‌نى یه‌كه‌م له‌رِه‌گه‌زه‌كانى زه‌مه‌ن (رِه‌گه‌زى دادوه‌رى) رِابردوو بێت، ئه‌وا رِابردوو ئاماژه‌ى زه‌مه‌نى نووسراوه، هیچ دۆزینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو بونیاده‌كانى نمایش نیشان نادات، چونكه دۆزینه‌وه‌ى ئاماژه‌ى نووسین پرِۆسه‌یه‌كه خوێندنه‌وه‌ى نووسراو به‌رهه‌مى دێنىَ، ئه‌وه‌ش پێش كاركردنى ده‌رهێنه‌ر له‌ده‌ق، ئه‌و كاته‌ى ئاماژه‌كان ده‌دۆزێته‌وه و به‌ئاماژه‌یتر هه‌وڵى گۆرِینیان ده‌دات، بۆیه له‌و كاته‌دا پێویستمان به (رِه‌گه‌زى ئاهه‌نگ) ه، كه‌چاوگه‌ى زه‌مه‌نى یه‌كه‌مى ئێستایه، گه‌یاندنى ئاماژه‌ى نمایشه بۆ وه‌رگر، تاوه‌كو له (رِه‌گه‌زى رِاوێژكردن) وێنه بینراوه‌كان بگۆرِێت بۆ وێنه‌ى هزرى، گۆرِینیش واته گۆرِینى ده‌لاله‌ت كه ئێستا ده‌كات به داهاتوو. بۆیه ئه‌و ئاماژه‌یه‌ى زه‌مه‌نى شه‌وو رِۆژ نیشان ده‌دات، ماهیه‌تى ئاشكرا كردنى نیه بۆ وه‌رگر، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى گۆرِینى ئه‌و زه‌مه‌نى له‌ودیو كاته‌وه كه هه‌ڵَگرى چه‌مكى فه‌لسه‌فیه، گرنگ نیه وه‌رگر بزانێت له‌كاتژمێر چه‌ند هاملێت هه‌ڵده‌ستىَ به‌پیلان گێرِان بۆ كوشتنى غرترود و دۆسته‌كه‌ى، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى گرنگ ومه‌به‌ستى نمایشه ئه‌و له‌چ زه‌مه‌نێكى فه‌لسه‌فیه‌وه پرِۆسه‌ى كوشتن ئه‌نجام ده‌دات، ئایا هاملێت تووشى گرێى ئۆدیب هاتووه؟ یاخود شیزۆفرینیاى هه‌یه؟ گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت ده‌شىَ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى پیاوێك بێت.....هتد
ئه‌و پرِۆسه‌یه‌ش پێویستى به‌رِێكخستن هه‌یه، بۆیه سیمیۆلۆژیا بۆ دامه‌زراندنى گوتارى نمایش هه‌وڵى یه‌كگرتنى توخمه‌كانى نمایش ده‌دات، كه كۆكردنه‌وه‌ى ئاماژه‌یه ده‌كرىَ به "یه‌كێتى بونیاده‌كانى گوتار " ناوى به‌رین، هه‌ریه‌كه له ده‌ق و ده‌رهێنان ونواندن كۆده‌كانى سیمیۆلۆژیا ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، ده‌ق دارِشتنه‌وه‌ى جه‌سته‌یه بۆ گه‌یاندنى ئاماژه، تاوه‌كو ئه‌و مادده بێگیانه‌ى له‌دوو توێى لاپه‌رِه‌ى ده‌قه‌وه نووسراوه رِه‌هه‌ندى په‌یوه‌ندیه‌كانى بدۆزێته‌وه، ده‌بىَ ده‌رهێنه‌ر مانا ناسراوه‌كانى دال فرِىَ بدات وله‌شوێنیدا هه‌موو ئه‌و ده‌لاله‌ته ئاڵۆز ونادیارانه دابنىَ كه چه‌مكى فه‌لسه‌فى به‌نمایش ببه‌خشێت له‌رِێگه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و كۆدانه‌ى كه‌هه‌ڵساون به‌رِێكخستنى ئاماژه، كه‌واته پرِۆسه‌ى ئه‌ركیۆلۆژیاى نمایش (17) رِه‌هه‌ند به‌خشینه به‌ده‌لاله‌ت ورِێكخستنه‌وه‌یه‌كیتره، له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو ده‌لاله‌ته ساده‌كان ده‌ركراوه‌ته ده‌ره‌وه وده‌قێكیتر ده‌بینین كه "هه‌ستكردنى نمایش تۆرِێكه له‌مانا " (18) ئه‌وه‌ش ده‌قى نووسراوى كردووه به ده‌قێكى به‌رهه‌م هێنراو (ده‌قى سیمیۆلۆژیى) بنیاتى گوتارى سیمیۆلۆژیا نووسینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شه وتواناى تاكه‌كان رِه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه چۆن نووسه‌ر ده‌بىَ به‌بیرۆكه‌ى پرِۆژه‌كه، ده‌رهێنه‌ریش به‌ته‌نها رِۆڵى رِێكخه‌ر ده‌بینىَ، هه‌وڵى رِێكخستنى خه‌ونه‌كه ده‌دات كه خه‌ونى هاوبه‌شه. بونیادى پێكهاته‌ى گوتار ئاماژه‌كانى خۆى ئاراسته‌ى وه‌رگر ده‌كات، به‌رِاده‌یه‌ك خودى ئه‌كته‌ریش رِۆڵى وه‌رگر له‌ئاراسته‌ى كاركردن رِایه‌ڵ ده‌كات.
