|
کتێبخانه‌ی چراکان: سوپاسی
بێپایانمان بۆ نوسه‌ر یان وه‌رگێڕی ئه‌م کتێبانه که له
کتێبخانه‌ی چراکاندا به بێبه‌رانبه‌ر و به خۆڕایی
دانراون بۆ خوێندنه‌وه ( سوپاسی ماڵپه‌ڕی چراکان بۆ ئه‌و ده‌زگای چاپ و
کۆمه‌ڵانه‌ی که ماف ده‌ده‌ن به چراکان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی
چاپ کراوه‌کانیان له کتێبخانه‌ی چراکاندا ).
پڕۆژه‌ی ماڵپه‌ڕی چراكان:
پڕۆژه‌ی گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فیكری هاوچه‌رخه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمانداوه ئه‌و بابه‌ت و نوسین و
وه‌رگێڕان و تابلۆیانهو کتێبانه بڵاوبكه‌ینه‌وه
كهلهئاستێكی باڵادان. مه‌به‌ستمان له‌ئاستی باڵا
به‌خشینی مه‌دالیای داهێنان نیه به‌هیچ نوسه‌رو
به‌رهه‌مێك. به‌ڵكو ئه‌و ئاسته گونجاوه‌یه كه‌به‌هه‌قه‌ت
له‌چوارچێوه‌ی به‌رهه‌می جدیدا پێناسهدهكرێت. كه‌م تازۆر
هه‌وڵمانداوه ئه‌م فیلته‌ره په‌یڕه‌وبكه‌ین. ئاستی ئه‌و
نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بابه‌تمان بۆ ده‌نێرن دیاره
و توانیومانه متمانه‌ی پڕۆژه‌ی جیدی بۆ خۆمان ڕابكێشین.
ئه‌م فیلته‌ره سانسۆر نیه له‌سه‌ر هیچ به‌رهه‌مێك،
به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانه بۆ به‌رهه‌م و ڕێزگرتنه
له‌ئه‌ده‌ب و فیكر و هونه‌ر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
لیژنه‌یه‌كمان له‌هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران پێكهێناوه بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابهتهكان. ئێمه ده‌زانین كه‌دڵی
زۆركه‌سمان لێ دهڕنجێت، به‌ڵام چیدی به‌رهه‌مێك
له‌ئاستێكی گونجاو‌دا نه‌بێت، لای ئێمه بڵاو نابێته‌وه.
خوازیارین ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه و گۆڤار و ده‌زگاكانی
بڵاوكردنه‌وه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌م شێوازی كاركردنهیان
ده‌كرد. به‌های به‌رهه‌م له‌سه‌روو هه‌موو پێوه‌ره‌كانی
دیكه‌وه‌یه.
 |