ئا/ شۆرِش محه‌مه‌د

یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد له هۆڵه‌ندا، رۆژى 14ى ئه‌م مانگه‌ء له شارى رۆته‌ردام كۆرِێكى بۆ هونه‌رمه‌ندى شانۆكارء نووسه‌ر (یاسین قادر به‌رزنجى) ئه‌نجامدا.
كۆرِه‌كه به‌ناونیشانى (دراماى كوردىء چه‌ند چیرۆكێك وه‌ك پرۆژه بۆ سیناریۆى نوىَ)بوو، تیایدا یاسین قادر به‌رزنجى باسى له چه‌ند درامایه‌كى كوردى كردء به‌پێى تێرِوانینێكى ئه‌كادیمیانه‌ء زانستیانه هه‌ڵوێسته‌ى كرده سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانى دراماى كوردىء ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دراماى كوردى پێویسته له كوردستان لایه‌نى به‌رهه‌مهێنى ئه‌م هونه‌ره‌ء كۆمپاناى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى دراماى كوردى ئه‌كتیڤء په‌ره پىَ بدرێت.
وه‌ك چۆن له‌به‌شێكى تر‌ى كۆرِه‌كه‌دا به‌رزنجى باسى له ئه‌زموونى خۆى كرد له‌نێو دراماى كوردىء كارى هونه‌ریى خۆى وه‌ك ئه‌كته‌رێك كه له‌زۆرێك له دراماء شانۆییه كوردیه‌كاندا جێپه‌نجه‌ء خاوه‌ن پێگه‌ى خۆیه‌تى.
كۆرِه‌كه ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیرء هونه‌رمه‌ندى ئه‌و شاره‌ء كۆمه‌ڵێك له ره‌وه‌ندى كوردى ئه‌و شاره ئاماده‌ى بوونء دواتریش گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كه ئه‌نجامدرا.
(یاسین قادر به‌رزنجى)وه‌ك شانۆكارێك له زۆرێك له شانۆگه‌رییه‌كانى كوردستانء به‌تایبه‌ت له شانۆییه‌كانى تیپى شانۆى سالار به‌شدارى كاراى هه‌بووه‌ء وه‌ك ئه‌كته‌ریش له زۆرێك له دراما‌و زنجیره‌ى ته‌له‌فزیۆنى كوردیدا به‌شدارى كردووه‌ء جگه له‌وه‌ش له‌بوارى نووسینء وه‌رگێرِانء كارى رۆژنامه‌وانیدا جێگه‌ده‌ستى دیاره‌ء خاوه‌ن چه‌ند كتێبێكى شانۆیىء چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ء وتاره كه له رۆژنامه‌ء گۆڤاره كوردییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.