بۆیه ئاماژه به‌هۆى مه‌شقى كۆمه‌ڵیه‌وه ده‌رده‌بردرىَ وپلانێكى ده‌رهێنان كارى پێناكرێت، ئه‌وه‌ش شێوازى ده‌رهێنه‌ر ده‌گۆرِىَ له‌وه‌ى ئه‌و كار به‌میتۆدێك بكات، چونكه هیچ میتۆدێك نیه له‌نێو سیمیۆلۆژیادا كه‌ببىَ به‌ژێرخانى نمایش، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه وده‌رهێنه‌ر ده‌بىَ به‌رِێكخه‌رى وهه‌وڵى پیاچوونه‌وه‌ى ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ربرِینى بۆچوونێك بۆئه‌وه‌ى جارێكی‌تر خه‌ریكى گه‌رِان نه‌بن وئه‌ویش سه‌رله‌نوىَ رِێكیان بخاته‌وه، بۆیه نواندنى ئه‌كته‌ر بونیادى ته‌واوكه‌رى گوتار كه بونیاده‌كانى ده‌ق و ده‌رهێنان ته‌واو ده‌كات، بۆیه نواندن ده‌بێته فرِێدانى ئاماژه‌كانى ناوه‌وه ودیارخستنى ئاماژه نه‌بینراوه‌كان وكاركردن به‌ئاماژه بینراوه‌كان، چونكه ئاماژه‌كانى نواندن بریتین له ئاماژه‌ى سرووشتى و ئاماژه‌ى درووستكراو، بۆیه كۆزان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "نمایش ئاماژه سرووشتیه‌كان ده‌گۆرِێت بۆ ئاماژه‌ى درووستكراو " (19)
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاماژانه‌ى له‌ژیانمان ده‌لاله‌ته‌كان ناخوێننه‌وه، ئه‌وه له‌شانۆدا ده‌لاله‌ته‌كانى رِووى شاراوه‌ى پرسیاربن (ئاماژه‌ى درووستكراو) كه له‌ئاماژه‌ى سرووشتیه‌وه گۆرِاوه ونمایشى داخراو ئازاد ده‌كات بۆ ده‌قێكى كراوه‌ى نێو پرسیار، ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و ووتارانه ده‌كاته ده‌ره‌وه كه‌ده‌یانه‌وىَ رِه‌خنه بنووسن، چونكه له‌وكاته‌دا ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ى بیانه‌وىَ له‌سه‌ر نمایش دواندن بێننه بوون، ده‌بىَ مه‌عریفه‌یان له‌به‌رامبه‌ر نمایش ده‌رهێنه‌ره شانۆییه‌كه بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه بۆ مه‌عریفه‌یه‌كى سه‌رزاره‌كى ده‌كه‌ن دیسان لێره‌دا شوێنیان نابێته‌وه، چونكه ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه تواناى خوێندنه‌وه‌ى كۆدى جه‌سته‌یانه نییه، وه‌ك ئاشكراشه كه جه‌سته نێردراوى سه‌ره‌كى سیمیۆلۆژیایه كارى رِێكخستن كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش جودابوون له‌ته‌ك رِه‌خنه درووست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئه‌و ئاماژه وتێزه ناته‌بایه‌ى كه‌جه‌سته‌ى نه‌خوێنراو هه‌وڵى رِاڤه‌كردنى جوله ده‌دات له‌ئاستى په‌یوه‌ندیه ده‌لالیه‌كان بۆ گه‌یاندنى ئاماژه، ئه‌وه‌ش به‌رِێگه‌ى كینزیا (زانستى جوله‌ى جه‌سته) كۆده‌كانى جه‌سته رِێك ده‌خات، ئه‌كته‌ر (نێره‌ر) بۆ گه‌یاندنى گوتار هه‌وڵى ده‌رخستنى كۆدى كاره‌كته‌ر ده‌دات، به‌هۆى كاركردنى له پانتایى شانۆ ویه‌كخستنى ئاماژه‌كان، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى كاره‌كته‌ر ده‌خاته نێو دۆزینه‌وه وسه‌ره‌تاى ده‌سكه‌وتنى هێله‌كانى گه‌یاندن بۆ وه‌رگر ده‌دات "ده‌توانىَ هه‌ست به‌و سه‌رچاوانه بكات له‌رِێگه‌ى كۆدى هاوبه‌شه‌وه له‌نێوان خۆى وخاوه‌ن گوتاره‌كه " (20)، چونكه نمایش ئه‌و ده‌قه بینراوه‌ى ئاراسته‌ى وه‌رگر ده‌كرىَ، ئاماژه‌كانى له‌تۆرِێكى به‌ربلاَودا سیمیۆلۆژیاى شانۆیان پێكهێناوه، ئه‌ویش ژێرخانى زمانى شانۆیه، ئه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ى له‌ناو ئه‌ركیۆلۆژیایه، چونكه زمانى شانۆ له‌بنه‌رِه‌تدا له‌ناو ده‌ق بوونى نه‌بوو، خوڵقاندن نمایشى كردووه به‌زمان، له‌زۆر كاركردن له‌سه‌ر دالى پانتایى ده‌ق ده‌گاته سه‌ر هێلێكه ئاسۆیى كه به بۆچوونى سۆسێر ئه‌و هێله مانا داده‌خات (21)
بۆیه دالى پانتایى ده‌ق ده‌بىَ بكرىَ به‌گۆرِه‌پانى رِووداو كه‌بونیاجه ناوه‌كى وده‌ره‌كیه‌كان زیاتر بكه‌ونه نێو پرِۆژه‌ى كاركردن وئه‌وه‌ى بۆ پانتایى ده‌ق ده‌مێنێته‌وه رِێكخستنى ئه‌و بونیادانه‌یه له‌ناو پرِۆسه‌ى نمایشدا، واته ده‌بىَ به كۆدى گوتار بۆ به‌رهه‌م هێنانى نمایش، وه‌زیفه‌ى ئه‌ركیۆلۆژیا زیاتر له‌ساتێكى وادا ده‌رده‌كه‌وىَ كه‌ده‌بینین ده‌ستدان له‌زمان وگۆرِینى سیستمى زمان، واته گۆرِان له‌پیرۆزیه مێژووییه‌كان (22)
كه‌واته ئه‌ركیۆلۆژیا به‌ته‌نیا هه‌ڵكۆڵینى زمان نیه، به‌ڵكو هه‌ڵكۆڵینه له‌نێو خودى مێژووى جه‌سته‌ى شانۆش، چونكه ناكرىَ قسه له‌زمان لاى داهێنه‌رێكى شانۆیى بكه‌ین بمانه‌وىَ بونیادى شاراوه‌ى ئه‌و زمانه له‌هه‌ڵكۆڵین به‌رهه‌م بێنین وده‌سكارى مێژووى ئه‌زموونه‌كه‌ش نه‌كه‌ین.
