New Page 2
ئامانجی چراكان
:چراكان
وه‌ك گۆڤارێكی ئه‌لكترۆنی كلتو‌ری هه‌وڵده‌دات توانا كلتوریی و ڕۆشنبیریه‌كان له
ڕێڕه‌وێكی تایبه‌تدا كۆبكاته‌وه، كه ئه‌ویش پێشكه‌شكردنیڕۆسنبیره‌كی باڵایه كه بۆ
خوێنه‌ر به‌سود بێت‌و نزیكی بخاته‌وه له بیركردنه‌وه و تێڕامان . ئێمه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌قی باشی ئه‌ده‌بی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و
شانۆیی و تابلۆی ئه‌كادێمیه‌وه ئاسته‌كان هه‌ڵكێشین به‌ره‌و خۆی ، ئه‌مه مانای
ئه‌وه نییه كه چراكان ئه‌م جۆره كارانه به‌رهه‌م دێنێت، نه‌خێر به‌ڵكو ئێمه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین توانا باڵا و بێهاوتاكان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا پۆڵێن و
فیلته‌ربكه‌ین و له فۆرمێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤارێكی
ئه‌لكترۆنیدا كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوود بۆ خوێنه‌رانی
چراكان.
چراكان
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕو گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردییه‌كانه‌وه كه ده‌ڵێن: ئێمه
به‌رپرس نین له ناوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك كه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام چراكان
به‌رپرسه له ناوه‌ڕۆكی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له چراكاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بابه‌تت نارد بۆ چراكان تكایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه
بكه :
هه‌موو
ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌م ده‌نێرن بۆ چراكان ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه وه‌كو ته‌كنیك له سه‌ر شانی تاكه كه‌سێكه و ڕۆژانه دوو تا سێ
كاتژمێر ده‌بێت له كاتی خۆی بگرێت بۆ كاری چراكان ، بۆ زانیاریتان ئێمه ده‌زگایه‌ك
نین فه‌رمانبه‌رمان هه‌بێت ، ده‌بێت ڕۆژانه كار بكه‌ین و كات بۆ ژیانی ڕۆژانه و
خێزان و خوێندن و خوێندنه‌وه و
..هتد
-
ئێمه
گرنگی ده‌ده‌ین به‌زمانی كوردی باڵا بۆ داڕشتنی هونه‌رو ئه‌ده‌ب به
پابه‌ندبوون به پرنسیبه‌كانی ڕێنووسی كوردی، هه‌ر بۆیه ئاگاداربه هه‌رچه‌نده
بابه‌ته‌كه‌ت باش‌و كامڵ بێت له هه‌مانكاتدا ده‌بێت له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه
هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی تێدا بێت ئێمه
بابه‌ته‌كه‌ت بڵاوی ناكه‌ینه‌وه، ته‌نها ناوی بابه‌ته‌كه له‌پۆستی چراكاندا
بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
-
ئێمه
بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه مرۆڤ بتوانێت له ڕێگایه‌وه گفتوگۆیه‌ك ڕایه‌ڵ
بكات له‌گه‌ڵ دونیای كوردی‌و جیهانی هونه‌رو كلتو‌ری سیاسی و بیركردنه‌وه‌دا،
تكایه ئاگاداربه ئێمه هه‌واڵی ڕۆژ بڵاو ناكه‌ینه‌وه.
-
زۆر جار
هه‌یه چراكان بۆ ماوه‌یه‌ك نوێ نابێته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئێمه
نامانه‌وێت جۆرێك بین له قه‌ره‌باڵغی به‌رهه‌م . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕه‌وانه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنی ئێمه ده‌كرێت ، گه‌ر له‌ڕۆژنامه
و گۆڤاره‌كانیشدا بڵاو بوبێتنه‌وه، بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن
لیژنه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فیكریه‌وه سه‌یرده‌كرێت، ئه‌وسا
بڵاده‌كرێته‌وه.