ده‌سكارى كردن چه‌مكێكى جیا له‌و تێرِاوانینه باوه‌ى هه‌یه، لێره‌دا ده‌سكارى نه‌كردن رِازیبوونه به‌و تیۆره شانۆییه‌ى كه له‌سه‌رده‌مى خۆى نووسراوه، نه‌ك ده‌سكارى كردنى مێژوو به‌و چه‌مكه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌ى باوه‌ى هه‌یه، ئه‌وه‌ش جیاكردنه‌وه‌ى زمانه له‌مێژوودا، كه كۆد له‌ناو گوتارى نمایش وه‌زیفه‌ى هه‌ریه‌ك له‌و دوانه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات، به‌و پێیه‌ى مێژوو ده‌بێت به‌چوار چێوه‌ى ده‌ره‌كى وزمان به بونیادى ناوه‌كى، ئه‌وه‌ش له‌رِێگه‌ى ئه‌و سیستمه‌یه كه ده‌ق به‌ته‌قاندنه‌وه‌ى پانتایى زمان دێته نێو پانتایى ده‌قه‌وه، تاوه‌كو مانا به‌كراوه‌یى به‌جىَ بێلێت وئاماژه له‌نێو بونیادى دال نه‌كوژێت، ئه‌وه‌ش گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه سۆسێریه‌ى كه ئاماژه یه‌كێتیه‌كه له‌نێوان دال ومه‌دلوله، گه‌یاندنیش له‌پرِۆسه‌ى نمایش گه‌یشتنه به‌مانا به‌هۆى په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كه‌وه گوتار پێك دێنێت، پێكهاته‌ى گوتاریش هه‌ڵگرى په‌یامى نمایشه كه‌ماناى له‌خۆ گرتووه، مانایه‌ك له‌رِێگه‌ى ئاماژه‌وه دێته نێو پرِۆسه‌ى بیركردنه‌وه، ده‌ربرِینى ئه‌كته‌ر له‌و كاته‌دا سه‌رجه‌م رِه‌گه‌زه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئاماژه‌كان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كار بۆ گه‌یاندن ده‌كه‌ن، واته بۆ ئه‌و پرِۆسه‌یه‌ى ئه‌كته‌ر ده‌یه‌وىَ بیگه‌یه‌نىَ كۆمه‌ڵێك جوله‌ى (بینراو+بیستراو) به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌وه‌ش نزیكبوونه‌وه‌یه له‌توخمه هونه‌ریه‌كانیتر "وه‌ك ئه‌وه‌ى ڤاگنه‌ر له‌شانۆى سه‌راپاگیر داواى ده‌كرد، داواى كرد هه‌موو هونه‌ره‌كان له‌پێناو شانۆ بخرێنه كار " (23).
فره رِه‌هه‌ندى مانا فراوان كردنى ئاسۆى زمانه، چونكه ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه خوێندنه‌وه ده‌یه‌گه‌یه‌نىَ به‌ستراتیژیه‌تى وه‌رگر، به‌لاَم نێره‌ر ده‌یه‌وىَ وه‌رگر بۆ كرده‌ى وه‌رگرتن خه‌زێنه‌ى ناوه‌كى ئازاد بكات، ئه‌و خوازیاره دالى كراوه‌ى نێره‌ر رِووبه‌رووى ده‌قى داخراوى نه‌كات، چونكه وه‌ك كۆزان هه‌ر شتێك له‌نواندنى شانۆیى هه‌بێت به ئاماژه ناوى ده‌بات، ئاماژه‌ش ده‌روازه‌ى نێو كایه هونه‌ریه‌كانه، چرِكردنه‌وه‌شى كۆكردنه‌وه‌ى تێرِوانینى نمایشه، لێره‌دا ڤاگنه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌رِه‌شه‌ى رِه‌خنه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هونه‌ره‌كانى بینین زیاترین به‌شیان دێنه نێو ئاماژه به‌پێچه‌وانه‌ى بیستنه‌وه كه‌ده‌كرىَ به‌شێكى كه‌مى بێت، دیارترین ئاماژه كه‌بینین به‌كار بخات وبیكاته ده‌روازه‌ى هاتنى وه‌رگر (شوێن) ه، ئه‌وه‌ش بینینى سینۆگرافیاى شانۆیه، ده‌توانىَ له‌ئاماژه‌ى شته‌كانه‌وه، په‌یوه‌ندى كاره‌كته‌ره‌كان به بونیادى شوێن بناسێنىَ، چونكه ئاماژه‌ى شوێن گوتارى دامه‌زراندنى نمایشه كه ده‌یه‌وىَ رِێگا بۆ ئاماژه‌كانیتر فه‌راهه‌م بكات، له‌ئاماژه‌ى نه‌جولاوى بینراو ده‌یناسین وله‌رِێگه‌ى جوله‌ى ئه‌كته‌ر چوارچێوه شێوه‌كاریه‌كان جوله‌ى بینراومان نیشان ده‌دات، ئه‌وه‌ش بۆ درووست كردنى په‌یوه‌ندیه به وه‌رگره‌وه، كه له‌هۆڵى بیناسازى ئیتاڵى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌رگر ئاماده‌یى خۆى بۆ نمایش نیشان ده‌دات، كه ئه‌ویش ده‌رخستنى كۆمه‌ڵه دیمه‌ن و وێنه‌یه‌كه، كه‌چى ئه‌و هاوكێشه شانۆییه له‌و نمایشانه‌ى له‌هۆڵى بیناسازى ئیتاڵى ده‌رده‌چن ده‌گۆرِدرێن بۆ دارِشته‌و بارستایى جیاواز، ئه‌وه‌ش وه‌رگرتن ده‌باته ئاستێكیتر وله‌شێوه‌یه‌كى ناته‌بادا هه‌وڵى ده‌رخستنى ئاماژه ده‌دات، كه بێگومان وه‌رگر بۆخۆى ده‌بێته بونیادێكى ناكامل له‌ناو ئاماژه‌ى شوێندا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى جوله ده‌ست نیشانى شوێن ده‌كات، جوله وپێكهاته وێنه‌ییه‌كان سنورى وه‌رگر ده‌به‌زێنن، وه‌رگر له‌و وێنه شانۆییه ده‌كه‌ن به‌به‌شێك له‌رِووداو به‌خوڵقاندنى رِه‌هه‌ندێكى فراوانى ئاماژه‌ى نێو نمایشه‌كه، ئه‌وه‌ش بۆخۆى كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیه‌كیتر ئاشكرا ده‌كات له‌رِێگه‌ى دارِشتنه‌وه‌ى بۆشایى.
زه‌مه‌نى نمایش و زه‌مه‌نى رِووداو له‌نێوان رِه‌هایگه‌رایى كرده‌ى درامى (رِووداو) له ئاماژه‌ى بێرسیه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئاماژه‌ى سۆسێریى (24)، چونكه ئاماژه له‌زه‌منى رِووداوه‌و له‌زه‌مه‌نى نمایش په‌یوه‌ندیه‌كى ئاڵۆز ئاوێته‌ى فه‌لسه‌فى ده‌رهێنان كراوه، كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كى نێو نمایشه، ئه‌وه‌ش له‌نێو بینراوى نمایش (پانتایى شانۆ) خۆى حه‌شارداوه، هه‌رچى نێردراوه ده‌وستىَ كه "كرده‌ى ئاماژه‌كارى هه‌ڵده‌ستىَ له‌رِێگه‌ى ژماره‌یه‌كى بێكۆتایى له‌پێكهاته‌ى داهاتوو " (25) له‌وانه‌یه پێكهاته‌یه‌ك له‌نمایش درووست بێت یا به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌رگر ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تى گه‌یه‌نراو، چونكه ئه‌و له‌سه‌ریه‌تى به‌و دیوه‌ى وێنه بگات كه‌نیشانى دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رگیز كارى شانۆكار نیه رِووى نه‌بینراوى وێنه ئاشكرا بكات، ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تى وه‌رگره كه ستراتیژیه‌تى نمایش داواى ئاشكرا كردنى لێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌ر ئاماژه‌ى نێردراو له‌رِێگه‌ى كۆدى نواندنه‌وه رِێكبخاتن كه ناردنى داله له‌رِێگه‌ى جوله وكاركردنه‌وه، ئه‌وه‌ش جولاندنى هزرى وه‌رگره بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌یه به یاده‌وه‌رى كه وێنه‌ى شانۆیى كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى پرسیار فرِىَ ده‌دات، ئه‌و پرسیارانه‌ش زیاتر به‌ره‌و سایكۆلۆژیا ده‌رِۆن، واته له‌سایكۆلۆژیه‌تى وه‌رگر نزیك ده‌بنه‌وه، له‌و تێگه‌یشتنه‌وه‌ش ئارِتۆ سه‌یرى شانۆى ده‌كرد كه ده‌بىَ نمایش له‌خه‌ونه‌وه نزیك بێت، تاوه‌كو نه‌ست ئازاد بكات، بۆیه ئه‌و خه‌ونه‌ى وێنه‌ى شانۆیى زه‌مه‌نى رِووداوه ده‌یه‌وىَ له‌ناو سینۆگرافیاى بینراودا ئاماژه دیارى كراوه‌كان نیشان بدات، چونكه كرده‌ى وه‌رگرتن لاى بینه‌ر ئاراسته‌ى گه‌یاندنى كۆده له‌لایان نێره‌ره‌وه له‌نێو گوتارى نمایشدا، ئه‌وه‌ش له‌ناردنیدا پرِۆژه‌یه‌كى داهاتووى هه‌یه كه لاى بینه‌ر گه‌یاندنى گوتاره كه وه‌رگرتن مه‌یسه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌كه له (نێره‌ر- ئه‌كته‌ر)و (نێردراو- بینه‌ر) كۆدى یه‌كترى ده‌ناسن وبه‌ئاراسته هێلى یه‌كترى نامۆ نین، بۆیه پێكگه‌یشتنى ئه‌و دوو كۆده كه‌هه‌ریه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه رِه‌گه‌زێكیان له‌ناودا كۆبۆته‌وه، وه‌ك "جه‌سته، ده‌نگ، رِه‌نگ " ئه‌وه‌ش له‌كه‌نالى هه‌سته‌كان ده‌نێردرێت، لاى نێردراو بۆ وه‌ده‌ست كه‌وتنى ئاماژه‌كانى پرسیاره كه‌چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ى شانۆى له‌خۆ گرتووه، ئه‌وه‌ش ستراتیژیه‌تى نمایشى شانۆییه، كه‌واته ئه‌و ستراتیژه چیه كه كۆد بۆ پێكگه‌یشتن ده‌كه‌وێته ململانىَ له‌گه‌ڵ كۆدى به‌رامبه‌ر؟
ستراتیژى نمایشى شانۆیى قووڵ بوونه‌وه‌یه بۆ یه‌كگرتنى په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌ره‌و رِه‌زمێكى پته‌و ببات، كه ببێته ئه‌نجامى توێژینه‌وه له‌نێوان نمابش ووه‌رگر، دامه‌زراندنى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش له‌سه‌ر دال به‌رهه‌مى دینێت ئه‌ویش خه‌ونێكى نه‌ستیه، چه‌مكه‌كانى ده‌سه‌لاَت ده‌گۆرِێت، واته له‌و خه‌ونه‌دا هه‌رگیز ده‌سه‌لاَت ئه‌و مانایه‌ى نابێت كه له‌هۆشدا هه‌یه‌تى، ئه‌وه‌ش رِووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌كى تازه‌یه بۆ وه‌رگر له‌به‌رامبه‌ر نمایشى شانۆیى.
كاركردنى ئاماژه بۆ درووست كردنى ئه‌و وێنه هزریه دۆزینه‌وه‌یه‌كه وه‌رگر له‌و كاته‌دا له‌و حه‌قیقه‌ته ده‌گات كاتىَ ئه‌زموونى هاودژى بینى وچه‌مكى فه‌لسه‌فى وێنه‌ى بۆ ئاشكرا بوو، ئه‌و كات ئاسۆى بیركردنه‌وه‌ى دڵنیاى ده‌كات "گواستنه‌وه‌ى واقیع بۆ شانۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى وه‌رگره " (26) ئه‌وه‌ش درووست بوونى دیدگایه‌كى رِاستگۆیانه‌ى ئه‌وه به‌وپه‌رِى رِاستگۆیى و بوێریه‌وه له‌گوتارى شانۆ ده‌رِوانىَ، هه‌رچه‌نده دیسان خه‌یاڵ وێناى زه‌مه‌نى بینینى ئه‌و ده‌كات، به‌لاَم زه‌مه‌نى وه‌رگرتنى ئه‌و نیشاندانه‌وه‌ى فه‌وزایه‌ك نیه، به‌ڵكو جیهانێكى لۆژیكى بۆ وێنا ده‌كات، ئه‌وه‌ش گۆرِینى پانتایى نووسراوى ده‌قه بۆ نێو شیعریه‌تى جوله، چونكه پانتایى تازه له‌نووسین ده‌رده‌چێت وده‌په‌رِێته‌وه بۆ پانتایى خه‌ون، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى نێو خه‌ونه ده‌بنه‌وه دارِشته‌یه‌كى بۆشایى، پانتایى خه‌ون