-
سیاسه‌ت و
پرسی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی ڕاڤه‌و شیكار و فیكری سیاسی‌دا لای ئێمه
جێگه‌ی بایه‌خدانه، به‌ڵام بابه‌تی ڕۆژانه‌یی گشتی یان
هه‌واڵی سیاسی بڵاو ناكه‌ینه‌وه : وه‌نه‌بێت دژی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌بین، نه‌خێر،
به‌ڵكو كلتو‌ری سیاسی لای ئێمه ڕه‌هه‌ندێكی باڵایه كه‌له ناوه‌ڕۆكدا خۆی به
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیكره‌وه پابه‌ند ده‌كات و له خزمه‌تی كلتو‌ری سیاسیدایه.
كلتورێكی سیاسی وه‌ها كه ده‌سه‌ڵاتی لۆكاڵی وڵات یان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی دنیا
بخاته ژێر پرسیاری جیدیه‌وه.
-
بابه‌تی
شانۆیی و تابلۆ و نۆتا و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و
گرنگی ته‌واویان پێده‌درێت له چراكاندا، هه‌واڵی هونه‌ری وه‌كو شانۆ شێوه‌كاری
كتێبی نوێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه،له‌سه‌ری ده‌نوسین و هه‌وڵده‌ده‌ین نوسه‌ران
هانده بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنیشانده‌ری خوێنه‌ر بن بۆ خوێنده‌نه‌وه‌ی كتێبه
نوێیه‌كان.
-
هه‌موو
به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ، ئه‌ده‌بی ، فیكری به گرنگی پێدانه‌وه وه‌رده‌گیرێت‌و
وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پۆستی چراكان بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه
كه‌بڵاونابنه‌وه، بێگومان ته‌نها ناوی به‌رهه‌مه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ، نه‌ك
ناوی نوسه‌ره‌كه. له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ڵامی هه‌موو پرسیار‌و بۆچوونێك
ده‌ده‌ینه‌وه.
-
نوسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت ئه‌وه‌بزانن كه ماڵپه‌ڕی چراكان له‌سه‌رخۆ
كارده‌كات چونكه بابه‌ته‌كان بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژ له‌سه‌ر ڕوبه‌ری چراكاندا
ده‌مێننه‌وه هه‌ربۆ‌یه ئێمه بابه‌تێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ببێته سه‌رچاوه بۆ
خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.
-
ماڵپه‌ڕی
چراكان
:
له ساڵی 1997.03.21 وه له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت چالاكه كه
تا‌پێش ساڵی
2004
به‌زمانی ئینگلیزی‌و
به‌ڵام له دوای ساڵی 2004 وه وه‌كو جیهانێك بۆ هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد یان
خانه‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندان‌و نوسه‌ران به‌كاردێت . چراكان پێنج هه‌زار
میگابایت بواری هه‌یه له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت.وه هه‌وڵدراوه که له‌م
پانتاییه‌دا جێگه‌ی به‌رهه‌م و بابه‌ته ئاست به‌رزه هونه‌ری و فیکرییه‌کان
ببێته‌وه دوور له هه‌موو شێوازێکی ته‌قلیدی و باو, خوازیارین که سه‌رجه‌م
هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کورد له بره‌ودان و چالاک‌تر کردنی ماڵپه‌ڕی
چراکاندا ڕۆڵێکی کارا و به‌رچاویان ببێت به‌و ئومێده‌ی که ئه‌م ماڵپه‌ڕه له
داهاتوودا ببێته ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ته‌ژی بێت له بابه‌ت
و کایه‌ی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و کولتوری کورد له گه‌شترین
ئاسته‌کانیدا بۆ دنیای کورد و دنیای ده‌ره‌وه نمایش بکات.
-
تۆی هونه‌رمه‌ند‌و نوسه‌ر له هه‌ر جێگایه‌كیت یان دانیشتووی
هه‌رچ شار‌و گوندێكی له كوردستان، له دووره‌وه به‌چاو و ڕۆحی ناوچه‌گه‌ری و
جیاوازكاری لێمان مه‌ڕوانه و لێمان نزیك به‌ره‌وه و وه‌ره ژێر ڕوناكی چراكان...
---------------------------------------------------------------
مافی هه‌موو نووسراوو
وێنه‌یه‌کی نێو ماڵپه‌ڕی چراکان پارێزراون بۆ چراکان و نووسه‌ر، تكایه به‌بێ
مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هیچ بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك له چراکان ـه‌وه ڕوونووس مه‌كه ..