ئاماژه‌كارێكى سیمیۆلۆژیه، ئاماژه‌كان ده‌كات به ئاماژه‌ى بینراو كه‌له‌سه‌ر شوێنه‌وارى ده‌قى نووسراو (ده‌قى نووسه‌ر) بنیاتنراوه، چونكه ده‌قى یه‌كه‌م بۆشاییه‌كى زۆرى تیایه كه ده‌قى نمایش ده‌یباته ئاستى كامل بوون، بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌بىَ ده‌رهێنه‌ر ووردبین بێت له‌ته‌ك بۆشایى، تاوه‌كو ئه‌و هاوكێشه شانۆییه‌ى كه نووسه‌ر ناتوانىَ چاره‌سه‌رى بكات، ئه‌و له‌نێو پرِۆژه‌ى ده‌رهێناندا بیكاته وێنه‌ى جولاوى بینراو، ئه‌وه‌ش بۆ درووست كردنى په‌یوه‌ندى كاره‌كته‌ره به بۆشاییه‌وه، نووسه‌ر له‌تواناى نیه ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان بگۆرِێت به ئاماژه‌ى زه‌مه‌نى كه په‌یوه‌ندى به پانتایى شانۆوه هه‌یه، بۆیه "په‌یوه‌ندى ده‌قى نووسراو وده‌قى نمایش په‌یوه‌ندیه‌كى به‌رایى ساكار نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیه‌كى پێكهاته‌ییه " (27)
ئه‌وه‌ش به‌رهه‌م هێنانى مانایه، كه‌واته ده‌قى نووسراو په‌یوه‌ندیه‌كانى مردوون، بۆیه نابىَ به پێكهاته‌ى گوتارى شانۆ، به‌ڵكو ئه‌بستیمێكه ئاماژه‌ى تیا ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ كاركردن، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتنى رِۆڵى گرنگى سیمیۆلۆژیاى شانۆییه، ئه‌و تێگه‌یشتنه زه‌مینه‌یه‌كى تیۆریى پته‌وه بۆ ئێمه تا بتوانین بۆ ئه‌زموونى ئه‌لته‌رناتیڤ كار بكه‌ین، ئه‌زموونێك كه‌ناومان ناوه شانۆناسى، كه‌واته با بزانین له‌و ئه‌زمونه ئه‌لته‌رناتیڤه‌دا شانۆناسى ماناى چیه؟
شانۆناسى چه‌مكێكى سه‌ره‌كى نێو كارى شانۆییمانه، به‌ر له‌هه‌ر شتێك پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه شانۆناسى (زانستى شانۆ) ئه‌و زانسته نیه كه له‌خۆرئاوا وه‌ك بابه‌تێك بۆ پسپۆرِى ده‌خوێنرێت، شانۆناسى زانستى شانۆى باو نیه وه‌ك زانستێك بۆ شانۆ كه له خۆرئاوا بوونى هه‌یه، شانۆناسى بۆ ئێمه به‌ره‌نجامى ئیشكردنى تیۆریه له‌بوارى جه‌سته و ده‌نگدا، ئه‌وه له‌ئه‌نجامى گه‌رِان و پشكنینه‌كانمان پێى گه‌یشتووین، چه‌مكێك نیه له‌خۆرِا هاتبێته ناو كارى ئێمه‌وه، به‌ڵكو گومان كردن له زانراوه‌كان ئێمه‌یان گه‌یانده شانۆناسى، ته‌نانه‌ت گومان له‌وه‌ى پێى ده‌ووترىَ زانستى شانۆ، چونكه ئه‌و ناسینه پێویستى به به‌تاڵكردنه‌وه‌ى مانا بارگاوى كراوه‌كانه، شانۆ پرِۆسه‌ى خوڵقان و بنیاتنانه، كه‌وابىَ شانۆناسى ده‌بێت به‌رهه‌مى ساته‌وه‌ختى عه‌قڵى كاركردنى شانۆكار بێت، له‌رِاستیدا ئه‌وه‌مان له‌چه‌مكێكى سیمیۆلۆژى خواستووه به‌ناوى (ده‌قناسى) واته زانستى ده‌ق، ده‌كرىَ كه‌مێك له‌سه‌ر ده‌قناسى بووه‌ستین، كه له فه‌یله‌سووفى فه‌رِه‌نسى به نه‌ژاد بولگارى (ژۆلیا كریستیفا) وه‌رگیراوه، ده‌ق له‌رِێگه‌ى زانسته‌وه له‌هێلێكى به‌یانى مێژوویى ده‌گۆرِێت بۆ پانتاییه‌كى كراوه‌ى فره‌مانا، له‌و رِێگه‌یه‌وه‌ش ده‌لاله‌ته مێژوویه‌كانى ده‌ق گۆرِانى به‌سه‌ردا دێت، هۆیه‌كه‌شى مردنى تاكمانایى و ماناى رِه‌هایه، كه ماناى رِه‌ها ده‌مرىَ، سیستمى ده‌لالى ئاماژه‌كان ماناى جیاواز دێننه بوون، ئه‌وه‌ش ئیشكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئێستا نه‌ك له‌سه‌ر پیرۆز كردنى تاكه ماناى مێژوویى، فره‌مانایى و كرانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پرسیاركردنه‌وه‌یه له‌زه‌مه‌نى ئێستامان "بۆیه پرسیار له‌زانستى ده‌ق یه‌كێكه له‌هه‌ره پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كان كه ئاراسته‌ى سێنته‌رى ده‌قى ده‌كات، ئه‌و پرسیاره‌ش كاركردنه بۆ ستراتیژى سیمیۆلۆژیا كه به‌ده‌قناسى ده‌به‌ستێته‌وه " (28)
لێره‌دا مانا جه‌وهه‌ریه‌كانى ده‌قناسى به‌رِوونى ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یوه‌ندى جه‌وهه‌رى به سیمیۆلۆژیاوه هه‌یه، ئێمه لێره‌دا (ده‌قناسى) مان وه‌رگرتوو، گۆرِیمان به (شانۆناسى) به‌هۆى ئه‌وه‌ى پرِۆسه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نمایشى شانۆیى لاى ئێمه مانایه‌كى ته‌واو جیاوازى هه‌یه، شانۆ له‌كارى ئێمه‌دا بریتى نیه له‌پلانێكى ئاماده‌كراوى سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵكو پرِۆسه‌ى خوڵقاندنه له‌مه‌شقه‌كاندا، بۆیه ئێمه هیچ نووسراوێكى سه‌ر كاغه‌ز چ وه‌ك ده‌ق یا بیرۆكه له‌لامان بوونى نیه، چونكه ئێمه له‌شانۆكردن په‌رِیوینه‌ته‌وه بۆ شانۆناسى، ئه‌وه‌ش پرِۆسه‌ى میتا شانۆیه، هه‌موو شتىَ به‌ره‌نجامى گه‌رِان و پشكنینه له‌بوارى جه‌سته و ده‌نگدا، پاككردنه‌وه‌ى شانۆیه له ئه‌ده‌ب، شانۆ له‌ناو شانۆ بنیات ده‌نرێت، كولتووره جیاوازه‌كان له‌یاده‌وه‌رى جه‌سته‌ى كولتووریدا بایه‌خى خۆى هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره جیاوازانه له‌ساتى مه‌شق به‌كار دێنێته‌وه، به‌لاَم هه‌موو رِه‌هه‌نده مێژوویه‌كانى و مانا ده‌ست نیشان كراوه‌كه‌ى نێو مێژوو ده‌كوژێت، تاوه‌كو ماناى نوىَ و رِووبه‌رى كه‌شف نه‌كراو بۆ مانا بخوڵقێنێت، ئه‌و فره ماناییه له‌كولتوور پرسیار دێنێته كایه‌وه، پرسیار له‌زه‌مه‌نى هه‌نووكه‌ییمان، له‌و ساته‌ى له‌ناو سرووته شانۆییه‌كه ئاماده‌ییمان هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ووشه بوونى نیه، به‌ڵكو ده‌نگ گوزارشت له‌ساتى ئازار‌و چێژ به‌خشینمان ده‌كات، ئه‌وه شانۆیه‌كى دوور مه‌ودایه، ده‌یه‌وىَ به‌ره‌و تاریكستانه‌كانى ناخمان بچینه خواره‌وه، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌مانه له‌رِێگه‌ى سرووت و جوله وده‌نگ و ماتریاله‌كان ده‌قێكمان بۆ ده‌نووسنه‌وه، ده‌قێكى نه‌نووسراو له‌رٍِێگه‌ى دارِشتنه‌وه‌ى بۆشایى ده‌نووسرێته‌وه، په‌یوه‌ندى به نووسینى سه‌ر كاغه‌زه‌وه نیه، ئه‌وه پرِۆسه‌ى له‌دایكبوونى شانۆناسیه.. ده‌ست نیشان كردنى جیاوازیه‌تى له‌گه‌ڵ شانۆ كردن.
بنیاتنانى نمایش به‌بىَ ده‌ق و بیرۆكه چۆن درووست ده‌بێت؟ ئه‌و پرسیاره گومانى بینه‌رێكى زۆرى ئێمه‌یه، به‌لاَم به‌هۆى پرِۆسه‌ى گه‌رِان له‌شوێن وخوڵقاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى جه‌سته‌ى كولتوورى به پانتاییه‌وه، (دیاره ئێمه له‌شوێنى ئه‌كته‌ر جه‌سته‌ى كولتوورى به‌كار دێنین و له‌شوێنى ده‌رهێنه‌ر دارِشتنه‌وه‌ى پانتایى هۆیه‌كه‌شى گۆرِینى ئه‌و هاوكێشانه‌یه كه په‌یوه‌سته به شانۆناسیه‌وه، ئه‌و گومانه به پرسیارى فه‌لسه‌فى رِه‌وایه‌تى خۆى وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه ئیشكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانى "خۆشه‌ویستى، مه‌رگ، فه‌نابوون، ته‌نیایى، ترس " ئه‌و چه‌مكانه‌ى له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا په‌یوه‌ندیان به مرۆڤه‌وه هه‌یه، جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و رِه‌گه‌زى ئه‌و چه‌مكانه ناگۆرِێت، به‌ڵكو ده‌كرێت له رِووبه‌روو بوونه‌وه ومیكانیزمى چاره‌سه‌رى كولتوورى گۆرِانى به‌سه‌ردا بێت.
بیرۆكه له‌كارى ئێمه‌دا بۆ سه‌ره‌تا گرنگ نیه، ده‌زانین كه‌سانێك ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان پىَ قبووڵ ناكرێت، به‌لاَم ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگه ئاماده‌بوونى جه‌سته‌ى كولتووریه له پانتایى ئه‌وه ئاماده‌بوونى ده‌نگه.. نووسینه‌وه‌ى جه‌سته‌یه، كه‌چۆن په‌یوه‌ندى فه‌لسه‌فى و ئیستاتیكى تیا ده‌خوڵقێنرێت، مه‌شقه‌كان وه‌لاَمى پرسیاره‌كانمان ده‌ده‌نه‌وه، پرسیاره‌كانمان پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌كانى ئه‌و زه‌مه‌نه‌مان ده‌به‌ینه ناو كولتووره جیاوازه‌كان، گومان له‌مانا مێژوویه‌كانى كولتوور ده‌كه‌ین، ئه‌وه شانۆناسیه كه ده‌قێكمان بۆ به‌رهه‌م دێنێت رِۆژه‌كانى پرِۆڤه نووسیویه‌تیه‌وه، ئه‌وه به‌شێكه له‌نهێنى كاركردنمان، چونكه ده‌ق مه‌شقه، نه‌نووسراوێكه له ده‌ربرِینى ده‌نگ وگوزارشتى جه‌سته ده‌یه‌وىَ شانۆ بنووسێته‌وه، نووسینه‌وه‌ى شانۆ ده‌سپێكێكیتره بۆ شانۆناسى، ئه‌وه‌ش دارِشتنه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى كولتووره جیاوازه‌كانه، پرِۆسه‌یه‌كه بۆ نووسینه‌وه‌ى سرووت، نووسین كرده‌یه‌كى به‌رجه‌سته كراوى ئاماژه‌كاریه، ئه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌یه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ئاماژه‌ى ده‌نگى بینراو، سرووت به‌ره‌نجامى مانا كولتووریه‌كه نیه، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامى ئیشكردن له‌سه‌ر كه‌شفكردنى مانا نوێیه‌كانى كولتوور هاتۆته دى، ئه‌وه‌ش پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى ئاماژه جیاوازه‌كانى سرووته، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش ته‌ئویل كردنه‌وه‌ى پرِۆسه‌ى شانۆناسیه، بۆ ئه‌و كاره‌ش ده‌بىَ له‌رِوانگه‌ى میتۆدى سیمیۆلۆژیه‌وه بخوێنرێته‌وه، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه ده‌مانگه‌یه‌نێته پرِۆسه‌ى به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ى شانۆناسى، كه‌بتوانین نه‌زانراوه‌كانى شانۆناسى بناسین، بۆئه‌وه‌ش ناو له‌و ئاراسته رِه‌خنه‌یى و تێزه پێشنیاركراوه ده‌نێین سیمیۆلۆژیاى شانۆناسى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له‌شانۆناسى وسیمیۆلۆژیاى شانۆ ده‌یانه‌وىًَ بۆ نووسینه‌وه‌ى رِووبه‌ره نه‌نووسراوه‌كان به‌شدارى له‌وه‌یتر بكات.
كاتىَ هه‌ریه‌كه له شانۆناسى وسیمیۆلۆژیاى شانۆییمان ناسى، ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و تێزه زیاتر قووڵ بینه‌وه كه‌ناومان ناوه سیمیۆلۆژیاى شانۆناسى، ئه‌وه‌ش بینینى ده‌نگه وه‌ك ئاماژه، به‌لاَم ئاماژه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى وێنه‌یه‌كى ده‌ست نیشان كرا‌و نیه، به‌ڵكو ده‌نگ ئاماژه‌یه‌كى فره رِه‌هه‌نده به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ناسینى وێنه‌ى ده‌نگى، هێنده‌ى ئاماژه‌ى پرسیاره، گۆرِینى مانا سوونه‌تى ورِه‌هاكانى وێنه‌ى ده‌نگیه، سیمیۆلۆژیا لێره‌دا بنه‌ماكانى شانۆكردن به‌لایه‌وه بوونى نیه، ئه‌گه‌رچى ئێمه له‌و پرِۆژه‌یه‌ى چوار ئه‌زموونى گرته خۆى جل وبه‌رگ یه‌ك شێوه بوو، ئاماژه بوو بۆ پۆشاكى سه‌رده‌مى زه‌رده‌شتیه‌ت، ئه‌وه هێنده‌ى ئاماژه‌یه‌كى كولتوورى جه‌سته بوو، هێنده په‌یوه‌ندى نه‌بوو به‌ئاماژه‌ى مێژوویى، به‌ڵكو ئاماژه‌ى مێژوویى بۆ جل وبه‌رگ ده‌كوژرێت وئاماژه‌ى كولتوورى شوێنى ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش تارِاده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ى بۆچوونه‌كه‌ى كۆزانه له‌باره‌ى جل وبه‌رگه‌وه كه‌برِواى وایه "ناسینى به‌وه كۆتایى نایه‌ت به‌وه‌ى له‌به‌رى ده‌كات، جل وبه‌رگ هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه بۆژینگه یا بۆقۆناغێكى مێژوویى " (29).
دیاره كه‌پرِۆژه‌یه‌كى ئه‌زموونكارى وویستى جیاواز بیر بكاته‌وه وگومان له‌شته‌كان بكات، ئه‌وكاته ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش ده‌گۆرِێت، ئه‌وه‌ش به‌ره‌نجامى ئیستاتیكاى ئه‌زموونه‌كه‌یه، جل وبه‌رگ وه‌ك ئاگر وایه، ئاگر بۆ ئێمه ئاماژه‌ى كولتوورى وپه‌یوه‌ندى به‌رِۆحى كوردیه‌وه هه‌یه، نه‌ك رِه‌مز بێت بۆ زه‌رده‌شتیه‌ت، به‌ڵكو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاره‌زووكردن له‌ژیان.. ئاگر زینده‌گى بوونه، بوونیش له‌ناو جه‌سته‌ى كولتووریدایه، جه‌سته‌ى كولتوورى له‌رِێگه‌ى ئه‌و جل وبه‌رگه‌وه ده‌یه‌وىَ وێنه‌ى موغێك به‌خۆى ببه‌خشێت، موغێك به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه له‌ماناى زه‌رده‌شتیه‌ت ومانایه‌كى شانۆیى پێدراوه، بۆیه جه‌سته‌ى كولتوورى موغه، وه‌ك چۆن بۆ گرۆتۆفسكى ئه‌كته‌ر قه‌دیس بوو، به‌لاَم قه‌دیسى كلێسا نه‌بوو، به‌ڵكو قه‌دیسى شانۆ بوو، یاوه‌ك چۆن سارته‌ر له‌كتێبه تایبه‌تیه‌كه‌ى له‌سه‌ر ژینه، ژان ژینیه‌ى به‌قه‌دیس ناوبرد، ئه‌وه ته‌نیا بۆ ماناى موقه‌دده‌س بوونه، ته‌نیا وه‌ك مانا رِه‌مزیه‌كه‌ى بۆ پیرۆزیه‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه ده‌یكات به موغ و بۆ گرۆتۆفسكى قه‌دیس، په‌یوه‌ندى به‌جیاوازى كولتوورى نێوانمانه‌وه هه‌یه، جیاوازیه كولتووریه‌كانمان واى كردووه هه‌ریه‌كه‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى خۆى له‌ماناو ته‌نانه‌ت ناونانیش جیاواز بێت، جیاوازى كولتوورى به‌ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به‌دوو شانۆكارى كولتوور جیاواز، ئێمه واى ده‌بینین شوێن كاریگه‌رى كولتوورى به‌جىَ دێلێت، به‌وه‌ى ئه‌وه‌ى واى كردووه كاركردنى ئێمه بچێته شوێنى مێژوویى په‌یوه‌سته به‌و شاره‌ى كه ئێمه شانۆى تیا ده‌كه‌ین، شارێك كه‌بوارى فره‌كولتوورى زیاتر ده‌توانىَ قبووڵ بكات به‌هۆى بوونى كولتوورى جیاواز له‌شوێن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات جیاوازى ئێمه له‌ته‌ك هه‌ر گرووپێكى ئه‌زموونكارى تر ده‌ست نیشان بكات، بۆ نموونه جیاوازى تیپى شانۆى ئه‌زموونگه‌رى كه‌ركوك له لابۆرى شانۆى لالش به‌ته‌نیا جیاوازى ئه‌زموونكردن نیه، به‌ڵكو بوونى دوو شوێنى جیاواز به‌یه‌كى وه‌كو كه‌ركوك و ڤیه‌ننا بۆ ئێمه جێگه‌ى سه‌ر سه‌رنجه، بوونى دوو شوێنى جیاواز واى كردووه چه‌مكه‌كانیش گۆرِانیان به‌سه‌ردا بێت "ده‌نگ له لابۆرى لالش زیاتر ده‌نگێكه جه‌خت له‌سه‌ر ته‌كنیكێكى به‌رزى ئاستى ده‌نگى ده‌كات، ئه‌وه گه‌رِانه به‌دواى بونیادى ئاهه‌نگسازى له‌نێو ده‌نگدا، هه‌رچى له‌لاى تیپى شانۆى ئه‌زموونگه‌رى كه‌ركوك ده‌بینرێت، ده‌نگ په‌یوه‌سته به یاده‌وه‌رى كوردیه‌وه، له تیۆریزه كردن و نووسینه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌مان ناو ناوه (یاده‌وه‌رى له‌یاد كرا‌و) بۆ ئێمه ده‌نگ ئه‌و یاده‌وه‌ریه ده‌گه‌رِێنێته‌وه، لابۆرى لالش جه‌سته و ده‌نگ وه‌ك یه‌ك میكانیزمى فیگور سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى به هه‌ردووكیان فیگورى نمایشكار بنیات ده‌نێن، هه‌ر بۆیه ناویان له جه‌سته‌ى نمایشكار ناوه (جه‌سته‌ى ئاهه‌نگساز) هه‌رچى له‌لاى ئێمه‌یه هه‌ریه‌كه له (جه‌سته) و (ده‌نگ) دوو میكانیزمى گوزارشت كردنى سه‌ربه‌خۆن، به‌لاَم له‌ناو پێكهاتى ده‌نگى كۆ نابنه‌وه تا ناوى بنێین (جه‌سته‌ى ئاهه‌نگساز) به‌ڵكو له‌ناو پێكهاتى كولتوورى كۆ ده‌بنه‌وه، بۆیه ناومان ناوه (جه‌سته‌ى كولتوورى) ئه‌گه‌رچى جه‌سته‌ى كولتوورى جه‌سته‌یه‌كى ئاهه‌نگسازه، ئه‌وانه نزیك بوونه‌وه نیه له ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و دوو گروپه، به‌ڵكو ئه‌وه خاڵه بنه‌رِه‌تیه‌كانه كه هه‌ریه‌كه له‌و دوو گروپه لێك جیا ده‌كاته‌وه نه‌ك نزیكى بكاته‌وه " (30)
هه‌ربه‌شێك له‌جه‌سته‌ى كولتوورى ئاماژه‌ى سه‌ر كوتكراوى ناو پانتایى كولتووریه، بۆیه له‌كه‌رِنه‌ڤاڵى كولتووره‌كان (نمایش) ئه‌و ئاماژه سه‌ركوتكراوه ئازاد ده‌كات بۆ ته‌ئویل، پرِۆسه‌ى ته‌ئویل خوێندنه‌وه‌ى بونیادى كولتوورى جه‌سته‌یه، به‌ناسینى ئه‌و جه‌سته‌یه تواناى ئاماده‌بوون فه‌راهه‌م ده‌بێت بۆ بوونى وه‌رگر وه‌ك جه‌سته‌یه‌كى كولتوورى له‌ناو كه‌رِنه‌ڤاڵه‌كه، لێره‌دا هێنده‌ى ئاماده‌بوون له‌كه‌رِنه‌ڤاڵ ماهیه‌تى خۆى هه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌رِیتوالى كه‌رِنه‌ڤاڵ گرنگى نیه، كێشه‌كه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و تێنه‌گه‌یشتن نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاماده‌بوون و نائاماده‌بوون ئه‌و هاوكێشه شانۆییه درووست بووه، ده‌نگ ئاماژه‌ى جه‌سته‌ى چه‌پێنراومانه، وه‌ك چۆن ئاماژه نه‌ستیه‌كانى یاده‌وه‌ریه، هه‌ریه‌كه له‌جه‌سته وده‌نگ تۆرِێك له‌ئاماژه‌ى زمانه‌وانى و نازمانه‌وانى درووست ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش ته‌واوى پرِۆسه‌ى نمایش ده‌بىَ به‌گوتارێكى سیمیۆلۆژى، گوتارێك كتێب ونووسین ناینووسێته‌وه، به‌ڵكو مه‌شق و گه‌رِان و پرِۆڤه‌كان درووستى ده‌كه‌ن، بۆیه مه‌شقه‌كان پێویستیان به‌هیچ كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌ك نیه، هێنده‌ى ئه‌و كولتووره‌ى جه‌سته‌ى تۆ هه‌ڵگریه‌تى، هه‌ر له‌و رِۆژه‌ى د‌رك به‌ژیان ده‌كه‌یت تاده‌گات به هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانخوێنیته‌وه‌و ئه‌زموونیان ده‌كه‌یت، هه‌موو ئه‌مانه له‌ناو كه‌رِنه‌ڤاڵى كولتوورى كۆمه‌ك به‌جه‌سته‌ى كولتوورى ده‌كه‌ن بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى له‌ناو پرِۆسه‌ى شانۆناسى، ئه‌وه له‌دایكبوونێكى رِاستگۆیانه‌ى ئێمه‌یه بۆ شانۆ، واده‌كات شانۆ ئه‌فسوونى سه‌ربه‌خۆى خۆى هه‌بێت، نه‌توانرىَ پێشتر خۆى بۆ ئاماده بكرێت، به‌ڵكو ئاماده‌بوون بریتیه له‌بوونى تۆ له‌ناو گه‌رِان وپشكنینه‌كانت، چونكه ئه‌وانن ده‌مانگه‌یه‌نن به‌ده‌ره‌نجامى نوىََ وكه‌شف نه‌كراو، ئه‌وه‌ش ئه‌زموونێكه وامان لىَ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ق به‌ستن نه‌ناسین خۆمان ئارامگربین و به‌دواى نهێنیه شاراوه‌كان بگه‌رِێین، ده‌توانین ئه‌و ئه‌زموونه له‌هه‌ر شوێنێكى فه‌رامۆش كراو‌و مێژوویى ئه‌نجام بده‌ین، به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌شوێنه‌كه بمێنینه‌وه، ئه‌و ئه‌زموونه‌ى له‌شوێنێك ئه‌نجام ده‌درىًَ ببردرێته شوێنێكیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌مان ئه‌زموون نیه (31) ئه‌وه‌ش نهێنى ئه‌فسوونى شانۆناسیه كه ئه‌زموونه‌كه به‌ره‌نجامى گه‌رِانه له‌و شوێنه، ئێسته ئه‌گه‌ر لێم بپرسن: سیمیۆلۆژیاى شانۆناسى چیه؟ دواى ماوه‌یه‌ك بێده‌نگى بیر له‌مه‌شق و پرِۆڤه‌كان ده‌كه‌مه‌وه، به‌لاَم وه‌لاَمێكم نیه به‌تۆى بڵێم، چونكه ئه‌و له‌وێیه له‌پانتایى شوێنه مێژوویه‌كانى قه‌لاَ و قشڵه و ئه‌و شوێنانه‌ى خه‌ونیان پێوه ده‌بینین وتائێستا ئه‌زموونمان نه‌كردوون.